کەسایەتییە فەرهەنگی و هونەریەکانی فەرەنسا بەیاننامەکەی خۆیان لەژێر ناوی”ئێمە ساویلکە نین” بۆپشتیوانی لەهێلەگ زەردەکان بڵاوکردۆتەوە کە دەسەڵاتی فەرمانرەوای فەرەنسا لەهەوڵی بێ بەهاکردن و سەرکوتی توندی دایە “لە درێژەی نامەکەیاندا دەڵین: هەڕەشە توندەکان و توندوتیژییەکانی ئێستای فەرەنسا ماهیەتی ئابوری و کۆمەڵایەتی هەیە” دەڵین” کە بزوتنەوەی هێلەگ زەردەکان بەدوای خواستە بناغەیەکانەوەن، کە بریتین لە” دیموکراسی راستەوخۆ، بەرابەری کۆمەلایەتی و ئابوری لە ئاستی زۆر فراوان و هەنگاونانی خێرا بۆ روبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەزمەی ژینگە”
واژوکارانی بەیاننامەکە پێداگری دەکەن لەسەرئەوەی کەخۆیان بە پەیوەست و هاوڕا و هاوکار بەو بزوتنەوەیە مێژوویە دەزانن و هەوڵەکانی ڕژێمی فەرەنسا بۆ شێواندنی ڕوخساری نارازیانی ئەو بزوتنەوەیە ئیدانە دەکەن و دەڵێن” لکاندنی ئەوەی کە ناڕازیان، دژی ژینگە، توندرەو، نەژاد پەرست، خراپەکاری… دەکەن، هیچ نییە جگە مانۆرێک کەهەرگیز بەو بزوتنەوەیە نانووسێت” تەنانەت ئەگەر هەواڵنێر و راگەیاندنە فەرمیەکان بیانەوێت ئێمە لەو بارەیەوە بێدەنگ و بێلایەن بکەن”
بزوتنەوەی نارەزایەتی بە نابەرابەری کۆمەڵایەتی و سیاسەتە ئابورییەکانی ماکرۆن، “بزوتنەوەی هێلەک زەردەکان” کە بەوێنەی بزوتنەوەیەکی کەم وێنەی لە مێژووی کۆماری پێنجەمی وڵاتدا، کە زیاتر لە حەوت مانگە درێژەی هەیە و ئیستا بەناوکۆکەو سەنتیز لەمەیدانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا گۆڕاوە…و دەوڵەتی ناچار کردووە کە مل بەبەشیک لە خواستەکان بدات…
ئەم بزوتنەوەیە “بزوتنەوەی هێلەک زەردەکان” جوڵانەوەیەکی نارەزایەتی جەماوەرییە بەدژی هەوڵی دەوڵەت لەبەرامبەر زیادکردنی نرخی سوتەمەنی هاتە مەیدانەوە… کە ئێستا ئاستی داواکارییەکان بەرەوسەرچووە.
تێبینی: ئەم نامەیە لە پێگەی ئەنتەرنیتی ڕۆژنامەی“لیبراسیۆن”دا بڵاوکراوەتەوە…
ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٥٢ بەرواری ١٥/٥/٢٠١٩ بڵاوبۆتەوە…