قوربانیانی ناموسپەرستی و توندوتیژی دژ بە ژنان…

* ٢٤/٦/٢٠١٨ ژنیکی تەمەن ٢٦ ساڵ بەناوی”ک،ح، م” لەرێگای پەتەوە خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە…. ئەو ژنە خۆی پەنای بردووە بۆ شەلتەری پارێزگاری لەژنان، بەڵام بەهۆی نەبووی هیچ هیوایەک بە ژیانی داهاتوو، لەناو شەڵتەرەکەدا دەستی بردووە بۆ خۆکوشتن…

* ژنێکی تەمەن ٣٦ ساڵی دایکی ٦ جگەرگۆشەیە لەبەرواری ١٨/٦/٢٠١٨ لەگوندی قەمچوغەی سەر بەشارۆچکەی دوکان، لە ڕێگای دەمانچەوە کۆتایی بەژیانی هێناوە… هۆکاری ئەم تاوانە وەکو دەوترێت ویستویەتی لە هاوسەرەکی جیابێتەوە ژیانێکی تر بۆخۆی دابین بکات.. دیارە باسی ئەوەش لە ئارادایە کە گوایە لەکاتی پاککردنەوەی دەمانچەدا لەلایەن باوکیەوە فیشەک لەدەستی دەرچووەو ئەو ژنەی کردۆتە قوربانی!

* ئەم مانگە لە یەکێک لە گوندەکانی گەرمیان ژنێکی تر تەمەن ٣٩ ساڵ لەرێگای چەکی کڵاشینکۆفەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە… دەوترێت هاوسەری ژنەکە بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە…

*   بەرواری ٢٤/٦/٢٠١٨ لەشارۆچکەی دەربەندیخان کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بەتاپر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، دەوترێت ئەو کچە هەر بەتەنها لەماڵ بووە کاتێک خۆی کوشتووە…

* بەرواری ٢٨ مانگ تەرمی کچێکی ١٤ ساڵ بەناوی“ ا، س، م“ لە گوندی دوگرتکانی سەر بە قەزای چوارقورنە لەناو بیرێکدا دەدۆزرێتەوە، پێشتر ئەو کچە خۆی هەڵداوەتە ناو بیرەکەوەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە..

ئەو ئامارانە لە کوشتاری ژنان، ئەو راستیە تەڵخ و تاڵە بەیان دەکات، کە ژنان هێشتا قوربانیانی پلەیەکی دەستی توندوتیژی و شەرەفپارێزی و نابەرابەرین… بەجۆرێک کە تەنانەت خانەی داڵدەدانی ژنانیش، توانای گێرانەوەی ئومێد بۆ ژنانی پێی نییە…

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٣١ بەرواری ١/٧/٢٠١٨ بڵاوبۆتەوە…

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *