٢٥٠ هەزار تا یەک ملیۆن ئینسان لە عێراق بێ سەروشوێن کراون!

بەپێی راپۆرتێکی هیومان ڕایتس وۆچ، رێکخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ، لە ساڵی ٢٠١٤ وە تا ساڵی ٢٠١٧ هیزە ئەمنیەکانی عێراق و میلیشیا چەکدارە تایفی و قەومیەکان، بەسەدان هەزاران ئینسانیان بێ سەروشوین کردووە، کە زوربەی ئەو بێ سەرو شوێنانە سەر بە” عەرەبە سونەکانن” لەناو ئەو شاڵاوی رفاندن و ونکردنەدا بەسەدان مناڵیشی تیایە…  ئەو ئامارە ترسناکە لە دەستگیرکردن ونکردن و رفاندن و بێسەرشوێن کردن، لە چوارچیوەی ئۆپەراسیۆنی دژ بە داعشدا ئەنجامدراوە… زۆریك لەو دۆسیانە پەراوی دیکۆمێنتاری بۆ کراوەتەوەو… ئاراستەی بەرپرسانی عێراق کراوەتەوە، بەڵام بەرپرسانی عێراق، وەڵامیان بەدواکاری… خێزان و کەس و کارو تەنانەت هیومان ڕایس وۆچ یش نەدراوەتەوە…لەوبارەیەوە لەما فەقیە، جێگری بەڕێوەبەری هیومان ڕایتس ۆوچ بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، رایگەیاندووە، ”ئەو خێزانانەی باوك و مێردو كوڕەكانیان بێسەروشوێن كراون لە عێراق لەپاش دەستگیركردنیان لەلایەن هێزەكانی عێراقەوە بەپەڕۆشن بۆ دۆزینەوەی خۆشەویستانیان، سەرەڕایی چەندین ساڵ لەگەڕان و بەدواداچوون و داواكاری لە بەرپرسانی عێراقی، حكومەت هیچ وەڵامێكی نەداونەتەوە لەسەر شوێنیان، وە ئایا هێشتا لە ژیان ماون یان نا”.
لەمیا فەقیە راشیگەیاندووە، ”هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە پێشەنگی ئەمریكا ملیارەها دۆلاری لە یەكە ئەمنی و سەربازیەكانی سوپای عێراقدا خەرج كردووە، ئەم وڵاتانە بەرپرسیارێتیان هەیە لەسەر پێداگریكردن لەوەی كە دەبێت حكومەتی عێراق كۆتایی بهێنێ بەبێ سەروشوێنكردنی خەڵك و قەرەبووكردنەوەی خێزانەكانیان”.
ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ بێسەروشوێنان كە‌لەگەڵ حكومەتی عێراقی كاردەكات بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەكان، ژمارەی بێسەروشوێنەكانی عێراقی بە ٢٥٠ هەزار بۆ ١ ملیۆن خەمڵاندووە، ئەمە جگەلەوەی كە ڕێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی ڕایگەیاندبوو كە عێراق زۆرترین ژمارەی بێسەروشوێنی تێدایە لە جیهاندا.
رێكخراوی هیومان رایس رونیكردووەتەوە، دەڵێت دەبێت حكومەتی نوێی عێراق لە دوای هەڵبژاردنەكەی مانگی ئازاری ڕابردوو بەرەنگاری بێسەروشوێنكردنی زۆرەملێ بێتەوەو لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانی ڕابردوو بكاتە ئەولەویاتی حكومەتەكەی تا نیشانی بدات‌ پاپەندە بە ڕێزگرتن و پارێزگاریكردن لە هەموو دانیشتوانی عێراق.
راشیگەیاندووە، “دەبێت ئەو حكومەتە كۆمیتەیەكی سەربەخۆ دروست بكات بۆ لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانی لێكۆڵینەوە لە بێسەروشوێنكردنی زۆرەملێ و مردنی زیندانیان لە هەموو زیندانە فەرمی و نافەرمیەكانی وڵاتدا”.
رێكخراوەكە زیاتر دەڵێت، “ئەوانەی كە هێشتا لە زینداندان دەبێت یان بەفەرمی سزابدرێن یان ئازادبكرێن، ئەگەر مردوون، دەبێت بەرپرسان لاشەكانیان بگەڕێننەوە بۆ خێزانەكانیان و ڕوونكردنەوەیان لەوبارەیەوە بدرێتێ، دەبێت لێكۆڵینەوە لەهەر هێزێكی دەوڵەت بكرێ كە لەو پێشێلكاریانەوە گلاوەو سزا بدرێن و قەرەبووی خێزانی بێسەروشوێنەكان بكرێتەوە”.

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٣٧ بەرواری ١/١٠/٢٠١٨ بڵاوبۆتەوە…

 

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *