پارێزگاری لەندەن هیچ پلانێکی نیە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تاوان و تاوانکاری

سالار حمەسەعید

پاش ئەوەی لەماوەی ٨ مانگی رابردوودا لەندەن بووە مەیدانێکی گەورەی کوشت و کوشتاری لاوان و گەنجانی ئەم شارە تا ئەوڕادەیەی کە میدیاکان بەردەوام باسی لێوە دەکەن کە زیاتر لە ١٠٢ گەنج و لاو بوونەتە قوربانی شەڕە چەقۆ و چەکی تر. بەڵام ئەم کێشەیە بەبێ چارەسەر بەجێ هێڵراوە و ئاوڕی لێنەدراوەتەوە باشترین بەڵگەش بەردەوام بوونیەتی.

هەروەک لە رۆژنامەی ” ئیڤینینگ ستاندارد ”دا ئاماژەی پێدراوە پارێزگاری لەندەن نە دەیەوێ ئەم کێشەیە لەناوبەرێ و نە پلانیشی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی. بەڕای من زۆر راست بەیان کراوە لێرەدا چونكه شارەوانى لەندەن هيچ نياز و نيەتێكى نيه له حەل و فەسڵى ئەم كێشەيەدا. لەلایەکی تریشەوە هەروەک هەموو دەزانن لەماوەی ٨ ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٦٠٠ پۆلیسخانە لەتەواوی بەریتانیا دا داخروان و ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەرانی پۆلیس لەکار دەرکراون و تا ئێستا لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە ٧٠٠ ملیۆن پاوەند لەبودجەی پۆلیس بڕدراوە و قەرارە ٣٢٥ ملیۆن پاوەندی تریش گلبدرێتەوە و کەم بکرێتەوە تا سالی ٢٠٢١. ئەمە لەکاتێکدا رێژەی تاوانەکان بەردەوام لەبەرزبوونەوەدان لە بەرهۆکاری نەبوونی و نەداری و بێکاری لاوان و گەنجان کە پەنا دەبەنە بەر ئەنجامدانی تاوان و دزیکردن و کوشتن. ئەگەرچی هۆکاری بەرزبوونەوەی تاوان والێکدەدرێتەوە لەلایەن میدياى بۆرژوازيه وه کە گوایە لەبەر داخستنی پۆلیسخانەکان و کەم بوونەوەی رێژەی پۆلیسە لەسەر جادە و شەقامەکانی لەندەن. باشترین بەڵگەش بۆ نادروستى ئەم بۆچوونه ئەوەیە کە ئەم کەمکردنەوەی بودجەی پۆلیسە تازە نیە و ٨ ساڵە درێژەی هەیە وه تەنها لەم یەک دوو ساڵەی رابردوودا ئەم کێشەی تاوان و کوشتنە بەم شێوەيه زیادی کردوە. له راستيدا کێشەی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی ئابووری و بارو رەوشێک کە بەریتانیا پیا تێدەپەرێ.

بيباكى حكومەت و شارەوانى لەندەن له راستاى چارەسەركردنى ئەم كێشەيەدا باشترین بەڵگەیە کە دامودەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش و دەوڵەت هەر لەخزمەت و پارێزگاری سەرمایەداراندان و بوون، وە کێشەیان نیە گەنج و لاوی بێکار و هەژار بکوژرێ یا رێژەی تاوان بەرزبێتەوە، گرنگ ئەوەیە چینە دەسەڵاتدارە بۆرژوازیەکە پارێززراو بێت. فەژلسەفەی وجودى پۆليس و دامودەزگاكانى دەوڵەت بۆ خزمەتكردن به بۆرژوازیە هەروەک ئەنگلز دەڵێ: خزمەتگوزاریە گشتی و عمومیەکان لەڕێگەی پۆلیسەوە کە لەسەرووی خەڵکەوە وەستاوەن وە لەڕێگەی بۆروکراتەکان کە دڵسۆزترین خزمەتکاری بۆرژوازین هەروەها لەڕێگەی سوپایەکی هەمیشەیی کە لەژێر ئەمر و فەرمانی خاوەن مڵک و سەرمایەدارەکان، کە جمهوریەتێکی پەرلەمانی بۆرژوازی ئارمان و ئايدياليانه، له دەرەوەن بۆ بەرده واميدان به دەسەڵات وحوکمی سەرمایە.

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *