ڕاگه‌یاندنی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان سه‌باره‌ت به گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان، کە حزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن تێیدا بەشدارن، رۆژی ٣٠/٩/٢٠١٨ یان وەکو رۆژی دەنگدان بۆ پەرلەمانی کوردستان دیاریکردوە. دیسانه‌وه سازدانی هه‌ڵبژاردنێکی تر له‌هه‌رێمی کوردستاندا له‌لایه‌ن حزبه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات و به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و حزبانه‌ی که‌خۆیان به‌ناڕازی له‌ده‌سه‌ڵات ناوزه‌د ده‌که‌ن، بڕیاری لێدرایه‌وه. به‌مجۆرە هه‌موو لایه‌ک ڕێکه‌وتون که بۆ شه‌رعیه‌تدانه‌وه به‌خۆیان و له‌پێناو دابه‌شکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و سامان له نێوانیاندا و هەروەها بەئومێدی راستکردنەوەی باری لاری ئەزمونی شکست‌خواردووی حوکمڕانی هاوبه‌شیان، جارێکی‌تر خه‌ڵکی کوردستان ڕاکێشنه‌وه به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگدان و بیانکه‌نه‌وه بە ئامڕازی به‌ڕێخستنی سینارێۆیه‌کی تری گاڵته‌جاڕی که‌ناویان لێناوه هەڵبژاردن. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که هێشتا تانه‌و شکاتی هه‌رئه‌م حزبانه له‌ته‌زویر و دزینی ده‌نگ و ئه‌و ڕیسوایی و ئابڕوچوونه‌ی که له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی په‌رله‌مانی عیراقدا ده‌رکه‌وت، لەگوێێ خەڵکدا دەزرنگێتەوە!
خاڵی به‌رجه‌سته‌و هاوبەشی سه‌رجه‌م ئه‌وحزبانه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شدارن، ده‌ستبردنه بۆ هه‌مان قه‌وانی سواو که گوایه ده‌نگی خه‌ڵک و به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردندا، ته‌نها فاکتۆر و ڕێگای به‌دیهێنانی گۆڕانکاری و چاکسازیه له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێستا و له‌ژیانی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی هاوڵاتیاندا. درۆیه‌کی ئاواش نه‌ک هه‌ر بۆ هێشتنەوە‌و پاراستنی پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و چوارچێوه‌یه‌کی سیاسی که ئه‌م حزبانه گه‌مه‌ی سیاسی خۆیانی تیاده‌که‌ن، ده‌ستی بۆبراوه، به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ بەمەبەستی دژایه‌تیکردن و بەلاڕێدابردنی خه‌باتی شۆڕشگێرانه‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستانە، که کۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی و تاڵانچی بۆرژوازیی کردۆته ئامانج، دووباره ده‌کرێته‌وه. به‌تایبه‌تی که ته‌جروبه‌ی چه‌ندین جاره‌ی هەڵبژاردن و تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین خولی په‌رله‌مانی، ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا، نه‌ک هه‌ر ناتوانرێ له‌ڕێگای ده‌نگدانەوە که‌مترین گۆڕانکاری و چاکسازی به‌قازانجی خه‌ڵکی هه‌ژارو برسی تیابکرێ، ته‌نانه‌ت ناتوانرێ ده‌سه‌ڵات له دوو حزبی میلیشیایی و بنه‌ماڵه‌یی یه‌کیه‌تی و پارتیه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌حزابێکی تر له‌هه‌مان خێزانی بۆرژوازی! بێجگە لەوەش پەرلەمان کارتۆنیبوونی خۆی بەسەد شێوە سەلماندووە. که‌ده‌نگ و ڕای خه‌ڵکی که‌مترین ڕێز‌و ئیعتباری نیه، تابکرێته پێوانەو فاکتۆرێک بۆ گۆڕانکاری له‌سیسته‌می ئێستادا.
به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره، له فه‌زایه‌کی سیاسی جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو به‌رێوه ده‌چێت، له‌لایه‌کەوە شکست و بنبه‌ستی ئه‌حزابی بۆرژوازی کورد لە چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و لەلایەکی ترەوە شکستی له به‌ڕێوه‌بردنی خودی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا، هه‌قیقه‌تی فه‌شه‌ل و بێتوانایی ئه‌م حزبانه‌ی له وەڵامدانه‌وه بەگرنگترین مەسەلە سیاسیەکان و سه‌ره‌تاییترین خواستەکانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی موچه‌و خزمه‌تگوزاریه‌کان، له‌هه‌ست و‌هوشیاری زۆرینه‌ی هاوڵاتیاندا جێخستوه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه توڕه‌یی و بێزای خه‌ڵک به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات و بێباوه‌ڕییان به حزبه‌کان و سیاسه‌ته‌کانیان، نه‌ک هه‌ر پرۆژه‌ی چاکسازی و ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵاتی له‌ڕێگای په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنه‌وه، کردۆته بابه‌تێکی گاڵته‌ئامێز، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌ی وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌رکه فه‌وریه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریدا داناوه. له‌دۆخێکی ئاوادایه که مه‌سه‌له‌ی فریودان و ڕاکێشانی هاوڵاتیانی کوردستان بۆ سه‌رسندوقه‌کانی هه‌ڵبژرادن بۆته گرفت و گرێیه‌کی سه‌ره‌کی به‌رده‌م هه‌موو حزبه‌کان و خودی هه‌ڵتۆقینی لیسته‌کانی وه‌ک شاسوار عه‌بدولواحید و به‌رهه‌م ساڵح له‌دۆخیکی ئاواوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان، جه‌ماوه‌ری بێبەش و برسیکراوی کوردستان!
به‌شداریکردن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بژارده‌ی ئێمه نییه. ده‌نگدان به‌نوێنه‌رانی هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی که تاقیکراونه‌ته‌وه، جگه له گه‌یاندنی نوێنه‌رانی چه‌ند حزبێکی خاوه‌ن میلیشیاو کۆمپانیای بازرگانی بۆ نێو په‌رله‌مانە کارتۆنیەکەیان و شەرعیەتدانەوە بە ده‌سه‌ڵات و یاسا‌و هێزی سه‌رکوتگه‌ریان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه، شتێکی زیاتری بۆ ئێمه خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش، ژنان و لاوان و فه‌رمانبه‌ران تێدا نییه. به‌شداریكردن له گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردندا دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆی ته‌ڵخی چه‌ند ساڵی پێشووه به‌هه‌موو ده‌رده سه‌ری و جیاکاریه چینایه‌تیه‌کانیه‌وه.
به‌ڵام ته‌نها به‌شدارینه‌كردن و بایكۆتكردن به‌س نییه. ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی چه‌ند ساڵی پێشوو سه‌د جار سه‌لماندوویانه كه به‌بێ خۆ ڕێكخراوكردن و یه‌كگرتنی جه‌ماوه‌ر له‌ده‌وری ئاسۆیه‌كی ڕۆشنی شۆڕشگێرانه بۆ وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی كورد و جێگرتنه‌وه‌ی به‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له‌ڕێی شورا و ئه‌نجومه‌ن و ئۆرگانه واقعیه‌كانی خۆیانه‌وه، ڕزگاری له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆ سه‌پێنی چینه داراكان ئیمكانی نییه. ئه‌وان شكستیان خواردووه و ده‌سه‌ڵاتیان ته‌واو بووه، به‌ڵام به زه‌بری سه‌ركوت و میلیشیاكانیان هێشتوویانه‌ته‌وه. بۆ ئێمه‌ش چه‌كی كاریگه‌ر خۆ ڕێكخراوكردن و ئاسۆداربوونی ناڕه‌زایه‌تی و بێزاری چه‌ند ساڵه‌مانه له ده‌وری خه‌بات بۆ هێنانه‌کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی جه‌ماوه‌ری وا كه ئازادی و یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی بۆ هەموان مسۆگه‌ر بكات.
که‌وایه با ئه‌و گاڵته‌جاڕیه‌ی ناویان ناوه هه‌ڵبژاردن و چه‌ندینجار مایه‌پووچبوونی تاقیکراوه‌ته‌وه، بکه‌ینه فرسه‌تێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هێزی چینایه‌تیمان، با له‌باتی به‌شداریکردن، ڕۆژی ده‌نگدان بکه‌ینە ڕۆژی ” نا ” وتن به‌م ده‌سه‌ڵاته‌و سیناریۆی هه‌ڵبژاردنیان. با به‌هێنانەمه‌یدانی ڕیزی ناڕه‌زایه‌تیمان له‌ژێر دروشمی نان و ئازادی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی جه‌ماوه‌ری، یه‌کگرتووانه ئه‌م گاڵته‌جاڕیه به‌شکست بکێشین.
ئه‌گه‌رئه‌وان سیناریۆی هه‌ڵبژاردن وه‌ک که‌مپێنێک بۆ فریودان و له خشته‌بردنی هاوڵاتیان و ڕاکێشانیان بۆسه‌ر سندوقه‌کان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن، ده‌بی ئێمه کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران، ژنان و لاوان و خه‌ڵکی هه‌ژارو برسی، هه‌ر له ئێستاوه له‌هه‌موو شوێنێک، له‌کارگه‌و دامه‌زراوه‌و گه‌ڕه‌که‌کان، له‌زانکۆ و ناوه‌نده‌کانی شار کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆمان به‌ڕێ بخه‌ین و رایگه‌یه‌نین ” نا بۆ ژیانکردن له‌سایه‌ی ده‌سەڵاتی میلیشیایی وتاڵانچیاندا، بژی ده‌سه‌ڵاتدارێتی جه‌ماوه‌ری! ”
نا بۆ گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردن!
به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراوی واقعی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زحمه‌تكێش و بێبه‌ش!
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
ئابی ٢٠١٨