پیلانی تیرۆریستی گروپەکەی عبداللەی موهتەدی دژی حزبی حکمەتیست شەرمەزار دەکەین! …

رۆژی ٧/١٢/ ٢٠١٨ کەسێك بەناوی (شۆرش خراسانە) لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا لە فەیس بووك باسی لەوە کرد کە گروپی عبدللەی موهتەدی لە ساڵی ٢٠٠٥ دا، لەسەر بڕیاری مەکتەبی سیاسی ئەو تاقمە، بەرنامەی تیرۆرکردنی ژمارەیەك لە ئەندامانی رابەریی ئەوکاتەی حزبی حکمەتیستیان، داڕشتبوو کە بۆ بەجێگەیاندنی کاروباری حزبی و رێکخراوەیی لەو شارە بوون، داواشیان لە ناوبراو کردبوو کە بەرنامەی تیرۆرکردنەکە جێبەجێ بکات. یەکێك لە رابەری حزبی حکمەتیست کە لەوکاتەدا لە سلێمانی دەبێت رەحمانی حسین زادە بووە.
بێگومان ئەمە یەکەم هەوڵی تیرۆریستانەی ئەو باندە نەتەوەپەرستە چەقۆکێشە نیە دژی کۆمۆنیستەکانی کوردستانی ئێران و نەیارانی سیاسی خۆیان، بەڵکو لە دەورانی جیابوونەوەیان لە کۆمەڵە/ حزبی کۆمۆنیستی ئێران، هەوڵی تیرۆرکردنی ئیبراهیمی عەلیزادەو ژمارەیەك لە ئەندامانی رابەری کۆمەڵەیان دابوو، دواتریش بە هاوکاری ئاسایشی سلێمانی کارەساتێك بخوڵقێنن و بەزەبری چەك، هەروەکو پیشەی هەموو حزب و لایەنە سیاسیەکانی ناسیۆنالیزمی کورد، کە کێشەی سیاسی نێوانیان بە شەڕ و چەك و تیرۆر یەکلایی دەکەنەوە، هەوڵیان دا پاکسازی نەیارانی خۆیان بکەن لەناو کۆمەڵەدا، کە ئەو پیلانەش سەری نەگرت!
ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئەم هەوڵە تیرۆریستیانەی گروپەکەی عبدللەی موهتەدی لەدژی حزبی حکمەتیست و ئەحزابی سیاسی ئێران بە توندی سەرکۆنەو شەرمەزار دەکەین و هاوکات کرێکاران و کۆمۆنیستەکانی کوردستانی عێراق عێراق لەم پیلانە قێزەونە ئاگادار دەکەینەوە و بانگەوازی سەرجەم رێکخراوو لایەنە سیاسی و کۆمۆنیست و ئازادیخوازەکان دەکەین کە ئەم پیلانە چەپەڵە سەرکۆنەو شەرمەزار بکەن!

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٢٩/١٢/٢٠١٨

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *