دەقی وتەی دەشت جەمال لە مەیدانی تاراڤلگارسکۆیر لەلەندەن بە بۆنەی یادی کاوە گەرمیانی
٥/١٢/٢٠١٨
ئازادیخوازان
هه‌ڵسوراوانی داکۆکیکار له ئازادی
ئه‌مرۆ 5سال به‌سه‌ر تیرۆری کاوه گه‌رمیانیدا تیده‌په‌رێت، کەچی هێشتا نە بکوژی کاوە گەرمیانی و نەخشە دارێژەرانی و نە بکوژی راسته‌قینە ئاشکرا کراون و نه رووبوروووی لێپێچینەوەی یاسایی کراونەتەوە… هیشتا تۆمەتباران له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌لات، له جیگاوریگای شیاودا راگیراون.. نه‌ک هه‌ر ئه‌مانه، بەڵکو هه‌موو ئه‌و که‌یس دۆسیانه‌ی تیرۆر له کوردستاندا، لەگەڵ ئەو خۆپێشاندەرانەی بۆ داوای نان و ئازادی و ئاو کارەبا هاتنە سەرجادە و خەڵتانی خوێن کران دیزه به‌ده‌رخونه‌کراون وهاوشیوه‌ی که‌یسی کاوه گه‌رمیانی که‌یسه‌کانیان داخراون.. ئه‌م ده‌سه‌لاته نه‌ک هه‌و وه‌لامێکی بۆ ده‌نگی ناره‌زایه‌تی و داواکاری خۆپیشانده‌ران بۆ خستنه رووی بکوژانی ئه‌م تیرۆرانه نییه، بگره به هه‌مان شیوازی سه‌رکوتگه‌رانه وملهوڕی وده‌ستبردن وتاوانکاری، وه‌لام به داوا ڕه‌واکانی خه‌لکی کوردستان ئه‌داته‌وه… که‌وایه بۆچی هه‌موو ئه‌و ناره‌زایه‌تانه به‌رپاکراوه‌و به‌رپا ده‌کرێت… له 17شوباتورۆژانی دواییه‌وه تا هه‌موو ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه له‌سه‌ر که‌یسی سه‌رده‌شتو سوران و ویداد وشاپۆرو قابیل وبەکر عەلی ،فەرهاد فەرەج،نەزیر عمر،عدولستار سەریف،حمەح حلاق..وه تا کوشتی هاوریانی ئیمه و هه‌موو ئه‌و تیرۆرانه‌ی تر…. ئه‌م ده‌سه‌لاته بێ باکه به‌رامبه‌ر به وه‌لامدانه‌وه‌ی ئاشکراکردنی بکوژان وهێنانه به‌رده‌م دادگایه‌کی عادلانه‌یانه‌و دانانی سنوریک بۆ ئه‌م کوشتاره .. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر رۆشنه ئه‌م تیرۆرانه راسته‌خۆ تیرۆرێکی سیاسیه بۆ ده‌م داخستی ده‌می کۆمه‌ڵگایه ..ترسه له ئازادی وچاوترساندنی هه‌ر ڕه‌خنه‌یه که ده‌ستبه‌رێت بۆ ڕه‌خنه‌ی ریشه‌و هه‌ڵته‌کاندنی ده‌سه‌ڵاتیان.. تیرۆری سیاسی له تیرۆری کاوه‌گه‌رمیانیه‌وه ده‌ستپیناکات وکۆتایی نایه‌ت به‌لکو تیرۆری سیاسی به‌شێکه له‌کارنامه‌ی ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتی ناسیونالستی کورد له‌شاخ و له‌شار له تیرۆری نه‌یارانی خۆیان تا شه‌ری ئه‌حزابو کوشتنی ژنان وهه‌لسواوانی سیاسی و رۆژنامه‌نوسان ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران و کوشتنی نهینی.. ویه‌کیکه له‌کۆڵه‌که‌کانی ڕاگرتنی ده‌سه‌لاتی حزبۆکراتی و میلێشیایی و مانه‌وه‌یان له‌لایه‌ک وپاشکشێپێکردنی هه‌ر ده‌نگێکی ئازادیخواز و ڕادیکال و پێشره‌وه له کۆمه‌ڵگاداوحه‌زفکردنی ناڕه‌زییان وسه‌رکوتی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه… دیزە بەدەرخۆنەکردنی هەموو ئەو تیرۆر و تاوانە ئاشکرایانە، لەلایەن دەسەڵاتی سیاسیەوە، هیچ مانایەکی نییە، ئەوە نەبێت، کە دەسەڵات خۆی لە پشتی تیرۆری سیاسی و نەیارانییەتی…
به‌رده‌وامی ئه‌م تیرۆرانه وئاشکرا نه‌کردنی بکوژانیان، ئه‌و ڕاستیه‌مان پێده‌ڵێت که له‌ژیر سایه‌ی ئه‌حزابی میلیشیای و چه‌کداری ئه‌و حزبانه‌دا نه‌ک هیچ تروسکایه‌ک بۆ ئاشکراکردنی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستیانه‌و بکوژانیانمان ده‌ستناکه‌وێت، به‌ڵکو تایبەتمەندێتی دەسەڵاتی میلیشیایی و حکومەتە!! حزبییە پشت بەستو بەهیزێ چەکیان، ڕه‌وتی کۆمه‌ڵگای کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ به‌ره‌و کاره‌سات وماڵۆیرانی زیاتر ده‌به‌ن وتیرۆر تاوان و سه‌رکوت بیمافی جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌ڵکی کوردستان به‌رو هه‌ژاری نه‌داری وگیژاوی سیاسی هه‌ڵده‌کشێ… ڕه‌وتی رووداوه‌وکانی ئه‌م دواییانه کوردستان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت..هه‌ربۆیه خه‌بات بۆ ئاشکراکردنی بکوژانی کاوه گه‌رمیانی هه‌موو ئه‌و کوشتارو تاوانانه‌ی ئه‌نجامدراون له گره‌وی رێکخستنی هه‌وڵه‌کانمان به ئاڕاسته‌ی به‌رێخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری که رووی له وه‌لانانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ستەم کێشه‌و و جێگره‌وه‌ی بێت به ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌ڵبژیراوی جه‌ماوه‌ری.. ده‌سه‌لاتێک که ئارامی ئازادی و یه‌کسانی بۆ خه‌ڵکی کوردستان مسۆگه بکات و یاسا‌و دادگای عادلانەی بێ لایەن بۆ تاوانباران و تۆمەتباران وەرێبخات و مافی زەوتکروای خەڵکی کوردستان بگێڕێتەوە… ئه‌مه ئه‌و په‌یامەیە که یاد کردنه‌وه‌ی کاوه گه‌رمیانی قوربانیه‌کان و بانگه‌وازمان ده‌کات…
بەرزو بەرێز بێت یادی کاوەگەرمیانی وقوربانیانی رێگای ئازادی