بێکارکردنی ٣٥٠٠ کرێکار لە کۆمپانیای هۆندا …

سالار حمە سەعید …

کۆمپانیای ”هۆندا” ی یابانی داخستنی کارگەکەی لە ”سوندن” ڕاگەیاند

پاش چەندەها مانگ لە ناسەقامگیری و نا دڵنیایی ”کۆمپانیای هۆندا ”ی یابانی ڕایگەیاند کە هیچ ڕێگە چارەیەکی لەبەردەمدا نەماوە جگە لەداخستنی کارگەکەی لە ناوچەی ”سوندن” کە کەوتۆتە باشووری رۆژئاوا و ٧١ میل دوور لەلەندەنەوە. بەهۆی ئەم بڕیارەی بەڕێوبەرایەتی کۆمپانیاکە تەواوی کرێکارانی ئەم کارگەیە کە ٣٥٠٠ کرێکارە رووبەڕووی بێکاری دەبنەوە ئەوەی شایەنی باسە داخستنی ئەم کارگەیە لە ساڵی ٢٠٢١ دا جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ ١٣ی ئایار کرێکارانی هۆندا ئاگادارکرانەوە کە بەرهەمهێنانی ئەم مۆدیلەی ئێستای هۆندا ڕادەگیردرێ بە کۆتاییهاتنی دەورەی بەرهەمهێنانەکەی ئەم مۆدێلە لە ئۆتۆمبیلی هۆندا. سەندیکای ”یونیەن یونایت” لە پرۆسەی ئەم ڕاگەیاندنە تووڕەیە کە لە ڕێگەی پیشاندانی دی ڤی دی یەوە ئەم هەواڵەیان پێراگەیاندراوە کە ”بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراو نامرۆڤانەیە”. ستیڤ پرێدی سکرتێری ناوچەیی سەندیکا دەڵێ کە کرێکاران خراونەتە ژوورێکەوە و دی ڤی دی یەکیان پیشاندراوە بۆ تەئکیدکردنەوە لەسەر داخستنی کارگەکە. سەرمایەداران دەڵێن هەموو ڕێگەیەکمان گرتۆتە بەر لە گفتووگۆ و ڕاوێژ، بەڵام هیچ ئەلتەرناتیڤێکمان لە بەردەم دا نەبووە جگە لەم بڕیارە.

سەندیکای ”یونایتد” نیگەرانی ئەوەیە کە شێوازی ڕاگەیاندنەکە نەدەبوا وابوایە، کێشەی سەندیکا بۆتە شێوازی پرۆسەی پێگووتنەکە، بەڵام خودی بێکارکردنەکەی هێندە بە هەند وەرنەگرتووە، بەڵام کێشە لاوەکیەکەی زەقکردۆتەوە، ئەوەیە ماهیەتی سەندیکای بۆرژوایی. بۆرژوازی هەمیشە دەیەوێ بەڕواڵەتێکی جوان و مرۆییانە سیستەمەکەی بێنێتە بەرچاو وا بیخاتەڕوو کە لە کۆنترۆڵی ئەوی سەرمایەداردا نییە و ڕێگە چارە نییە جگە لە بێکارکردن و داخستنی کارگەکە. وە دەیەوێ هۆکارەکانی بۆ بتاشێ کە کێشە برێگزتە و کێشەی نا دڵنیایی یە و ناکرێ لە وەها ڕەوشێکدا ریسک بکرێ بەو کارگە و بەرهەمهێنانە. ڕاستیەکەی ئەمانە هەموو پاساون کێشەکە ئەوەیە سەرمایەداری لە قەیراندایە ئیتر بەبرێگزتەوە یا بێ برێگزت سەرمایەداری لە تەواوی دونیا لە قەیرانێکی زۆر قووڵ دایە، راستە بەنیسبەت بەریتانیا بریگزت زێدە فاکتۆرێکی ترە، بەڵام تەواوی کێشەکە برێگزت نییە، کێشەکە زۆر لەولاوەترە. سەرمایەداری هەمیشە لە گەڕاندایە بۆ کەمکردنەوەی هەزینەی تێچوونی بەرهەمهێنانی بەرووبووم و (کۆمۆدیتی یەکەی/بضاعە کەی) هەرلەم ڕاستایەدا بەدوای هێزی کاری هەرزانەوەیە، دیارە بە گواستنەوەی بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دوور یەکێک لەفاکتۆرەکانی داخستنی کارگەکەی لە سوندن ئەو خەرج و مەسرەفەی کەلەوێ بۆی دەگەڕێتەوە ئەگەرنا تەنها شتێک کە لە زهن و بیری سەرمایەداردا نەبێت کرێکار و ژیان وگوزەرانیەتی لەبەرئەوەی ئامانج لە بەرهەمهێنانی سەرمایەداری قازانج و کەڵەکەکردنی سەرمایەیە.

 

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٥٢ بەرواری ١٥/٥/٢٠١٩ بڵاوبۆتەوە… 

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *