چاوێك به‌ ئایینه‌كانی جیهاندا بگێڕن …

وتارێك له‌ زانكۆی بركلی ئه‌حمه‌د شاملۆ aabyate_Radical  ….

وه‌رگێڕانی له‌ فارسیه‌وه‌: سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه‌ ١٢ ئایاری ٢٠١٩

باوه‌ڕبوون وئیمانداری به‌ ئایینه‌كان و مه‌زهه‌بەكان هه‌ر له‌ بت په‌رستیه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ین تا ئایینی موسا و بۆدائی وئایینی زه‌رده‌شت ومه‌سیحی و چی وچی هه‌میشه‌ وه‌ك سندوقێكی داخراو له‌ باوانه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كان به‌ شێوه‌ی میرات به‌جێ ماوه‌و گوازراوه‌ته‌وه‌ به‌ باوه‌ڕێكی نزیك له‌ ڕه‌هاوه،‌ ده‌ڵێم ئێمه‌ هه‌موومان كه‌ له‌ژێر ئەم ‌ سه‌قفه‌دا كۆبووینه‌ته‌وه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌زهه‌بمان هه‌بێت سه‌ر به‌مه‌زهه‌بێكین كه‌ باوانمان به‌ ئێمه‌یان به‌خشیوه‌. لێره‌دا ته‌نها قسه‌ له‌سه‌ر مه‌زهه‌به‌ نه‌ك ئایین، ئایین سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م و ئه‌سڵیه. ئایین به‌ به‌ڵگه‌ی جۆراوجۆر له‌ هه‌ندێك كاته‌كانی مێژوودا تووشی لێكترازان وپارچه‌ پارچه‌ بوون بووه‌، مه‌زهه‌بی جۆراوجۆری لێ پەیدا‌ بووه‌ بۆ خۆیان سه‌ربه‌خۆ كاریان كردووه‌. گوایا ئاینی ئیسلام حه‌فتاو چه‌ند مه‌زهه‌ب ولق وپۆپی لێ دروست بووه‌ كه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ به‌ سه‌دو چل دانه‌ گه‌یشتووه،‌ هه‌ر‌ مه‌زهه‌بێکیش بۆ خۆی كۆمه‌ڵێك زانای ئایینی وموفه‌سیری خۆی هه‌یه.‌زانا ئایینی وموفسیره‌كانی هه‌ر مه‌زهه‌بێك پێان وایه‌ ته‌نها مه‌زهه‌به‌كه‌ی خۆیان ڕاسته‌ وهه‌ق به‌ ئه‌وه‌ و ئایین ومه‌زهه‌به‌كانی تر كافرن و هه‌ڵه‌ی زۆریان هه‌یه‌. تا ئێره‌ قه‌یناكا، چونكه‌ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕێكی له‌م جۆره‌یان نه‌بێت ده‌بوو بچوونایه‌ ئایینێكی تریان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردایه. ئێستا با بۆ تاوێك مه‌زهه‌به‌كانی جیهان وشه‌ڕو ناكۆكیان لەسه‌ر كافر بوونی یه‌كتر بخه‌ینه‌ لاوه‌ با خۆمان له‌ دووره‌وه‌ وله‌ ده‌ره‌وی ئه‌وان چاوپیاخشاندێك له‌ سه‌ره‌وه‌یان بكه‌ین: مه‌سیحی له‌گه‌ڵ (كاتۆلیك و پرۆتستانت وئنجیلی وكواكر وگریگۆری وئه‌رته‌دۆكس) هیچ ناڵێین چونكه‌ ئه‌مانه‌ بۆ جه‌نگی ناوخۆیی خۆیانە. موسلمان له‌گه‌ڵ (سونه‌و شیعه‌وحه‌نه‌فی وحه‌نبه‌لی مه‌زهه‌به‌كانی تری) هیچ ناڵێین بودایی له‌گه‌ڵ (شینتۆ و كیفۆسیوسی ودائۆیی) هیچ ناڵێین هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌ زه‌رده‌شتی ومیهری ومانوی وبت په‌رست وخۆر په‌رست وئاگر په‌رست وشه‌یتان په‌رست وگا په‌رست وجوله‌كه‌ …..هه‌موو ئه‌مانه‌ پێیان وایه‌ مه‌زهه‌به‌كه‌ی خۆیان ڕاسته‌و له‌ سه‌رهه‌قە. باشه‌ ئه‌گه‌ر بچین له‌ سه‌روه‌وه‌ تێیان بڕوانین بۆ ئێمه‌ پرسیارێك دێته‌ ئاراوه‌ ئه‌ویش خۆ ناكرێ هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ سه‌ر هه‌ق بن، ئایا به‌حوكمی عه‌قل ده‌كرێ یه‌كێ له‌مانه‌ له‌سه‌ر هه‌ق بێت؟ مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه‌ یه‌ك نموونه‌ باس بكه‌م كه‌ بۆ گفتوگۆ نییه. من له‌و پله‌وئاسته‌دا نیم كه‌ حوكم بده‌م ئه‌م مه‌زهه‌ب ڕاسته‌ ئه‌وی تر ره‌د بكه‌مه‌وه،‌ به‌ڵام من ئه‌توانم ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ به‌پێی ئیدعای ڕابه‌ری ئایینی بودائیك كه‌ ده‌ڵێت دینه‌كه‌ی من له‌سه‌ر هه‌قه‌ ئه‌توانم بڵێم نه‌خێر ڕاست نییه‌ هه‌رگیز، چونكه‌ به‌یه‌گ به‌ڵگه‌ی ساده‌ پێی ئه‌ڵێم تۆ دینه‌كه‌ن به‌ میرات وه‌رگرتوه‌ نه‌ك به‌ لۆجیك وبه‌ هه‌ڵبژاردنی خۆت وئاره‌زووی خۆت بۆیه‌ هیچ شتێكی پێ نییه‌ بیسەلمێنێ كه‌ ئیدیعاكه‌ی ڕاسته‌ بودایی بوونه‌كه‌ی به‌ میرات بۆ هاتووه‌. بۆیه‌ به‌ڵگه‌كه‌ی لاوازه‌ كه‌ ده‌ڵێت دینه‌كه‌ی من ڕاسته‌و له‌سه‌ر هه‌قه‌، ئه‌گه‌ر له‌ خێزانێكی بت په‌رست له‌ دایك ئه‌بێت دینەکەی به‌ میرات بۆ ده‌مێنێتته‌وه‌ و ده‌ڵێت ته‌نها دینه‌كه‌ی من راسته‌ وله‌ سه‌ر هه‌قه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ تاوێكیش قبوڵمان كرد دینی بودائی ڕاسته‌ هێشتا قسه‌ی ئه‌و پاپایه‌ هیچ نییه… مرۆڤی به‌هه‌ست ته‌نها ئه‌كرێ به‌ شتێك باوه‌ڕ بێنێت كه‌ له‌ ژیانیا به‌ ته‌جروبه‌ پێی گه‌یشتبێ وهه‌ستی پێ كردبێت، له‌گه‌ڵ ته‌جروبه‌ی باباتیانه‌، زانست، كردار، به‌راوردكاری، فه‌لسه‌فی به‌ له‌به‌رچاوگرتنی كات وشوێن.

 

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٥٢ بەرواری ١٥/٥/٢٠١٩ بڵاوبۆتەوە… 

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *