ئه‌ندامه‌تی کرێکاران، گه‌ڵاڵه‌ی مه‌سه‌له‌که…
بەشی دووەم
ئه‌وه که ئێمه له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا ده‌بێت ئه‌مڕۆ مه‌سه‌له‌ی “ئه‌ندامه‌تیی کرێکاران” بده‌ینه به‌ر باس و بۆ ئاسانکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌تی کرێکاران له حیزب‌دا ڕێگاچاره بدۆزینه‌وه، خۆی نیشانه‌ی ناکۆکی و پێچه‌وانه‌بوونێکی بنه‌ڕه‌تییه. ده‌بوو مه‌سه‌له‌که به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بوایه. حیزبی کۆمۆنیست به‌پێی پێناسه‌ی خۆی و به‌پێی چاوه‌ڕوانی ئاسایی هه‌ر که‌سێک که جارێک مانیفێستی کۆمۆنیستی خوێندبێته‌وه، ده‌بوو حیزبێکی کرێکاری بێت. ئه‌گه‌ر له‌نێو ئێمه‌دا قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌تی دێته گۆڕ، ده‌بوو باسی مه‌رجه‌کان و پێویستییه‌کانی ئه‌ندامه‌تی غه‌یری کرێکاران له حیزبی کرێکاریماندا بێت. ئه‌م ناکۆکییه ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامێکی حیزبی کۆمۆنیست ڕاچه‌ڵه‌کێنێ و بیخاته سه‌ر بیرکردنه‌وه.
هه‌ندێک له هاوڕێیان مه‌سه‌له‌ی ئه‌ندامه‌تیی کرێکاران له حیزب‌دا وه‌ک نیشانکردێکی ئاماری چاو لێ ده‌که‌ن، سه‌دی چه‌ندی ئه‌ندامانی حیزب کرێکارن؟ خودی ئه‌وه که هاوڕێیان ئه‌م پێوانه‌یه له‌به‌رچاو بگرن هه‌ڵبه‌ت زۆر باشه، به‌ڵام هێنانه‌خواره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌که هه‌تا ئاستی ئاماره‌کان و سه‌دی چه‌ند، به حیسابی ئامار و ژماره سه‌ر ده‌شێوێنێت، ژماره‌ی ئه‌ندامانی کرێکار له‌چاو ئه‌ندامانی غه‌یره کرێکار له حیزب‌دا، له سه‌ره‌تای پێکهاتنییه‌وه هه‌تا هاتووه زیادی کردووه. ئه‌مڕۆ حیزبی کۆمۆنیست له‌م بابه‌ته‌وه گه‌یشتۆته پله‌یه‌ک که له‌نێو چه‌پی ڕادیکاڵی ئێران له ده‌یان ساڵی ڕابردوودا بێوێنه‌یه. ده‌کرێت بڵێین زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و غه‌یره کرێکارانه‌ی له‌م ساڵانه‌دا بوونه‌ته ئه‌ندامی حیزب، له‌و هاوڕێیانه‌ن که له‌گه‌ل ڕێکخستنی حیزبی کۆمۆنیست کاریان ده‌کرد، به‌ڵام له مافی ئه‌ندامه‌تی به‌هره‌مه‌ند نه‌بوون، به‌ڵام له‌نێو ئه‌و هاوڕێیانه‌دا که پاش پێکهاتنی حیزب به ئێمه‌وه په‌یوه‌ست بوون، زۆربه‌ی زۆریان هاوڕێیانی کرێکارن له ڕاستیدا، به تایبه‌ت له سێ چوار ساڵی ڕابردوودا ڕووناکبیران و غه‌یره کرێکاران به ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م داواکاری ئه‌ندامه‌تی له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا بوون، له حاڵێکدا ڕووهێنانی کرێکاران به‌ره‌و کاری ڕێکخراو له‌گه‌ڵ حیزبی کۆمۆنیست‌دا گه‌لێک په‌ره‌ی گرتووه.
ئه‌م ڕه‌وتانه هه‌موویان موسبه‌ت و دڵخوازن، ئه‌مانه نیشانه‌ی توانایی و بەهێزی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانن بۆ گۆڕان به حیزبێکی به‌ڕاستی کرێکاری. به‌ڵام باسی ئه‌ندامه‌تی کرێکاران، ئه‌م ئاماره شێنه‌یی و ساده‌یه‌ی مه‌به‌ست نییه. دواتر نیشانی ده‌ده‌م که چۆن ئه‌م ڕووهێنانه‌ی کرێکاران به‌ره‌و حیزب هێشتا له جه‌رگه‌ی سیاسه‌ت و سیسته‌مێکی ئه‌ندام وه‌رگرتندا به‌ره‌و پێش ده‌چێت، که خۆی له بنه‌ڕه‌تدا ناکرێکارییه. بۆیه هه‌ر خودی ئه‌م ڕه‌وته‌ش به‌کرده‌وه له‌هه‌ر چه‌شنه مانا و ناوه‌ڕۆکێکی جیددیی چینایه‌تی داده‌ته‌کێت. به‌ڵام لێره‌دا ته‌نیا سه‌رنجی هاوڕێیان بۆ ئه‌وه ڕاده‌کێشم که مه‌سه‌له‌ی ئه‌ندامه‌تی کرێکاران ئه‌وه نییه که تاک تاکی کرێکاران بێنینه نێو حیزب و بیان که‌ینه ئه‌ندام، به‌و مانایه‌ی ئه‌مڕۆ تێی ده‌گه‌ین، به‌ڵکوو قسه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی به‌رینایی مه‌وجودییه‌تی حیزبه به جۆرێک که چالاکیی کرێکاری کۆمۆنیست، هه‌ر له‌و جێگایه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و چالاکییه به‌ڕێوه ده‌چێت، بگرێته به‌ر و بیکاته به‌شێک له خۆی. به وته‌یه‌کی تر له باسی ئه‌ندامه‌تی کرێکاراندا قسه له‌سه‌ر ڕوانینێکی تره بۆ مانای ئه‌ندامه‌تی و حیزبییه‌ت، به جۆرێک که ئه‌و خه‌باته کۆمۆنیستی و ڕادیکاڵه کرێکارییهش که هه‌ر ئێستا له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌نگاته‌نگ له‌گه‌ڵ حیزب‌دا به‌ره‌و پێش ده‌چێت، هه‌رس بکاو بیکاته شێوازی سه‌ره‌کی خۆنواندنی حیزب له‌په‌نا ئامار و ژماره‌ی ئه‌و کرێکارانه‌ی هاتوونه‌ته نێو حیزب، فاکتی گه‌لێک گرنگتریش هه‌ن که به‌داخه‌وه هێشتا به‌و جۆره‌ی بایه‌د و شایه‌ده له حیساباتی ئێمه‌دا له‌به‌رچاو نه‌گیراون و کاریان نه‌کردۆته سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی ڕێکخستن و نه‌ریته حیزبییه‌کانمان. نموونه‌یه‌ک له‌م فاکتانه، شکڵ‌گرتنی گورزێکی به‌رین له کرێکارانی کۆمۆنیست و تێکۆشه‌ری خه‌باتی ناڕه‌زایه‌تیی کرێکارییه که به ته‌واوی ئیلهام له حیزب وه‌رده‌گرن و ئه‌گه‌ر به‌کرده‌وه په‌یوه‌ندی زۆر نزیکیان له‌گه‌ل ئێمه نییه، له‌به‌ر بێ مه‌یل بوونیان نییه. جاری وایه دهنگوباسی چالاکی ئه‌م هاوڕێیانه بۆ ڕێکخه‌رانی حیزبی سه‌رسووڕهێنه‌ره. حیزبی ئێمه نه‌ک هه‌ر هێشتا نه‌یتوانیوه کوللی بزاوتی سۆشیالیستی ڕادیکاڵی کرێکاران له‌نێو خۆیدا کۆ بکاته‌وه، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌شه له تێکۆشه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م سۆشیالیزمه کرێکارییه‌شی که خۆیان هۆشیارانه له حیزب به نزیک ده‌زانن و پێی پابه‌ندن، به‌زۆری له ده‌ره‌وه‌ی سنووره حوقووقییه‌کانی حیزب ڕاگرتووه.
به وته‌یه‌کی تر، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران هه‌ر ئێستا له دوو به‌ش پێک هاتووه، به‌شی فه‌رمی، سه‌رژمێرکراو و به‌ئه‌ندام وه‌رگیراو، ئه‌مه ئه‌و به‌شه‌یه که به شێوه‌ی ئاسایی پێی ده‌گوترێت حیزب. له‌م به‌شه‌دا تانوپۆی نا‌کرێکاری هێشتا زاڵه. به‌شی دووه‌م هێزێکی نافه‌رمی زۆر به‌رینتره که له کرێکارانی کۆمۆنیست و ڕابه‌رانی بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌کان پێک هاتووه و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی حیزب بن، سیاسه‌ته‌کانی حیزب به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن و به شکڵ و شێوه‌ی غه‌یره ئه‌ساسنامه‌یی و به ڕواڵه‌ت به‌بێ ڕێوڕه‌سمی دیاریکراو له‌گه‌ڵ حیزب په‌یوه‌ند ده‌گرن. توانستی واقیعی حیزبی ئێمه له هه‌ر قۆناغێکدا به‌رهه‌می هه‌ردوو به‌شه‌که‌یه، به‌ڵام حیزب به شێوه‌ی فه‌رمی به‌داخه‌وه ته‌نیا ئه‌وه‌ی یه‌که‌مه، ئه‌م دوو لایه‌نییه له هه‌موو جێگایه‌کی ئێران‌دا هه‌یه، به‌ڵام کوردستان جێگایه‌که که ده‌کرێت به زه‌قترین شێوه ئه‌م حه‌قیقه‌ته و ئه‌م ناکۆکییه ببینیت. ئه‌ندامه‌تی کرێکاران به مانای ئه‌وه نییه که ژماره‌ی کرێکارانی به‌شی یه‌که‌م (ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌مڕۆ ڕه‌سمییه‌تی په‌یدا کردووه) به شێوه‌ی خه‌تی زیاد بکات، ئه‌گه‌رچی لێره‌شدا ده‌بێت به‌بێ هیچ ئه‌ملا و ئه‌ولایه‌ک کرێکاران زیاتر بن، به‌ڵکوو به مانای به‌فه‌رمی ناسینی ئه‌م به‌شه‌ی دووه‌م و په‌ره‌پێدانی ئه‌ندامه‌تی حیزبییه، هه‌تا ئه‌و ڕێکخراوه به‌رینه کرێکارییه ده‌گرێته به‌ر که له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئه‌مڕۆی حیزبه. کرێکاریبوونه‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیست یانی کرێکاریبوونه‌وه‌ی پراتیکی ئه‌و حیزبه، یانی ئه‌وه که پراتیکی کرێکاری کۆمۆنیست له‌به‌رانبه‌رکێی ڕاسته‌وخۆیدا به‌رانبه‌ر به سه‌رمایه، ببێته گرنگترین به‌شی پراتیکی حیزب، یانی تێگه‌یشتنێکی تر له حیزبییه‌ت، به جۆرێک که ئه‌م پراتیکه‌ی هه‌ر ئێستا به‌کرده‌وه هه‌یه و له گۆڕێدایه بگرێته به‌ر. هه‌لومه‌رجی ئێستا واقیعی نییه و له‌وه‌ش گرنگتر زیانه سه‌ره‌کییه‌که‌ی له‌وه‌دایه حیزب له‌و جێگا و شوێنه که خۆی له‌ده‌وری پراتیکی ئه‌م به‌شه کرێکارییه ڕێک بخا و کاریگه‌ریی شیاوی خۆی بکاته سه‌ر ئه‌م پراتیکه، مه‌حرووم ده‌کا. ئه‌م به‌شه کرێکارییه هه‌ر ئێستا به بڕوای من ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه. ئه‌وه که ئه‌م به‌شه به‌رینه له باری حوقووقییهوه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی حیزب ماوه‌ته‌وه، به ڕاده‌یه‌کی زۆر تا ئێره‌ش ڕه‌وتی پته‌وبوونه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری له حیزب‌دا شێنه‌یی کردۆته‌وه و کۆسپی خستۆته سه‌ر ڕێگای ئاڵوگۆڕپێدانی حیزبی ئێمه به حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاران، ئه‌م دۆخه ده‌بێت کۆتایی پێ بهێنرێت.
بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌م باسه ده‌بێت ئاماژه به چه‌ند خاڵی تریش بکه‌م:
یه‌که‌م، کاتێک باسی حیزبی کرێکاری ده‌که‌ین مه‌به‌ست حیزبێک نییه که حه‌تمه‌ن کۆمه‌ڵانی کرێکاری هه‌روا له‌په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕێک خستبێت (شتێکی وه‌ک مه‌وقیعیه‌تی سۆسیال دیموکراسیی ئه‌وروپا هه‌تا پێش قه‌یرانی ده ساڵی ئه‌م دواییه) ئه‌مه بۆ کۆمۆنیزمی شۆڕشگێڕ له‌ده‌وره‌ی تایبه‌تدا ئیمکانی هه‌یه، ئه‌و شته‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه ئه‌وه‌یه که حیزبی کۆمۆنیست ده‌بێت به‌هه‌رحاڵ هه‌تا ئه‌و جێگایه که وه‌ک حیزبێکی سیاسی مه‌وجودییه‌تی هه‌یه و چالاکی ده‌کات، ڕێکخه‌ر و کۆکه‌ره‌وه‌ی تێکۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی چینی کرێکار و ڕابه‌رانی کرێکاران بێت، حیزبی کۆمۆنیست ده‌بێت حیزبی مه‌یلێکی کرێکاری بێت. ده‌بێت حیزبێک بێت له‌شوێنی ناڕه‌زایه‌تیی کرێکارییه‌وه هه‌ستابێ و ده‌رگیری ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه بێت، بینای سه‌ره‌کی و چالاکییه سه‌ره‌کییه‌که‌ی ده‌بێت له به‌شی پێشڕه‌و و کۆمۆنیستی خودی کرێکاران پشت ئه‌ستوور بێت. دیاره له‌م حیزبه‌دا شۆڕشگێڕانی کۆمۆنیست له‌نێو هه‌ر چینێکه‌وه هه‌ستابن جێگایان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام بڕبڕه‌پشت و ڕایه‌ڵ و پۆی ئه‌و حیزبه به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی، ده‌بێت له خودی کرێکاران پێک بێ و مه‌یدانی ئه‌سڵی پراتیکی حیزب ده‌بێت له‌و جێگایه بێت که کرێکارانی کۆمۆنیست و حیزبی له جه‌رگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کرێکاریدا به‌رانبه‌ر به سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داری تيکه‌ڵ به جه‌ماوه‌ری کرێکاران ده‌بن.
دووه‌م، ئه‌م باسه‌ی من جیاوازییه‌کی گرنگی له‌گه‌ڵ باسی که‌سانێک هه‌یه، که ئه‌مڕۆ حیزب به حیزبی “پێشه‌نگ”ی چینی کرێکار داده‌نێن. من ناکۆکیم له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ی “پێشه‌نگ”دا نییه، به‌ڵکو و له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌یه. لایه‌نگرانی ئه‌م فۆرموولبه‌ندییه له ده‌وره‌ی ئێمه‌دا به‌پێی نه‌ریت به‌دووی ڕێکخستنی ڕووناکبیران ده‌که‌ونه‌وه و له‌م فۆرمووله‌دا مۆڵه‌تنامه‌یه‌ک بۆ پێکهێنانی پارتگه‌لی چه‌پی نا‌کرێکاری ده‌بیننه‌وه. بۆ ئه‌مانه پێشه‌نگ هێشتا پێشه‌نگێکی عه‌قیده‌تییه و هێشتا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر توێژی خوێنده‌واری کۆمه‌ڵ. باسی من له باره‌ی پێشڕه‌و و ڕابه‌رانی عه‌مه‌لی چینی کرێکاره‌وه، ئه‌و کرێکاره کۆمۆنیستانه‌ی له‌به‌رچاوه که هه‌ر ئێستا وه‌ک ڕابه‌رانی ناڕه‌زایه‌تی کرێکاری و موبه‌لیغ و ڕێکخه‌ری سۆسیالیزمی کرێکاری چالاکی ده‌که‌ن، ئه‌مانه ده‌بێت بڕبڕه‌پشتی هه‌ر حیزبێک بن که به ناوی کۆمۆنیست چالاکی ده‌کات.
ماویەتی
تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٤٤ بەرواری ١/٢/٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە…