بە دژی داگیرکاری و کوشتاری دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بەشداری بکەن
ئازایخوازان و مرۆڤدۆستان
رۆژی شەممە ٣/٢٤ رۆژێکە لەئاستی دنیادا لەسەر بانگەوازی
” کەمپین لەپێناو چارەسەری سیاسی کێشەی خەڵکی کوردستان” لەم وڵات
و شارانەی ناویان هاتووە ڕاگەیەنراوە؛
جنێف، برۆکسل، ئەسینا، ستۆکهۆڵم، لەندەن، بەرلین و فنلاند
٣/٢٤ وەک رۆژێکی ناڕەزایەتی بە کوشتارو ئاوارەیی خەڵکی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی دژی ئینسانی تورکیاوە ڕاگەیندراوە.
ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەسەراسەری جیهاندا وەک بەشێک لەم ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانە، بەشداری دەکەین و بانگەوازی هەموو ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان و کوردستانیانی دەرەوەی وڵات دەکەین لەم رۆژەدا ئامادەبن و بەشداری بکەن.
هەروەها داوا دەکەین لەو وڵات و شارانەشی کە ناویان لە کەمینەکەدا نەهاتووە هەوڵبدەن لەو رۆژەدا بێنە ناوەندی شارەکان و دەنگی ناڕەزایەتی خەڵکی بێتاوانی عەفرین و سوریا و هەروەها خەڵکی کوردستانی عێراق لەبەرامبەر هێرش و کوشتاری حکومەتی فاشیستی تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامیەکانیدا بەرز رابگرین بۆ ئەوەی:
یەکەم: چوونە دەرەوەی دەست بەجێی هێزەکانی حکومەتی تورکیا و هەموو هێزە هاوپەیمانە ئیسلامیەکانی لە عەفرین و ناوچانەکانی تر.
دووهەم: دەسبەجێ کوشتارو کاولکاری و تاڵانکاریەکانی هێزەکانی تورکیا و هێزە ئیسلامیەکانی هاوپەیمانی لەو ناوچانە رابگیرێت.
سێهەم: دەستبەجێ تۆپباران و هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر کوردستانی عێراق کۆتایی پێ بهێنرێت.
چوارهەم: دەبێت ئەردوگان و حکومەتی تورکیا لەسەر ئەو تاوانانە بدرێنە دادگا.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان – رێکخراوی دەرەوە
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە:
٠٧٤٧٦٢٠٤١٢١ و ٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦
www.hkkurdistan.org