سالار حمەسەعید …
كرێکاران هه‌ژارتر و هه‌ژارتر و بانقداره‌کان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ده‌وڵه‌مه‌ندترده‌بن، کرێکاران به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو مووچه‌کانیان که‌میکردوه له‌به‌راورد به ساڵی 2009 به‌پێی رۆژنامه‌ی میترۆی 14 ی ئایاری 2019 بانکداره‌کان (بانقداره‌کان) به‌رده‌وام ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن ئه‌مه له‌کاتیکدا مووچه‌ی کرێکاران نزیکه‌ی 1000 پاوه‌ند که‌می کردووه له‌به‌راورد به 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر واته له‌به‌راورد به‌ساڵی 2009.
مووچه‌ی کرێکاران له‌ڕاستیدا به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 3.1 که‌می کردووه واته هه‌فتانه 17 پاوه‌ند که‌میکردوه که له‌ساڵێکدا ده‌کاته 884 پاوه‌ند. به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌ست کۆنگره‌ی سه‌ندیکای کرێکاریه‌کان که‌وتووه. به‌ڵام کارمه‌نده گه‌وره‌کانی بانک به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 9.3 مووچه‌یان چۆته سه‌ره‌وه له‌به‌راورد به سه‌ده‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر. ئه‌و کرێکارانه‌ی که‌له بواره‌کانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی دا کارده‌که‌ن باری ده‌رامه‌تیان به‌ریژه‌ی له‌سه‌دا 7.6 هاتۆته خواره‌وه که ده‌کاته ساڵانه 1872 پاوه‌ند که‌متر واته باری ده‌رامه‌تیان خراپتربووه. هه‌روه‌ها ئاماره‌کانی به‌رده‌ست سه‌ندیکا کرێکاریه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دایه که کرێکاره‌کانی بواری خواردن و خواردنه‌وه رێژه‌ی بڕینی مووچه و ده‌رامه‌تیان زۆر له‌وه خراپتریشه که‌ده‌گاته رێژه‌ی له‌سه‌دا 9.1 واته ساڵانه 2704 پاوه‌ند که‌متر له 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
ناوەڕاستی ئایاری ٢٠١٩