له وه‌ڵام به شاسوار عه‌بدولواحید و شۆڕش حاجیدا
جه‌مال موحسین
٢ ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨
هێشتا ٧٢ كاتژمێره‌كه‌ی دوای گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردن ته‌واو نه‌بووه تا ئه‌نجامی كۆتایی ڕابگه‌یه‌ندرێ، هه‌ریه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ كه‌وتوونه‌ته باسكردن له ساخته‌كاری زۆری ده‌نگدانه‌كان و پاساوهێنانه‌وه بۆ ده‌نگ نه‌هێنانی خۆیان. تاكه ڕاستیه‌ك له قسه‌كانی ئه‌واندا هه‌بێ ئه‌وه‌یه ئه‌زانن و دان به‌وه‌دا ئه‌نێن كه به‌شداری خه‌ڵك زۆر له‌وه كه‌متره كه كۆمسیۆن و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان ڕایئه‌گه‌یه‌نن. لای من نه قسه‌ی هیچ یه‌كێك له حزبه به‌شداربووه‌كان و نه هی كۆمسیۆن زه‌ڕڕه‌یه‌ك بایه‌خی نییه و له ڕوانگه‌ی مانه‌وه و هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تا ئێستای كوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. به‌شدارینه‌كردنی خه‌ڵك زۆر له‌وه زیاتره كه هه‌ر یه‌ك له‌وانه ئه‌یانه‌وێ بیدركێنن. به‌ڵام هه‌ر ئه‌مه له لایه‌ك ئه‌و ڕاستیه‌ی دووپاتكردۆته‌وه كه خه‌ڵك بچێ و نه‌چێ ته‌زویری یه‌كێتی و پارتی ’’له جێبدایه’’، كه نه سیستمی ئه‌لكترۆنی پێشی پێ‌گرتن له گاڵته‌جاڕیه‌كه‌ی عێراقدا و نه ئه‌وه‌نده ده‌ستكورت بوون كه به سه‌دان هه‌زار هه‌ویه و تهزكهرهی ته‌زویر دروست بكه‌ن له‌مه‌ی كوردستاندا. له‌لایه‌كی تریشه‌وه وههم و خه‌یاڵپڵاوی هێزه به‌ناو نه‌یاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان كه ده‌نگی زیاتر له یه‌كێتی و پارتی ئه‌هێنن و خۆیان وته‌نی تۆڵه‌یان لێ ئه‌كه‌نه‌وه له چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌مدا بووه هه‌ڵمێكی ون بوو. كه‌چی سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌ر له ئێستاوه گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ خه‌ریكن ڕووی خۆیان به‌وه سپی بكه‌نه‌وه كه ڕه‌وایه‌تی به‌م ده‌نگدانه نه‌ده‌ن و گوایه خۆیان به به‌شێك له‌م پرۆسه‌یه نابینن و نازانن. دیقه‌تێكی وته‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ر یه‌ك له وته‌بێژی ئه‌م دوو جووڵانه‌وه‌یه بده‌ین، زۆر به ڕۆشنی بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ كه به شوێن چییه‌وه‌ن. هه‌ردوولایان ئه‌یانه‌وێ خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌نگنه‌دان و بایكۆتكردندا جووت بكه‌ن، به‌ڵام بۆ چ مه‌رامێك؟!
ئه‌وه‌تا شۆڕش حاجی ئه‌ڵێ: ’’ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی نكوڵی بكه‌ن و ده‌نگه ساخته‌كان تا چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه پوچه‌ڵ نه‌كه‌نه‌وه، یه‌كێك له بژارده په‌سه‌نده‌كانی گۆڕان ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی ده‌بێت. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگده‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوون، بایكۆتیان كردوه و بێزاربون له‌و دۆخه‌ی یه‌كێتی و پارتی دروستیانكردوه و نیگه‌رانن له پرۆسه‌ی سیاسی…
تائێستاش پێمانوایه شاڕێی گۆڕانكارییه‌كان خه‌باتی په‌رله‌مانی و سندوقه‌كانی ده‌نگدانه و ویستمان ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ش بده‌ینه‌وه به پرۆسه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ دوو هێزی خۆسه‌پێن و ته‌زویرچی پارتی و یه‌كێتی، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌م دوو حزبه متمانه‌یان به‌هیچ ده‌نگده‌رێك نییه، هه‌ر بۆیه به ساخته‌كاریی ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامه‌كان بگۆڕن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگه ساختانه پوچه‌ڵ نه‌كرێته‌وه كه به‌ره‌وژوری 200 هه‌زار ده‌نگه، بژارده‌ی هه‌ره په‌سه‌ند لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامه‌كانی ده‌بێت’’.
لێره‌دا حه‌قی خۆیه‌تی بڵێین ده‌ستت به‌رز بگره كاكی فاشیل. تۆ كه وه‌همت هه‌یه یه‌كێتی و پارتی نكۆڵی له ده‌نگه ساخته‌كان بكه‌ن و هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه، ئیتر خه‌تای جووتكردنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆته له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كه پێت وایه خاتر و خۆترێكی تیایه بۆ په‌شیمان بوونه‌وه و نكۆڵی لێ‌كردن، چ گهوجێتیهكی سیاسیه پێت وابێ ئه‌وان ئه‌و كاره ئه‌كه‌ن؟! ئه‌وه‌شی كه ده‌نگده‌ری ئێوه له ڕقی پارتی و یه‌كێتی بایكۆتیان كردووه، درۆیه، درۆ! به هه‌مووتان، هه‌ڵسوڕاو و قیاده و میاده و ڕۆشنبیر و مۆشنبیرتانهوه خه‌ریك بوون خه‌ڵكتان هان ئه‌دا ده‌نگ بده‌ن و ئێمه كه كارمان و بانگه‌شه‌مان بۆ بایكۆت بوو تۆمه‌تبارتان ئه‌كردین و پێتان وابوو ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه له به‌رژره‌وه‌ندی پارتی و یه‌كێتیه و ئه‌بێ خه‌ڵك ده‌نگ بده‌ن تا تۆڵه‌یان لێ بسێننه‌وه، ئێستا ئه‌تانه‌وێ بڵێن كه ده‌نگی بایكۆت له ده‌نگنه‌ده‌ران ئێوه بوون؟ ئێوه له فاشیل فاشیلتر و له دۆڕاو دۆڕاوترن لای خه‌ڵك، بڕۆن مشورێكی سه‌روه‌ته‌كه‌ی ‘’’باوكی هه‌ژاران’’ ه‌كه‌تان بخۆن كه بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی جێهێشتووه، چ حه‌قێكتان به ده‌نگنه‌دان و بایكۆتی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه؟ ئێستا سه‌رده‌می ١٧ ی شوبات نییه كه ڕابه‌ره كاریزماییهكهتان خه‌ڵكی ناڕازی و توڕه‌ی به گێره‌شێوێن له قه‌ڵه‌م دا و دواتریش خۆی كرد به خاوه‌نی ناڕه‌زایه‌تیه‌كه! ده‌سته‌كه‌تان ده‌مێكه كه‌شف بووه. زۆر ڕاست وتووته كه پێت وایه شاڕێی گۆڕانكاریه‌كان له په‌رله‌مانه‌وه‌یه و گوایه ویستووتانه ده‌رفه‌ت بده‌نه‌وه به دوو هێزی خۆسه‌پێن و ته‌زویرچی. خۆ ئێوه‌ش له كوێ بۆتان گونجابێ، به ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر له‌وان به هۆی دابه‌زینی نفوز و دامێنهتان، هه‌ویه‌ی ساخته‌تان به‌كارهێناوه، یانی گوایه چ متمانهیهكتان به ده‌نگده‌ر هه‌یه؟! خه‌ڵك زۆر له مێژه ئێوه‌ی له ڕیزی پارتی و یه‌كێتی داناوه، هه‌ی بزووتنه‌وه‌ی داواكاری پشكی زیاتر. ئیتر كۆی پرۆسه‌ی ده‌نگدان و ئه‌نجامه‌كانی بۆچی و چۆن ڕه‌ت ئه‌كه‌نه‌وه، بێزه‌حمه‌ت ئه‌رك بكێشه و ڕوونی بكه‌ره‌وه. ئێوه پێشتر به ئاماری فه‌رمی ٢٤ كورسیتان هێنابوو ئێستاش به هه‌زار حاڵ ناگه‌نه نیوه‌ی ئه‌وه هۆكاره‌كه‌ی چییه؟ به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی خه‌ڵك متمانه‌ی به پارتی و یه‌كێتی نییه به ئێوه‌شی نییه! ده‌نگنه‌ده‌ر و بایكۆتكهر له به‌ره‌ی ئێوه نییه، له دژی ئێوه‌شه! بۆیه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌شتان هه‌بێ، ناتانكات به به‌شێك له به‌ره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی بایكۆت. ئێستا كه ده‌نگتان نه‌هێناوه، ئه‌تانه‌وێ بڵێن ده‌نگنه‌ده‌ران هی ئێوه‌ن. به‌ڵام ئه‌و مافه‌تان نییه. به‌رژه‌وه‌ندیتان ئه‌وه ئه‌خوازێ كه له تهوافوقێكدا شه‌قێكی مزر له هه‌موو ئه‌م قسانه‌ی ئێستاشتان هه‌ڵده‌ن.
هاوكات شاسوار عه‌بدولواحیدیش ئه‌ڵێ: ’’لە بری ئەوەی بچینە ئەو پەرلەمانەی پارتی و یەکێتی بە ئارەزووی خۆیان کورسی دابەش بکەن هەموو ماڵیک دەکەینە پەرلەمان. هیوادارم هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات لەگەڵماندا بن و بایکۆت بکەن. له‌مه‌ودوا قۆناغێكی تر ده‌ست پێ ده‌كات ئەگەر ئەنجامەکان بەم شێوەیە بێت جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەشداری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ناکات..’’
كاتێك ئێمه ئه‌مانووت خه‌ڵك نابێ به‌شداری ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی بن و ڕه‌وایه‌تی پێ بده‌ن هه‌ر ئه‌م شاسواره تۆمه‌تباری ئه‌كردین به‌وه‌ی پاره له پارتی و یه‌كێتی وه‌رئه‌گرین و به قازانجی ئه‌وان كار ئه‌كه‌ین، كه‌چی ئێستا كه ڕووی ته‌قیوه به تهڵهكهدا و ئه‌و خۆههڵفشاندنهی نه‌ماوه كه پێی وابوو پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پێ ئه‌سپێردرێ و لایه‌ك له په‌رله‌مانه كارتۆنیهكه داگیر ئه‌كات، پێی وایه پارتی و یه‌كێتی به ئاره‌زووی دڵی ئه‌م كورسی به‌سه‌ردا دابه‌ش ناكه‌ن، ئیتر نه‌ك هه‌ر خۆشی بایكۆتی ئه‌كات داواش له هێزه‌كانی ‘’’ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات’’ ئه‌كات له‌گه‌ڵ كاكم بن و بایكۆتی بكه‌ن. كوره جوجه سیاسی گیان، كه پێت وابوو ده‌نگێكی زۆر ئه‌هێنی ئه‌هلی بایكۆت نه‌بوویت و كه كورسی زۆریشت به‌ر نه‌ئه‌كه‌وت بووی به ڕابه‌ری ئه‌هلی بایكۆت، مهحبوبت ناكات؛ فاشیلت ئه‌كات وه‌ك هێزه‌كه‌ی پێش خۆت، وه‌ك كاریزماكهی تری كوردایه‌تی كه گوایه بۆڕی پارتی و یه‌كێتی ئه‌داته‌وه، واته ڕابه‌ره‌كه‌ی گۆڕان. ئێستا ئه‌ته‌وێ بڵێی تۆ خاوه‌ن و ڕابه‌ری بایكۆتیت و دوایی شه‌قام له دژی ده‌سه‌ڵات ئه‌كه‌یت به په‌رله‌مان؟! نه تۆ و نه گۆڕان مافی ئه‌وه‌تان نییه خۆتان به خاوه‌نی بایكۆت و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر له دژی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن و میلیشیایی پارتی و یه‌كێتی له قه‌ڵه‌م بده‌ن. ئه‌وه‌تا ئێوه هه‌مووتان ویستتان خه‌ڵك بخه‌نه‌وه فه‌له‌كی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی خه‌ڵكه‌وه، خه‌ڵك به قسه‌ی نه‌كردن. یه‌كێتی و پارتیش وه‌ك ئێمه پێشبینیمان كرد و وتمان به زه‌بری پاره و ملهوڕی خۆیان سه‌پانده‌وه. ئێستاش گومانێكم نییه، پۆست و جێگهوڕێگهیهكتان پێ بده‌ن كه بازرگانیهكهتان گه‌رمتر ئه‌كات هه‌موو ئه‌م قسانه‌تان كه‌ڕه‌تی سفر ئه‌كه‌نه‌وه. ڕه‌نگه هێشتا ئه‌و جێگهوڕێگهیهشتان پێ قایل نه‌بن، ئنجا ئیتر مافی خۆههڵواسینتان به هه‌ژاری و برسێتی و نه‌هامه‌تی خه‌ڵكه‌وه نییه. نه بایكۆت جووڵانه‌وه‌ی ئێوه بوو وه نه ئێستاش ئه‌توانن ده‌نگنه‌دانی خه‌ڵك بكه‌ن به موڵكی خۆتان!