هاوڕێیان و دۆستان و سەرجەم ئازادیخوازان ئاگادار دەکەین کە ئێوارەی شەممە رێکەوتی ١٤-٧-٢٠١٨ کاتژمێر ٦ لەسەر ئارامگای هاوڕێیانی گیان بەختکردووی ١٤-٧-٢٠٠٠ لە گردی شەهیدانی سلێمانی کۆدەبینەوە، بۆ یادکردنەوە و رێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی ئەو هاوڕێ ئازیزانەمان کە لە پەلاماری چەکدارانەی یەکێتی نیشتمانیدا بە ناڕەوا ژیانیان لێ سەنرایەوەو تیرۆر کران…
کۆمیتەی سلێمانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٩-٧-٢٠١٨