بەریتانیا: ژنانی تووشبوو بە شێرپەنجە دەتوانن هێلكه‌دانیان هه‌ڵبگرن…

ئامادەکردنی: چۆپی

ژنانی تووشبوو بهشێرپهنجهلهبهریتانیا ئهتوانن هێلكهدانیان ههڵبگرن لهفرێزهردا بۆ بهكارهێنانهوهی لهدواتردا و خهرجیهكهشی لهلایهن سیستەمی تهندروستیهوهدابین دهكرێت.

نه‌خۆشخانه‌ی رۆیال فری له‌ له‌نده‌ن رایگه‌یاند كه‌ ئه‌توانێ یه‌كێك له‌ هێلكه‌دانه‌كانی ژنان و كچانی تووشبوو به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ هه‌ڵبگرێت له‌ فرێزه‌ردا و دواتر كاتێ كه‌سه‌كه‌ ئاماده‌ بوو بۆ پرۆسه‌ی مناڵ دروستكردن، دووباره‌ چاندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ ئه‌و كچانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نی پێش باڵق بوندا تووشی شێرپه‌نجه‌ ئه‌بن تا بتوانن بێبه‌ش نه‌بن له‌ هه‌بوونی مناڵ له‌ داهاتودا، ته‌نانه‌ت مناڵی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵیش ئه‌توانێت سودمه‌ند بێت له‌م پرۆسه‌یه‌.

هه‌ڵگرتنی هێلكه‌و هێلكه‌ی پیتێنراو شێوازێكی باوه‌، به‌ڵام هه‌ڵگرتنی هێلكه‌دان ئه‌توانێت ده‌رگا له‌سه‌ر چه‌ند پێشكه‌وتنێكی نوێ بكاته‌وه‌ له‌ بواری پزیشكیدا.

هه‌زارو دووسه‌د نه‌خۆش له‌ به‌ریتانیا ئه‌توانێت سوودمه‌ند بێت له‌م پرۆسه‌یه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ به‌هۆی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌وه‌ ناتوانن مناڵی بلووری دروست بكه‌ن.

ئه‌م شێوازه‌ پێش ٢٠ ساڵ له‌ دانیمارك كاری پێكراوه‌ و دواتریش هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌مریكا و ژاپۆن.

شێوازی پرۆسه‌كه‌ به‌كردنی چه‌ند كونێكە كه‌ لێوه‌ی پارچه‌ له‌ هێلكه‌دان ده‌رده‌هێنرێت و دواتر له‌ پله‌ی ١٩٦ ژێر سفردا هه‌ڵده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی هێلكه‌دان دور بێت له‌و زیانانه‌ی كه‌ به‌ر جه‌سته‌ ئه‌كه‌ون له‌كاتی به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری كیمیایی، دواتر له‌كاتی گونجاودا ئه‌توێنرێته‌وه‌ و دووباره‌ له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی هێلكه‌دانه‌كه‌دا یان به‌ دیواری سكی نه‌خۆشه‌كه‌دا ئه‌چێنرێته‌وه‌.

ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ئه‌توانرێت سوودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌و ژنانه‌ی ئه‌چنه‌ ته‌مه‌نی (مێنۆپۆس) واته‌ سوڕی مانگانه‌یان نامێنێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌و سوڕه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ یاخود ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌ی ئه‌توانن مناڵ دروست بكه‌ن هاوسه‌ر یان هاوڕێیان نییه‌ له‌ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.

تێبینی:

ئەم بابەتە لە Evening Standard ی ناوەڕاستی جەنیوەری ٢٠١٩ دا بڵاوبۆتەوە ئامادەکراوە.

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٤٤ بەرواری ١/٢/٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە…

Check Also

ئۆکتۆبەری ژمارە ٩٧ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە!

 ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانە ٢٥ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٤ بۆداگرتنی ئۆکتۆبەری ژمارە ٩٧، کلیکی ئیڕەبکە:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *