نوری بەشیر…
چەند رۆژی داهاتوو ٨ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یادی ١٧ شوباتی ٢٠١١دا، ئەم رۆژە سەرەتای دەوریەکی تازە بوو لە هاتنە مەیدانی ناڕه‌زایه‌تیه‌کی جەماوەری فراوانی خەڵکی کوردستان بە دژی دەسەڵات که جیاواز بوو له ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی بیست ساڵی رابردوو، ئه‌م هاتنه مه‌یدانه‌ی خه‌ڵک کە زۆربەی ناوچەکانی سەوز و لەبەر سەرکوت و دڕندەیی پارتی بەشێک لەناوچەی زەردی گرتەوە، کە لە پاڵ خواست و داواکاری و پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا و موچەو ئازادی و نان و شکۆمەندی ئینسانی بۆ خه‌ڵک، بە کاریگەریەکانی راپەڕین و هێرشه‌کان بۆسه‌ر دەسەڵاتداران و حکومەتە تاڵانکار و میلیتاریست و بنەماڵەییەکانی وڵاتانی عەربی و باکوری ئەفریقیا و روخانی دامودەزگاکانیان. لە کوردستانیش خواستی رۆشتنی دەسەڵاتی بنەماڵەیی پارتی و یەکێتی وەک دوو حزبی بزوتنەوەی کوردایەتی نەک تەنیا کە قۆرخی سەروەت و سامانی کۆمەڵگەیان کردووە، بەڵكو وەک دوو هێزی میلیشیایی سەرکوت و خاوەن زیندان و ترس و تۆقاندن و تیرۆر، دەسەڵاتی زۆری خۆیان سەپاندوە بەسەر کۆمەڵگەدا، وە ژمارەیەکی زۆریتری حزبی بەناو ئۆپۆزسیۆنی قەومی و ئیسلامیان لەخوارەوە شەریک کردووە له ده‌سه‌ڵاتدا بۆ زاڵکردنی فەزای ئاوەڵا بۆ دەسەڵاتی سەرکوتی ئەحزابی بۆرژوازی کوردی. نەک تەنها ئەوەی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی وەڵامیان بەخواست و داواکاری خەڵک له‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌دا نەدایەوە، بەڵکو چەکیان کرده وه‌ڵامده‌ره‌وه روو به‌خه‌ڵک و داوا‌و خواسته‌کانیان، وه ژمارەیەکی زۆری لاوانی دڵ‌پڕ لەهیوا بۆ ژیانێکی باشتر هاتنە سەر شەقام و ناڕەزایەتیان کرد بە چەکی کوردایەتی لە شەقامەکان و ناو جەرگەی شاری سلێمانیدا خەڵتانی خوێن کران، وە بووە بەهێزبوونی زیاتری پارتی و دەسەڵاتە سەرکوتگەرەکەی، وە لەولاوە ناڕەزایەتیەکانی حەڤدەی شوبات بووە بەردەبازێک بۆ ئۆپۆزسیۆنێکی فریوکار کە کایە بکات بەسەر خۆپیشاندانەکان و سیاسەتی ناسیونالیستانەی خۆی بەسەر ئاسۆی خۆپیشاندانەکاندا زاڵ بکات و هەروەها بچێتە دەسەڵات و هەوڵی چوار ساڵ شەقامی ئارام بدات.
بەڵام خواست و داواکانی خەڵک بە دوای نزیکەی دەیەیەک تێپه‌ڕین به‌سه‌ر حه‌ڤده‌ی شوباتدا نەک وەڵام بەهیچ خواست و داوایه‌ک نه‌درایه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی رووی چه‌کانیان کرده خۆپیشانده‌ران و مناڵان و لاوان و خه‌ڵتانی خوێنیان کرد، پۆسته‌کانیان بردنه سه‌ره‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتیان زیادی کرد، هه‌روه‌ها پێشێلکاریه‌کان هێنده‌ی تر چووه سه‌ره‌وه، واتە ئاو و کارەبا خراپتر بووە، بێ‌کاری زیادی کردوەو ئازادیەکان زۆرتر بەرتەسک کراوەتەوە و هەروەها چارەکە موچەو نیوە موچە داهێنانێکی کوردایەتیە کە لەدنیا دا وێنەی نییە، بە جیا لە سەرکوت و تۆقاندن و زیندان و تیرۆری رۆژنامه‌نوسان و ئازادیخوازان و کوشتنی ژنان و ریزی مناڵانی کچ و کوڕ بۆ کلینێکس و عەلاگە فرۆشتن زیادی کردوه و کۆچی بەلێشاوی لاوان زستان و هاوینی بۆ نییە بۆ رێگای بێ ئاسۆی هەندەران و خولقاندنی 31ی ئابێکی تر که به 16 ئۆکتۆبه‌ر به‌ناوبانگه.
ئەم دەسەڵاتە نزیکەی سێ دەیە وەک دەسەڵاتێکی بۆرژوا ناسیونالسیتی کوردی، کە کەلێنی نێوان سەرمایەداران و کرێکاران و کەمدەرامەتی کۆمەڵگەی بەشێوەیەک فراوان کردۆتەوە، کە ریزی ملیۆنی هەژارو هەژارتر دەبێت و کەمایەتیەکی سەرمایەداران کە پارێزگاری لە دەسەڵاتی بۆرژوازیانەی کوردایەتیی دەکەن سەروەتەکەیان دەچێتە سەرەوەو به‌دەست تێکەڵکردن لەگەڵ پەرپرسە حزبیەکانی یەکێتی و پارتیدا و قۆرخی هەموو جومگەکانی کۆمەڵگەیان لە دەرمانی بەسەرچوو، بازاڕی کەلوپەل و میوەو سەوزەواتەوە تاکو بازاڕی مەوادی مخەدەرات و ئەلکهولیان کردووە…
ئەگەر راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دەورەیەکی تازە و وەرچەرخانێکی نوێ بوو لەهاتنە مەیدانی کۆمۆنیستەکان و شوراکان لە دەرەوەی قەڵەمڕەوی ئەحزابی ناسیونالیستی کوردی، ئەوا ١٧ی شوبات وەرچەرخانێک بوو لە هاتنەمەیدانی خەڵکی کرێکار‌و کەمدەرامەتی کوردستان، ژنان و لاوان کە ”نا“ یان بەدەسەڵاتی ئەحزابی ناسیونالیستی کوردی وت، بەڵام بەداخەوە ئەم بزووتنەوە یەکەم ریزی خۆی لە ئاسۆی ناسیونالیستی کوردی جیا نەکردبۆوەو هه‌رئه‌وه بوو به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنی گۆڕان توانی شه‌پۆلی ناڕەزايەتی خه‌ڵک ده‌ست به‌سه‌را بگرێت و له‌گه‌ڵ برا ئیسلامیه‌کانی سوکانی ناڕهزایەتیهکان به‌ره‌و به‌رنامه‌یه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵات که‌هه‌یبوو به‌رێت، دووەم رێزی کرێکاران کە بەرهەمهێنەری کۆمەڵگەن چەرخەکانی بەرهەمهێنانیان نەوەستان و بێنە ریزی ئەم خۆپیشاندانەوە، هەروەها ئەم بزوتنەوە ناڕەزایەتییە بەهرەمەند نەبوو لە رابەرایەتیەکی پێشڕەوی کۆمۆنیستی کە رێنمایی بکات بۆ سەرکەوتن، بۆیە ناڕەزایەتیەکە بووە بەردەبازی باڵێکی تری ناسیونالیستی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرکەوت بۆ دەسەڵات و شەریکە بەش لەگەڵ پارتی و یەکێتی و نەک پاشەکشەیان بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک کرد، بەڵکو بێئومێدیان لەناو خەڵکدا دروستکردو پاش ٨ ساڵ خەڵک کە کارنامەی گۆڕان و ٢٨ ساڵ لە کارنامەی یەکێتی و پارتی وەک دوو حزبی بۆژوا ناسیونالیستی کورد، کە هیچ نزیکایەتیەکیان بەژیان و گوزەران و ئایندەی خەڵکەوە نییە بەرەو ئاینده‌یه‌کی باشتر که‌مێک له ئاسۆی ناسیونالیستی کوردی ئه‌سڵه‌منه‌وه، که ئه‌وانه هه‌موویان به قه‌ومی ئیسلامیه‌وه هێز گەلێکن هەموو وەک رۆژی روناک بۆ خەڵک دیارە کە جارێکی تر خەریکی سازانی دەسەڵاتن بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی دەسەڵات و کارەسات بەدوای یەکدا دەهێنن بەسەر خەڵکدا، ئەگەر کارنامەی ٣١ی ئاب پەڵەیەکی رەشبوو لە مێژووی ناسیونالیزمی کوردا، ئەوا ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ کارنامەیەکی رەشترە بۆیان.
ئایا هەموو ئەم کارنامانەی بۆرژوا ناسیونالیستی کورد و حزبەکانی کافی نییە بۆ ئەوەی خەڵکی کرێکار‌و کەمدەرامەتی کۆمەڵگە، لاوان و ژنان، مامۆستایان و کارمه‌ندان بۆ هەمیشە خۆیان لە سیاسەت و ئایدۆلۆژیا‌و دەسەڵاتی ئەم حزبانە بەدوور بگرن، ئایا کاتی ئەوە نییە کە خەڵک لە شوێنی کار‌و زانکۆ و ژیانیاندا لەشوراکان خۆیان رێکخراو بکەن و کاروباری کۆمەڵگە بەدەستەوە بگرن و ئەم هەموو ماڵوێرانی و کارەسات و کوشتارەی کە بەسەریاندا هاتوو بەناوی کوردایەتی و خاک و ئاڵا و نەتەوەوە رێگای پێبگرن. ئایا هه‌موو ئه‌و کاره‌سات و برسێتی و ئاواره‌یی و کوشتارو تاڵانکاریه‌ی به‌هۆی حزبه‌کانی یه‌کێتی و پارتی و حزبه ره‌نگاو ره‌نگه قه‌ومی و ئیسلامیه‌کانی به‌ناو ئۆپۆزسیۆن کافی نییه که چیتر خۆشخه‌یاڵیه‌ک پێیان نه‌مێنێت و رێگاچاره‌ی جه‌ماوه‌ری کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان ببێته به‌رده‌بازێک به رزگاربوون له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی قه‌ومی ئیسلامی بنه‌ماڵه، که ته‌نیاو ته‌نیا ئه‌مه چاره‌سه‌ره.
تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٤٥ بەرواری ١٥/٢/٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە…