تورکیا: سەرپۆش فڕیدان…

لەبەرامبەر بە گوشار و زاڵکردنی ڕۆژ بەڕۆژی هەژموونی دینی و رێساو یاسا دینییەکان بەسەر کۆمەڵگەدا، بەتایبەتیش بۆ سەر ژنان و ئازادییەکانیان، لەم هەفتەیەدا ژنانی تورکیا، کەمپەینی فڕیدانی سەرپۆش “حجاب” یان دەسپێکردووە، لەچواچێوەی ئەو کەمپەینەدا، کە “نا” و وەستانەوەیە بەدەسەڵاتی ئاک پارتی و زاڵکردنی کۆنەپەرستییە دینیەکەی، بەسەدان ژن، سەرپۆشەکانیان توڕدا و گوشارەکانیان بۆ سەرپۆش پۆشین، وەلانا.

ئەم هەنگاوەی ژنانی تورکیاو کەمپەینەکەیان بۆ توڕدانی حجاب، کە سومبولی بزوتنەوە سیاسیە ئیسلامیەکانە، سەرەتایەکی نوێیە بۆ بێداکردنەوەی تەواوی کۆمەڵگەی تورکیا، لە هەڕەشەی ئاک پارتی و رەوتە ئیسلامیەکان بۆسەر ئازادی و ئازادییە فەردییەکان. ئەم هەنگاوەی ژنانی تورکیا، قابیلی پشتیوانی هەموو بزوتنەوەیەکی سیاسی و جەماوەی رادیکاڵ و پێشکەوتنخوازانەیە. ژنان لەهەر گۆشەیەکی دنیا بن پێویستە پشتیوانی لەو بزوتنەوەیە بکەن و لەو جێگایانەش کە حجابی ئیسلامی بەهۆکاری جۆراوجۆر یان بەناچاری داسەپێنراوە، دەبێ بە فڕیدانیان، بەو کەمپەینەوە پەیوەست بن، کە ژنانی ئازاد ویستی تورکیا دەستیان پێکردووە.

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٤٤ بەرواری ١/٢/٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە…

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *