عبدالرحمن رەسول….
لەگەڵ هاتنی مانگی ئایار ئاهەنگ و مەراسیم و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی زۆر لەناو سەرجەم کۆمەڵگاکانی جیهان لەدژی چەوسانەوەو نابەرابەری ئەنجامدرا، زۆرێک لەخەڵک بەدەنگی بەرز گووتی بژی١ی رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار، ڕۆژی هاوخەباتی ویەکگرتوویی پیرۆزبێت لەکرێکاران و زەحمەتکێشان وئازادیخوازان و یەکسانیخوازو مرۆڤ دۆستان. دەبێت خەڵکی چەوساوە و بەشمەینەت ئەوە بزانێت کە تەنها بژی بژی وبەڵێ بەڵێ بۆ ۱ی ئایارەکان و بەشداربوون لەئاهەنگ و مەراسیمە وخۆپیشاندانەکان سیستەمی چەوسێنەر وکۆمەڵگەی خەسێندراو بە فەرهەنگ وسونەتی دژەبەشەری و کۆنەپەرستی ناگۆڕێت، بەڵکو پێویستە ئەو هێزە ناڕازییەی کە هاتۆتە سەرشەقامەکان بۆ دژایەتی سەرکوت و چەوسانەوە و بێمافییەکانی خەڵکی هەژار وکرێکار و زەحمەتکێشان خۆی ڕێکخراو بکات بۆ ئەوەی لەکۆمەڵگەدا سیستەمی چەوسێنەرو مافیاکانی دەسەڵات بگۆڕێت بەسیستەمێکی شوورایی خەڵک. ئەوا چل ساڵە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران لەناو جەهەنەمی نابەرابەری و بێکاری و سەرکوت ولەسێداردان و کوشتن و بێمافییەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشاندا دەگوزەرێت ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتریش دەبێت، کە بەڵکو زۆر لەوەش خراپترە کەمیدیا و ڕاگەیاندنە ناوخۆی و جیهانییەکان باسی لێوە دەکەن ڕۆژانە بەردەوام ساڵانەش خەڵک خۆپیشاندان دەکات و ڕێکخەران و هەڵسوڕاوانی تێکۆشەر زیندانی دەکرێن و زۆر جار لەسێدارەش دەدرێن. چل ساڵە لە ژێر سایەی سیستەمی فاشیزمی ئیسلامی ئێراندا ژیانی خەڵک لە دۆزەخی کولەمەرگی وگەشەی نابەرابەری و بێکاری و هەژاری و کۆڵبەری وسەرکوت و چەوسانەوە و لەسێدارەدانەدا دەگوزەرێت، بەڵام ژیانی مەلاکانی ئاخوندیش لە ئاسوودەیی و خۆشگوزارانی دادەگوزەرێت هەرچی داهاتی ژێر زەوی وسەرزەوی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە بۆخۆیانی دەبەن یاخود وەکو هاوکاری بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییە ئیسلامییەکانی وڵاتانی تری دەنێرن. بە کورتی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیان پێچەوانەیە، پێویستە ڕاست بکرێتەوە وجیهانی مرۆڤایەتی هاوکاربێت. ئەوەش ئەرکی تێکۆشانی هەمووانە کە بە یەکگرتووی خەبات بکەن بۆ گۆڕانکاری لە سیستەمی تیرۆریست و فاشیزمی ئیسلامی ئێراندا و دامەزراندنی حکومەتێکی شورایی کە خەڵک خۆی یاسا و سیستەم بۆ ژیانی خۆیان دابنێن و پارێزگاری لێ بکەن، لە١ی ئایاردا کاتێک هەزاران کەس هاتنەسەر شەقامەکان و بەشداری لە خۆپیشاندان و مەراسیمەکانی ۱ئایاریان کرد لەشاری تاران و شارەکانی تر پێویستە لەدوای ئایارەوە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی جەماوەری وکرێکارییەکان خۆیان ڕێکخراوتر بکەن، بەتێکۆشانێکی یەکگرتووانەی بەهێزەوە هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان بزووتنەوە کرێکاری و جەماوەرییەکانی شارەکان گەشە پێبدەن و هەنگاو بۆ گەشەی بزووتنەوەی شورایی بدەن بۆ ئەوەی لەداهاتووی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ناڕازی و چەوساوەو بەشمەینەت سیستەم و دەسەڵاتی شورایی وەکو بەدیل و جێگرەوەیەکی دەوڵەتی داهاتوو کاری لەسەربکرێت. لەلایەن خودی خەڵکەوە دەبێت ئەم هێزە ناڕازییە ڕێکخراو بکرێت لە بزووتنەوەی شوورایی خەڵکدا، هەروەها سەرکەوتن و بەدیهێنانی سیستەم وکۆمەڵگەیەکی باشتر بەندە بەگەشەی هاوخەباتی تێکۆشەرانی کرێکاران وتەواوی ئازادیخوازان کەلەپێناوی باشتربوونی ژیان وئازادیدا هەنگاو بۆبەدەستهێنانی ماف وئازادییەکان بنێن. بۆئەوەی بەکەمترین قوربانی مافەکان بەدی بێت، سەری ڕێزم دادەنوێم بۆسەرجەم بنەماڵەی لەسێدارەدراوان وقوربانیانی کرێکار سڵاو دەنێرم بۆ سەرجەم کۆڵبەرانی زەحمەتکێش، بەبیروڕای من لەگەڵ گرینگی وبایەخی ڕۆژی ١ی ئایاردا کەدەستکەوت وسەرکەوتنی بەدەستهێناوە لەجیهاندا لەلایەن بزووتنەوەی کرێکاران وزەحمەتکێشانی جیهان وکوردستان، ئەمەوێت کاری کۆڵبەریان پێ بناسێنم کە بەهۆی بەردەوام بوونی سیستەمی تیرۆریستی ئیسلامی ئێرانەوە هاتۆتەکایەوە. کۆڵبەری کاری پیشەوەری نییە، بەڵکو کاری ناچاری و زۆرەملێ یە بەهۆی چەوسانەوەو نابەرابەری وبێکاری و هەژارییەوەیە کەسیستەمی کۆنەپەرستی ئیسلامی ئێران بەهۆی نابەرابەری و چەوسانەوەی زۆر خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناچاری کاری کۆڵبەری دەکات و دواتر دەیان کاتە قوربانی. کۆڵبەری سیستەمی چەوساندن، دەسەڵاتداری، برسی هێشتن، کۆمەڵکوژی و ژینۆسایدی فەرهەنگی و ئابووریی یە، لە وڵاتی ئێران بەهۆی زاڵبوونی دەسەڵاتی ئیسلامییەکان مانەوەی مرۆڤەکان بەجۆرێکی کۆیلە ئاسایە بە دڕندەترین شێوە هێرش لەسەرمرۆڤایەتی بوونە و هێرشە لەسەر ئازادیخوازی ومرۆڤ دۆستی ئینسانییەتە. ئەمە سیاسەتێکی دەوڵەت یان ڕژیمێک نییە، ئەوە پاکتاوکاری خەڵکی زەحمەتکێشە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاکتاوکاری یان نەسڵ کوژی (ژینۆساید) چییە؟ ئەگەر پاکتاوکاری تەنیا لە بواری جەستەیی یەوە تەماشای بکرێت، هەڵەیەکی گەورەیە. کارەساتی گەورە ئەوەیە لەیەکێک لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان لەبواری فەرهەنگی و ئابووریی یەوە کوردستانە، بەدە هەزاران کەس بۆ بژێوی ژیانی چەند ملیۆن کەسی تر، لەسنووری دەستکردەی داگیرکەران شەو و ڕۆژ هاتوچووی مردن ئەکەن، دەتوانرێت چ ناوێکی لێ بندرێت جگەلەژینۆساید؟ لە ڕاستی دا ئەوپەڕی کۆمەڵکوژی یان پاکتاوکاری هەرە مەترسیدارە. کەوابوو لە بەرانبەر پاکتاوکاری دەبێ چی بکرێت؟ لەبەرانبەر ئەم زوڵمە، ئەم بێ ڕەحمییە، کەنانی شەویان لەمردن دروست دەکەن. ئەگەر تێکۆشانی مرۆڤەکان بۆباشتربوونی ژیانی ئەم مرۆڤە دڵپاکە نەبێت گرینگی چی دەبێت؟! تاکەی ئەو زوڵمە دەبێ ڕەوا بکرێت؟ بۆ ئەومەبەستە تەنیا هەڵوێستی سیاسی و ناڕەزایی دەربڕین کاریگەری نابێت، ڕێگا و شوێنی یاسایی دەوڵەتانیش تەنیا بۆ پاراستنی، هێزە نیزامیەکانە. هەر بۆیەش بۆ بنەبڕکردنی پاکتاوکاری کۆڵبەران، پێویستی بە تێکۆشانی هاوبەشی خەڵکی کوردستان هەیە، پێویستی بەهاوکاری مرۆڤە ئازادیخوازو دەوڵەتانی مرۆڤ دۆست وپێشکەوتنخواز هەیە کەئەم ڕژێمە دڕندەیە بگۆڕن و ئەم جۆرە کارە کە کاری کۆڵبەرییە بەباشتربوونی ژیانی کۆڵبەران بنەبڕبکرێت و کۆتایی پێ بێت. یاسای کۆڵبەریش دەبێ پەسەند نەکرێت، دەبێ کۆڵبەری بگۆڕدرێت..کرێکاران کەلەکارگەکاندا کاری تاقەت پڕوکێن دەکەن دەچەوسێنەوە ومافیان بۆدابین ناکرێت دەردەکرێن، بێکار دەکرێن و بیمەکانی بێکاری وتەندروستی و بیمەی سەلامەتی کارو بیمەی خانەنشینی یان بەباشی بۆدابین ناکرێت، بەڵام کۆڵبەران وێڕای دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان ڕۆژانە لەلایەن هێزە چەکدارە تیرۆریستییەکانی ئیسلامی ئێرانەوە بەرگوللە دەدرێن ودەکرێنە قوربانی وبریندارو کەم ئەندام دەکرێن، کەواتە ژیانی کۆڵبەران چەند بەرابەر لە ژیانی کرێکارانی ئێران وجیهان سەخترە .پێویستە ژیانی کۆڵبەران و کرێکاران بگۆردرێت بەرەو ژیانێکی ئاسوودە وکامەران. کۆڵبەری واتە کاری سەخت ودژوارو پڕلەئازار وناخۆشی، بەردەوام بوونیشی بۆ هەر مرۆڤێک ئەگەری ڕوودانی ڕووداوی جۆراوجۆری لەجۆری نەخۆشی دژواروپڕ بەئازار بەهۆی سەرمایی زۆر و ماندوو بوونی زۆرەوە هەروەها ئەگەری ڕوودانی کەم ئەندام بوون وگیان لەدەستدانی مرۆڤی زەحمەتکێشی کۆڵبەرە بەهۆی هەبوونی مین و تەقینەوەی ئەلغام ومینەکان لەسەر ڕێگای هاتووچۆیی کارکردنیان کەلەلایەن سوپای تیرۆریستی پاسدارو پیاوانی ئیتڵاعات ومەئمورەکانی ڕژێمی فاشیزمیی ئیسلامی لەسەرسنوورەکانەوە بۆیان دادەندرێت یاخود ڕاستەوخۆ تەقەیان لێ دەکرێ لەلایەن سوپایی پاسدارانی تیۆریستەوە، ڕۆژانە هەواڵی گیان لەدەستدانی کۆڵبەران دەبیستین. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەر هەواڵێکی گیان لەدەستدانی هەر کۆڵبەرێک پێویستە نەفرەت لەتەواوی ئەوسیستەمە ئیسلامیی یە بکرێت، باشتر هاوکاربین بۆ ڕوخانی ئەو ڕژێمە وەحشیگەری یە وفاشییە.
کاری کۆڵبەری ئەنجامی لەناچاریەوە بەردەوامی پێدەدرێت. بەهۆی هەبوونی بێکاری زۆر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ونەبوونی کارگەی پیشەسازی گەورە کە بتواندرێت کرێکاری زۆر لەخۆی کۆبکاتەوە، ڕژێمی کۆماری سێدارەی ئیسلامی جیاوازی زۆر دروست کردووە هەرچی کارگەی پیشەسازی گەورە وپڕبەیاخ هەیە لەبەشی ناوچە فارس نشینەکەی دامەزراندووە. بەهەموو جۆرێک پیلان و نەخشەی پەراوێزخستنی کوردستانی پەێڕەو کردووە، تەنانەت لەکاتی ڕوودانی ڕووداوی سروشتیش کە لەکاتێکدا زیانی زۆری ماددی ومرۆیی لێکەوتۆتەوە ناوچەی کوردستانی فەرامۆش کردووە، نموونەی زۆر دیارو ڕوونیش کاتی ڕوودانی زەمین لەرزەی کە لە کوردستان ڕووی دا خەڵکی زۆر گیانیان لەدەستدا وبریندار و کەم ئەندام بوون وماڵ وخانووەکانیان ڕووخا. زیندووەکانیش چوونە ناوژیانێکی زۆر سەخەت و دژوارەوە، کەچی ڕژێمی کۆنەپەرستی دژەئینسانی ئیسلامی نەک هاوکاری نەکردن، بەڵکو ڕێگری زۆری دروست دەکرد بۆ هاوکاری و بەهاناچوونەوەی خەڵکی ناوچەو بەشەکانی تری کوردستان، تەنانەت زۆرێک لەهاوکارییە مرۆییەکانی دەست بەسەردا دەگرت و دەستکاری دەکردن وئاڵوگۆڕی پێ دەکردن بە کەلوپەیی خراپ وکۆن. ئەگەر ئێستاش سەیری ئەوشوێنانە بکەین کە ساڵێک بەسەر زەمین لەرزەکەدا تێپەڕبووە، ئاسەوارەکانی زۆر باش دیارن، تەنانەت لەزاری ئەندام پەرلەمان و کاربەدەستانی ئەو ڕژێمە تکرارکراوەتەوە کە ئیهمالی زۆر لەکاربەدەست و بەرپرسانی باڵایی ڕێژمی ئیسلامی هەبووە، بۆیە قەبارەی زیانی کارەساتەکە گەورەتر بووە. ئەمەش نیشانەی هەبوونی دوژمنایەتی زۆری کۆماری ئسلامی ئێران بەرامبەر خەڵکی کوردستان دەردەخات.
ئەم ساڵیش سێڵاو ولافاوێکی زۆر ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووە خەڵکی خەسارەتی زۆری گیانی و ماددی بەرکەوت، بەڵام بەرپرسانی باڵای ئەوڕژێمە وەکو پێویست بەهانایی خەڵکەوە نەچوون، خەڵکی شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران کۆمەکی کۆدەکردەوە بۆئەوناوچانانەیان دەنارد کە تووشی خەسارەت بوون .بۆ چارەسەری بێکاری وهەژاری وکێشەکانی خەڵک لەکوردستان… لەئیهمالی.. ڕژێمەوە سەرچاوەی گرتووە، کە هەرگیز نایەوێت لەکوردستان خەڵک ئاسوودە وخۆشگوزەران بگوزەرێت و پێویستی بەکاری کۆڵبەری نەبێت. بەڵکو بەپێچەوانەوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گەشە بەبێکاری وهەژاری دەدات لەکوردستان بەتایبەتی و لەئێران بەگشتی. هەربۆیە کێشە وقەیرانەکان نەک هیچ ئومێدی چارەسەریان نییە لەلایەن کاربەدەستانی باڵایی ئەو ڕژێمە هار و دڕندەی ئیسلامیی یەوە، بەڵکو لە ئەنجامی هەبوونی دزینی سامانی زۆری وڵات وگەندەڵییەوە کێشە و قەیرانەکان زۆرتر دەبن، نرخی کاڵا و شمەکەکان بەرەوبەرزبوونەوە دەچێت، نرخی دراوی ناوخۆیی تمەن بەرامبەر بە دراوی بیانی ڕۆژانە دێتەخواری.. کاری دژواری کۆڵبەری بەرهەمی سیستەمی چەوسێنەری ئیسلامیی یە لەئێران، کە لەئەنجامی ناچارییەوە گەنجان و لاوان وپیرەپیاوانی کورد کاری کۆڵبەری دەکەن. بەشێكى زۆر لەئينسانەکان لە سەردەمى گەشەى زانستی تكنۆلۆجيادا، لەسەردەمى بە حيساب گەشەى ديموكراسى دا بەم شێوەیەى دەيانبينين دەگوزرێن کە لەناو ڕێگای سەخت و بەفری زستاندا ئەومرۆڤە زەحمەتکێشانە کاری کۆڵبەری دەکەن. ئايا ئەوە شەرمەزارى نييە بەو دەسەلات و حكومەتە دینییە كە فەرمانڕەوايى لەم وڵاتدا دەكات؟! بەڵکو ئەو ڕژێمە پاکی لەشەرمەزاری وڕیسوابوون نییە لەبەرئەوەی درێژایی دەسەڵاتی تەنها گەشەی بە سەرکوت و زیندان وسێدارە وکوشتن داوە. کۆڵبەری ديمەنى كاسبكارانى ڕۆژهەلاتى كوردستانە كەلە سايەى نيزامى زاڵمانەى جمهورى ئيسلامى ئێران دا بەم جۆرە دەگوزەرێن. ئەگەر بمانەوێ کاری دژواری کۆڵبەری کۆتایی پێبێت، پێویستە سیستەمی ئیسلامی ئێران نەمێنێت، بڕوخێت. بۆ ڕوخانی ئەو ڕژێمەش ئەركى هەموو خەڵکی ناڕازی ئێران وکوردستانە، ئەرکی هەموو ئينسانيكى ئازاديخواز و ئينسان دۆستە هاوكاربێت بۆ ڕوخاندنى ئەم جۆرە نيزامە و سیستەمە ئیسلامییە لەئێران، بۆ ئەوەى خەڵكەکەى بگات بە ئازادى و بەختەوەرى. چارەسەرتەنها تێکۆشانێکی هاوبەشی یەکگرتووانەیە بۆ ڕوخانی سیستەمی فاشیزمی ئیسلامیی ئێران، دواتر دامەزراندنی سیستەمێکی سیکۆلار و ئازاد لەلایەن خودی خەڵکەوە ئەویش لەژێر سیستەمێکی شوورایی خەڵکدا. ئەرکی هەر مرۆڤێکی ئازادیخواز ویەکسانیخوازو مرۆڤدۆستە بێنەمەیدان لەبەرامبەر ئەو سەرکوت وچەوسانەوە و لەسێدارەدان و کوشتنی ژنان و کۆڵبەران و گەشەی زۆری بێکاری و هەژاری و قەیران وکێشە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگە کە دەسەڵات و سیستەمی چەوسێنەری ئیسلامی لەماوەی تەمەنی چل ساڵی دا درێژەی پێدەدات. پێویستە هێزی چەوساوەکانی کۆمەڵگە خۆیان ڕێکخراو بکەن، بزووتنەوەی شوورای بکەنە بەدیل بۆ تێکۆشانێکی باشتر، بۆ ئاڵوگۆڕ و گۆڕانی سیستەمی فاشیزم و تیرۆریستی ئیسلامیدا لەئێران باشترین سیستەم ببێتە جێگرەوەی ئەویش دامەزراندنی دەوڵەتی شورایی خەڵکە کە وەڵام دەرەوەیە بە سەرجەم کێشە و قەیران و دابینکردنی ماف و ئازادییەکانی خەڵکە. ئەمەش تەنها بە خودی خەڵک خۆی دەکرێت بە تێکۆشانێکی هاوبەشی و یەکگرتووانەی چینە چەوساوەکانی کۆمەڵگە و شانبەشانی ئازادیخوازان ویەکسانیخوازانی کۆمەڵگە کە دوور لەدەمارگیری بیروباوەڕی حیزبی و ئاینی وقەومی و ناوچەگەرێتی و عەشائیری مسۆگەردەبێت و سەرکەوتوودەبێت. زۆر شارستانی و مەدەنییانە چارەسەری کێشەکان دەکرێت دەوڵەتی شوورایی دەبێتە دەوڵەتی هەمووان .
تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٥٢ بەرواری ١٥/٥/٢٠١٩ بڵاوبۆتەوە…