لەیادی هاوڕێ ”بەکر عەلی“ تیکۆشەرو شاعیری بێبەشاندا

هاوڕێ بەکر عەلی شاعیر و رابەری ئاوارەو بێ خانەولانەکان… لە ساڵی ١٩٦٨ لە شاری سلێمانیدا چاو بە دنیای زوڵم نابەرابەری هەڵهێناوە… بەکر عەلی زۆر زوو زوڵمی چینایەتی ناچاری خەبات و وەستانەوەی دەکات، زۆر زوو لەبەرەی خەڵکی هەژارو نەداردا دەوەستێت و دەبێتە هەڵسوڕاوێکی چالاک و تێکۆشەرێکی نا وتن بە دنیای سەرەوخواری پر ستەم و نابەرابەری سەرمایەداری… لەساڵی ١٩٩٣ و لەگەڵ هاتنە ئارای مەسەلەی روخاندنی خانوە بێ تاپۆکانی شاری سلێمانی هاوڕی بەکر وەکو رابەرێکی ماندونەناسی بەرگری لە هاوڵاتیانی ئاوارەو بێ خانەو لانە، دەردەکەویت و دەبێتە سیمایەکی خۆشەویست و ناسراوی ناو ئاوارەکان و خەڵکی بێ خانەو لانە… دوای پشتیوانی لێبراوانەی یەکێتی بێکارانی ئەو کاتە لە خەڵکی بێخانەو لانە، هاوڕێ بەکر و ژمارەیەکی بەرچاو لەخەڵکی ئاوارەو بی خانەو لانە روو لە یەکێتی بێکاران دەکەن و  بەکر عەلی ش دەبێتە یەکێک لە ئەندام و رابەرانی یەکێتی بێکاران… پاشان بەکر عەلی دەبێتە روخسارێکی ناسراو و خۆشەویستی بێبەشان، هەر جێگایەک کە ئەو هەڵسورانی تیادا دەکات… هەر ئەمەشە بەکر عەلی دەبیتە یەکێک لە هەڵسوراوی یاد و بۆنە کرێکاریی و ئاکسیۆنە کرێکارییەکان و یەکێک دەبێت لە وتار بێژانی ئاکسیۆنی شکۆداری یەکی ئایاری ساڵی ١٩٩٤ ی مەلعەبەکەی شاری سلێمانی… لێبراوی و تیکۆشانی بەکر عەلی بۆ وەستانەوە بەرووی روخاندنی خانوە بیتاپۆکانی شارو حامیەی سلیمانی، رۆڵی رابەری و پێشرەوی ئەو بەکر عەلی دەکاتە خۆشەویست و جیگا متمانەی کرێکاران و زەحمەتکێشانی و نەداران و خەڵکی بێخانەو لانەو ئاوارە،  هاوکاتیش دەبێتە چقڵی چاوی ستەمکاران و تاڵانچیانی کوردایەتی… بۆیە جگە لە هەرەشەو چاوسورکردنەوەی دەسەڵاتدارانی سلێمانی، چەندین جار دەستگیری دەکەن و هەرەشەی کوشتنی لێدەکەن بۆ وازهێنان لەپشتیوانی و تیکۆشانی لە خەڵکی ئاوارەو بیخانەو لانە…بەڵام باوەری بەکر عەلی بۆ ئاڵوگۆر و باشترکردنی ژیانی هەژاران و نەدارانی کۆمەڵگە، ئەو سورتر دەکات لە خەبات و تێکۆشان و گرتنەبەری رێگای ریکخستنی نارەزایەتی جەماوەری و رابەری کردنیان… تا لە رۆژی ١/٩/١٩٩٤دا، لەکاتی رابەریکردنی خۆپیشاندان و رێپێوانی ئاوارەو بێ خانەو لانەکانی حامیەدا، دەدرێتە بەر دەستڕیژی گوللەو دوای ئەوەی بریندار دەکرێت، بەدەستی قارەمانەکانی کوردایەتی و پارێزگارەکانی پاریزگای سلێمانی ئەو کاتە، دەکوژرێت و دڵە پڕ هیواو ئومێدەکەی لە جوڵە دەخەن… شایانی باسە بەکر  عەلی تەنها رابەرو هەڵسوراوێکی خەڵکی کرێکارو هەژارو نارازی نەبوو، بەڵکە ئەو شاعیرێکی هەست ناسک و یاخی و خۆشەویستی بوو… خاوەنی چەندین هۆنراوەی ناوازەو جوانە.

یادو بیرەوەری خەباتکارانەی بەکر عەلی، نەک هەر لەبیرناچێتەوە، بەلکو تا ستەم نابەرابەری هەبێت، تا بێکاری و گرانی و بێخانەو لانەیی بمێنێ… بەکر عەلی رەمزی  تێکۆشانی ئەوانە و بیروەرییە خەباتکارانەکانی سەرمایەکی پر بەهایە بۆ تێکۆشەران و رابەرانی بزوتنەوەی کرێکاری و جەماوەری و داینەمۆی وزە بەخشە بۆ ئاوارەکان و خەڵکی بێخانەو لانە… وە هۆنراوە ناسکەکانی، کە لێوان ڵێون لە راستگۆیی و خۆشەویستی، وەکو وێردی سەر زمانی عاشقان و خۆشەویست دۆستان بەزیندووی دەمێنێتەوە…

بەرزو بەرێز بێت یادی هاوڕێی گیان بەختکردوو  بەکر  عەلی…

 تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٣٥ بەرواری ١/٩/٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە… 

 

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *