رۆژانی ٢١ و ٢٢ی مانگ، کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بە بەشداریی زۆربەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و بە ئامادەبوونی وەفدێك لە مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، پلنیۆمی ئاسایی خۆی بەست.
بەرنامەکانی پلنیۆم بە خولەکێك بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە ژیانی و خەباتی سەرجەم گیانبەختکردوانی رێگای ئازادی و سۆشیالیزم و بە سرودی ئینتەرناسیۆنال دەتسی پێکرد.
دواتر وتاری کردنەوەی پلنیۆم لەلایەن عوسمان حاجی مارف سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیەوە پێشکەش کرا.
بەرنامەی کاری پلنیۆم بریتی بوو لە:
١- راپۆرتی مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانە رابەریەکانی حزب
٢- بارودۆخی حزب و ئامادەسازی رابەری بۆ وەڵامدانەوە بە گۆڕانکاریە سیاسیەکان و مەسەلەو پرسەکانی پەیوەندی بە خەباتی چینی کرێکار.
٣- بارودۆخی سیاسی کوردستان و گۆڕانکاریەکانی دوای روداوەکانی “١٦”ی ئۆکتۆبەرو رێگا چارەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان.
٤- دارایی حزب
٥- کۆنگرەی حزب
٦- بڕیارو راسپاردەکان
٧- هەڵبژاردن
سەبارەت بە قسەوباس لەسەر بارودۆخی حزب و ئامادەسازی رابەری، خاڵە لاوازەکانی دیاریکران و چەند هەنگاوی عەمەلی دەست نیشان کراون و بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە درا.
سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسی کوردستان بەدوای قسەوباس و لێکدانەوە لەسەر دۆخی سیاسی کوردستان و ئەو ئاڵوگۆرانەی کەدوای ١٦ ئۆکتۆبەر روویان داوەو بونەتە هۆی هەرچی زیاتر تێکدانی بارودۆخی سیاسی و ئابوری کوردستان، هەنگاوی عەمەلی دەستنیشان کراو بڕیاری پێویست لەبارەیەوە درا.
دواتر لە بەشی هەڵبژاردندا هەریەکە لە عوسمانی حاجی مارف وەکو سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و موحسین کەریم وەکو جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی بە تێکڕای دەنگ هەڵبژێردرانەوە.
هەروەها دەشتی جەمال و خەسرەو سایە و مەهدی رەسوڵ بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی وەکو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێدران.
پلنیۆم بە وتاری عوسمانی حاجی مارف و شۆرو شەوقی هاورێیان و ئومێد بە گەشەی حزب کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
پلنیۆمی ٢١ی کۆمیتەی ناوەندی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٢٢/٩/٢٠١٨