لەندەن یادی ” ١ی ئایاری ” لە ٢٠٠ ساڵەی ” مارکس ” دا پێشوازی لێکرد!

یەکی ئایاری ئەمساڵ لەبەریتانیا لەسەر بانگەوازی یەکێتیە کرێکاریەکان راگەیەندراو وەک ساڵانی پێشوو کۆبوونەوەی ئەم رۆژە لە لەندەن لەبەردەم کتێبخانەی مارکس دەستی پێکرد.

بەیانی رۆژی ١ی ئایار یەکێتیە کرێکاری و حزبە سۆشیالیست و کۆمۆنیستەکان بە پلاکارت و لافتەی  گەورەی سور و وێنەی  مارکس و مێزکتێب و بەرزکردنەوەی دروشمەوە کۆبوونەوە و چالاکی و نمایشەکانیان دەستی پێکردو ژمارەیەک وتاربێژان قسەوباسیان کرد لەسەر یادی ٢٠٠ساڵەی  مارکس و رۆژی یەکی ئایارو دەورو کاریگەریەکانی مارکس لەسەر کۆمەڵگای سەرمایەداری خەباتی چینی کرێکار. ئەم چالاکیانە تا کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ بەردەوام بوو پاشان بە رێپێوان بەرەو ناوەندی شار “ترافڵگار سکوێر” بەڕێکەوتن.

ئەمساڵ یەکی ئایار لەکاتێکدا دەکرێتەوە کە  بە “مارکس ٢٠٠ ناسراوە” کە یادی ٢٠٠ ساڵەی لەدیکبوونی مارکس و ١٥٠ ساڵەی کەپیتاڵەو دەتوانرێت بە ساڵی مارکس بناسرێتەوە، لەبەر ئەوەی لەچەند مانگی ئەخیری ٢٠١٧ وە لەئاستی دنیادا بە پێشوازیەکی گەورەی مارکسەوە بۆ یادەکەی رۆیشت و وا بڕیارە لە ٥/٥ دا چەندین چالاکی جۆراجۆر لە سەر دەورو کارکردی  مارکس و تیۆری و کاپیتاڵی مارکس نیشان بدرێت و باسی لەسەر بکرێت.

لەم رووەوە لەچەند مانگی رابردووی ئەمساڵدا لاپەڕەی زۆری میدیاکانی داگیرکردوەو ناوی مارکس و کاپیتاڵ و مانیڤێست و پەیوەندیداری بوونی تیۆرو کارەکانی مارکس بەمەسەلەی چینی کرێکارو کۆمۆنیزم و رەخنەیی ریشەیی مارکس لەسیستەمی سەرمایەداری خۆی نیشاندان دەدات کە هەموو ئەوانە نە بۆ رژوازی و نە بۆ میداکانی ناتوانن خۆیانی لێ لابدەن.

کاتێک رێپێوانەکە دەگاتە ناوەندی شار بە کۆبوونەوەی هەزاران کەسی و بە قسەوباسی ژمارەیەک لە ڕابەران و کەسایەتی یەکێتیە کرێکاریەکان لە شۆڕو شەوقێکی گەرمی رۆژی جیهانی کرێکاراندا بەخواستەکانی، دژی بێکاری و دیفاع لە کرێکارانی هاتوو و دیفاع لە هەقدەستی کرێکاران موچەو بەوێنەی مارکسەوە دنیا لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە ئاڵوگۆڕ هەیە بەرز راگیراو تا دوا نیوەڕۆیەکی درەنگ بەردەم بوو.

هەروەها هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێكاریی کوردستان و عێراق رێکخراوی بەریتانیا و حزبە کۆمۆنیستەکانی تر لە لە لەندەن جیهانداو بە بەرزکردنەوەی پلاکارت و پۆستەرەوە بەشداریان کرا، وە بە سەدان لەبەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی بەزمانی ئینگلیزی لەسەر یەکی ئایار بڵاوکرایەوە.

رێکخراوەکانی بەریتانیای

حزبی کۆمۆنیستی کرێكاریی کوردستان

حزبی کۆمۆنیستی کرێكاریی عێراق

٢/٥/٢٠١٨

Check Also

کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە

موحسین کەریم بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نزیك لە پەکەکە، پارتی ناوبراو، لەنێوان رۆژەکانی ٥تا ٧ی ئایاردا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *