لە پەراوێزی… ٢٥ نۆڤەمبەردا…
سەرمایەداری پاڵنەرو پەرەپێدەری توندتیژی بەدژی ژنان
نووسینی: هەتاو عەبدوڵاهی
رۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٠، دوای ئەوەی خوشکانی میرابل لەلایەن دەسەڵاتی دیکتاتوری ئەو کاتی دومێنیکەن بە شێوەیەکی زۆر درندانە جەستەیان سڕدرایەوە و گیانیان لە دەستدا، ئەو تاوانە بوو بە هۆکاری ئەوەی کە بزوتنەوەی نارەزایەتی دژ بەو تاوان و دەسەڵاتە بێتە ئاراوە، کە دواتر بوو بەهۆی ئەوەی کە رژیمی دیکتاتوری دۆمینیکەن دوای کەمتر لە ساڵێک ڕوخا. دواتر ئەو رۆژە لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە دژی توندوتیژی بە دژی ژنان ناودێر کراوە. ئەوەی کە جیهانی سەرمایەداری و رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی داپۆشراو بە ژێست و پۆزی دیمۆکراسی کە هەموویان ئەبزاری دەستی سەرمایەداری و دەسەلاتەکانی حاکمن ناچارکرد، ئەو رۆژە وەک رۆژی نەمانی توندوتیژی بە دژی ژنان بە فەرمی بناسێ، ئەوە بوو کە ئاستی توندوتیژیەکە ئەوەندە زۆر بوو کە تەنانەت جیهانی سەرمایەداریش نەیتوانی جاوپۆشی لێ بکات و ناچار بوو ئەو رۆژە وەک رۆژی نەمانی توندوتیژی بە دژی ژنان ناودێر بکات. ئەمساڵ لە کاتێکدا یادی ٢٥ی نۆڤەمبەر دەکرێتەوە کە ژنان لە بارودۆخێکی زۆر مەترسیداردا دەژین. لە بارودۆخی هەنووکەییدا ژنان لە هیچ وڵاتێک ئازاد نین چونکە خاوەنی جەستەی خۆیان نین. جەستەی ژن بۆتە کالایەک بۆ فرٶشتنی کەل وپەلی سەرمایەداران و ژنان لە زۆربەی وڵاتان بۆ نمونە وەک کۆیلە دەفۆٶشرێن. جەستەی ژن بۆتە موڵکی سەرەکی رەگەزی بەرامبەر و رەگەزی باڵادەست هەرجۆر کە مەیلی لەسەر بێ هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکات. نمونەی زیندوو دەتوانین باس لە ولاتانی ئافریقایی و لە باشوری کوردستان بکەین کە کچان و ژنانی ئێزیدی لەلایەن رێکخراوی تەیار بەئایینی ئیسلامەوە واتە داعش وەک کۆیلەی جنسی فرۆشران.
به پێی ئامارە بە دەست گەیشتووەکان ٩ ملیۆن ژنی له‌شفرۆش و قوربانی فه‌حشا له وڵاتی هیند بوونیان هه‌یه که به‌شێکی زۆریان له وڵاتانی بنگلادشو نیپاڵ یان رفێندراون یا خود کڕین‌و فرۆشیان پێکراوه. له وڵاتی روسیه له‌هه‌ر ٤٥ خوله‌کێکدا ژنێک ده‌که‌وێته به دیارده‌ی توندوتیژیو گیانی لێدهستێندرێو ده‌کوژرێ. له‌هه‌ر دوو خوله‌کدا ژنێک له ئەمریکا ده‌که‌وێته به‌ر کرده‌وه‌ی قیزه‌ونی ده‌ستدرێژی سێکسی‌و توندوتیژی جنسی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێ. دووهه‌مین هۆکاری مردنی ژنان له وڵاتی فنله‌ند، توندوتیژیه‌که که له‌لایەن هاوسه‌ر یان ده‌سگیرانه‌که‌یان به دژیان ئه‌نجام ده‌درێ. له باشووری ئافریقیا رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که له‌ماڵه‌وه به زه‌ربی گولله ده‌کوژرێن له‌و ژنانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و له‌لایەن که‌سانی نه‌ناسراو ده‌کوژرێن زۆر زیاتره. دوای لێکۆلێنه‌وه‌کان له ٥٠ وڵاتی جیهان ده‌رکه‌وتووه، له سه‌دا ١٠ تا ٥٠ی ژنان به جۆرێک له‌لایەن هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ونه به‌ر کرده‌وه‌ی توندوتیژیی جهستهییو نیزیک به یه‌ک له‌سه‌ر سێ‌و نیوه‌ی نمونه‌کانی توندوتیژی جه‌سته‌یی، توندوتیژی ده‌روونیشی به دواوه بووه. له هه‌ر ١٨ خوله‌کدا له‌جیهان ژنێک ده‌مرێ و ئه‌م ئامارانه به شێوه‌ی گشتی ده‌رخه‌ری بارودۆخی ناله‌باری ژنانه‌و ئه‌مه ته‌نیا گۆشه‌یه‌کی بچووک له‌و هه‌موو توندوتیژیانه‌یه که به‌رامبه‌ر به‌نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی جیهان ڕه‌وا ده‌کرێ. ئه‌م ئامارانه ته‌نیا به‌شێکی زۆر بچووک له‌و توندوتیژیو ئازارانه‌یه که له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز بهرێوهدهچێو ئه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو زوڵم‌و سته‌مه کۆمهڵایهتیو چینایه‌تیانه‌یه که له ناو کۆمه‌ڵگەدا له بواره‌کانی حه‌قده‌ست، کار، بارودۆخی کار‌و هتد… ده‌سه‌پێندرێ. له راستیداو به واتایه‌کی دیکه توندوتیژی ته‌نیا لایه‌نی جه‌سته‌یی بۆ سه‌ر ژنان له خۆ ناگرێ، به‌ڵکو توندوتیژی ئابووری، توندوتیژی بنهماڵهییو توندوتیژی هزریو پهروهردهییو هتد… ده‌گرێته‌وه. له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و له‌راده‌ی جۆراوجۆردا ئه‌م دیارده دژه مرۆڤایه‌تیه، چ به شێوه‌ی لێدان و سووکایه‌تی پێکردن، ده‌ستدرێژی جنسی و باقی جۆره‌کانی توندوتیژی جه‌سته‌یی خۆی ده‌رده‌خات و دواتر ئاسه‌واره نیگه‌تیڤه‌کانی له‌سه‌ر رۆح و ره‌وانی ژنان خۆی ده‌نوێنێ. سیمای دزێوی توندوتیژی، له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ژنان له کاتی مناڵییه‌وه ده‌ست پێده‌کات و له‌هه‌ر زه‌مه‌نێکدا به سه‌ره‌نجدان به پێکهاته‌و بارودۆخی ژنان له‌ناو کۆمه‌ڵگە دهگۆردرێو پێناسه‌ی چهشناو چه‌شن له‌خۆ ده‌گرێ، و سیستەمی سه‌رمایه‌داریش له بره‌وپێدانی رۆڵ ده‌گێڕێ. توندوتیژی تایبه‌ت به‌نیزامی چه‌وسێنه‌ری سهرمایهداریو نابه‌رابه‌ریه‌که که مانه‌وه‌ی له‌گره‌وی هه‌ڵسوکه‌وتی توندوتیژ به‌دژی مرۆڤه‌کانه. ساحیبانی چه‌وسێنه‌ر و داگیرکه‌ری ئه‌م نیزامه گهندهڵو دژه مرۆڤایەتیه بۆمانه‌وه‌ی خۆیان پێویستیان به‌م دیارده‌یه هه‌یه، تاکو و دووبه‌ره‌کی بخه‌نه ناو تاکهکانو له دواکه‌وتووی کۆمهڵگەکانو له‌م کرده‌وانه به قازانجی خۆیان که‌ڵک وه‌ربگرن. به قازانجی نیزامی سه‌رمایه‌داریه تا لەسه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز، رهنگو نه‌ته‌وه‌و هتد… مرۆڤه‌کان ده‌سته‌به‌ندی بکهنو بۆئه‌وه‌ی چینه ژێرده‌سته‌و هه‌ژاره‌کان له به‌رامبه‌ر ناعهداڵهتیو زوڵم سته‌مه‌کانی سه‌رمایه‌داران یه‌کگرتوو نه‌بن و تۆوی دوو به‌ره‌کیان له نێواندا دهچێننو په‌ره به‌توندوتیژی له‌نێویاندا ده‌ده‌ن. دهسهڵاتو خاوەنانی سه‌رمایه بۆ دابینکردنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، ژنانیان وه‌ک کۆیله‌ی ئایین، مه‌زهه‌ب، پیاوسالاری‌و سیستم لێکردووه‌و به ئامانجه‌وه لەدژی هه‌ر جۆره به‌رابه‌ری‌و یهکسانیو خه‌بات به دژی بێ مافی ژنان راده‌وه‌ستن. کرێکارانی ژن که له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی خۆیان‌و مناڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کێشه‌و گیروگرفت ده‌سته‌و یه‌خه‌ن، ناچارن به‌و حه‌قده‌سته که‌مه‌ی وه‌ری ده‌گرن، مل به سه‌عاتی کاری تاقه‌ت پروکێن له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بدهنو ئه‌گه‌ر شانسی ئه‌وه‌یان هه‌بێ کارێکی باش له‌ناو کۆمه‌ڵگە به ده‌ستبێنن، له‌شوێنی کاره‌که‌شیان به‌رده‌وام به‌هۆی به‌هۆی ژن بوونیانه‌وه له‌لایه‌ن ساحیبکاران و هاوکاره‌کانیان سوکایه‌تیان پێده‌کرێ. وا پێده‌چێ به‌رده‌وامی ئه‌م توندوتیژیانه، بۆ ژنان وه‌ک پرسێکی ڕواڵه‌تی لێهاتبێ، ئێمه شایه‌تی ئه‌وه‌ین که قوربانیانی کرده‌وه‌ی توندوتیژی باوه‌ر به‌خۆبوونیان له‌ده‌ست دهدهنو له هه‌ڵوێست گرتن‌و به‌رگریکردن له خۆیان تووشی دوو دڵی و دڵه‌راوکێ ده‌بن، ئه‌وان پێیانوایه جیهان هه‌ر به‌و شێوه بووه‌و ده‌بێ هه‌روا بمێنێته‌وه‌و که ئه‌وه ئامانجی سه‌ره‌کی ساحیبانی سه‌رمایه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه چاره‌نووسی ژنان نییه، به‌ڵکو ئێمه ده‌توانین لەبه‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ساره‌دا رابوه‌ستین. ژنان ده‌توانن به ناسینی مافه‌کانی خۆیان، خه‌بات به‌دژی ئه‌م توندوتیژیانه بکهنو بارودۆخه‌که بگۆڕن. ئه‌م ئاگایی‌و وشیارییه ده‌توانێ هه‌نگاوێک ژنان به‌ره‌و پێشه‌وه بهرێو ناسینی هۆکارو بنه‌مای ستهمو توندوتیژی به دژی ژنان‌و ئه‌وه‌ی که نیزامی سه‌رمایه‌داری له بره‌وپێدانی رۆڵ ده‌گێڕێ، ئاسۆیه‌کی تازه بۆ به‌شێک له ژنان و رزگاریان بکاته‌وه. لهکۆمهڵگەیهکدا که فره‌ژنی یاساییه، ژنان بۆ چه‌ند کاتژمێر بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی هه‌ستی سێکسی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان سیغه ده‌کرێن، یان ژنان زۆر به ساده‌یی لەمافی دایکایهتیو سه‌رپه‌رشتی مناڵه‌کانیان بێبه‌شن، به ئاسانی توندوتیژی به‌دژی ژنان ره‌وا ده‌کرێ و وه‌ک پرسێکی ڕواڵه‌تی سه‌یری ده‌کرێ. جۆره‌کانی توندوتیژی به دژی ژنان ته‌نیا له‌و نمونانه‌دا به‌رته‌سک نابێته‌وه‌و ده‌توانین پرسی توندوتیژی په‌روه‌رده‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تی، راهێنان، ته‌ربیه‌تی و هه‌موو ئه‌م هه‌ڵاواردنانه که توندوتیژی به دژی ژنان باز تولید ده‌کات، بێنینه به‌رباس و لێکدانه‌وه‌و، به‌و ئاکامه بگه‌ین که زه‌روره‌تی به‌رده‌وامی ئه‌م توندوتیژیانه ته‌نیا و ته‌نیا به قازانجی حاكمانی سه‌رمایه‌یه.
ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له دووتوێی ئه‌م بابه‌ته‌دا ئاوڕێکی هه‌رچه‌ند کورتيش بێت له توندوتیژی و جۆره‌کانی توندوتیژی به دژی ژنان بده‌ینه‌وه و لایه‌نه ئاشکراو و شاراوه‌کانی ئه‌م په‌تا ماڵوێرانکه‌ره بخه‌ینه‌ڕوو: توندوتیژی سیسته‌م، کۆمه‌ڵگه و بنه‌ماڵه له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توندوتیژی سیسته‌م ده‌توانین ئاماژه به به‌شدارینه‌کردنی ژنان له پرۆسه‌ی ئابووری و سیاسی، به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی ژنان له شوێنی کار، دابین نه‌بوونی هه‌لی کاری له‌بار بۆ ژنان، نه‌بوونی مووچه‌ی به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوان بۆ سه‌عاتی کاری وه‌ک یه‌ک و موچه‌ی وه‌ک یه‌ک، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی پێویست بۆ ژنانی مژوڵی کار، که‌ڵکی نابه‌جێ وه‌رگرتن له هێزی ژنان له ناو پرۆسه‌ی کار، به کاڵاییکردنی جه‌سته‌ی ژنان له لایه‌ن سیسته‌مه سه‌رمایه‌داره‌کان و بازرگانیکردن به ژنان بۆ پڕکردنی گیرفانی سه‌رمایه‌داران، نه‌بوونی په‌روه‌رده‌یه‌کی له‌بار و مرۆڤ ته‌وه‌رانه بۆ په‌روه‌ده‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مرۆڤ ته‌وه‌ر، دانانی یاسا و رێسای دژی ژنان و په‌سندکردنیان و که‌ڵک وه‌رگرتن له ئایین و یاساکانی که دژ به مافه‌کانی ژنانه و که‌ڵک وه‌رگرتن له ئهبزاریک (ئامراز) له ژێر ناوی پیاومه‌زنی که هه‌وڵ بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان ده‌دات و هتد…. توندوتیژی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کو په‌راوێزخستنی ژنان له ناو کۆمه‌ڵگه، په‌ره‌پێدانی ئه‌خلاقیاتی ئیسلامی بۆ ژنان، په‌ره‌پێدانی روانگه‌ی نیگه‌تیڤ دژ به ژنان، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی کاری بۆ ژنان، چاو لێکردنی ناله‌باری کۆمه‌ڵگە له ژنان و هتد…
توندوتیژی بنه‌ماڵه‌یی: ئه‌م توندوتيژييه دوو جۆر له خۆده‌گرێ وه‌کوو: توندوتیژی جه‌سته‌یی له‌م جۆره له توندوتیژیدا ده‌توانین ئاماژه به لێدان، قژ کێشان، ئه‌شکه‌نجه، داغکردن و ده‌ستدرێژی جنسی و زۆر جاریش سڕینه‌وه‌ی به ئاشکرای جه‌سته‌ی ژنان بکه‌ین. توندوتیژی ره‌وانی (ده‌روونى) له‌وانه، جنێو، سوکایه‌تی پێکردن، پێخوستکردنی که‌سایه‌تی ژن، هێشتنه‌وه‌ی له ماڵ، غیره واته دڵپیسی کردن، لێ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی باوه‌ڕ به خۆبوون، به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادییه تاکه‌که‌سیه‌کان، گاڵته‌جاڕی ، تانووت و هتد.. ده‌بێ بگوترێت ئه‌م جۆره له توندوتیژی به‌دژی ژنان کاردانه‌وه‌ی زۆر نیگه‌تیڤ تری له توندوتیژی جه‌سته‌یی هه‌یه، چونکه برینی جه‌سته له‌وانه‌یه ساڕ‌ێژ بێته‌وه، به‌ڵام ئازاری ره‌وانی زۆر ده‌خایه‌نێ و پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی پزشکی و مه‌ودای درێژماوه هه‌یه و له‌وانه‌یه که له زۆر نموونه‌دا قه‌ت چاره‌سه‌ر نه‌کرێت. توندوتیژی جنسی (سێكسى) یه‌كێك له‌و لایه‌نه هه‌ستیارانه‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ری ره‌گه‌زی ئاماژه بۆكراو كه كه‌متر شیكراوه‌ته‌وه‌و به به‌ربڵاوی ئاوڕی لێنه‌دراوه‌ته‌وه یاخود پاساوی بۆ وه‌رێخراوه، پرسی توندوتیژی له چوارچێوه‌ی ده‌سدرێژی سیكسی دایه، كه له به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌شنه‌كانی ديكه‌ى توندوتیژی پێناسه‌كردنی به‌هۆی جۆراوجۆر، شێواوه‌و ئه‌نگوست نه‌خراوه‌ته سه‌ر بنه‌ماكانی ره‌چاوكردنی ئه‌م چه‌شنه له زێده‌خوازی ره‌گه‌زی‌و لایه‌نه پاڵپشته‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی ئه‌م ره‌وشه، شیكاری به‌رفراوانی زانستی بۆ نه‌كراوه. یان لانیكه‌م له وڵاتانی دواکه‌وتوودا، یاخود له ناو هه‌ناوی كه‌لتووره نه‌ریتخوازه‌كاندا ئیزنی پشكنینی ئاكادمیكی پێنه‌دراوه.
ده‌بێ بگوترێت توندوتیژی به دژی ژنان هه‌ڵسوکه‌وتیکی ده‌ستدرێژیکارانه‌یه که ساڵه‌های ساڵه به بیانووی ئه‌وه‌ی که گوایا هێزی جه‌سته‌یی پیاوان له ژنان زیاتره به دژی ئه‌م ره‌گه‌زه‌ی کۆمه‌ڵگه ره‌وا ده‌کرێ، هه‌ر ئه‌و بیرۆکه بوو به هۆکاری ئه‌وه‌ی که سه‌روه‌ت و سامان بکه‌وێته ده‌ستی پیاوان و چوارچێوه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ژنان به‌رته‌سکتر بکرێته‌وه و بواری ماڵی زۆرتری بۆ پیاوان پێک هێنا. ساڵه‌های ساڵه توندوتیژی به دژی ژنان له ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که سیستمێکی پیاوسالاری تێدا حاکمه چ به هۆکار چ بێ هۆکار به‌رده‌وام به‌ڕێوه ده‌چێ و پیاوان به هێزتر له قه‌ڵه‌م ده‌درێن وژنان به‌و بیانووه کراونه‌ته کونجی ماڵه‌وه و مژوڵی منداڵداری و ماڵدارین و له ئاکامدا له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان بێبه‌شکراون، به‌ڵام کاره‌ساته‌که به‌وه زیاتر قوڵده‌بێته‌وه که به‌و بیرۆکه فه‌رهه‌نگ و کلتوری ده‌سه‌ڵاتی پیاو زیاتر بێ و هه‌ر کاتێکیش ئایین ئیزننامه‌ی به‌و بیرۆکه دا، ئیتر بواری زیاتر بۆ ده‌سه‌ڵاتی پیاوان و ژێرده‌سته‌یی ژنان ده‌ڕه‌خسێت و گه‌وره‌ترین هێزی سه‌رکوتی ژنان به‌رهه‌م دێت. ئه‌مڕۆکه سه‌ره‌ڕای هه‌موو پیشکه‌وتنێکی جیهانی له بواره‌کانی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و مرۆڤی پرسی مافی به‌رابه‌ری ژن و پیاو، هه‌روه‌ها ژن ئازاری باسی سه‌ره‌کی میدیاکانه و توندوتیژی به دژی ژنان په‌تایه‌کی ماڵوێرانکه‌ره که جیهانی سه‌رقاڵی خۆی کردووه. ده‌بێ بڵێين که توندوتیژی به دژی ژنان توندوتیژی به دژی هه‌موو مرۆڤایه‌تی و به تایبه‌تی نه‌وه‌کانی دوارۆژه که به گیانیکی مرۆڤی و به دوور له هه‌ڵاواردن په‌روه‌رده ناکرێن و توندوتیژی له ناخیاندا رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ به‌رهه‌م دێته‌وه، توندوتیژی به‌دژی ژنان مێژوویه‌کی دورودریژی هه‌یه هه‌ر بۆیه وزه‌و توانای زۆر بۆ بنبڕکردنی پێویسته و ده‌بێ ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له هه‌ر ده‌رفه‌تێک که بۆیان بلوێ، به دژی ئه‌م دیارده‌یه که سیمای کۆمه‌ڵگاکانی دزێو کردووه بوه‌ستن و خه‌باتی بێوچانی بۆ وهڕێبخهن ژنان ده‌توانن به ناسینی مافه‌کانی خۆیان، خه‌بات به‌دژی ئه‌م توندوتیژیانه بکهنو بارودۆخه‌که بگۆڕن. تا ئه‌و کاته‌ی که نیزامی چینایه‌تی سه‌رمایه‌داری بوونی ههبێو له‌سه‌ر پێ بێ، دژه ژنی‌و پیاوسالاری له ناو کۆمه‌ڵگەدا هه‌ر به‌رده‌وامه‌و داکۆکیکارانی مالکییه‌تی خسوسیو نیزامی سه‌رمایه‌داری له هه‌ر ژێستو پۆزێکی دیمۆکراتیک‌دا ناتوانن بنه‌ماکانی ئه‌م ههڵاواردنو بێمافیانه له‌ناوبه‌رن. هه‌ر به‌و هۆکاره‌یه که له‌سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌که‌مداو ته‌نانه‌ت له‌وڵاتانی سهرمایهداریو به‌ناو پێشکه‌وتووش ژنان ده‌که‌ونه به‌ر ئازار‌و هه‌ره‌شه‌و هه‌موو جۆره‌کانی توندوتیژی. رزگاری‌و به‌رابه‌ری ژن‌و پیاو و لابردنی هه‌ر جۆره توندوتیژیه‌ک به‌دژی ژنان کاتێک مسۆگه‌ر ده‌بێ، که له رۆچنه‌ی نه‌مانی مه‌ودای چینایه‌تی لێی بڕوانین‌و خه‌باتی بێوچانی بۆ رێک بخەین…
تیبینی: ئەم پەیکەرە وێنەیە… لەلایەن هاوڕێ کاوان قادری هونەرمەندەوە نەخشێنراوە
تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٤١ بەرواری ١/١٢/٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە…