عوسمانی حاجی مارف
هێزێکی ناسیۆنالستی میلیشیایی و بنەماڵەیی، بە قوماشێکی سەوزه‌وه، که جۆرەها چەکی لهدهستدایهو خاوه‌نی دەزگای زانیاری و هێزی هەفتا و هێزی دەمامکدارو و ئاسایش و دژە تیرۆره و نیوەی خاکی کوردستان و سەروەت و سامانه‌که‌ی خستۆتە ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه. ئه‌م هێزه میلیشیایی و بنه‌ماڵه‌ییه جارێکی تر دوای ٢٧ساڵ لە قۆرخکردنی دەسەڵات و به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ت و سامانێکی زه‌به‌لاح، بەناوی لیستی ژمارە ١٠٥ له‌خولێکی تازه‌ی هه‌ڵبژرادنی په‌رله‌مانی کوردستاندا به‌شدار ده‌بێ وکه‌وتۆته بانگەشەکردن بۆ پەرلەمانە کارتۆنیەکەی حکومەتی هەرێم ولەم بانگەشەیەدا پەیمانی ئەوە به‌خه‌ڵکی ده‌دات کە “ئارامی و هەلی کار‌و خزمەت” بۆهاوڵاتیانی دەستەبەر دەکات..!. لێره‌دا باشتر وایە بپرسین بۆچی ‘ئارامی” دروشمی بانگەشەی ئه‌م هێزه میلیشیایه‌یه؟.
سه‌ره‌تا ئه‌وه بڵێم که‌باسکردن له”ئارامی“، له‌لایه‌ن ئه‌م هێزه‌وه، دانپێدانانێکی ئاشکرایه بەوەی کە نائارامی لە کوردستاندا کێشەیەکی گەورەیە، بۆیە بنەماڵەی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌ی سه‌وز ناچارن به‌وه‌ی به‌ڵێنی گێڕانه‌وه‌ی به‌خه‌ڵکی بده‌ن. بەڵام ئه‌وه‌ی ئاشکرایە ئه‌وه‌یه که به درێژایی٢٧ساڵی ڕابردوو ئه‌و نا ئارامیه‌ی که‌یه‌خه‌ی به‌خه‌ڵکی گرتووه لەسایەی دەسەڵاتی هه‌رئه‌م هێزه دایه، کهوەک بەشێکی سەرەکی لە پێکهاتەی سیسته‌می حکومڕانی کوردستاندا، که‌پشتی به‌ستوه به‌هێزی میلیشیایی، شوێنیگرتووه. لە ساڵی ١٩٩١وە چەند نەوە لە نائارامیدا دەرگیری ئاوارەیی بون و کوردستانیان بەجێ هێشتوەو بەجێی دەهێڵن، بە هەزاران ژن کوژران و چەندین ڕۆژنامە نوس ڕفێندران و لە ناوبران، دێوەزمەی دڵەڕاوکێ و مەترسی شەڕو دەخالەتی ئێران و تورکیا و ئەمریکاو هیزە ئیسلامیە تیرۆرستەکان و گەڕانەوە بۆ بەغداد، ئه‌مانه‌و ده‌یان دیارده‌ی ترکه ژیانی نائارامی هاوڵاتیان ده‌سه‌لمێنن، به‌رده‌وام کابوسێکەو کارەسات بەدوای کارەسات دەخولقێنێ. ئایا یەکێتیەکەی “قوباد‌و پاڤێڵ و جەنگی” سیاسەتی یەکێتیان گۆڕیوەو پەشیمانن لە ١٦ی ئۆکتۆبەر و ڕوداوه‌کانی 27 ساڵی ڕابردوو، وا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ڵێنی ئارامی دەبەخشنەوە، تا باوەریان پێبکه‌ین؟.
سەبارەت بەهەلی کاریش هەر دەبێت بپرسین که چی لەئارادایە وا ئەتوانن هەلی کار بڕەخسێنن؟،
ئه‌وه‌ی پوچی ناوەڕۆکی ئەم دروشمە ده‌رده‌خات ڕاستیه‌کانی ٢٧ساڵه‌ی ژێان وبژێوی خه‌لکی کوردستانه، که‌له‌سایه‌ی سیستمێکی ئابوری‌دا ئه‌م هیزه میلیشیایه‌ی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا دا سه‌پاندووه کهلهسهرێکیهوه، چینیکی پارهدارو خاوه‌ن کۆمپانیاو زهویوزارو سه‌دان ملیۆن دۆلاری، چینێک کهدووبنهماڵه له‌سه‌رویه‌وه ڕاهوهستاوه ولهڕیگای گهندهڵیو تاڵانچێتی ودزینی داهاتی کۆمه‌ڵگاوه لێشاوی سه‌رمایه‌و ئیمکانست کۆده‌کاته‌وه، له‌ولاشه‌وه زۆرینه‌ی خه‌لکی کرێکار‌و هه‌ژارو برسی کهگیرۆدهی نه‌بونی و بێ خزمه‌تگوزاری و بێکاریه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ر بون، وێنایه‌کی ته‌ڵخ ده‌خاته‌ڕوو.
چینی ده‌سه‌لاتدار به‌پشت بەستن بەداسهپاندنی کەمترین ئاستی لانی کەمی کرێ و لێگرتنهوهو نه‌دانی موچه‌ی کارمه‌ندان، به‌خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیارێتی دابین کردنی خزمه‌تگوزاریه کۆمه‌ڵایتیه‌کان، هه‌روه‌ها له‌ڕیگای خستنه‌گه‌ڕی سەرمایە لەبواری بەدەست هێنانی قازانجی خێرا لە پڕۆژە کورت ماوەکاندا، له‌وانه بیناسازی و بازرگانی و قاچاخچێتیدا…توانیویانه له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا، ملیۆنه‌هاو بگره ملیاران دوڵار له‌بانکه‌کانی جیهاندا کۆبکه‌نه‌وه.. له‌م سیسته‌مدا که به‌ره‌ڵایی و فه‌وزای بازاڕ وئیحتکارکردنی جومگه سه‌ره‌کیه‌کانی له‌ده‌ست بهرپرسیاراندایه، مه‌سه‌له‌ی وه‌گه‌ڕخستنی پرۆژه ئابوریه‌کان وههڵڕهخساندنی فرسه‌تی کار له‌گێژاوی بازاڕدا چه‌قیوه‌و سپێردراوه به‌ره‌حمه‌تی به‌رپرس وئینتمای حزبی و هیچ ئاسۆیه‌کیش بۆ دامه‌زراندنی گه‌نجان وده‌رچوانی زانکۆ وهه‌ر هاوڵاتیه‌کی ئاماده‌به‌کار ڕون نییه‌و سالانه‌ش له‌شکری بێ‌کاری به‌ره‌وسه‌ره‌وه ده‌ڕوات. ئهمهبهجیا له‌وه‌ی که‌هیچ قسه‌یه‌ک بۆ دانی بیمه‌ی بێکاری‌و بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تر له‌ئارادا نییه. ئایا له‌دۆخیکی ئاوادا چۆن ده‌توانن هه‌لی کار بڕه‌خسێنن؟ ئایا بڕیارتانداوه ده‌ست له‌سه‌رمایه وداهاته قۆرخکراوه‌کان هه‌ڵگرن وپاره پولی دزراو کهلهبانکهکاندا ڕاتانگرتووه بۆ خه‌لکی بگێرنه‌وه؟ ئایا ئیتر سیسته‌می دامه‌زراندنی کاتی‌و به ته‌زکیه‌ی حزب هه‌ڵده‌وه‌شیننه‌وه؟ تا لانیکه‌م خه‌لک به‌م درۆ‌و دهلهسهیهتان باوه‌ڕبکات!.
له‌باره‌ی خزمهتیشهوه ده‌پرسین کام جۆره له“خزمه‌ت“ تان مه‌به‌سته؟ ئایا مه‌به‌ستان له‌خزمه‌ت کردنەوەی قوتابخانەی تایبەتە بۆ مناڵانی پارەدارەکان، یان نەخؤشخانەی ئه‌هلی وگران بەهاو دەرمانی ئیکسپایه‌رو قاچاغ، وه‌یاخود مه‌به‌ستان له‌خزمه‌ت دابین نەکردنی ئاو وکارەبای بەردەوام و زیادکردنی نرخی مولیدەیە..؟، وه‌یا مه‌به‌ستان وەرگرتنی جۆرەها باجی بێ بەرامبەرو نەبونی نیشتەجێی گونجاو بۆ خانەوادەی بێ لانەیە؟، به‌لام پێده‌چێت خزمه‌ت لای ئێوه هاوکێشەکە پێچەوانە بکاته‌وه، یانی ئێوە داواده‌که‌ن له‌باتی ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵک بکه‌ن خەڵک خزمەتی زیاترتان بکات!.
ئێستا ئیتر ڕونه کهپهیامی پشتی بانگشەی ههلبژاردنهکهتان هه‌رئه‌وه‌یه که داواده‌که‌ن هاوڵاتیان خزمەتێکی بێ بەرامبەر وزیاتر پێشکه‌ش بکاو بیانکه‌ن بە کۆیلە ودەست وچاوی دەنگدەرانیش ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیان وه‌ک مۆری شهرعیهتپێدانهوه و بەردەوامیدان بەدەسەڵاتی نائەمن و بێخزمەت و بێکاریتان به‌کاربهێنن… گەر ئێوە بەڕاستی دەتانەوێت کارێک بۆ ئەو خەڵکە هەژارو نەدارو بێکارە بکەن، بۆ دەیبەستنەوە بە مەرجی ڕۆشتنیان بۆ دەنگدان و ناچاریان ده‌که‌ن دەنگ بە ئێوە بدەن؟ ئایا مه‌رجێکی ئاوا هه‌مو قسه‌و به‌ڵێنێکتان به‌درۆ ناخاته‌وه؟