ده‌شتی جه‌مال
كاروان هاشم بەربژێری بزووتنەوەی گوران بۆ پەرلەمانی کوردستان لەمیانی بەرنامەیه‌کی ڕەنج سەنگاویداو لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەکارەساتی ١٦ئۆکتۆبەر، ووتی: “ئێمە پێشتر ئاگادارکرابووینەوەو دەمانزانی کە ١٦ئۆکتۆبەر ڕوودەدات”!!. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه‌دا ڕەنج سه‌نگاوی دووباره ڕووی قسه‌ی تێکرد و پێی وت: “ئەو کات کە ئەو ڕاستیەتان دەزانی بۆ خەڵکتان ئاگادارنەکردەوە؟.” کاروان هاشم دووبارە لە وەڵامدا وتی “هەندێک شت پەیوەندی بە ئەمنی قەومیەوە هەیە”..!! رەنج وتی “ئەمنی قەومی چی خەریک بوو قەوم نەمێنی..!!”.
به‌م جۆره کاروان هاشم به‌ربژێره‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێلکه‌که‌ی تروکاند و لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆدا، دانی به‌وه‌دا نا که‌حزبه‌که‌ی ئاگاداری پێشهات وکاره‌ساته‌که‌ی ١٦ ئۆکتۆبه‌ر بووه و به‌مه‌ش هیچ شکوگومانێکی نه‌هێشته‌وه که بزووتنەوەی گۆڕان و جڤاته نیشتیمانیەکەی به‌م یان به‌وشێوه‌یه به‌شداره لەکارەساتێکدا که له ١٦ئۆکتۆبەردا به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا داسه‌پێندراو بووه مایه‌ی ئاواره‌یی و کوشتارو داگیرکاری به‌شێک له‌ناوچه‌کانی کوردستان وله ئاکامیشدا دۆخی کوردستانی به گشتی خسته‌وه ژێر سێبه‌ری هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و حکومه‌ته شۆڤێنیستیه‌که‌ی عه‌بادی، که دیاره ئه‌م کاره‌ساته‌ش وەک سیاسه‌تێکی ئاشکرا له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی یەکێتی نیشتیمانیه‌وه به‌ده‌سته‌وه گیرا و مۆری تاوانکاری و به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌وخۆی به‌نێوچاوانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانیه‌وه نا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کارەساته‌دا که ڕووبه‌ڕووی خەڵکی دۆزخورماتو و کەرکوک و خانەقین ناوچەکانی دیکە کرایه‌وه. بگره هیچ بوارێكی بۆ پیاده‌كردنی ڕا و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌هێشته‌وه كه له نزیك به مانگێك له‌وه‌و به‌ره‌وه ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دابوو. ئه‌م هه‌نگاو و كاره‌ساته نه‌ك ته‌نها ئه‌و ناوچانه‌ی خسته به‌رده‌م مه‌ترسیه‌وه، به‌ڵكو جارێكی تریش كوردستانی خسته‌وه ناو مه‌یدانی ناكۆكی ناو عێراقه‌وه.
به‌ڵام ئه‌م کاره‌ساته و ئاکامه سه‌رله‌به‌ره‌کانی، هه‌رگیز بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وجڤاته نیشتمانیه‌که‌ی بێ‌تاوان و ئه‌ستۆپاك له‌م تاوانه ده‌رناکات، به‌تایبه‌تی کاتێک كاروان هاشم به‌ده‌نگی زوڵاڵی خۆی له‌شاشه‌ی ته‌له‌فیزۆنه‌وه دان به‌وه‌دا ده‌نێت که حزبه‌که‌ی لەلایەن ئاغاکانی دۆستیانه‌وه له‌ئێران، ئاگادارکراونەتەوە کە کارەساتێک ڕوودەدات، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌کاتی خۆیدا هه‌وڵبده‌ن بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ڕوودانی. ته‌نانه‌ت له‌مه‌ش خراپتر ئه‌و خاڵه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاستیه‌که‌یان له‌خه‌ڵکی شاردۆته‌وه و ژیانی هه‌زاران که‌سی مه‌ده‌نیان له‌به‌رده‌م په‌لامارو کوشتارو ئاواره‌یی وداگیرکاریدا ڕاگرتووه، پاساویش بۆ ئه‌مه “ئەمنی قەومی “یه؟!. له‌مامه‌ڵه‌یه‌کی ئاوا‌شدا نه‌ک هه‌موو ئه‌و بانگه‌شه‌و سۆزنواندنه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به‌لایه‌نگری له‌شه‌فافیه‌ت و خواستی خه‌ڵک، به درۆده‌خاته‌وه، به‌ڵکو پاساوێک ئاشکرا ده‌کات که بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانێکی گەورەی وه‌ک ١٦ ئۆکتۆبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر. ئێمه نازانین بۆ ئه‌م نهێنی هێشتنه‌وه‌یه‌و ئه‌م پاساوه‌ش سه‌رانی کاربه‌ده‌ستی حزبی گۆڕان چ ئیمتیازات و چ به‌ڵێنێکی مادی و سیاسیان له‌یه‌کیتی نیشتمانی و جمهوری ئیسلامی ئێران وه‌رگرتووه، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه شانی حزبی گۆڕان له‌م کاره‌ساته‌دا ئارداوی بووه و به‌پێی ئه‌م ئیعترافه‌ی جه‌نابی كاروان هاشم قاچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دێنێته نیو ئه‌و کاره‌ساته‌وه که له ١٦ئۆکتۆبەردا خوڵقا. حزبی گۆڕان کاتێک له‌زمانی به‌ربژێره‌که‌یه‌وه ئاگادار بوونی پێشوه‌ختی خۆی له‌ڕووداوه‌که ئاشکرا ده‌کات و ئه‌م زانیاریه‌ش له‌خه‌ڵکی ده‌شارێته‌وه و له‌به‌رامبه‌ریدا بێ دەنگی هەڵده‌بژێت و بەخەڵکیش ناڵێن تا لانی که‌م فریای خۆیان بکەون و نەکوژرێن و ئاوارەو دەربەدەرو ماڵ‌وێران نەبن، ئەو ڕاستیە پێچه‌وانه ده‌کاته‌وه که‌حزبی گۆڕان نه‌ک هه‌ر هاوخەم و پشتیوانی ماف و داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان نییه، بەڵکو وه‌ک هه‌ر حزبێکی تری ناسیونالیست و دژه خه‌ڵکی لە کێشمەکێشه سیاسیه‌کاندا، که‌وتۆته دوای به‌ده‌ستهێنان و پچڕینی ئیمتیازات و شه‌ریک بوون له دەسەڵاتێکدا که پارتی و یەکیتی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه كه ئێمه كۆمۆنیسته‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌وه خستمانه به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان و هوشداریمان دا سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه. ١٦ ی ئۆکتۆبه‌ر خاڵێكی تره بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ڕاستیه سه‌باره‌ت به گۆڕان.
خەڵکی کوردستان کەدوای چەندین دەهە لە سەرکوت و کارەسات و ماڵۆێرانی یەک لەدوای یەک و بێ مافی لە ٢٥/٩دا بڕیاری دڵخوزانەی خۆیان دا‌و ڕێگای هاوژینییان لە گەڵ عێراق کۆتایی پێهێنا و لەو پێناوەدا ڕووبەڕووی تەحدایەکی گەوره‌و هەڕەشەو گوڕەشەی هێزە ئیقلیمی و ناوچەییەکان بوونەوەو سزای بەکۆمەڵی خەڵکی کوردستانیان هەڵبژارد.. دۆخێکی تازه‌ی هێنایه‌کایه‌وه و هه‌ڵوێستی هه‌ریه‌ک له‌حزبه‌کانی کوردستانی له‌مه‌حک دا‌و سه‌لماندی که‌هه‌ریه‌که‌یان چ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدان و چ ئه‌وانه‌شی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن، به‌ده‌ر له‌وه‌ی که له باره‌ی خۆیانه‌وه ده‌یڵێن و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، به کرده‌وه له‌کوێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا ڕاوه‌ستاون. له‌م په‌یوه‌ندیه‌شدا، حزبی گۆڕان ده‌یتوانی ڕاستیه‌کان نه‌شارێته‌وه‌و به به هانه‌ی پوچی “پاراستنی ئه‌منی قه‌ومی” خه‌ڵکی کوردستان و داهاتوه‌که‌ی له‌تاریکیدا ڕانه‌گرێ و خه‌ڵکه‌که‌ی نه‌خاته نێو تونێلێکی تاریکه‌وه تا باروت و بۆبمب و ده‌ست درێژی سه‌ربازی بکرێته سه‌ر، ته‌نانه‌ت دەکرا بەشێک نەبن له‌ڕاگه‌یاندنی سه‌ر ڕاستانه‌ی سیاسه‌ته گڵاوه‌کانی یه‌کیتی نیشتمانی و قاسم سلیمانی و ڕیگانه‌ده‌ن له پشتی نهێنیه‌کانه‌وه تاوانکاری بخوڵقێنن. له‌یه‌ک وته‌دا حزبی گۆڕان ئه‌گه‌ر نه‌یده‌توانی حزبی به‌رگری کردن بێت له‌خه‌ڵکی کوردستان و به سیاسه‌ت و چه‌ک له‌به‌رامبه‌ر پلانه هاوبه‌شه‌که‌ی ئێران و یه‌کیتی‌دا بۆ گێڕانه‌وه‌ی هیزه‌کانی عێراق بۆسه‌ر کوردستان ڕاوه‌ستێت، به‌ڵام هیچ شتێک له‌وه ساده‌تر نه‌بوو که نهێنییه‌کان نه‌شارێته‌وه‌و خه‌ڵکی پێشوه‌خت لەو کاره‌ساته‌که ئاگاداربکاته‌وه تا فکرێک له ڕزگارکردنی خۆیان بکه‌نه‌وه. حزبی گۆڕان کاتێک هیچ کام له‌م هه‌ڵوێستانه له‌خۆ ناگرێ و به‌ربژێره‌که‌شی به‌عه‌له‌نی له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه ئیعتراف له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که حزبه‌که‌ی ئاگاداری پلانه‌که بووه، به پێویست قاچی ئه‌م حزبه ده‌خاته ناو زه‌لکاوی تاوانباری و به‌رپرسیارییه‌وه، که‌هه‌رگیز نابه‌خشرێت.
خەڵکی ستەمدیدە و ئازادیخوازی کوردستان نەک هەر لە تاوانی ١٦ ئۆکتۆبەرو ٣١ئاب و کاره‌ساتی شەنگال و سەرجەم ئەو کوشتارو ماڵوێرانیه‌ی له‌مێژووی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن هه‌رحزبێکه‌وه به‌ره‌و ڕووی کرابێته‌وه خۆشنابێت، به‌ڵکو ئێوە و هه‌ر لایه‌نێك به‌م یان به‌وشێوه‌یه قاچی له زه‌لکاوی تاوانکاریدا بێت، ڕووبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌و سزا ده‌کاته‌وه.
لینکی وته‌که‌ی کاروان هاشم له به‌رنامه‌که‌ی ڕه‌نج سه‌نگاوی:
http://www.rudaw.net/sorani/onair/tv/episodes/episode/10prsyar_12092018
14/09/2018