به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه هاوڕێ ئاباجی (عه‌زرا ئاده‌می)، ژنه کۆمۆنیستێکی جه‌سورو شۆڕشگێر، که‌سایه‌تیه‌کی خۆشه‌ویست و ناسراوی جوڵانه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له‌ئێران وکوردستان، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر دڵی گه‌وره‌و میهره‌بانی له‌لێدان که‌وت و کاروانی خه‌باتی کۆمۆنیسته‌کان وتێکۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی و یه‌کسانی و سۆشیالیزمی به‌یه‌کجاری جێهێشت.
هاوڕێ ئاباجی له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌هه‌ی رابردودا وه‌ک کۆمۆنیستێکی خهباتگێڕو چاونه‌ترس له ریزه‌کانی جوڵانه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئێران‌دا به‌دژی رژێمی شا و دواتریش له‌دژی جمهوری ئیسلامی ئێران بێ‌وچان تێکۆشاوه‌و به‌گژ هه‌رجۆره ستمهگهری و چه‌وسانه‌وه و جیاکاریهکدا چۆته‌وه که‌یه‌خه‌ی به‌کۆمه‌ڵانی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش گرتووه و له‌م پێناوه‌شدا ته‌واوی ژیانی خۆی به‌خشیوه. به‌راده‌یه‌ک که‌ژیان و به‌سه‌رهاتی ئه‌و داستان و ئه‌زمونێکی پربایه‌خه بۆ کۆمۆنیسته‌کان وخهباتگێرانی ڕێگای ئازادی و سه‌رفرازی. میهره‌بانی و گیانفیدایی و کۆڵنه‌ده‌ری و راوه‌ستاوی له قۆناغ و سه‌نگه‌ره جیاکانی خه‌باتدا، گۆشه‌یه‌کی سه‌ره‌کین له‌ناسینه‌وه‌ی که‌سایه‌تی هاوڕێ ئاباجیدا، هه‌ربۆیه‌ش یادی ئه‌و هه‌میشه وه‌ک سه‌رمه‌شقێک بۆ کۆمۆنیسته‌کان و هاوڕێبازانی ده‌مێنیته‌وه. به‌م بۆنه‌یه‌وه حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی هاوڕێیان ئه‌سه‌د و یه‌دێ و فتی گڵچینی و سه‌رجه‌م که‌سوکارو دۆستانی ئاباجی و هاوڕێیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران حیکمه‌تیست- خه‌تی ره‌سمی ده‌کات.
یادی ئاباجی له دڵی هه‌مواندا به زیندو ده‌مێنێته‌وه
بژی ئازادی و یه‌کسانی
سکرتاریه‌تی مه‌کته‌بی سیاسی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
ئایاری 2018 ی 8