ئاگاداری بۆ ڕای گشتی ناوەوە و دەرەوەی وڵات

ئەمڕۆ لەکاتێکدا تیمێکی شەش کەسی لەئەندامانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لە شاری سلێمانی بڵاوکراوەی ” بایکۆت ” بڵاودەکەنەوە، وەک کەمپینێکی بایکۆتی هەڵبژاردن، لەبەرامبەر کەمپینی هەموو حزبەکان کە بانگەشەی هەڵبژرادن دەکەن، وە جاڕو تەبڵی دیموکراسی و مافی مۆرڤەکەیان دەدەن بەڕووی کۆمەڵگادا، ئەوەتا لەسەر بیروڕای جیاواز دەست بۆ گرتن و زنیدانیکردن دەبەن.

ناوی ئەو تیمەی کەدەستگیر کراون: سالار جەبار، نەغەدە عوسمان، جەمال جەمیل، سدیق حەسەن، محەمەد عەبدوڵا، هاوژین محەمەد

ئێمە لە رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، سەلامەتی و ئازادکردنی دەستبەجێی ئەو هاوڕێیانەمان لە ئەستۆی دەسەڵاتداران و ئاسایش دەبینین و رای گشتی هەموو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیخوازان لەو پێشێلکاریە ئاگادار دەکەینەوە و جارێکی کە داوای دەستبەجێ ئازاد کردنیان دەکەین.
٢٢/٩/٢٠١٨

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *