* بەرواری ٩/١١/٢٠١٨ لە گەرەکی سەکەوتنی شاری کەلار ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵە، بەناوی”ا،ا” بەمەبەستی خۆ کوژی ئاگر بەردەداتە جەستەی خۆی و خۆی دەسوتێنێت… ئەو ژنە بەڕیژەیەکی زۆر سوتاوە بۆیە رەوانەی خەستەخانەی فیاکەوتنی سلێمانی کراوە… دەوترێت پەڕاو بۆ دۆسیەکەی کراوەتەوەو هاوسەرەکەشی بەبڕیاری دادوەر دەستگیر کراوە…
* بەرواری ٧/١١/٢٠١٨ ژنێکی تەمەم ١٨ ساڵ لەسنوری ناوچەی چۆمان لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دەرفێنرێت و پاش چەند کاتژمێرێک بە بێ هۆشی لە ناوچەی باڵەکایەتی دۆزراوەتەوە… دەوترێت پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکەی کراوەتەوە…
* بەرواری ١١/١١/٢٠١٨ ژنیكی تەمەن ١٩ ساڵ لە سەکەپکانی سەر بە ئیدارەی راپەرین، دەستی بۆخۆکوژی بردووە، بۆ ئەو مەبەستە لەماڵی باوکی بە پەت خۆی خنکاندوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە… دەوترێت پەراوی لێکۆڵینەوە!!، بۆ دۆسیەکەی کراوەتەوە…
هاوکات لەچەند رۆژی رابردوودا ئامارێکی توندوتیژی دژ بە ژنانی هەرێمی کوردستان، کە هی نۆ مانگی رابردووە بڵاوکراوەتەوە، کە لە خوارەوە دامان ناوە… دیارە ئەو ئامارە تەنها تۆماری ئەو توندوتیژیانەی تیادا تۆمارکراوە، کە دەستی دەزگا پەیوەندیدارەکانی کەوتووە، لە کاتێکدا ناتوانرێت ئەم ئامارو تۆمارە، وەکو داتایەکی تەواو تەماشابکرێت… چونکە ئاماری توندوتیژییە خێزانیەکان، کە لەدودیو دیوار و پەردەی ماڵەکان دژی ژنان ئەنجام دەدرێت، زۆر لەوە زیاترە، بەڵام بەهۆکاری جۆراوجۆر بێدەنگەیان لێدەکرێت یان رێگەی لێدەگیریت لەوەی دەنگ و هاواری ئەم ژنانە ببیسترێت و بگاتە دەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان، یەکیکیش لەو هۆکارانەی کە رێگرە لەوەی هاوار و ئاه و ناڵەی ئەو ژنانە ببیسترێت، ئەوەیە کە بەکردەوە دام و دەزگاکانی هەرێم و بەتایبەتیش یاسا، نەک لێپێچینەوەی پێویست ناکات، بەڵکو خودی یاساکان لە بەرژەوەندی ژنان نین و ڕەگەی پیاوسالاری و نامووسپەرستی لەناو خودی زوربەی یاساکانی باری کەسێتیدا، ماونەتەوە… ژنان لە ژێر سایەی دەسەڵات و یاسای سەرچاوەگرتوو لە شەریعەت“ قورعان و حەدیس“ دا، دەنگ و هاواری راستەقینەی نابەرابەری و توندوتیژی جۆراوجۆر، لە دژیان نابیسترێت و بەهەند وەرناگیرێت… ئەگەر یاساو رێسای مۆدێرن و لێپرسینەوەی یاسایی ببێت، ئەو کاتە ژنان دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن و ترسی تۆڵەو توندوتیژی دواتر و شکۆ شکاندنیان، نابێت… بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و تێکۆشەرانی یەکسانی هەمەلایەنەی ژنان لەگەڵ پیاوان… ئەرکیانە تێبکۆشن بۆ گۆرێنی سەرجەم یاساکانی باری کەسێتی، بە یاسای سەردەمی و ئینسانی… و ناچارکردنی دەسەڵات بە لێپرسینەوەی یاسایی لە تۆمەتبارانی توندوتیژی و تیرۆری ژنان… ئەمەی خوارەوە تەنها گۆشەیەکە لە ئامارێکی فراوانتری توندوتیژی دژ بە ژنانی کوردستان…
تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٤٠ بەرواری ١٥/١١/٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە…