یادی هاوڕێیانی تیرۆرکراوی ١٤-٧-٢٠٠٠ بەرزراگیرا!

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٤-٧-٢٠١٨ لە سەرقەبرانی شەهیدان لە سلێمانی بەئامادەبوونی کەسوکاری هاوڕێیان و ژمارەیەك لە هاوڕێ و دۆستان و ئەندامانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و کەسایەتی چەپ و کۆمۆنیستی سلێمانی، کۆمیتەی سلێمانی حزب هەستا بە سازدانی مەراسیمی ١٨ هەمین ساڵیادی هاوڕێیان ( ئیبراهیم محمد ، محمد مصطفی، عبدالباسط محسن ، ئومید نیکبین و هاوێێ لطیف) کە ئێوارەی رۆژی ١٤-٧-٢٠٠٠ لەکاتی هێرشی چەکدارانەی یەکێتی بۆسەر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی تیرۆرکران.
سەرەتا بەسرودێکی کرێکاری بۆنەکە دەستی پێکرد و دواتر شیعرێکی عبدللە سلێمان(مەشخەڵ) کە بۆ ئەو هاوێێیانەی نوسیبوو، خوێنرایەوە. دواتر مامۆستا نەجم محمد هونەرمەندی سۆشیالیست وچەپ سرودی (بەرێزە گیانبازیتان)ی پێشکەش کرد. دواتر هەریەکە لە موحسین کەریم و عوسمانی حاجی مارف سەبارەت بەسکاڵانامەی حزب لەسەر ئەو رووداوە و هەروەها گێڕانەوەیەکی روداوەکەو ئامانجەکانی یەکێتی لەو تاوانە قسەوباسیان کرد. باسیان لەوە کرد کە سکاڵانامەی حزب چەند ساڵە لەدادگای بەرایی سلێمانیە و ئەوە ماوەتەوە کە تۆمەتبارەکان بانگی دادگا بکرێن بەڵام دادگا ئەو کارەی ئەنجام نەداوە و ئامادەش نیە ئەنجامی بدات.
دواتر هاوڕێ بەڵێن ئیسماعیل کاردی حزب کەخۆی شایەتحاڵی روداوەکە بوو ئاماژەی بە مامەڵەی نامرۆڤانەی چەکدارانی یەکێتی کرد.
دوای تەواوبوونی بڕگەکانی مەراسیمەکە کۆتایی پێهات.
راگەیاندنی کۆمیتەی سلێمانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

١٤-٧-٢٠١٨

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *