کۆڕێک بۆ هاوڕێ ” محسن کەریم ” بەناونیشانی ” کوردایەتی و رۆشنگەری !”…

ناونیشانی کۆڕێکە، کە رادیۆپێشەنگ رۆژی شەممە بەرواری٢/٣/٢٠١٩ کاتژمێر٢ی پاش نیوەرۆ سازیدەکات بۆ هاوڕێ ” محسین کریم ” جێگری سکرتێری کۆمیتە ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، سەبارەت بە کوردایەتی و ڕۆشنگەری کە تییدا رادیۆ پێشەنگ چەند پرسیار ئاراستەی هاوڕێ محسین دەکات لەوانە..
١/ رۆشنگەری یان رێنیسانس چیە ؟
٢/ رێنیسانس لە کوێ سەری هەڵداو چۆن دواتر ئەوروپای گرتەوە؟
٣/ ئەو ئاڵوگۆڕە فکری و هونەری و کەلتوری و سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیانەی کە لە سەردەمی رێنیساندا رویان دا یان هاودەمی رێنیسانس بوون چی بوو؟
٤/ پەیوەندی نیوان رێنیسانس و دین چی بوو؟
٥/ ئایا ناسیۆنالیزمی کورد دەتوانێ بزوتنەوەیەکی رۆشنگەری بێت، یاخود کوردایەتی و رۆشنگەری پێکەوە هەڵدەکەن؟
٦/ ئایا رۆشنگەری کوردایەتی کاریکاتۆری رۆشنگەری ئەوروپی نیە؟
ئەمانەو گەلێک پرسیاری ترکە لە لایەن ئامادەبوانی کۆڕەکەوە لە هاوڕێ محسین کریم دەکرێت. شایەنی باسە ئەم کۆڕە لە ڕێگای پەیجی رادیۆپێشەنگەوە بەشێوەی راستەوخۆ (لایڤ) دەگوێزریتەوە.
هاتن بۆ هەموانە.
ناونیشان رادیۆ پێشەنگ نزیک باخی گشتی لەسلیمانی.
بۆ زنیاری زیاتر
مستەفا باهر ٠٧٧٢٥٢٧٨٦٢٩

Check Also

کۆتاییهێنان بە توندوتیژی لەدژی ژنان، کاری چینی کرێکار و بزوتنەوەی یەکسانیخوازییە!

٢٥ی نۆڤێمبەر ڕۆژی جیهانی ڕاوەستانەوەیە بەرامبەر بە توندوتیژی لەدژی ژنان. بەم بۆنەیەوە هەموو ساڵێک لەلایەن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *