دەشتی جەمال
ئەم ڕۆژانە هەموو شاهیدی کێشەو ململانێی نێوان هەردوو حزبی دەسەڵاتداری کوردستان بووین لە سەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار‌و ئێستاش لە سەر سێ پۆستی وەزارەتی داد و دارایی و کۆچ و کۆچبەران بە مەبەستی سەرلەنۆی بەشداری پێکردنەوەی حزبە بۆرژوا ناسیونالسته‌کانی کورد لە وەرگرتنەوەی پۆست و دابەشکردنەوەی سامان و داهات لە حکومە‌تی نوێی عێراقدا، لە چوارچێوەی فیدراڵیزمێکی شکستخواردودا. دیارە ئەم هەنگاوەش بە دوای ١٦ئۆکتۆبەرو تێکچوونی هاوسەنگی هێزیدا دێت کە دەسەڵاتی مەرکەز بەزەبری چەک و شەڕو میلیشیاکانی حشدی شەعبی، ناوچە جێناکۆکەکانی خستەوە ژێر رکێفی خۆی و لەچوارچێوەی ئەو ئاڵۆگۆڕانەشدا بەش و پشكه‌کانی ئەحزابی بۆرژوا ناسیونالستی کوردی رووه‌و خواره‌وه داشکاندووه… ئه‌وانه‌ی كه ساڵه‌هایه به‌ناوی نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان و به‌درۆ و خۆهه‌ڵواسین به‌خواستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كرد، ئێستا پێكه‌وه ململانێیانه له‌سه‌ر جێگا و پۆست و ئیمتیاز وه‌رگرتن لای حكومه‌تی ناوه‌ندی.
له‌م نێوه‌شدا ئەوەی جێگای سەرنج و راوەستانە پۆستی وەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانە کە زۆرترین ئیمتیاز‌و دەستکەوتی بۆیان هەیە. بۆیه جارێکی تر کەتونەتە کێشه‌و ململانێیەکی توندەوە. بەڵام با بزانین گرنگی ئەم پۆستە وەزاریە چ پاروویەکی چەورە بۆ ئەم حزبانە کە وا هەرایان ناوەتەوە؟
ئاشکرایه ئه‌مڕۆ له‌ناوخۆی عێراقدا زیاتر لە ٢ ملیۆن ئاوارەی ناوخۆی شەڕی داعش و قوربانیانی لایەنەکانی شەڕی شیعە و سونە، هه‌روه‌ها ئاوارەی یەزیدی و خەڵکی ستەملێکراوی ناوچە جێناکۆکەکان له‌ئارادایه‌و ئه‌مه‌ش پارە و ئیمکاناتێکی بێوێنەی بۆ دانراوه‌و خراوەتە ئیختیاری ئەم وەزارەتەوە کە زۆرترین ڕێکخراوە جیهانیەکان لەو رێگایەوە کۆمەک و هاوکاریەکانیان دەگەیەنن بە ئاوارەکان. به‌مجۆره‌ش ئه‌م پۆسته زۆرترین بواری تیایە بۆ ئەو حزبانە تا پارەو ئیمکاناتێکی زەبەلاحی جیهانی کە لە رێگای رێکخراوە مرڤدۆست و جیهانیەکانەوە سه‌رفده‌کرێ بۆ خۆیان هەڵلوشن. ئه‌مه‌جگە لەو هاوکاریانه‌ی که‌لە ئاستی جیهاندا بۆ ئاوارەکانی ناوخۆ دابیندەکرێت، هەروەها ئەو بودجەیەی سالانە لەلایەن خودی حکومە‌تی عێراقه‌وه بۆ ئەو وەزارەتە دابینکراوە …. ئەمەش ئەو ڕاستیە ده‌خاتە ڕوو کە ئیتر هیچ گۆمانێک نییه لەسەر ئەوەی کێشمەکێش و بەرامبەرکێی ئەم حزبانە بۆ وەرگرتنی پۆستە سیادی و وەزاریەکانی عێراق بۆ بردنی سەهمی زیاتر‌و لوشدانی داهاتی ئەم وەزارەتانەیە نەک لەپێناو پەرۆشی و بەتەنگەوە هاتن و بەرژەوەندی و کارکردن هاوکاریکردنی ئاوارەکان. ئه‌وان خۆیان چ به‌ڕاسته‌وخۆیی یان نا ڕاسته‌وخۆیی به‌شێكن له‌و دۆخه‌ی كه‌ملیۆنه‌ها مرۆڤی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی له‌ئاواره‌ییدا ڕاگرتووه‌و كه‌چی له‌سه‌ر خواردنی كۆمه‌كێك كه‌ئه‌بێ به‌وان بدرێ شه‌ڕیانه… لەکاتیکدا نزیک بە ٨ ساڵە ئەم پۆستە بەدەست ئەحزابی کوردییەوەیە نەک هیچ ئاڵۆگۆڕێک لە ژیانی ئاوارەکانی ناوخۆ ڕووی نەداوە، بەڵکو داسەپاندنی ژیانی کەمپسازی و بێمافی و تەحروشی جنسی بەژنان و مناڵان و بەشودانی مناڵانی خوار ١٨ ساڵ کردەوەیەکی نامرۆڤانەو قێزەونی نێو ژیانی ژێر خێمەو دەوارەکانی ئاوارەکانی ناوخۆ بوون کە تەنانەت رێکخراوە جیهانیەکانی لەسەر ئەو گەندەڵی و پێشێلکاریانە هێناوەتە ده‌نگ. لەوەش زیاتر بەرپرسیارانی ئەو پۆستە وەزاریە بێدەنگ بوون بەرامبەر هەموو ئەو پێشێلکاریانەی لەلایەن حکومەتەکانی ئەوروپاوه ڕووبەڕووی هاولاتیانی هەڵهاتووی دەستی جەنگی داعش و ململانێ و بارودۆخی نا هەمواری عێراق بونەته‌وە، تا هاوکاریکردنی سیاسەتی گێڕانەوەی زۆرەملێی ئەو هاولاتیانەی داوای پەنابەریان ڕەتکراوەتەوە. له‌لایه‌کی تریشه‌وه بێهەڵویستی بەرامبەر هەموو ئەو ڕێکەوتننامانەی حکومەتە یەک لە دوایەکەکانی عێراق کردویەتی بە ژیان و داهاتووی هاولاتیانێک کە لە نێو زیندان و گرتوخانەکانی ئەوروپادا بێوەڵام ڕاگیراون و چارەنوسیان نادیارە … هه‌موو ئه‌مانه کارنامه‌ی وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق ده‌رده‌خات که‌سه‌رجه‌م کابینه‌کانی حکومە‌تی عێراقی په‌یڕه‌ویان لێکردووه.
ململانێی پارتی و یه‌کیتی لەسەر پۆست و پلەوپایە و وەرگرتنی چەند وەزارەتێک لە کاتێکدایە کە کوردستان بە دۆخێکی کارەساتباری قەیراناویدا تێپەڕدەبێت، بێ‌کاری وگرانی وهەژاری بێموچەی و بێمافی و نادیاری چارەنوسی خەڵکی کوردستان تا ئەوەی کە بەشێکی زۆر لەخەڵکی ناوچە کێشە لەسەرەکان لەگەڵ دەیان گیروگرفتی نائەمنی و جیاکاری و سیاسەتی پاکتاوی بەره‌وڕوو کراونەتەوە جگە لەوەی هێشتا زامی پەلامارو لەشکرکێشی حه‌شدی شەعبی و سوپای عێراق و سوپای پاسداران لەفکرو زه‌ینی خەڵکی ئەو ناوچانە لەبیر نەچۆتەوەو بەشێکی زۆری خەڵکی ئەو ناوچانە ماڵ‌و حاڵیان لەدەستداوە و سوتێنراوە و لەشۆێن و ژیانی خۆیان هەڵکەنروان و نەگەڕاونەتەوە شوێن و جێگایان، سەڕەرای باری نائاسایی و دەیان کێشەی کۆمەلایەتی وسیاسی و ئابووری، سەرەرای شکستی فیدرڵیزم بە ئیعترافی حزبەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی خۆیان بەڵام جارێکی تر پێچەوانەی خواست وداوای خەڵکی کوردستان ڕێگای بەغداو شەڕی وەرگرتنی پۆستە وەزاریەکانی دەسەلات و حکومەتێکی قەیراناوی و شکست خوارد‌و دریژە پێدەدەن. ئەمە دووپاتكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌یه كه ئەم حزبانە نەک ژیان و گوزەران و بەرژەوەندیەکانی و کێشەکانی خەڵکیان لا مەبەست نیە، بگره نان له‌كوێره‌وه‌ری و بێده‌ره‌تانی و ماڵوێرانی خه‌ڵك ئه‌خۆن. هه‌ربۆیه ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر خواستی وه‌لانان و به‌ڵای بوونی ئه‌مانه له‌نێو جه‌ماوه‌ری بێبه‌شدا پته‌وتر ئه‌كاته‌وه..
٢٥ئۆکتۆبەری٢٠١٨