تازەترین بەرهەمی هونەرمەندی پەیکەرتاش کاوان قادر…

هونەرمەندی پەیکەساز( کاوان قادر) لەکارێکی هونەری تازەیدا بۆ ٢٨ەهەمین ساڵڕۆژی کۆڕەوەکەی ١/٤/١٩٩١ی خەڵکی کوردستانی عێراق لە ترسی گەڕانەوەی هێزەکانی ڕژێمی بەعس، و دیکتاتۆریەتی سەدام. بەهونەری پەیکەرسازی وێنە فۆتۆگرافی دایکە (جاهیدە مەحەمەد ڕەشید) و کۆرپە ساواکەی سەرشانی، دەنەخشێنێتەوە. ئەو کۆڕەوەی کە بۆ چەندان دەهەی دیکە بەسەرسەری خەڵکی کوردستان وەک پەڵە هەورێکی ڕەش دێت و دەچێت. کاوان قادر دەیەوێت بەسیمای ئەو دایک و کۆرپەیە بڵێت بەسیە ئاوارەیی و جەنگ و ماڵوێرانی ئینسانەکان، بەسیە چاوچنۆکیتان، بەسیە چێژ وەرگرتن لە گریان و ترسی ئینسانەکان؛ با بە هەموومان بەربگرین بەو تراژیدیا ڕۆژانەیە و دنیایەکی جوانتر و خۆشتر و باشتر پێکەوە نێین بۆ مرۆڤایەتی…

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٤٩ بەرواری ١/٤/٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە…

Check Also

ئۆکتۆبەری ژمارە ٩٧ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە!

 ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانە ٢٥ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٤ بۆداگرتنی ئۆکتۆبەری ژمارە ٩٧، کلیکی ئیڕەبکە:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *