کوردستان: مه‌راسیمێک بۆ ڕیزڵێنان له‌ژیان و خه‌باتی هاوڕێ جه‌بار مسته‌فا…

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، مه‌راسیمێک بۆ ڕیزڵێنان له‌ژیان و خه‌باتی هاوڕێ جه‌بار مسته‌فا ڕێکده‌خات!…

به‌مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له‌ژیان و تێکوشانی هاوڕێ جه‌بار مسته‌فا، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 4/1/2019 کاتژمێر 2 بۆ 4  له‌هۆڵی ڕۆشنبیری جه‌ماوه‌ر لە سلێمانی، مه‌راسیمێک سازده‌کات،

له‌م مه‌راسیمه‌دا، وێرای ئه‌وه‌ی به‌فلیم و وێنه‌ی جوڵاو ئاوڕ له‌وێستگه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ته‌مه‌نی پڕ له‌خه‌باتی هاوڕێ جه‌بار ده‌درێته‌وه‌، هه‌ردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق وتاری تایبه‌ت به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێشکه‌ش ده‌که‌ن و هەروەها ئاماژه‌ به‌ په‌یام و نامه‌ی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان ده‌درێ.

ئاماده‌بونتان له‌م مه‌راسیمه‌دا، به‌مانای گه‌رم ڕاگرتنی خه‌بات و تێکۆشانێکه‌، که‌ چینی کرێکارو کۆمۆنیسته‌کان له‌پێناو به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازادو یه‌کساندا، نه‌وه‌ له‌دوا نه‌وه‌ قوربانیان بۆداوه‌ و هاوڕێ جه‌بار مسته‌فا له‌پێشه‌نگیدا ڕاوه‌ستاوه‌‌ .

به‌رزو به‌ڕێز بێت یادی هاوڕی جه‌بار مسته‌فاو هه‌موو گیان به‌ختکردوانی ڕێگای ئازادی و سوشیالیزم!

سکرتاریه‌تی مه‌کته‌بی سیاسی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان

31/12/2018

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە:

07700475533

07725278629

07721050352

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *