خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست ئه‌م ده‌قه‌ی خواره‌وه، گفتوگۆی گۆڤاری دیدگای سۆشیالیستیه له‌گه‌ڵم سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان. دوای ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه، وا لێره‌دا سه‌ربه‌خۆ بڵاوی ئه‌كه‌مه‌وه. هیوام وایه كۆمه‌كێك بكات به كه‌مپه‌ینی دژه هه‌ڵبژاردن، كه‌مپه‌ینی بایكۆت له پێناو ئامانجی وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتی كوردایه‌تی و جێگرتنه‌وه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری.
ده‌شتی جه‌مال
گفتوگۆی دیدگای سۆشیالیستی له‌گه‌ڵ ده‌شتی جه‌مال سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن
دیدگای سۆشیالیستی: هاوڕێ ده‌شتی ئه‌م كاته‌ت باش، با سه‌ره‌تا له پرسیارێكی گشتیه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین كه هه‌میشه لێمان ئه‌كرێ. تا ئێستا وا باو بووه كه كۆمۆنیسته‌كان هه‌میشه دژی هه‌ڵبژاردنن و بایكۆتی ئه‌كه‌ن. ئایا به ڕاستی ناكرێ به هیچ جۆرێك كۆمۆنیسته‌كان و حزبی كۆمۆنیست به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات؟
ده‌شتی جه‌مال: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژرادن پرۆسه‌یه‌کی سیاسیه و ده‌کرێت کۆمۆنیسته‌کان و ئه‌حزابی کۆمۆنیست‌یش، لەهەلومەرجی تایبەتیدا، بە نەخشەوە بەشداری تیادا بکەن، بێ ئەوەی کەمترین خۆشباوەڕییان بەو ڕاستیە هەبێت، کە سیستەمی پەرلەمانی لەناوجەرگەی لانکی بەناو دیموکراسی غەربیشدا، ناتوانێ ڕێگایەک بێت بۆ ئاڵوگۆڕی بەرجەستە، بە قازانجی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش. له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا کۆمۆنیستەکان بەوێنەی هه‌ڵوێستێکی تاکتیکی و لە بڕگەیەکی دیاریکراودا یان لەتێکچوونی هاوسەنگی هێزی بۆرژوازی بە قازانجی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەکرێت پەرلەمان ببێتە سەکۆیەک یان دەریچەیەک بۆ ئەوەی بتوانرێت ناوەرۆکی سیاسی و چینایه‌تی پەرلەمان و ئەرک وئامانجه‌کانی وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی چینی بۆرژوازی بۆ جەماوەری خەڵکی کرێکار و زەحمەتیكش رۆشن بکاته‌وه دەشێ و ده‌کرێ کۆمۆنیستەکان بەشداری تیا بکەن. دیارە بەشداری کۆمۆنیستەکان ئەو کاتە جائیز و مومکینه که دۆخێکی ئازادانە و بواری یەکسان بۆ خۆ کاندیدکردن و میدیای گشتی بۆ هەمووان لەبەردەست بێت و داهاتی کۆمەڵگە بۆ پڕوپاگانده‌کردن بۆ هەموو لایەنەکان فەراهەم بێت. وە لەسەرووی هەموو ئەمانەوە بۆ کۆمۆنیسته‌کان به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش بنه‌مایه و له‌هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکدا ئازادی فه‌راهه‌مکرا به‌و مانایه‌ی ده‌رفه‌تی کافی له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌حزابی سیاسی و که‌سایه‌تیدا هه‌بێت و ئازادی پڕوپاگه‌نده‌كردن و گه‌یاندنی به‌رنامه و بۆچوونی لایه‌نه‌کان به خه‌ڵک به‌ته‌واوی لهئارابێت، ئه‌وا ده‌کرێ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌ماندا وه‌ک تاکتیکێک له‌لایه‌ن کۆمۆنیسته‌کانه‌وه به‌ده‌سته‌وه بگیرێت و وه‌ک مانۆڕێکی سیاسی له کێشمه‌کێشی سیاسی‌دا خه‌باتی په‌رله‌مانی به‌کاربهێنێت به‌قازانجی په‌ره‌دان به خه‌باتی کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ڕاستیه ده‌بێ به جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک بووترێت که ئێمه کۆمۆنیسته‌کان سوشیالیزم وه‌ک ئه‌ڵته‌رنایڤی چینی کرێکار ده‌خه‌ینه به‌رده‌م سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی به شوێن شۆڕش و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیهوهین بۆ چینی كرێكار بۆ ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی. به‌واتایه‌کی تر شۆڕشی کۆمۆنیستی له پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی به‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و کاره‌وه وه کردنی به موڵکی گشتی هه‌موو کۆمه‌ڵگا، شۆڕشێک که کۆتایی به دابه‌شبوونی چینایه‌تی کۆمه‌ڵگا ده‌هێنێت و نیزامی کاری به‌کرێ له‌به‌ین ده‌بات، بازاڕ و ئاڵوێری کاڵایی و پاره له‌ناو ده‌بات، به‌رهه‌مهینان له‌پێناو پڕکردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی هه‌موو جه‌ماوه‌ر بۆ خۆشگوزه‌رانی هه‌رچی زیاتری ئینسانه‌کان جێگای به‌رهه‌مهینان له پێناو قازانج ده‌گرێته‌وه. ئێمه به‌شۆین شۆڕشهوهین نه‌ک هه‌موو شۆڕشێکیش به‌ڵکۆ به مانای که‌لیمه ” شۆڕشی کرێکاری” له دژی سه‌رتاپای سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتدارێتی چینی سه‌رمایه‌دار که له ڕه‌گوڕیشه‌وه ئاڵوگۆڕ له کۆمه‌ڵگا به‌دیده‌هێنێت و کۆمه‌ڵگایه‌ک که دوور بێ له چەوساندنه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی هیج که‌س ناچار بێت هێزی کاری خۆی بفرۆشێت وه کۆتایی به‌و کۆێرهوهریانه دێنێ که له نیزامی سهرمایهداریەوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و یه‌کسان و خۆشگوزه‌ران و هاوبه‌ش له به‌ده‌ستهێنانی سه‌ره‌وت و سامانی کۆمه‌ڵگا داده‌مه‌زرێنێت. به‌ڵام په‌رله‌مان خۆی سیسته‌مێکه به‌ر به شۆڕش ده‌گرێت و پایه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ده‌پارێزێت. تا ئه‌و جێگایه‌ی که به‌و حوکمه گشتییه ده‌گه‌ڕێته‌وه که گوایه کۆمۆنیسته‌کان هه‌میشه دژی هه‌ڵبژاردنن و بایکۆتی ده‌که‌ن ئێمه لهوجۆر چه‌په سونه‌تی و تقلیدی و حاشیانه نین که هه‌مووشتێک ره‌تده‌که‌نه‌وه وه‌یان ئه‌وانه‌ی یوتۆپیای ئه‌وه‌یان له مێشکدایه که ده‌یانه‌وێت دۆخه‌که بگۆڕن بێ ئه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری لهبهینبهرن، ده‌بێ له‌ڕووی ئاسۆی کۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه جیاوازی بکرێ، ئێمه خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی رۆژانه‌ی چینی کرێکار بۆ باش بوونی ژیانی و هه‌ر زه‌ڕه‌یه‌ک چاکسازی به‌نه‌زه‌ری ئیعتیبار وه‌رده‌گرین، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه‌ش نییه هه‌موو کاری ئێمه ببێت به خه‌بات له پێناو ریفۆرم وچاکسازی دا، به‌ڵکو وه‌ک ڕه‌وتێكی مارکسیستی به‌شوێن مه‌سه‌له‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تیتر و ئاڵوگۆڕێکی بنچینهییترهوهین له‌م سیسته‌می کۆمهڵایهتیەدا و ه پێویسته سیسته‌می په‌رله‌مانی بدرێته به‌ر ڕه‌خنه‌ی قوڵی ئێمه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ئێمه پێمان وانییه سیسته‌می په‌رله‌مانی سیسته‌مێک بێت که ئالۆگۆڕی ڕیشه‌یی له کۆمه‌ڵگادا به‌دیبهێنێت و رێگا بدات ده‌خاله‌تی هاوڵاتیان له چاره‌نووس و ئایندهی خۆیاندا مسۆگه‌ر بکات، چونکه له‌سیسته‌می په‌رله‌مانیدا سیاسه‌ت و پێگه‌ی حزبه‌کان له ده‌سه‌ڵاتدا پێشتر بڕاوه‌ته‌وه وده‌سه‌ڵات لای کۆمه‌ڵه حزبێکه که هه‌ر چوارساڵ جارێک کۆمه‌ڵه که‌سانێک ده‌خه‌نه به‌رده‌م خه‌ڵک له‌نێو هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که‌ده‌نگیان پێ بده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌ماشایه‌کی وڵاتانی پێشکه‌تووی سه‌رمایه‌داریش بکه‌یت که پێشینه‌یه‌کیان هه‌یه لهسونهتی په‌رله‌مانیدا هه‌میشه هه‌ر ئالۆگۆڕێک له زه‌مینه‌ی مافی هاوڵاتیاندا ئه‌گه‌ر کرابێت هیچ کات ده‌سکه‌وتی په‌رله‌مان نه‌بووه به‌ڵکو له ڕێگای فشار له‌ده‌ره‌وه له‌نێو ناڕه‌زایه‌تیه‌کاندا له شه‌قامه‌وه و به‌هێزو خه‌باتی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش سه‌لمێنراوه. خه‌ڵکی زۆر ده‌مێکه کایه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌هی خۆیان نازانن ژماره‌یه‌کی زۆر تیا به‌شداری ناکه‌ن و گه‌رموگوڕ نین به‌و پرۆسه‌یه و بێزارن لێی، ئه‌و راستیه‌یان لا ئاشکرا بووە که ئه‌و سیسته‌مه سیاسیه هانده‌ری وشیاری جه‌ماوه‌ری نییه، وه‌سیله‌ی دورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵکه له ده‌سه‌ڵات. هه‌ر بۆیه هیوایه‌کیان پێی نیه. هه‌روه‌ک هاوڕێ مه‌نسوور حیکمه‌ت ده‌ڵێت “دیموکراسی په‌رله‌مانی یان دیموکراسی بۆرژوازی شێوه‌یه‌که که ئه‌م چینه، که بنه‌مای کۆمه‌ڵگاکه‌ی له‌سه‌ر سوودبردنی سه‌رمایه، بنه‌مای کاری به‌کرێ، بنه‌مای بوونی بازاڕ، بنه‌مای کڕین و فرۆشتن دامه‌زراندووه و هێزی کاریشی گۆڕیوه به کاڵایه‌ک، ئازادی پێ پێناسه‌کردووه. کۆمه‌ڵگایه‌کی له‌م چه‌شنه سیستمی سیاسی له‌سه‌ر مه‌قوله‌ی دیموکراسی په‌رله‌مانی بنیات ناوه و به‌وه‌ش ئه‌ڵێ ئازادی” هه‌ر سه‌باره‌ت به‌سیسته‌می په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژاردن ده‌ڵیت ” سیستمی په‌رله‌مانی سیستمێک نییه که ده‌سه‌ڵات بداته هاووڵاتیان ده‌خاڵه‌ت له چاره‌نوسی خۆیاندا بکه‌ن. سیستەمێکه که به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به به‌رده‌وامی له هاووڵاتیان ئه‌سه‌نێته‌وه و دەوره له دوای ده‌وره ئه‌یدات به که‌سانی تر. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه پێی ئه‌ڵێن دیموکراسی نوێنه‌رایه‌تی یان دیموکراسی وه‌کاله‌تی. ئه‌م وه‌کیلانه که‌سانێکن که بۆ هه‌ر ٤ ساڵ جارێک یا هه‌ر ٥ ساڵ جارێک، له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا که وای دابنێین دیموکراسیه‌تیان تیایه، سه‌ڵاحیه‌تی ده‌خاڵه‌تکردن له چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگادا به نوێنه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ری ملیۆنی خه‌ڵک وه‌رئه‌گرن. له‌و ده‌وره‌یه‌دا هاووڵاتی له ڕێگه‌ی دیموکراسیه‌وه بچوکترین ئیمکانی ده‌خاڵه‌تی له کۆمه‌ڵگادا نییه. دیاره له ڕێگای میکانیزمی تره‌وه ئه‌توانێ، که دواتر دێمه سه‌ریان، به‌ڵام له ڕێگه‌ی دیموکراتیکه‌وه ناتوانێ ده‌خاڵه‌ت له چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگادا بکات. ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م ٤ ساڵه‌دا ئه‌م حکومه‌ته جه‌نگ ڕابگه‌یه‌نێ، له هاووڵاتی ناپرسن. ئه‌گه‌ر بڕی سو‌و به‌رزببێته‌وه له هاووڵاتی ناپرسن. ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ن قوتابخانه‌ی ئاینی بکه‌نه‌وه، له هاووڵاتی ناپرسن. هاووڵاتی وه‌کاله‌تی داوه، ئازادیه‌که‌ی بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ داوه به که‌سانی تر. دوای ٤ ساڵه‌که‌ش که دێنه‌وه، ده‌خاڵه‌تێک له هاووڵاتیان ناخوازن، پێی ئه‌ڵێن وه‌کیلی دوای ئه‌و هه‌ڵبژێره. وه‌ره له نێو ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌دا که ئه‌حزابی سیاسی خستوویانه‌ته به‌رده‌مت، یه‌کێک هه‌ڵبژێره و ئه‌م ئینسانانه له‌م ٤ ساڵه‌دا بگه‌یه‌نه ده‌سه‌ڵات. ” (م. حكمه‌ت: مانای دیموكراسی، ڕای تاك و ده‌خاڵه‌تی هاوڵاتیان له چاره‌نوسی كۆمه‌ڵگادا)
وه ته‌نانه‌ت لینین رابه‌ری شۆرشی چینی کرێکار له یه‌کێتی سوڤیه‌ت له دۆمای ئه‌وکاتی ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ردا که له‌ژێر فشاردا ملیدا به هه‌ندێک چاکسازی، به لشهفیهکان به قازانجی چینی کرێکار وه‌ک تاکتیکێکی سیاسی و نزیکردنه‌وه‌یان له شۆڕش به‌شداریان کرد. بۆیه ئێمه‌ش رهوتێکین که سه‌رباری بۆچوون و لێکدانه‌وه‌مان له‌سه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ڕه‌نگه له ده‌وره‌یه‌کدا که ئالۆگوڕێک بێته پێش و سیسته‌می په‌رله‌مانی کارا بێت وه چوونه نێو په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن له دۆخێکی ئاسایی‌دا کۆمه‌ک به پێشڕه‌وی جه‌ماوه‌ری کرێکار و زه‌حمه‌تکێش بۆ نزیک بوونه‌وه له شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار نه‌ک هه‌ر ڕه‌تی ناکه‌ینه‌وه، به‌ڵکو ده‌چینه ناوی و به‌شداری تیا ده‌که‌ین له مه‌یدانی ئابووری، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و ئایدیۆلۆژی … بۆ نموونه خه‌بات بۆ زیادبونی کرێ، بیمه‌ی بێ‌کاری، یه‌کسانی ژن و پیاو، جیایی دین له ده‌وڵه‌ت و پهروردە و فێرکردن، فه‌راهه‌مکردنی ئازادیه‌کان و رێکخرابوونی هه‌ر گۆڕینێک له ژیانی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش جێگای گرنگی و حه‌یاتیه بۆ ئێمه و پشتیوانی لێده‌که‌ین به‌و پێشمهرجانهوهی که من له سه‌ره‌وه باسمکرد.
دیدگای سۆشیالیستی: با له‌م باسە گشتیه‌وه بێینه سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره كه‌وا بڕیاره له كۆتایی مانگی ئه‌یلولدا ئه‌نجام بدرێ. حزب جگه له‌وه‌ی كه بایكۆتی ئه‌كات بانگه‌وازی خه‌ڵكیش ئه‌كات به‌شداری ئه‌م پرۆسه گاڵته جاڕانه‌یه نه‌كه‌ن. ئه‌كرێ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حزب ڕۆشنایی بده‌ن؟
ده‌شتی جه‌مال: پەرلەمان و حكومەت و بەدیاریکراویش هەڵبژاردن لە هەلومەرجی کوردستان و لە غیابی قەوارەی دەوڵەتیدا، هەرگیز ناتوانرێت ناوی بنرێت هەڵبژاردن و یان کایەیه‌کی باوی دیموکراسی… دەسەڵات لە کوردستاندا، لەبنەڕەتدا دەسەڵاتێکی میلێشیایی و حزبییە، کە خۆی ناکۆکە بە سەرەتاییترین پرانسیپەکانی دیموکراسی باوی دنیا… وە دژی هەر هەڵبژاردنێکە کە سەرهتاییترین پێوانەکانی هەڵبژاردنی تیا بێت… ئێوە تەماشا بکەن، کوردستان جغرافیایەکی دوو بەشە، دوو دەسەڵاتە، کە هەر کام لەدەسەڵاتەکان پشتی بە هێزی چەکدار و تاڵانی ژێر قەڵەمڕەوی خۆی و خۆبەستنەوە بە وڵاتێکی ناوچەیی، بەستووە… چەندین هەڵبژاردنیش بکرێت، ناتوانرێت ئەو واقعیەتە داسەپاوە تاڵە بگۆڕێت… ئەوە بەکردەوەش سەلماوە… بۆیە هه‌ڵبژاردن له کوردستاندا نمایشێکه بۆ شه‌رعیه‌تدان به ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازی و هێشتنەوەی ئەو دوو دەسەڵاتە میلیشیاییە و بۆ به‌رده‌وام بوونی وه‌زعی موجود له‌سه‌ر بناغه‌ی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازی له کوردستاندا. به‌دیاریکراوی حزبه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات له‌وانه پارتی و یه‌کێتی هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێک و هه‌ر کاتێک به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژیان بخوازێت، پرۆسه‌یه‌کی ساخته‌کارانه به‌ڕێ ده‌خه‌ن بۆ گه‌وجاندنی خه‌ڵک تا مهشرویهت بده‌ن به‌ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی خۆیان و گورز وەشاندن لە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری. ڕۆشنتر بڵێم پرۆسه‌یه‌که بۆ به‌لاڕێدابردن و لێکترازانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک له‌کاتێکدا خه‌ڵکی کوردستان خه‌ریکه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانه بنکۆڵ ده‌کات. ئه‌وانه‌شی خه‌ڵک دڵخۆشده‌که‌ن به‌م هه‌ڵبژاردنه به‌وه‌ی به‌شداری و ده‌نگی خه‌ڵك گوایه گورانكاری ده‌كات، ئەوا گه‌وره‌ترین زه‌ربه ئه‌ده‌ن له‌هۆشیاری خه‌ڵک، به‌مه‌شیان هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سیاسی ده‌که‌ن له‌کاتێکدا خه‌ڵکێک که به شێوازی جۆراجۆر ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربریوه و “نا”ی به‌و ده‌سه‌ڵاته وتووه تا ئاستی سوتاندنی باره‌گای ئه‌و حزبانه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌ور بگێڕن تا خه‌ڵک جارێکی تر بخه‌نه‌وه پشت ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کیتی. ئاڵوگوڕ له کوردستاندا له‌ڕێگای هەڵبژاردن و په‌رله‌مانه‌وه ناکرێت. ئێمه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی له کوردستاندا نه‌ک هه‌ر به‌شداری ناکه‌ین، بەڵكوهانی خه‌ڵک ئه‌ده‌ین به‌شداری نه‌که‌ن و پوچه‌ڵی بکه‌نه‌وه و ریسوای بکه‌ن و مەشروعیهتی پێ نه‌ده‌ن. ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌هه‌ڵومه‌رجێکدا به‌رێوه ده‌چێت که کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌دوای 16 ئۆکتۆبه‌ره‌وه پێی ناوەته قوناغێکی هه‌ستیاره‌وه، قوناغێک که پێگه‌ی ئه‌حزابی ناسیونالستی کورد له به‌رامبه‌ر به‌غدا داکشاوه، قڵشت و دوور که‌وتنه‌وه‌ی ناو خانه‌واده‌ی بۆرجوازی کوردی قوڵبۆته‌وه تا تێکچوونی په‌یوه‌ندی ناوچه‌یی و جیهانیهکان….، دواتریش 16ی ئۆکتۆبه‌ر جارێکی تر په‌رده‌ی له‌سه‌ر ماهیه‌تی ئه‌حزابی بۆرجوا ناسیونالستی کورد هه‌ڵبڕی و نیشانی‌دا ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری عه‌شیره‌تی و میلیشیایی و قه‌ومی وناسیونالستی کوردستان نه‌ک ئه‌هلی ڕاوه‌ستان و سوربوون له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌کانی خۆیان نین به‌ڵکو هه‌میشه چاویان لهدهستدهرنهچوونی کورسی ده‌سه‌ڵات و پۆست و پاره و که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه‌ی زیاتره له‌سه‌ر خوێنی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان، زۆر بێ ئابڕوانه دوای کاره‌ساتی 16ی ئۆکتۆبه‌ر ریزیان به‌ست بۆ جارێکی تری سوێند خواردن به یه‌ک پارچه‌یی خاکی عێراق و گه‌ڕانه‌وه بۆ فیدراڵیزمێکی قه‌ومی شکست خوارد‌و ماچکردنی لاشانی سه‌رۆکی کوتله و تایفەکانی ده‌سه‌ڵات له مه‌رکه‌ز و پشت‌کردن له ئیراده نواندی خه‌ڵکی کوردستان بۆ دیاریکردنی چاره‌نوسی خۆیان و کۆتایهێنان به‌شه‌ڕ و کێشمه‌کێشی قه‌ومی و تایفی وه ڕێگایه‌کی دور له توند‌و تیژیان هه‌ڵبژارد. به‌ڵام ئه‌وان ژیان و داهاتووی خه‌ڵکی کوردستانیان گێڕایه‌وه نێو شه‌ڕ و ململانێی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی له به‌غدا، وه‌ک هه‌میشه ڕێگای درێژه‌دان به کارنامه‌یه‌ک که ٢٧ ساڵ باڵا دهستبوونهوهی هه‌مان ده‌سەڵات و سیسته‌می حوکمڕانی ئه‌حزابی میلیشیایی و گه‌نده‌ڵ و تاڵانچیه که قوربانی و باجی بێمافی له گیانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌سێنی.
خه‌ڵکی کوردستان که زیاتر لە دوو ده‌یه و نیو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی بۆرجوا ناسیونالستی کورد له هه‌مووجۆره‌کانی، له ده‌سه‌ڵاتی دوو قوڵی یه‌کێتی و پارتی و پێنج قوڵی زۆنی زه‌رد و سه‌وز و نیلی و په‌رله‌مانی رووپۆشکراو بۆ جوانکردنی روخساری قێزه‌ونی سه‌رکوت و تیرۆر و تاڵان و بڕۆ و ژێر پێنانی مافه‌کانی خه‌ڵک و وه‌ڵامدانه‌وه بهسهرهتاترین مافه‌کانی خه‌ڵک به گولـله و له‌خۆین هه‌ڵکێشانی ناڕه‌زایه‌تیە به‌رهه‌قه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌وه و گۆێڕایه‌ڵی باشی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانی دنیای ئه‌زمونکرد. وه ئه‌و راستیه‌شی بۆ ئاشکرا بوو که ناكرێ له ڕێگای په‌رله‌مان و ههڵبژردنهوه ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی یه‌کێتی و پارتی ده‌ربکرێت وه‌یان شتێک چاک بکات یان لای به‌رێت.
له کوردستاندا ده‌سەڵاتێکی میلیشیای ئه‌حزاب هه‌یه که ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ر خۆیان تاپۆکردووه. خه‌ڵکی کوردستان به‌گۆشت و خوێن باجی چه‌ندین ساڵ حاکمێتی یه‌کێتی و پارتی ئه‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزانه‌ی ئیدعای ئۆپۆزسیۆن بوون و ده‌ستا و ده‌ستپێکردنی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌کرد له ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه هه‌ر زوو واقعیه‌تی ئه‌و ئیدعایانه‌یان ئاشکرا بوو که پارتی و یه‌کێتی له‌و ڕێگایه‌وه مل نادات. ئێوه ته‌ماشاکان هه‌ر له‌و ده‌وره‌یه‌دا به ئیعترافی لایه‌نه‌کانی به ناو ئۆپۆزسیۆن چه‌ندین پرۆژه بڕیار برایه به‌رده‌م ئه‌و ده‌زگایه‌ی که ناوی په‌رله‌مانه نه‌یانتوانی یه‌کێکی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن یان ئه‌و هه‌زاران تۆماری ناڕه‌زایه‌تیە سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ژنان و ئازادی و کوشتنی رۆژنامه‌نوسان ..ئاشکراکردنی و دادگایکردنی بکوژانی 17شوبات و رۆژانی دوایی که داخوازی جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌ڵک بوون هه‌موو بێ وه‌ڵام جیهێڵراو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان وه‌ک بتی حزبه‌کانیان لۆکه‌یان له‌گوێی خۆیان نابوو.. له‌مه‌ش زیاترخهڵکی کوردستانیان له‌گه‌ڵ گرفتی سه‌ره‌کی و قه‌یرانی بێ موچه‌یی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و پێشێلکاری و سه‌رکوتی سیاسی و گه‌نده‌ڵی و تاڵان و بڕۆی داهاتی کوردستان و خۆ دزینه‌وه‌ی له به‌رپرسیارێتی و مافه‌کانی خه‌ڵک و فرێدانی خه‌تاکان بۆسه‌ر شانی یه‌کتر وه‌یان خستنه خه‌تای ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی به‌غدا.. ڕووبه‌ڕووكرده‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیەی ئاشکراکرد که په‌رله‌مان و هه‌ڵبژرادنی ئه‌م حزبانه ئامرازێک نییه بۆ ئالۆگۆڕ به‌ڵکو هه‌ر ئه‌و ده‌زگا شه‌رعییه‌ی خۆیان ناویان لێناوه په‌رله‌مان ده‌رگایان داخست و په‌رله‌مانتاری حزبه‌کانیان ناردوه ماڵه‌وه و وه‌زیره‌کانی حکومه‌تیان ده‌رپه‌ڕاند.. هه‌ربۆیه ئهوانەی ژیان و داهاتووی کۆمه‌ڵگا دیاری ده‌که‌ن هه‌ر وه‌ک خۆشیان به ئاشکرا نکۆڵی لێ ناکه‌ن حزبه گه‌وره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانن وه ئه‌وان مهبدهئێکیان جێخستووه که پێشتر ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو شتێکی ورد‌و درشت ته‌وافق بکه‌ن. که‌وایه ئه‌وه دانپیانانی ڕاسته‌خۆی ئه‌و حزبانه‌یه که په‌رله‌مان ته‌نها دیکۆرێکه بۆ شاردنه‌وه‌ی رووکاری دزێوی ئه‌و حزبانه. ته‌نانه‌ت خۆشیان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر یه‌ک ده‌نگیش بێنن ئه‌وان هه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌چنگی خۆیان ده‌هێڵنه‌وه، لەبەر ئەوەی هێزی میلیشیایان هەیە و پارە و پاڵپشتی وڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکەیان هەیە. واته حوکمی چه‌ک و ده‌سه‌ڵاتیان یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه. خاوەنى چینایەتى دەسەڵاتى سیاسی لە ڕێگەى هەڵبژاردنى پەرلەمانییەوە دیارى ناکرێ به‌ڵکو په‌رله‌مان دیکۆرێکه بۆ پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی چینێک که چینی بۆرجوا و خاوه‌ن موڵکەکانه، بۆیە نه‌ک هه‌ر نابێ له‌م هه‌ڵبژاردنه گاڵته‌جاری و مەهزهلهیهی ئه‌حزابی بۆرجوا ناسیونالیستی کوردستان به‌شداری بکه‌ین، به‌ڵكو پێویسته فه‌زایان له‌به‌رده‌م به‌رته‌سک بکه‌ینه‌وه. کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌ده‌ستی ئه‌م حزبه میلیشیایی و تاڵانچیه‌کان ده‌رکێشین و سیستەمێکی دەسەڵاتدارێتی پێشکەوتوانە و مۆدێرن و پشت به‌ستو به ئیراده‌ی خه‌ڵک له‌جێگایدا دابمه‌زرێت. هەموو لایەنەکانی بەشدار لەپرۆسەی هەڵبژاردندا تەنها قازانج و بەرژەوەندیەکانی سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکان نۆێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن. ئه‌مانه ئه‌و هێزانه‌ن که سەروەت و سامانی کۆمەڵگای کوردستان به‌تاڵان ده‌به‌ن، که ژیانی زیاتر له ٥ ملیۆن له خه‌ڵکی کوردستانیان به بارمته گرتووه. ئه‌وانه‌ن که خاوه‌نی مۆڵ و ڤیللا و باخ و دۆلاری سه‌فته‌کراوی نێو ژێر زەمین و بانقه‌کانی ئه‌وروپان…. پەرلەمان و هەڵبژاردنیان بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه میلیشایا سیاسیه و ڕاگرتنی خه‌ڵکی کوردستانه له‌هه‌ژاری و بێ ئاوی بێ کاره‌بایی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی و رێگاوبانی سه‌لامه‌ت و ژینگه‌ی پاکوخاوێن و سه‌رکوتی هه‌موو جۆرە ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان… و ده‌نگ و په‌نجه‌مۆری خه‌ڵکیان ده‌وێت بۆ توندکردنەوەی فەزای کۆنەپەرستی و دژ بە شارستانیەت و مودێرنیزمی کۆمەڵگا و ڕاگرتنی خه‌ڵکی کوردستان له بێ ئاسۆیی و نادیاری چاره‌نوس و بنبه‌ست و نادڵنیایی ئاینده‌که‌ی. بەدیاریکراویش هەموو ئەم حزبانە دەیانەوێت دەنگی خەڵک بکەنە پەنجەمۆری شەرعیەتدانەوە بەدەسەڵات و کارنامەی ڕەشی سیاسی‌یان. کارنامە و دەسەڵاتێک کە نەک هیچ بەرژەوەندیەکی خەڵکی تیا نییە، به‌ڵکو سه‌ره‌تاترین مافه سه‌لمێنراوه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانیان پێشێلکردووه. ئێمه ده‌مانه‌وێت خه‌ڵک ژیانیان بگٶڕێت و ئومێدیان به خۆیان و به ئیراده‌ی خۆیان هه‌بێ و خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی راسته‌خۆی خۆیان ئاماده بکه‌ن و له‌ده‌وری خواسته‌کانی خۆیان، خۆیان ڕێکخراو بکه‌ن.
دیدگای سۆشیالیستی: به‌ڵام هاوڕێ ده‌شتی پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا بایكۆت یان به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك چ كۆمه‌كێك له ڕاستای ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری برسی و هه‌ژاری كوردستاندا ئه‌كات و چ كاریگه‌ریه‌كی ئه‌بێ له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی كورد؟ به واتایه‌كی تر، ئایا ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی ئه‌بێ كه ئاڵوگۆڕ پێكبهێنێ؟
ده‌شتی جه‌مال: یەکێک لەو مەسەلە سەرەکیانەی کە دەسەڵاتی بۆرژوازی کورد شانازی پێوە دەکات، هەڵبژاردنە. ئەگەر ئەو چەکەی لەدەست دەربهێنرێت، زۆر لەوە ریسواتر دەبێت کە هەیە. لەهەڵبژاردنی پێشوودا خەڵکی کوردستان، بە رێژەی زۆربە هەڵبژاردنیان ڕەتکرەوە و بەشداریان تیا نەکرد، ئەم بەشداری نەکردنە، ڕیشەی لەناڕەزایەتی جەماوەری و توڕەیی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستاندا هەبوو، ئەگەر لەم هەڵبژاردنەدا رێژەی بەشداری نەکرنەکە بگاتە سەرووی سەدا حەفتاو پینج، ئەوا بەپێی ستاندارد ئەو هەڵبژاردنە شەرعیەت لەدەست دەدات، بەتایبەتی لە دنیای فەرمی و لەناو ڕای گشتی دنیادا. هه‌رجۆر به‌شداری نه‌کردن و بایکۆتێکی خه‌ڵکی کوردستان به‌رامبه‌ر به‌م هه‌ڵبژاردنه به‌مانای وه‌رگرتنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که به‌ناوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه قسه ده‌کات، واته له‌ڕێگای ده‌نگی خه‌ڵکه‌وه نه‌هاتوون و خۆیان فه‌رز کردوه، به‌و مانایه‌ی که مه‌شروعیه‌ت له‌و ده‌سه‌ڵاته وه‌رده‌گرێته‌وه و ده‌توانرێت له ئاینده‌دا ببێته ده‌ستمایه‌ی هه‌ڵپێچانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، هه‌ڵپێچانی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌وجاندنه‌ی ئه‌حزاب له نێو خه‌ڵک و له‌ڕای گشتیدا بڵاوی ده‌که‌نه‌وه به‌وه‌ی ئه‌وان به دیموکراسی هاتوون و دیموکراسیش یه‌کێكه له‌و خۆشباوهڕیانهی ده‌سه‌ڵات که به خه‌ڵکی ئه‌دات، چونکه ئه‌وان هه‌میشه ده‌نگی خه‌ڵک و به‌شداریان ده‌که‌نه سهرمایهیەکی گه‌وره و پشتیوانی له‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان و ده‌نگی زۆرینه‌ی به‌ڵێ ده‌که‌نه حه‌قانیه‌ت به‌خۆیان و گوایه به‌ده‌نگی خه‌ڵک هاتوون. به‌ڵام ده‌نگی (نا و بایکۆت) واته خه‌ڵک به‌و ده‌سه‌ڵاته ڕازی نییه، کار‌و کرده‌وه‌کانی دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکه به‌مانای ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه و درۆ و ده‌له‌سانه‌ی له‌نێو سیسته‌می په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت سه‌باره‌ت بهدهستاودهستپێکردنی ده‌سه‌ڵات جگه له په‌له‌قاژه‌یه‌کی فریوکارانه بۆ جوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیای ئه‌حزابی بۆرجوا ناسیونالیستی کورد هیچی دیکه نییه. به‌واتای نه‌فره‌تی خه‌ڵک له هەموو لایەنەکانی بەشدار لە پرۆسەی هەڵبژاردندا و دوورکه‌تنه‌وه‌ی خه‌ڵکه له ئه‌جنده و به‌رنامه و سیاسه‌تی ئه‌و حزبانه و په‌رله‌مانی ئهزمونکراویان که تەنها و ته‌نها قازانج و بەرژەوەندیەکانی سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکان ده‌پارێزن، به‌مانای ڕاوه‌ستانه‌وه به‌دژی فەزای کۆنەپەرستی و دژ بە شارستانیەت و مودێرنیزمی کۆمەڵگا و ڕاوەستانە بەدژی بێ‌مافەکانی ژنان و… بەدیاریکراویش ڕێگه نه‌دان به‌وه‌ی دەنگی خەڵک بکەنە شەرعیەتدانەوە بە دەسەڵات و کارنامەی ڕەشی سیاسیان. ئه‌و په‌یامه ده‌دات بهگۆێی ده‌سه‌ڵاتداراندا که ڕێگه نادرێت چاره‌نووسى خه‌ڵكى کوردستان و چاره‌نووسى چينى كرێكار و ئازاديخوازی و حورمه‌ت و شكۆمه‌ندی ئينسانى له کوردستاندا له‌ده‌ستى ئه‌حزابی میلیشیایی و بنه‌ماڵه‌یی دا بێت که یاری به چاره‌نوس و داهاتوی کۆمه‌ڵگای کوردستان بکه‌ن. ئه‌و ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه بێ بایه‌خ ده‌بێت و کۆمه‌ک ده‌کات به ناهه‌ق بونیان، نا عه‌داله‌ت بونیان و ئه‌وان، به یه‌كێتی و پارتی و پێكهاته‌كانی تره‌وه كه ڕكابهركێ بۆ به ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌كه‌ن، مافی ئه‌وه‌یان نییه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت.
ده‌كریت به‌شدارینه‌كردنی جه‌ماوه‌ر بكرێته ده‌رفه‌تێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێز و ئیراده‌ی چینایه‌تیمان و یهگرتووانه ئه‌م سیناریۆ گالتهجاڕانهی هه‌ڵبژاردن به شكست بكێشین. پێویسته هه‌رله ئێستاوه و تا ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان جوڵانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆی بنوێنێ و بێته مه‌یدانه‌وه و خواسته‌کانی خۆی بدا به ڕووی ده‌سه‌ڵاتدا. ته‌نانه‌ت هاوکاتی پرۆپاگانده‌ی لایه‌نه‌کان، هه‌ڵسوڕاوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان، مه‌یدانه‌کانی کار، گه‌ڕه‌ک و ناوه‌ندی شاره‌کان و زانکۆکان بکه‌نه مه‌یدانی کۆبونه‌وه‌ی گشتی جه‌ماوه‌ری و هه‌ڵبڕینی ده‌نگی نا بۆ ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مانی ئه‌حزابی میلیشیای تا ئاستی ئه‌وه‌ی ئەم جوڵانەوە ناڕه‌زایه‌تیانه ڕێكخراو بكرێت و سیاسی بکرێتەوە و بگوێزرێته‌وه ناوه‌نده‌كانی كار‌و گه‌ڕه‌كه‌كان به پشت به‌ستن به ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر و خۆپارێزی بكرێت له تێکەڵكردن به کێشه و ململانێی لایه‌نه سیاسه‌كان و ئه‌جندایان …
سه‌باره‌ت به ئالۆگۆڕ به‌بڕوای من په‌یوه‌ندی به‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه نییه‌و وه ده‌وری خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا له‌ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستبه‌ر نابێت به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازی خه‌ڵک له‌م ڕێگه‌یه‌وه گۆشه‌گیر و لهچاوەڕوانیدا ڕاده‌گرێت دیوارێک ده‌خاته نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌سه‌ر خۆی تاپۆ ده‌کات. ته‌نها ده‌سه‌ڵاتدارێتی شورایی و ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌خۆی جه‌ماوه‌ریه که ده‌توانێ ده‌وری خه‌ڵک له به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا به‌ئاڕاسته‌ی ئازادی و خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵگا دابین بکات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که به ته‌نها بایکۆت به‌س نییه به‌ڵکو خەبات و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک پێویسته رووی له‌وه بێت که ریزی خۆی لە هەموو ئەم ده‌سته‌و تاقمانەی ئه‌حزابی میلیشایایی و تالانکاران جیابکاته‌وه. وه‌لانانی دەسەڵاتی هەموویان که هه‌ژاری و نه‌گبه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری ده‌هێنن بۆ خەڵک بکرێت بە ئامانج. دەسەڵاتی میلیشیایی پێویستە بگوڕێت بە دەسەڵاتی پشت ئهستوربه جەماوەر و جیاکردنه‌وه‌ی ڕیزی سەربەخۆی هه‌ژار و برسیەکان لە دەوری ئاسۆیه‌کی ڕۆشن که توانای وه‌لانانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سته‌مکاره له ئه‌ستۆ بگرێت که خۆی له وه‌همی ناسیونالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی داماڵێت، به‌رژه‌وه‌ندی چینی چه‌ساوه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی چینی کرێکار و ستەمدیدهی کۆمەڵگای بوێت بۆ ته‌سفیه حسابکردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ر و تاڵانجی دژی ئازادی و دژی ژن له ئه‌ستۆ بگرێت وه خه‌باتی ئازادیخوازان و جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده روو له دامەزرانی شورا و ئەنجومەن و رێکخراوە جه‌ماوه‌ریه جۆراجۆره‌کان، بۆ بەدەستەوە گرتنی ئیدارە و کاروبار و خزمەتگوزاری لە گەڕەک و کارگە و فەرمانگە و شار و شارۆچکەکاندا، ئه‌مه ته‌نها ڕێگایه‌كه به بڕوای من بۆ ئازادی سیاسی و ماف و ژیانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینسانی کە بڕیاری خه‌ڵک تیایدا ده‌ور ده‌گێڕێت.
دیدگای سۆشیالیستی: جه‌ماوه‌ری كرێكار و نه‌داری كوردستان له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به ده‌نگێكی ڕاسا هاواری ’’نا‘‘ یان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی و هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌رز كردۆته‌وه و هیچ هێزێك ئه‌وانیان ناوێت. گره‌وی بردنه سه‌ری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه به‌رینه بۆ لابردنی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی كورد به ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنهكهیهوه له چیدایه؟
ده‌شتی جه‌مال: گۆڕین و هه‌ڵته‌کاندنی ئه‌م سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته‌ی له کوردستاندا هه‌یه له‌گره‌وی هاتنه مه‌یدانی چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکیشی کوردستاندایه به قازانجی جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی کۆمه‌ڵگا و به‌دیهێنانی ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی و ئارامی و هەروەها هه‌ستانه سه‌رپێ و ده‌خاڵه‌تکردنی له‌چاره‌نوس و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دەوێت و دەبێ شه‌ڕی ئایندهی کۆمه‌ڵگای کوردستان بکات. هه‌نگاوی گرنگ و کارا ئه‌وه‌یه که ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی له‌کۆمه‌ڵگادا هه‌یه خۆی له خۆشباوه‌ڕی و ڕێگاچاره‌کانی ئه‌حزابی ناسیونالستی و ئیسلامی دابڕێت. خه‌ڵک بگاته ئه‌و ئاسته‌ی ئاڵۆگۆڕی ڕیشه‌یی له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا له ڕێگای هه‌ڵبژرادن و سیسته‌می په‌رله‌مانی به‌دی نایه‌ت، وه بڕوای به پشتبه‌ستن به ئیراده‌ی خۆی هه‌بێت. خه‌ڵکی کوردستان 27 ساڵه ئه‌زمونی ئه‌م ئه‌حزاب و ده‌سه‌ڵاته میلیشیایه ده‌کات هیچی حاسڵ نه‌کردووه جگه له نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری و ماڵوێرانی و هه‌ژاری و برسێتی و به‌خشینه‌وه‌ی هه‌زار و یه‌ک به‌ڵێنی درۆینه لهههڵبژاردنهوهکاندا، سه‌رئه‌نجام هیچ نه‌کردن زیاتر هیچی تری سه‌وز نه‌کردووه. خه‌ڵکی کوردستان پێویسته ئه‌و ڕاستیه بزانن که هه‌موو حزبه‌کان به یه‌کێتی و پارتی و گۆڕان و نه‌وه‌ی نۆی و ئیسلامیه‌وه خوازیاری هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا و به‌رگری له سیسته‌م و نیزامی سه‌رمایه‌داری ده‌که‌ن، به‌رگری له هێشتنه‌وه‌ی کاری کرێ گرته‌و جیاکاری و نایه‌کسانی و سه‌رکوت و ئیستبدادی سیاسی و هێشتنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی دواکه‌تووی خورافه‌ی ئاینی و پیاوسالاری و بێ‌کاری و هه‌ژاری و برسێتی و بێ مافی ژنان و لاوان و بێخانهولانهیی ده‌که‌ن. لێره‌دا ئه‌بێ ئه‌وه بڵێم كه گۆڕان پێشتر و نه‌وه‌ی نوێ ئێستا و هه‌تا هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح خۆیان به ناڕه‌زایتی و بێزاری جه‌ماوه‌ی بێبه‌شدا هه‌ڵئه‌واسن و یاری پێ ئه‌كه‌ن تا بیكه‌ن به ئاشی هه‌مان ده‌سه‌ڵاتدا. ئه‌مه ڕاستیه‌كه و جه‌ماوه‌ر به داخه‌وه به ئه‌زمون بینیویه‌تی. ئێمه ده‌مانه‌وێت خه‌ڵک خۆی بێته مه‌یدان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوس و ئایندهی خۆی بدات و خۆی رێکخراو بکات و ڕیزی سه‌ربه‌خۆی خۆی جیابکاته‌وه و به‌رگری له‌به‌رژه‌وه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خۆی بکات تا بتوانێت کاریگه‌ری دابنێت، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی که هه‌یه بگوازێته‌وه بۆ شۆینی کار و ناوه‌نده‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان، وه ئه‌زمون له ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ڕابرد و وه‌ربگرێت و خۆی ڕێکخراو بکات وناڕه‌زایه‌تیه‌کانی په‌لکێش کات بۆ هه‌موو ناوهندەکان. کرێکاران، کارمه‌ندان و مامۆستایان و هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه، نۆێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن و دیاری بکه‌ن له هه‌ڵسوڕاوانی هه‌ڵبژێراو دەتوانرێت باس له پێکهێنانی رێکخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بێته جێگای جه‌ده‌ل و قسه‌وباسی گه‌رم وگوڕی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کان جا رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی مامۆستایان، کرێکاران، ژنان، لاوان، که‌مئه‌ندامان، خانه‌نشینان.. تا رێکخراوه جهماوهریە پیشه‌ییه‌کانی دیکه، له‌پێناو داسه‌پاندنی داخوازیه‌کان وه‌ک وه‌سیله‌یه‌کی خه‌باتکارانه به‌ده‌ستیه‌وه بگرێت، ئینسجام و هاوئاهه‌نگی و هاودڵی ڕابه‌رانی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان و به‌هێزکردنی هاوده‌نگی وهاوخه‌باتی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان پله به پله له‌چوارچێوه‌ی نه‌خشیه‌کی رۆشن تا ئاستی سه‌رتاسه‌ریکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایتیه جه‌ماوه‌ریانه، و ده‌رچوون له‌وه‌همی ئه‌و حزب و لایه‌نه سیاسیانه‌ی که هێشتا پێیەکیان له‌نێو ده‌سه‌ڵاته و پێیەکیان له‌نێو ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکدایه، هه‌میشه فرسه‌ت له‌وه وه‌رده‌گرن خۆیان بخزیننه نێو ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک و خۆیان بکه‌نه ده‌م ڕاستی خه‌ڵک. ڕێکخستنی کۆبوونەوەی گشتیەکان له ناوەندەکانی کار و ژیان و سەراسەریکردنەوەی ناڕەزایەتیەکان تا بە دەستەوهگرتنی دەسەڵات لە خوارەوە و کۆنترۆڵکردن و ئیداره‌کردن و هه‌نگاونان به‌رەو پێکهێنانی شورا و ئەنجومەنهکان کە نۆێنەرانی واقعی خۆیان هەڵبژێرن ئیدارەی شار و شارۆچکەکانی بەڕێوەبەرن، داهاتی هەر شار و جێگایه‌ک لەژێر چاودێری نوێنەرانی خۆیاندا بێت و مووچە و خەرجیەکانی خزمەتگوزاری وکۆمه‌ڵگا به‌ده‌سته‌وه بگرن. ئێمه هه‌میشه جگه له پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه خۆشمان له‌ناو ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و له‌گه‌ڵ ڕابه‌ر و ههڵسوڕاوهكانیاندا هه‌وڵی ئه‌وه‌مان داوه ئه‌م پرۆسه‌یه له ڕێكخراوبوون به‌رینه پێشه‌وه، به‌ڵام كاری زیاتری ئه‌وێت.
ئه‌مه هێشتا سه‌ره‌تایه‌که، وه بۆ ئه‌وه‌ی چینی کرێکار و جه‌ماوه‌ری بەشمەینەتی خه‌ڵک به ده‌سه‌ڵات بگات پێویسته حزبی خۆی هه‌بێت لە حزبی چیانەیەتی خۆیدا رێکخراو بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نزیک بێته‌وه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بەبێ حزبی چینایەتی خۆی ناکرێت. خۆشبەختانە له ئێسته‌دا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان هه‌یه که به‌رنامه و سیاسه‌ت و کارەکانی و شیکاری دروستی له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای کوردستان و ده‌رکێشانی کۆمەڵگا له قه‌یران و بنبه‌ست و ئەو گێژاوه سیاسیه‌ی که بەسەری دەبات رێگای دروست دەخاتە بەردەم کۆمەڵگا و چینی کرێکار و ئەمەش ئەرکی قورس‌تر ده‌خاته سه‌رشانی ئه‌م حزبه و کادره‌کانی وه ئه‌رک دەخاتە سەرشانی کۆمۆنیستەکان و هه‌ڵسوڕاوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان، که‌سایه‌تیه‌کان و روخساره به‌رجه‌سته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کوردستان و هه‌موو ئازادیخوازن که له‌م پێناوه‌دا بۆ ئەوەی لەم په‌رشوبڵاویه ڕزگاری بێت له پاڵ حزبدا ڕابوه‌ستن وه له‌م وه‌رچه‌رخانه‌دا ڕوڵیان هه‌بێت. ئه‌مه ئه‌رکێکه پێویسته به هوشیاری و یهگرتووانه روو بەڕووی هەلومەرجی ئێستا بینەوە.