هێرش بۆ سه‌ر باره‌گای ته‌ڤگه‌ری ئازادی سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین

بەیانی كۆمیته‌ی سلێمانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان سەبارەت:

هێرش بۆ سه‌ر باره‌گای ته‌ڤگه‌ری ئازادی سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین

دوێنێ ٢٣ ی ئه‌یلول هێزێكی چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باره‌گای ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌ سلێمانی و زیانی ماددیان به‌ باره‌گاكه‌ گه‌یاند و سوكایه‌تیان به‌ كارمه‌ندانی ناو باره‌گاكه‌ كرد و چه‌ند كه‌سێكیان لێ بریندار كردن. هێزه‌كانی ئاسایش كه‌ دوای ماوه‌یه‌ك گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ له‌ بری كاردانه‌وه‌ دژ به‌و هێزه‌ ڕۆڵی ته‌ماشاكه‌ریان بینیوه‌.

هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باره‌گای هه‌ر حزبێكی سیاسی په‌لامارێكی بێپه‌رده‌ و پێشێلكردنی ئازادی هه‌ڵسووڕانی سیاسیه‌ و هیچ ئیدعایه‌ك بۆ ئارامی و ئاسایش ناهێڵێته‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.

ئێمه‌ ئه‌و هێرشه‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین و ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی به‌رپرس ده‌كه‌ین له‌ پاراستنی ئارامی و سه‌لامه‌تی هه‌ڵسوڕانی حزبه‌ سیاسیه‌كان و خه‌ڵك. ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ  ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌م هێرشه‌ی كردووه‌ ئاشكرا بكرێ و  به‌ سزای تاوانه‌كه‌ی بگات.

كۆمیته‌ی سلێمانی

حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان

٢٤ ی ئه‌یلولی ٢٠١٨

Check Also

بانگەواز بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەکۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە فەلەستین، ٢٩ی نۆڤێمبەر

بۆ چینی کرێکار و ڕێکخراو و دامەزراوە کرێکارییەکان بۆ خەڵکی ئازادیخواز و ئاشتیخوازی بەرگریکار لەخەڵکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *