كاوه كه‌ریم:
ماف كامه‌یه و كام له مافه‌كان ده‌بێت مرۆڤ لێ به‌هره‌مه‌ند بێت؟ مافه سروشتیه‌كانی مرۆڤ یان ئه‌و مافانه‌ی له كه له‌ئه‌نجامی گۆرانكاری به‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگادا هاتۆته پێشه‌وه؟
ئایا ته‌نیا ده‌بێت قسه له‌سه‌ر مافه سیاسیه‌كان بكرێت كه به شێكن له مافه‌كانی مرۆڤ یان ده‌بێت مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كان كه‌خۆی له مافه ئابوری و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان ده‌دات بكرێت به سه‌رچاوه‌و بناغه‌ی سه‌ركی مافه‌كان؟
له كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تایه‌كاندا كاتێك چینه‌كان سه‌ریان هه‌ڵنه‌دابوو وه مڵكداریهتی بوونی نه‌بوو، وه توندوتیژی بوونی نه‌بوو، چه‌ندم هه‌یه و خاوه‌نی چه‌ندم جیگای نه‌بوو، قسه‌كردن له‌سه‌ر ماف و مافه‌كان بوونی نه‌بوو. واته مرۆڤی سه‌ره‌تایی به‌هه‌رمه‌ندبوون له هه‌موو شتێكی سروشت و كه‌س پێویستی به‌وه نه‌بوو داوای مافی له كه‌سی تر بكات . به‌لام كاتێك و وه له‌ئه‌نجامی پێشكه‌وتنی گۆرانكاریه ئابوریه- كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و مه‌سه‌له‌ی زیاده‌ی به‌رهه‌م و زه‌وی وزارو ده‌ستبه‌سه‌راگرتن به‌سه‌ر هۆیه‌كانی به‌رهه‌مهێناندا ،كه به‌هۆیه‌وه ململانكێ سه‌ری هه‌ڵدا ، ووشه‌ی ماف هاته فه‌رهه‌نگی كۆمه‌لایه‌تی ئینسانه‌كانه‌وه و مه‌سه‌له‌ی كێ خاوه‌ن مافه‌و كێ ئه‌و مافه ده‌بخشی چووه ناو هاوكێشه‌ی ململانكیهكانهوه.
له چوارچیوه‌ی سروشتدا مرۆڤه‌كان له‌لایه‌ك و شته‌كان له‌لایه‌ك په‌یوه‌ندی دیالێكتی نێوانیان باسێكی فه‌لسه‌فی گرنگ بووه له مێژوودا كه خۆی له خۆیدا بنچینه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بووه له قسه‌كردن به مه‌سه‌له‌ی مافه‌كانه‌وه. هه‌رئه‌وه‌ی هیگل فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێ : شته‌كان مافیان نییه، له به‌رئه‌وه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر ئیراده‌ی مرۆڤه‌كانه‌وه، مرۆڤه‌كان مافی ڕه‌هایان هه‌یه به‌سه‌ر شته‌كانه‌وه و ده‌توانن ئیراده‌ی خۆیانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێ و ببنه خاوه‌نی ، ئه‌وه‌ش ئامانجه نه‌ك رێگایه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی شته‌كان. به‌واتایه‌كی ترمرۆڤ مافی مڵكداریهتی به‌سه‌ر هه‌موو شته‌كانه‌وه هه‌یه و ده‌توانن ببنه خاوه‌نی . فلان شت موڵكی منه و موڵكی كه‌سانی تر نییه مه‌سه‌له‌یه‌كی ره‌هایه له كۆمه‌ڵگادا . له‌مه‌شه‌وه مافی خاوانداریهتی مافێكی تاكی كه‌سه له سروشتدا . وه ئه‌گه‌ر پرسیار بكرێت ئایا شتێكی دیاریكراو هه‌یه كه مرۆڤ مافی خاوهنیداریهتی هه‌بێت و شتتێكی تر كه مافی نه‌بێت ، له وه‌لامدا ده‌گوترێت مرۆڤ ده‌توانێت ببێت به خاوه‌نی هه‌موو شته‌كان. وه ئه‌م بیرۆیهشه كه بۆته بناغه‌ی بیركردنه‌وه‌ی لیبرالیزم بۆ شیكردنه‌وه‌ی مافه‌كان . به‌لام ئه‌م بیرۆكه‌یه به‌ڕه‌وڕووی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ده‌بێته‌وه كه ده‌ڵێت چۆن ده‌بێت ماف و تاك هه‌بێت به‌بێ كۆمه‌لگا یان به‌بێ پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی. واته پێناسه‌ی ئه‌و مافانه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی كۆمه‌لایه‌تی به جۆرێكی تربكرێت. ئه‌گه‌ر بڵێن تاكه‌كان مافی خاوه‌نداریه‌تیان هه‌یه له كۆمه‌ڵگادا به‌لام ئه‌وه ئینسانه‌كانه كه به‌كارهێنانی شته‌كان ئه‌دۆزنه‌وه و داهێنان ده‌كه‌ن بۆ پركردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی خۆیان ، واته ئه‌و مافه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت كاتێك كه‌سانی تر به‌شدار ده‌بن له به‌كارهێنان و بردنه‌پێش و پرۆسه‌ی گۆران و به‌رهه‌مهێناندا ، له مه‌شه‌وه مافه‌كان ده‌گۆڕێت ده‌بێت مافی به‌شداربووان ، مافی خاوه‌نداری یه‌كه‌م نامێنێته‌وه و له جیاتی ماف كه‌س له تاكه‌وه ده‌بێت مافی كه‌س له كۆمه‌ڵدا.
داڕشتنی مافه‌كان و چۆنیه‌تی و شیكردنه‌وه‌و و جێكرنهوهی له یاساكاندا تاكو سه‌رده‌می ئێستا هێشتا به‌ته‌واوی یه‌كلا نه‌بووته‌وه و كێشمهكێسی له‌سه‌ره . كێشمهكێشێ له‌نێوان دوو به‌ره‌دا، بهریهكی كه‌مینه‌ی ده‌سلاتداران و خاوه‌ن شته‌كان و خاوه‌ن هۆیه‌كانی به‌رهه‌م هێنان ، بهریهكی زۆرینه‌ی بێبه‌ش كه خاوه‌نی هیچ شتك نین جگه له فرۆشتنی هێزی كاریان. وه ئه‌م كێشهمكێش به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كام له مافه‌كان ده‌بێت به مرۆڤه‌كان ڕه‌وا ببینرێ و كامی تریان نابێت بچێته چوارچیوه‌ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنه‌وه. به درێژای مێژووی مرۆڤ ، وه له سه‌رده‌م و قۆناغه جیاوازه‌كاندا ، لهبهریهكهوتن و شۆڕشه‌كاندا ، هه‌میشه به‌ره‌ی دووه‌م واته به‌ره‌ی به‌شخوراوان كێشمه‌كێش و خه‌باتی كردوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان ، قوربانی ملێونه‌های داوه تا به‌ره‌ی یه‌كه‌می كه‌مایه‌تی ڕازی بكات یان بیخاته ژێر فشاره‌وه تاكو كه‌مێ ملبدا به مافه‌كانیان . تا له‌كۆتایدا ئه‌و به‌ره‌یه واته به‌ره‌ی ده‌سلاتداران و خاوه‌ن شته‌كان له‌ژێر ئه و فشار‌و ململانكێكاندا ناچار بووه هه‌ندێك ماف به ڕه‌سمی بناسێ و وه‌هه‌ندێ له‌وانه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا مانه‌وه‌ی خۆی ده‌پارێزێ بخاته چوارچێوه‌ی جاڕنامه‌یه‌كی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه ناوی لێبنێ جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ. له‌ڕاستیشدا مه‌سه‌له‌ی ئه‌و جاڕنامه‌یه‌ش و هه‌ر به‌و شێوه‌ی كه‌هاتووه و ڕێكه‌وتن له‌سه‌ری، له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی دیموكراسی و فكری لیبرالیهوه نه‌بووه به‌ڵكو له‌ژێر فشاری به‌ره‌ی دووه‌م و بزووتنه‌وه و هێزه كومه‌لایه‌تی ئازادیخوازه‌كان وخهباتكارانهكهوه بووه له پێناو یه‌كسانیدا ، كه وایكردوه له چه‌ند دوڕیاندا به‌لانسی هێز به‌لای خۆیدا ببات وه هه‌ندێ ماف بسه‌پێنێ به‌سه‌ر ده‌سلاتداران.
هه‌رچه‌نده ئه‌و جاڕنامه‌یه هه‌ندێك له خاڵه‌كانی سه‌پاوه و له هه‌ندێ شوێندا بۆته یاسا، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی ئازادی سیاسی و بیروباوه‌ڕ و مافی خۆپیشاندان و مانگرتن ….هتد. به‌لام ئه‌گه‌ر به‌ووردی له خودی جاڕنامه‌كه‌دا بڕوانیت كه تاكو ئێستا به‌ره‌ی ده‌سلاتداران وه‌كو خێرێك ده‌یبینن به به‌ره‌ی دووه‌م و و هه‌میشه له‌سه‌ر زاریانه و ده‌یڵێنه‌وه، ئه‌وه ده‌بینیت كه كورتكردنه‌وه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له ئازادی سیاسی و بیروباوه‌ڕ دا خۆی له خۆیدا دابڕانی مرۆڤه له مافه سه‌ره‌كیه‌كانی خۆی له ژیاندا.
بێگومان له سیسته‌می دیموكراسیدا بوار هه‌یه بۆ به‌شداریكردنی تاكه‌كان له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمهڵگاو به‌شداری له دهسلاتدا، یان بوار هه‌یه بۆ دروستكردنی پارت و ڕێكخراو و ڕێكخستنی خۆپیشاندان ، به‌لام ئه‌مه خۆی له خۆیدا نه‌ناسینه‌وه‌ی سیماتی كۆمه‌لگایه. مه‌رج نییه دانی مافی تاكه‌كان و ئازادیه گشتیه‌كان به‌رابه‌ر بێ به یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی واته مافی سروشتی مرۆڤ له بنهماكهیدا . ده‌توانین بڵین سیسته‌می دیموكراسی زیاتر له شێوه‌یه‌ك و داواكاریه‌كی سیاسی یه له چوارچێوه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا بۆ به‌شداری توێژه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له پرۆسه‌ی مافگهرایهتیدا بۆ دامه‌زراندنی ده‌وله‌ت و ده‌سلاتی سیاسی و هیچی تر. له یاسای بنه‌ڕه‌تی وولاتانی ئه‌ورپای ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا نووسراوه، سیسته‌م شتێكی نه‌گۆره، وه پاش هه‌ڵبژاردن هه‌ر هێێزێك یان پارتێك بێته ناو په‌رله‌مان یان ده‌سلات بگرێته ده‌ست، ناتوانێ ده‌ستبه‌رێت بۆ گۆرینی یان داوای گۆرینی بكات . له زۆرێك وولاتانی تردا كاتێك قسه له‌سه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تی وولاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن ده‌ڵێن بنه‌مای نه‌ته‌وه هه‌یه له كۆمه‌ڵگادا كه‌واته ده‌بێت نه‌ته‌وه كۆڵه‌كه‌ی سه‌ركی بێت له فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵگادا، یان ده‌لێن ئاین ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵگایه بۆیه ده‌بێت هه‌موو یاساكان له خزمه‌ت ئاین دا بێت و هه‌ر یاسایه‌ك پێچه‌وانه‌ی مافی ئیلاهی بێت ده‌بێت لاببرێت و سازای له‌سه‌ر دابنرێ. ده‌ڵێن كۆمه‌ڵگا چینایه‌تییه و باری ئابووری چینه‌كان حه‌تمییه ده‌ستی بۆ نابرێت. به‌مه‌ش دانانی قیدوبهندی پێش وه‌خت یان كۆمه‌ڵێك هێڵی سووریا‌ن داناوه له‌سه‌ره‌تاوه كه نابێت ده‌ستی بۆ ببرێ كه‌ئه‌مانه‌ش سنوركێشانه به ده‌وری داوكاریاكان بۆمافهكان .
شیكردنه‌وه‌ی للیبرالی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دیموكراسی ئه‌وه‌یه كه تاكه‌كان ئازاد بن، مافه سیاسیه‌كانیان بپارێزرێ به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ، به‌لام ئه‌م بۆچونه شێواندنی خواستی مرۆڤه‌كانه بۆ ئازادی، چوارچێوه‌یه‌كه بۆ دابه‌شكردنی مرۆڤه‌كان به‌ره‌وڕووی سه‌رمایدار له مه‌یدانی سیاسی و ڕووپۆشكردنی شه‌رعیه‌ته به دیكتاتوری چینی دهسلاتداری دابڕاو له جه‌ماوه‌ر.
دیموكراسی به‌رهه‌می ده‌ركه‌وتنی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه، له‌مه‌شه‌وه بۆچونیان بۆ مه‌سه‌له‌ی ئازادی ومافه‌كان له زوربه‌ی كاته‌كاندا ئامانجیان زاڵكردنی نفوزی ئایدولوجیای مافی خاوانداریهتی و مانه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه‌یان بووه. له ئه‌نجامی ئه‌و پرۆسه‌یه‌شه‌وه بیری للیبرالیزم توانی ده‌سته‌واژه‌ی دیموكراسی بخاته شوێن ده‌سته‌واژه‌ی ئازادی ڕاسته‌قینه و خه‌بات له پێناوی ئه‌و ئازادیه‌دا. سه‌رئه‌نجام ئه بیرۆیه توانی سنوورێكی كۆتایی دابنێ بۆ هێرشی چینه چه‌وساوه ئازادیخوازه‌كان بۆ سه‌ر ده‌سلاتداران.
ئه‌مه له‌لایه‌ك ، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌م بیرۆیه قسه له‌سه‌ر ئازادی ده‌كات سه‌ربه‌خۆ له باری كۆمه‌لایه‌تی و ئابووری ئینسانه‌كان. به‌مانای پێوێسته مرۆڤه‌كان ئازاد بن تاكو بچه‌وسێنه‌وه و ده‌بێت كه‌سان مافی مڵكداریهتیان هه‌بێت. بنچیینه‌ی فه‌لسه‌فه‌كه له بناغه‌دا بۆ مرۆڤه‌كان قبوڵكردنی باری ئابووری ئێستا و ملكه‌چبوون بۆ پرۆسه‌ی یاسای دروستبوونی ده‌سلات . به واتایه‌كی تر ئه‌وان ئازادیان ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی كه ئازادی چه‌وسانه‌وه‌یان هه‌بێت بۆ چه‌وساندنه‌وه. كه ئه‌مه‌ش ناوه‌رۆكی بیرۆكه‌ی شیكردنه‌وه‌ی للیبرلیزمه بۆ ئازدی و مافه‌كان.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه و ده‌بێت بووترێ ئه‌وه‌یه ، ده‌بێت مافی مرۆڤ ته‌نها له ڕوانگه‌ی مافی سیاسیه‌وه نه‌بینرێ به‌ڵكو ده‌بێت له لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌لایه‌تی و ئابووری لێ بڕوانی. ده‌بێت قسه له‌سه‌ر ئازادی و یه‌كسانی بكرێت وه‌كو مافی گشتی. ئازادی ته‌نها به مانای ئازادی بیروباوه‌ڕ نا ، به‌ڵكو ئازادی له ڕزگاربوون له سه‌ركوت سیاسی، ئازادبوون له كۆت وبه‌ندی ئابوری سه‌پێنراو، ئازادبوون له كویلایه‌تی فكری، ئازادی له‌ته‌واوی چه‌مكه‌كانی ژیانی مرۆڤ له بواره جوراوجوره‌كاندا. كاتێ قسه‌ش له‌سه‌ر یه‌كسانی ده‌كرێت، یه‌كسانی ته‌نها به‌مانای یه‌كسانی له‌به‌رده‌م یاسادا نه، به‌ڵكو یه‌كسانی له ده‌ستكه‌وت و خیروبێری مادی و ئابووری كۆمه‌لگا، یه‌كسانی له نرخ و كرامه‌تی مرۆڤه‌كان له به‌رده‌م كۆمه‌ڵگادا.
گرنترین شت له ژیانی مرۆڤه‌كاندا ئابوریه و سیسته‌می ئابوریه له هه‌موو سه‌رده‌مێك له‌سه‌رده‌مه‌كانی مێژودا مرۆڤایه‌تیدا ، ئه‌مه‌یه كه وێنه‌ی ته‌واوی شارستانی مرۆڤایه‌تی ده‌كێشێت له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا. یاسا ی ئه‌خلاق و ئاین و فه‌لسه‌فه و زانست و ته‌واوی بیروبۆجونهكانی مرۆڤایه‌تی پێكنایه‌ت به‌بێ كاریگه‌ری سیسته‌می ئابووری. كاتێك سه‌یر ده‌كه‌یت زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا بێبه‌شن له ئازادی و هه‌موو ئیمكاناتی مادی له كۆمهڵگاداو چه‌وسانه‌وه‌ی ئابوریان له‌سه‌ره، به‌ندی یاساكانی به‌رهه‌م هێنانن ، كه‌واته قسه‌كردن له‌سه‌ر مافه‌كان به‌بێ هه‌ڵگرتنی ئهوكوتوبهنده بنه‌ڕه‌تییه بێ مانایه . وه كاتێك جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤیش دهێته مه‌یدان و ڕه‌سمیه‌تی پێده‌درێت ، وا دانراوه كه ده‌بێت پێش وه‌خت مرۆڤه‌كان بنه‌ماكانی باری ئێستای كۆمه‌ڵگا قبوڵ بكه‌ن ئه‌وسا قسه له‌سه‌ر مافه‌كانیان بكه‌ن. جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی جیهانی داوای ئازادی و یه‌كسانی ناكات، له‌وێدا وا دانراوه كه تاك دانه‌رو به‌رپرسه له زامنی مافی مرۆڤ نه‌ك كۆمه‌ڵگا، به‌مش مرۆڤ له‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌دا دابڕاوه و كۆت و به‌ند كراوه.
به‌مانا گشتیه‌كه‌ی مه‌سه‌له‌ی دادپه‌ره‌ری كۆمه‌لایه‌تی و یه‌كسانی له دابه‌شكردنی داهات و سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵگا و مه‌سه‌له‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی زۆرینه له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كی كه‌مه‌وه كه خاوه‌ن هه‌موو شتێكن مه‌سه‌له‌یه‌كی ره‌هایه و نه‌گۆڕه له فه‌لسه‌فه‌ی دهسلاتداراندا، كه خۆی له‌خۆیدا هه‌ر ئه‌م خاڵه‌شه كه سهرچهوای نههامهتهكانی مرۆڤه . ئه‌مانه ئه‌م سیسته‌مه‌یان بۆ هه‌تاهه‌تایی یه‌كلا كرۆدۆتهوه بۆ خۆیان و وه چه‌سپاندویانه ، وه له‌سه‌رو ئه‌مه‌وه هاتوون ده‌ستوور و مافی تاك و هه‌ڵبژاردن و ده‌خاله‌تی مرۆڤه‌كانیان له سیسته‌مدا دیاریكردوه و جیهان و سیسته‌مه‌كه‌شی به ئه‌زه‌لی و نه‌گۆڕ ده‌هێڵنه‌وه، له‌مه‌شه‌وه مرۆڤه‌كان داده‌بڕن و دووریان ده‌خه‌نه‌وه له گۆرینی پرۆسه‌ی دنیایه‌كی باشتردا بۆ گه‌شتنی كۆتایی به مافه سروشتیه‌كانیان.