رۆژی یەکی ئایار لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا لەگەرەک و شوێنە گشتیەکانی یەکی ئایار بەرز راگیراو بە دروشمی بژی یەکی ئایار و نان کار دەستی پێ کرد ، شار بەتەواوی خرۆشابوو پەیتا پەیتا خەڵکی بەرەو مەیدانی تاقسیم بەرێ دەکەوتن پۆلیس شەقامەکانی تەنیبوو بەهەزاران پۆلیس لەو شارە بڵاوەیان پێ کراو گروپ ودەستەی جیاواز لە خۆپیشاندەران دەهاتنە مەیدانی تاقسیمەوە دواتر پۆلیس دەستگیری دەکردن ، خۆپیشاندەران بەشیعاری حەماسی بژی یەکی ئایار وتاریان دەداو پۆلیس قۆڵبەستی دەکردن ، زیاتر لە ١٣٧ خۆپیشاندەر لە رۆژی یەکی ئایاردا لە ئیستانبوڵ دەستگیر کران . لەشاری ئیزمیریش بەهەزاران خۆپیشاندەر رۆژی یەکی ئایاریان بەرێخست و بە دروشمی بژی یەکی ئایار ئەم رۆژەیان بەرز راگرت و دواتر بەشادی وهەڵپەرکێوە کۆتاییان بەخۆپیشاندان هێنا . لە شاری ئەنقەرەش خۆپیشاندەران بەئاڵای سورو بە ئاڵای رەنگاو رەنگەوە بەشداریان لەخۆپیشاندان کردو بەرێپیوان وبە شیعاری بژی یەکی ئایار ئەم رۆژەیان بەرز راگرت و دواتر بەگۆرانی سرودی یەکی ئایار مەیدانەکەیان جۆش وخرۆش کردو دوای تەواو بوونی خۆپیشاندانەکە خۆپیشاندەران مەیدانەکەیان پاک کردوە لە پاشماوەی فڕێدراوی خۆیان . لەشاری تونجەلی تورکیاش کرێکاران و خەڵکی ئەو شارە خۆپیشاندانیان ئەنجام داو بە شادی وهەڵپەرکێ ئایاریان بەرز راگرت .لە شاری ئیسکیشەهیر خۆپیشاندان بەبۆنەی یەکی ئایارەوە دەستی پێ کردو بەشیعاری بژی رۆژی یەکی ئایار رۆژی هاوپشتی چینی کرێکار ، پۆلیس پێنخ خۆپیشاندەری دەستگیر کرد . لەشاری بورسا و بالیکەسیرو شاری بیلەجیک ولەشاری وانی تورکیاش رۆژی یەکی ئایار بەرز راگیرا لەشاری موغڵاو ئەدەنەو چاناکاڵێ وقەیسەری و دیدم و ئایدن و دەیان شارو شارۆچکەی تورکیا رۆژی یەکی ئایار بەرزراگیرا …
٢/٥/٢٠١٩