بەرواری ٥/١١/٢٠١٨ کرێکارانی ژینگە پاریز لە کەمپی تەکیەی کاکەمەند، لە کەمپەکەی خۆیان کۆبونەوەیەکی نارەزایەتیان وەرێخست و دەستیان دایە مانگرت،،، هۆکاری مانگرتن و کۆبونەوە نارەزایەتیەکە بەدژی بریاری خاوەنکارەکانی کۆمپانیاکە بوو کە پییان ڕاگەیاندبوون کە موچەکانیان لە ٣٥٠ هەزارەوە، بۆ کەم دەکرێتەوە بۆ ٣٠٠ هەزار…هاوکات هەفتەیەک دوای ئەو کۆبونەوە نارەزایەتیە بەرواری ١٢/١١/٢٠١٨ کرێکارانی پاککەرەوەی سەر بە کۆمپانیای گارێکس لە ناحیەکانی سەروچاوە و شکارتەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەرین لەبەردەم ناحیەی حاجیاوا کۆبونەوەیەکی نارەزایەتیان وەڕیخست… هۆکاری ئەم کۆبونەوە نارەزایەتیەش، لەدژی بڕیاری کۆمپانیاکە بوو کە دەیانەوێت موچەی کرێکارەکان لە ٤٠٠ هەزارەوە کەم بکاتەوە بۆ ٢٥٠ هەزار… جیگای باسە حکومەت و دەسەڵاتی ئەمنی کە حکومەت و دەسەڵاتی سەرمایەداران و کۆمپیاکانە، لە تەکیەی کاکەمەند هەوڵ دەدەن کۆبونەوەی کریکاران بڵاوە پێبکەن و ناچار بە رازی بوون بە کەم کردنەوەی موچەکانیان بدەن…
لەکاتێکدا کریکارانی ژینگە پاریزو پاککەرەوە، بەشێک لە چینی کرێکاری و کوردستانن و روبەرووی کاری سەخت و تاقەتپروکێنن و ئەرکی پاراستنی ژینگەو پاک و خاوێنیان لەسەر شانە و بەشیکی سەرەکی سیمای شاری و راگرتنی پاک و خاوێنی و دوور راگرتنی لە بۆگەناو کۆبونەوەی پیسی و خاشاکیان، لە ئەستۆ ئەوانە لە جێگای ئەوەی پێ بەپێی گرانی بازار و پێداویستیە ژیارییەکان موچەو ئیمتیازاتیان بۆ زیاد بکرێت، کەچی خاوەنی کۆمپانیاکان، لەو موچە زۆر کەمەی کەبەشی دابینکردنی ژیانی مانگانەی هیچ کەسێک ناکات، دەیانەوێت کەم بکەنەوە، دەسەڵات و دەزگای ئەمنیش کە بەربەرچاویانەوە کۆمپانیاکان، دەزگا ناچیزەکانی وەکو پەرلەمان و ئەندامەکانی، موچەی ٨ ملیۆنی وەردەگرن و بە مووچەی ٦ ملیۆنی خانەنشین دەکرێن و سەیارەو خانوو پاسەوان و … ئیمتیازیانە، پشتیوانی لە خاوەن کۆمپانیاکان دەکەن و لە بەرامبەر بە ویستی کریکاران دەوەستنەوە کە نایانەوێت کرێکانیان کەم بکرێتەوە… ئەو برە موچە کەمەی کەهەرگیز بەشی دەسترەنجی ماندوبوون و کارکردنی، کرێکارەکان نییە ناحەقیەکی گەورەیە بەرامبەر بە کڕیکاران… کرێکارانی ژینگە پاریز و پاککەرەوە پێویستە بە ریزی رێکخراوی خۆیان، پەرە بەخەباتیان بدەن و رێگەنەدەن موچەکانیان کەم بکرێتەوە، هەروەها ئەرکی بەشەکانی تری کرێکارانە کە پشتیوانی لە خواستی رەوای ئەو کرێکارانە بکەن و رێگەبگرن لەوەی موچەکانیان کەم بکرێتەوە… لەو نێوەدا رێکخراوبوون دەست لەناو دەستی یەک بوون بۆ بەرگرتن بە هەرەشە و هیرشی کۆمپانیاکان، کارێکە زامنی پاشەکشەی کۆمپانیاکان و دەسەڵاتی پشتی ئەو سەرمایەدارو کۆمپانیایانەیە…
” خۆپیشاندان و ڕێپێوانی پارێزەرانی ژینگە بۆ ناو بازاری حاجیاوا ، ئەوەی جێگای سەرنج بوو بەشداری کردنی ڕێژەیەکی کەمی هاوشاریان و دوکانداران بوو ، لە کاتێکدا خەریکە شەقام و کۆڵانەکانی ناو بازار و حاجیاوا پڕ دەبن لە زبڵ و خاشاک ! “
تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٤٠ بەرواری ١٥/١١/٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە…