قەبوڵ نەکردنی هاورێیان، بەپێشنیاری به‌ستنی کۆنگره‌ی نائاسایی!
نوسراوی 3ی حوزه‌یرانی هاوڕێیان (موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د، یه‌نار محمه‌د، ڕه‌شید ئیسماعیل، محمد شنان) دەربارەی رەتکردنەوەی پێشنیاری به‌ستنی کۆنگره‌ی نائاسایی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه ناوخۆییه‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، هەموو ده‌رگایەکی به‌ڕووی ئێمه و هه‌رهه‌وڵێکی دڵسۆزانه‌ی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا داخست. هۆکارەکانی ئەم هەڵوێستە هەرچیەک بێت، بەرپرسیارێتی لێکترازاندنی یەکپارچەیی ریزی ئەو حزبە و بە بنبەست گەیاندنی هەر هەوڵێک بۆچارەسەری کێشەکانیان دەکەوێتە ئەستۆیان. له‌م په‌یوه‌نده‌شدا ئێمه خستنه‌رووی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به‌پیویست ده‌زانین:
1/ بابه‌تی جه‌وهه‌ری لەوەڵامی هاوڕیاندا کە بۆ چه‌ندین جار دوبارهکراوهتهوه و پشتی پیبهستراوه، “که‌یسی فه‌لاح عه‌لوان” و ” نه‌توانینی کارکردنه له‌گه‌ڵ رابه‌ری ئێستای حزبدا”. به‌دڵنیایه‌وه ئه‌م جۆره باباتانه هه‌رگیز ناچێتە ئاست ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پێشنیارێک که ئه‌ندامانی حزب له مه‌رجه‌عێکی بالا‌و قانونیدا، که کۆنگره‌یه کۆده‌کاته‌وه، تا لەلایەک به‌و بڕیارانه‌دا بچێته‌وه که له پلنۆمی 33دا له‌سه‌ر که‌یسی فه‌لاح بریاری لەسەر دراوه، لەلایەکی تروە ڕاستی و دروستی مامه‌له‌ی لایه‌نه‌کانیش به‌م که‌یسه‌وه بسهڵمیندرێت، هه‌روەها ڕیگایه‌کی سیاسی و ڕیکخراوهییش بخاته‌به‌رده‌م هه‌موولایه‌ک که به‌شیوه‌یه‌کی ئسوڵی رابه‌ری حزب بگرنه ده‌ست. به‌ڵام خودی رەتکردنەوەی پێشنیاری هەموو دۆستانی ئەم حزبە، کە لەلایەن رابەری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقیشه‌وه پێشوازی لێکرابوو، به‌پیی ئه‌و بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه، شتێکی تر نییه جگه له خولانەوە لە بازنەی کێشەکاندا، ئه‌مه لە کاتێکدا که پێشنیاری به‌ستنی کۆنگرەی نائاسایی بۆ ئەوەیه ئەو کێشانە ببرێنە مەرجەعێکی بالاتری حزبه‌وه و لەوێدا یەکلابکرێنەوە. بەداخەوە هه‌ڵوێست و بڕیارێکی ئاواش مانایەکی دیکه‌ی لێ به ئه‌نجام ناگیرێ، جگە لە پێداگریەکی بەدەر لە هەرجۆرە مەسئولیەتیک بۆ لیکترازاندنی ریزی ئەم حزبە و دەرگاکردنەوە بەرووی نەیارانی کۆمۆنیزم بۆ پەلاماردانی ئەم بزووتنەوەیە.
2/ په‌نابردنی هاوڕیان بۆ چه‌ندین حوکم وئیتهام له‌دژی رابه‌ری، تاڕاده‌ی ئه‌وه‌ی که‌ڕابه‌ری حزب “پلانێکی سیاسی” پێشوه‌خته‌ی هه‌بووه تا “پەلە بکەن لە گۆڕینی واقعی حزب لە بەرژەوەندی خۆیان”، یان ئه‌وه‌ی که بڕیاری پلنۆم ”ئامانجی سیاسی بۆ لێدان لهموخالیفینی” له‌پشته‌وه‌بووه، له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو بهدگومانیهی که‌له له‌سه‌ر رابه‌رایه‌تی داویانه به‌ده‌سته‌وه، به‌ئاستێک له‌وه‌ی که”ئامانج له‌کۆنگره‌ی نائاسایی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی حزب”ی لێبخوێننهوه و وتار و گوفتارهکانیش بخه‌نه خانه‌ی”میسۆدێکی بۆرژوازی موبتهزیلهوه”!!، هەروەها تۆمەتی ئەوەی کە ئەوان تەجروبەیەکی درێژیان هەیە لەگەل ئەم رەوشتانەی رابەری کە گوایە ئەگەر کۆنگرەش بگیرێت ئەنجامەکەی لە پێشەوە دیارە!!!.. سەرجەم ئەمانە کۆمه‌ڵه تۆمەتێکی قورس و سەنگینن!. به‌ڵام ئایا ئەم تۆمەتە قورسانە ئەوان ناخاتە بەردەم ئەو لێپرسراوێتیەی کە چۆن ٢٥ سالە لەگەل رابەریەکی بەم جۆرە کاریان کردوه وهه‌ر خۆیشیان به‌شدارو هاوبەشبوون له‌و رەوشتانەدا که ئێستا رابەری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقی پێ تاوانبار دەکەن؟ ئایا ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە هاوڕێ موئەیەد پێنچ سالە سکرتێری رابەرییەکە کە ئیستا بە پیلانگێڕ تۆمەتباریان دەکات و جەخت لەسەر ئەوەش دەکات کە ئەمە رەوشتێکی تازە نیە و ئەوان تەجروبەیان لەگەلی هەیە؟! کاتێک هاوڕێیان ئەم تۆمەتە لەدژی هاوڕێیانی هاوئۆرگانی تا ئێستای خۆیان دەخەنە سەرکاغەز، کە نەک هه‌ر پێشتر لە هیچ ئۆرگانیکی خاوەن سەلاحیەتی حزبیدا نەیان سەلماندووه، بگره تاقە بەلگەیەکیشاین له‌بارەوە نیشان نه‌داوه، ته‌نانه‌ت جارێک له‌جاران بە رەسمی ئەم بابه‌تانه‌یان تەرح نه‌کردوه، وه‌یان نارەزایەتی و شکاتیان لە دژی پێشکەش نەکردوە!، ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق پێنج کۆنگرە و ٣٣ پلینۆم و سەدان کۆبونەوەی ئۆرگانە رابەریە جیاجیاکانی بەستوە، ئایا بۆ نمونە لە هیچ کۆنگرەیهکدا، یان پلینۆم و کۆبونەوەیەکی رەسمیدا ئەوان تەعنیان لەم پیلانگیریە داوە؟ ئایا لە هەموو کۆنگرەیەکدا کە سەرەتا دوای راپۆرتی هەلبژاردنی نوینەران، شەرعیەتی نوینەران پەسەندکراوە، ئەوان بۆ جاریکیش بەرەسمی لە دژی ئەم پیلانگیریەی کە دەلین تەجروبەمان لەگەلی هەیە، شکات یان نارەزایەتی یان دەعوایەکیان پێشکەش بە کۆنگرە کردوە؟!!
3/ هاوڕێیان پێویستە ئەو راستیە زۆر زەقە بسەلمینن و لە ئاستیدا چاویان دانەخەن کە دەرکردنی حوکمی پێشوەخت لەسەر تاوانباربونی بەرامبەر، هەروەها تۆمەتبارکردنی بە کۆمەلی ئۆرگانیک ئەویش بە تاوانێکی گەورەی وەکو “پیلانگیڕ و تەسفیەی مخالفین”، بەبی سه‌لماندنی له مەرجەعیکی رەسمی حزبیدا .. زۆر ده‌مێکه لە بزووتنەوە و نەرێتی ئیمەدا رەتکراونەتەوە و خۆیان بە خەتا هەژمارکراون. جیگای خۆیەتی جاریکی تر سەرنجی هاوڕیان بۆ باسە ناوخۆیەکانی پەیوەست بە ناکۆکیەکانی سالی ١٩٩٦ی ناو کۆمیتەی رابەری رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق ڕاکێشین تا بۆیان رونبیتەوە کە بەراستی خەتە سورەکانی ئەوکاتەیان بەزیادەوە بەزاندووه یان نا؟. ئێمه بۆ ئه‌م پاشەوپاش گەرانەوەیە زۆر به‌داخه‌وه‌ین.
4/ ئه‌وه‌ی کههاوڕیان ڕابه‌ری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق بە “تەسفیەی مخالفین” تۆمەتبار دەکەن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئه‌م جۆره تۆمهتڵیدانه بە تەواوی بێ بنەمایە و تۆمەتیکی سەنگینی نەسەلمینراوە، بەلام پرسیاری سه‌ره‌کی له‌م باره‌وه ئەوەیە کە مخالفین کێن و بەچی مخالفن؟ بیگومان لە ئاستی گشتیدا ئەوە ئاشکرایە بۆ هه‌موان کە لە رۆژی ئەوەلەوە لە ناو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقدا، وەکو هەر حزبیکی سیاسی بیروبۆچونی جۆراوجۆر و جیاوازی لێکدانه‌وه لەسەر زۆر مەسەلە له‌ئارادا بوە، بەلام مفهومی مخالفین مانای زیاتر رۆیشتنە لەم حاڵه‌ته. مانای دروست و واقعی “موخالیفین” له‌حزبدا ئەوەیە کە جەمعیک هەبن مخالفبن بە خەتی رەسمی حزب. نەک به وتار‌و نوسراوی که‌سه‌کان. حزبی سیاسی حزبی سیاسات و مقرەراتە نەک وتار و بۆچونی تایبەتی که‌سه‌کان. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا جەمعیک به‌واقعی لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقدا هەبووه کە مخالەفەتی خۆیان بە سیاسات و مقڕەڕاتی رەسمی حزب راگەیاندبیت؟ ئەگەر هەن ئه‌وانه کێن؟ رەخنەیان لە خەتی رەسمی و سیاسەتە پەسەندکراوەکانی حزب چیە؟ ئەلتەرناتیوی خۆیان چیە؟ مادام باس باسی پلینۆمی ٣٣ یە، دیسانه‌وه ئه‌وانه‌ی ئیدعای “موخالفین”ی خه‌تی ڕه‌سمی حزب ده‌که‌ن، ده‌بێ بەلگەنامە و پالاتفۆرم و ئەلتەرناتیوی جیاوازی خۆیان خستبێته به‌رده‌ستی پلینۆم، ئایا شتیکی وا لە ئارادا بووه؟ ئایا هاوڕێ موئەیەد وەکو سکرتیری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی لە پەسەندکردنی سیاسات و موقرەراتی رەسمی حزبدا بەشدار یان مخالف و خاوەن ئەلتەرناتیوی جیاوازی خۆی بوە؟ ئەگەر وایە دەبی ئەوانە بخرینەروو، دەنا باسی “مخالفین” وخۆبه موخالیف لهقهلمدان به‌رامبه‌ر به‌خه‌تی ڕه‌سمی حزب، هیچ بنەمایەکی نامێنێ چ جای ئه‌وه‌ی “تەسفیە” کرابن. ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش بگوزهڕێین به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه ناوبنێین چی کاتێک هاوڕی موئه‌یه‌د ئه‌مڕۆ باس له‌ڕابردوی “خه‌تی موخالیف” له‌حزبدا ده‌کات، له‌کاتێکدا خۆی ساڵانێکه بهرازیبونێکی زۆره‌وه له‌پۆستی سکرتێری حزب دابووه وهه‌ر ئه‌و هاوڕیانه‌ش ده‌نگیان پیداوه که‌ئه‌مڕۆ بهتهسفهوی تۆمه‌تباریانده‌کات
5/ ئێمه حوکمدان له‌سه‌ر ڕه‌وابوون یان نه‌بوونی بڕیاری پلینۆم به‌کاری خۆمان نازانین و ئه‌وه کۆنگره‌یه که ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته یه‌کلایی بکاته‌وه. بەڵام هاوڕێیان ئێوە لە کاتێکدا کەیسی سەندنەوەی ئەندامەتی لە هاوڕێیەک بە “تەسفیەی مخالفین” تۆمەتبار دەکەن، کە خۆتان لە وەڵامەکەدا ئەوەتان سەلماندوە کە هاوڕێ فەڵاح خەتای کردوە. لەوەش زیاتر خۆتان دانتان بەوەدا ناوە کە ئەو هاوڕێیە بە هۆی خەتاکەیەوە مستەحەقی سزای تەوبیخە. خۆی ئەمە بەلگەیەکە بۆ ئەوەی کە ئەم کەیسە بەپێچەوانەی تۆمەتی هاوڕێیانەوە پەیوەندی بە مخالەفەتی سیاسی و “تەسفیەی مخالفینەوە” نیە. گشت مەسەلەکە ئەوەیەی کە خەتایەک ئەنجامدراوە، لە پلینۆمیکی رەسمی حزبیدا و لە پرۆسەیەکی قانونیدا کە هەموان تیایدا بەشداربوون، لە نێوان سزای “تەوبیخ” و “سەندنەوەی مافی ئەندامەتیدا” ئەوەی دوەمیان دەنگی هێناوە و براوە بوە، ئیتر بۆچی پۆششی ئیختلافی سیاسی و تەسفیەی مخالفین بۆ ئەم کەیسە دروست دەکرێت؟!
6/ به‌ڵام ئەگەر ئیستقالهدان و ده‌ستبردن بۆ لێکترازاندنی ریزه‌کانی حزبی عێراق، به‌ڵگه‌یه‌کی بۆ هێنرابێته‌وه، ئه‌ی ئیستقالەی هاورێ موئەیەد له حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان چ به‌ڵگه‌یه‌کی له‌پشته‌وه‌یه و به‌چی پشتی به‌ستووه؟ ئه‌وێک که به‌رده‌وام و به حه‌ماسه‌تێکی زۆره‌وه باس لهمیسۆدی مارکسی و سونه‌ت وشیوهکاری حزبی کۆمۆنیستی کۆمه‌لایه‌تی ده‌کات، به‌لام به‌بێ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌کی له‌مه‌ر هه‌لویسته‌کانی به‌رامبه‌ر به حزبه‌کانی کۆمونیستی کرێکاری، بۆ هاوڕیانێک کردبێت که له کۆنگره‌دا ده‌نگیان پیداوه و ئه‌ویان گه‌یانده کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، ته‌نانه‌ت بەبێ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی خۆی له نزیکه‌وه بۆ هاوڕیانی هاوکۆمیتهی خۆی(کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان) له‌سه‌ر وازهینانهکانی گرتبێتەبهر، ڕاسته‌وخۆ به‌مه‌نتقی ئه‌وه‌ی که”مادام له‌حزبی عیراق ئیستقاله‌م داوه که‌وایه دروست نییه له حزبی کوردستانیشدا بمێنمه‌وه” به‌م جۆره‌ش بە دوو دێر خۆێ لەژێر ئەو بەرپرسارێتیە ده‌ربازده‌کات کە ئازادانە لە کۆنگرە وەریگرتبوو!.. بێ بنەمابونی ئەم هه‌ڵویسته وەکو رۆژی روناک دیارە. به‌تایبه‌تی هەموومان ئاگاداری ئه‌وه‌ین کە لە سەپتەمبەری ٢٠١٧ ریبوار ئەحمەد لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق ئیستقالەی دا بەبی ئەوەی هیچ کەس و تەنانەتی خودی هاوری موئەیەدیش مانەوەی ئەوی لە کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستاندا بۆ پرسیار بوبیت. ئایا ئه‌م ره‌وشته‌ی هاورێ موئەیەد که‌مترین به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به حزب و جولانه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و حزبەکانی تیا رەچاوکراوە؟! ئایا ناحەقمانە کە به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌کانی هاوڕێ موئەیەد بۆ هه‌ڵوێسته‌کانی، بەبێ بنەما لە قەلەم بدەین و ئەم جۆره ئیستقالەدانه ناسیاسی و نا مەسئولانهیەش که له حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان گرتویه‌تیه‌به‌ر، بە سەرەتا و هەنگاوێک ببینین بۆ قوڵکردنەوەی درز و تێکدانی یەکریزی حزبەکان و بزوتنەوەکەمان و کێشدانی بۆ کوردستانیش. بە تایبەتی کە ئیستقالەکەی لەلایەن مخالفینی حزب و کۆمۆنیزمی کریکاریەوە پێشوازی لێکراوە و چاوی تەماعی تێبڕڕاوە؟! .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی سه‌ره‌وه که ئاماژه‌مان پیکرد له که‌ناره‌وه دابنێین، دیسانه‌وه لانی کەمی چاوەڕوانی ئێمه لە هاوڕێیانیک کە زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە خۆیان بە هەڵسوراو و بەشێک لە رابەری بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی کریکاری دەزانن و تا ساتی ئیستقالەکەشیان ئیدعای پابەند بوونی خۆیان بە بنەما تیئوری و سیاسی و عەمەلی و شیوەکارەکانی ئەم بزووتنەوەیهوه ده‌ربڕیوه، ئه‌وه‌یه که وەلامی ئەو لێشاوە لە پەلاماردانی کۆمۆنیزمی کرێکاری بدەنەوە کە لەپال ستایشی ئیستقالەکەی ئەوانەوە بەرێخراوە..
له‌کۆتاییدا ئێمه له‌ڕوانگه‌ی هه‌ستکردن به لێپرسراوێتیمان به‌رامبه‌ر به چاره‌نوسی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری وحزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، ته‌نانه‌ت به‌رپرسیارێتیمان له‌به‌رامبه‌ر خودی هاوڕیان خۆشیاندا، ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نین که ئه‌گه‌ر به‌راستی کێشه‌ی هاوڕیان له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پێشنیاری کۆنگره‌ی نائاساییدا، گومان و بێباوه‌ڕییه، ئه‌وا ئێمه وه‌کو حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان ئاماده‌ین، به‌هاوکاری و به‌به‌شداری راسته‌وخۆی لایه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌که‌مان و هه‌موو دوستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، کاربکه‌ین بۆ ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نائاسایی، ئه‌ویش له‌پڕۆسه‌یه‌کی سیاسی سالم و ڕه‌وا و پشتبەستوو بە یاسا و بنەما رێکخراوەییەکانی حزب و جوڵانه‌وه‌که‌مان به جۆرێک کە بواری هیچ لادانیک لەو پرەنسیپانە نەهێڵێتەوە. ئیمە داواتان لی دەکەین بەرژەوەندی حزب و بزووتنەوەکە بخەنەپێش هەموو مەسەلەیەکی ترەوە، که‌وایه با ریگا نەدەین بە کرانەوەی دەرگایەک بۆ هیرشی نەیارانی کۆمۆنیزم و زەربەدان لە ئومید و پایه‌گای کۆمۆنیزم لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا. دلنیابن ئەمە کاری هەرهەمومان سەختر دەکاتەوە. ئیستا کە رابەری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و هەموو دۆستان و خەمخۆرانی ئەم حزب و بزووتنەوەیە پیداگری لەسەر ئەم پێشنیارە دەکەن، ئیتر داخستنی ئەم کەلینە بۆ هێرشی نەیارانی کۆمۆنیزم لە دەستی ئیوەدایە. ئیوە دەتوانن هەلبژاردن بکەن لە نێوان تۆمارکردنی سەروەی بۆ خۆتان و حزب و بزوتنەوەکەمان، یان دانی گورزێک لەم حزبە و بزووتنەوەکە.
مه‌کته‌بی سیاسی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
13/6/2018