دەبێ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە، کەرتی تایبەتیش بگرێتەوە!…
سه‌ره‌نجام له‌ژێر فشاری خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی مامۆستایان و کارمه‌ندان بۆ بەشکستهێنانی سیاسه‌تی لێگرتنه‌وه لهمووچهکانیان، رۆژی هەینی رێکەوتی ٨ ی مارس، حکومەتی هەرێم بڕیاری زۆرەملێی پاشەکەوتی مووچەی هەڵوەشاندەوە، کە بۆماوەی چوارساڵه ژیانی ئەوانی له‌هه‌لومه‌رجێکی سەخت و ناهەمواردا ڕاگرتوه. بەڵام لەگەڵ بڕیاری پاشەکەوتی مووچە لەلایەن حکومەتەوە، کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتیش سوودیان لەو بڕیارە بەزۆر سەپێنراوەی حکومەتی هەرێم وەرگرت و کرێی کرێکاران و کارمەندانی خۆیان بەرێژەی ١٠٪ تا ٣٠٪ کەم کردەوە.
ئەگەر حکومەت بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی زۆرەملێی مووچەی کرێکاران و کارمەندانی خۆی داوە، بەڵام سەبارەت بەو بڕیارە دژی کرێکاری و چاوچنۆکانەیەی کەرتی تایبەت هیچ راگەیاندن و بڕیارێکی دەرنەکردوە. لەکاتێکدا دیاریش نیە کە ئەو پارەیەی لە رابردودا لێیان زەوتکراوە لەلایەن سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکانەوە بۆیان دەگێڕنەوە یان نا، وەکو ئەوەی کە گوایە حکومەت لە کاتێکی دیکەدا ئەو بڕە پارەیەی لە مووچەخۆرانی بڕیوە بۆیان دەگێڕێتەوە.
بێجگە لەوەی کە بەهۆی سیاسەتی حکومەتەوە دەوڵەمەندان و سەرمایەداران بیانوویان دەستکەوتوە ئەو هێرشە بکەنە سەر سفرەی بەتاڵی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت، بەڵام لەلایەکی دیکەشەوە حکومەتی هەرێم بەرپرسە لەوەی کە سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ناچاربکات کۆتایی بە تاڵان‌کردنی گیرفانی کرێکاران وکارمەندان بهێنن و مووچەو کرێکانیان وەکو پێش بڕیاری پاشەکەوتی مووچە لێبکەنەوە.
هاوکات ئێمە بانگەوازی کرێکاران و کارمەندانی کۆمپانیاو دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتی دەکەین، ئەوانەی کە کرێکانیان داشکێنراوە، فشاربخەنە سەر خاوەنکارەکانیان بۆئەوەی کۆتایی بهێنن بە بڕینی کرێ و مووچەکانیان و بۆ گێڕانەوەی ئەو مافە زەوتکراوەشیان سوود لە هەموو شێوازێکی نارەزایەتی و خەباتکارانەو بە کۆمەڵ وەربگرن.
کرێکاران و کارمه‌ندان و مامۆستایانی کوردستان ده‌بێ ئه‌م پاشه‌کشه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بهفرسهتێك بزانن به‌ئاڕاسته‌ی توندوتۆڵکردنه‌وه‌ی خه‌باتی یه‌کپارچه‌ی چینایه‌تیان له‌پێناو کۆتاییهێنان به‌سیاسه‌تی لێگرتنهوهو پاشه‌که‌وتی مووچه له سه‌راسه‌ری کوردستاندا، له‌هه‌موو ناوهندو به‌شه‌کانی کاردا، به‌که‌رتی حکومی و تایبەتەوە. هەروەها نابێ رێگابدەن ده‌سه‌ڵاتداران جیاکاری له‌نێوان کرێکاران و فه‌رمانبه‌رانی به‌شی حکومی و تایبەتیدا دروست بکات. هاودڵی و هاوخه‌باتیی هه‌مووبه‌شه‌کانی کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران و ده‌ستخستنه ناوده‌ستی یه‌کتریان مه‌رجی پێویسته بۆ گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو مووچه نه‌دراوه‌کان و ده‌رماڵه خوراوه‌کانیان.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١٣ی مارسی ٢٠١٩