جه‌مال موحسین
)كورده! وه‌ره بنواڕه ده‌وای ده‌ردت له كوێیه
هه‌ر په‌یڕه‌وی لینینه، ده‌وا و چاری نه‌خۆشین
نابی به كه‌ر و عه‌بدی هه‌موو به‌گله‌ر و توججار
لۆرد نابێ به باخات و ، گه‌دا نابێ به په‌رژین – قانع(
ڕۆژی ٤ شه‌ممه ١٠ ی جانیوه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی به‌ست و له‌وێدا به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆكه‌كه‌ی دیاریكرا. ناوبراو ئه‌گه‌رچی ئه‌یویست خۆی به گوڕ و تین ده‌ربخات و گوایه په‌یام و ئه‌جێندای تازه‌ی پێیه، به‌ڵام جگه له قسه سواوه‌كانی پێشووه هیچی تر نه‌بوو. ئه‌و باسی له‌وه كرد كه گوایه چه‌ندن’’ناوه‌ندێكی به‌رژه‌وه‌ندیخواز‘‘ كوردستانیان به‌م نابوتیه گه‌یاندووه، ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه ناوچه‌گه‌رێتی و حزب حزبێنه و خزم خزمێنهیان كردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر داهات و سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵگادا گرتووه و وه‌ك برا دابه‌شیان كردووه. سیستمێكی كۆنیان له‌به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگادا پیاده‌كردووه و نه‌یانتوانیوه بژێوی و خزمه‌تگوزاری خه‌ڵك دابین بكه‌ن…
كه‌سێك نه‌زانێ به‌رهه‌م ئه‌م چه‌ند ساڵه له چه‌قی ئه‌و ’’ناوه‌نده‘‘ دا نه‌بووبێ، خۆی ماوه‌یه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان نه‌بووبێ و له حكومه‌تی عێراقیشدا به‌شدار نه‌بووبێ و پۆستی هه‌ره باڵای لا نه‌بووبێ. كه‌سێك نه‌زانێ كه هه‌تا نزیك به ساڵێك له‌مه‌وبه‌ریش پۆستی جێگری سكرتێری یه‌كێك له لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ی باسی ئه‌كات هی ئه‌و نه‌بووبێ و هه‌ر به‌مجۆره‌ش به‌شێك له پاره و داهات و خه‌رج مه‌خارجی حزبی و حكومه‌تی له‌ژێر ده‌ستی جه‌نابیدا نه‌بووبێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و حكومه‌ته خراپ و گه‌نده‌ڵ و سه‌ركوتگه‌ر و ته‌قلیدی و .. چی و چی بووبێ، وه‌ك ئه‌و ئه‌ڵێ، ئه‌وا ئه‌وی ته‌كنۆكراتی خوێنده‌وار و خاوه‌ن بڕوانامه كه له‌سه‌ری ئه‌و حكومه‌ته و له نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا و .. له چه‌ندین پۆست‌دا بووه به‌شێكی زۆر له به‌رپرسیاره‌تی سه‌قه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیه‌ی له‌سه‌ر شانه.
ئه‌و ئێستاش دڵی نایه‌ت وه‌ك هه‌ر ئه‌و گه‌نجانه، كه ئه‌و ئه‌یه‌وێ هانیان بدات تاكو له‌ده‌وری حزبه‌كه‌ی خۆی كۆیان بكاته‌وه، قسه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بكات. گوایه ئه‌و ئه‌یه‌وێ به فۆڕمێكی نوێوه كه جێگای هه‌موو كه‌سانێكی ’’به جیا له ئایدۆلۆژی و پێشینه‌ی سیاسی و ناوچه‌یی..‘‘ تیا ئه‌بێته‌وه. جا ئه‌مه ئیتر هه‌مان ئه‌و پۆپۆلیزمهیه كه پێشتر تاقی كراوه‌ته‌وه و تیره‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی له كه‌وان بێته ده‌ر كه‌وته زه‌وی.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا باس له‌وه ئه‌كات كه گوایه به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وت و عینادی سیاسی و سه‌ركێشی و لۆژیكی هێز و چه‌ك و ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ’’نه‌یاره‌كانی گه‌ل‘‘ دا به‌م دۆخه گه‌یشتووه. با له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و بگه‌ڕێین، به‌ڵام به ڕاستی ئه‌وه كێیه كه ئه‌وه‌ته‌ی هاتۆته سه‌ر حوكم سیاسه‌تی چه‌وت و لۆژیكی هێز و چه‌ك و سه‌ركوت له‌به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری ’’خۆیی‘‘ دا بهكارئههێنێ؟! یان ئایا ئه‌و عهبادیهی كه هه‌مان لۆژیكی هه‌یه و هه‌ڵیكوتایه سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان نه‌یاری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نییه؟! ئایا به‌رهه‌م هه‌ر ئه‌و كاتانه‌ش كه خۆی له چه‌قی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداردا بووه هه‌میشه پشتیان به‌و نه‌یاره ڕاسته‌قینانه له به‌غدا و ئێران و توركیا و ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا نه‌به‌ستووه؟ خۆ گه‌ر ئه‌وان ئه‌و خۆبه‌ستنه‌وه و عهمالهتهیان لێ بكه‌یته‌وه هیچی تریان بۆ نامێنێته‌وه. كه‌چی ئه‌و هاتووه و له كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی حزبێكی به‌ناو نوێ‌دا تازه به تازه ئه‌ڵێ چاره‌ی كێشه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له به‌غدایه. هچ سه‌یر نییه كه ئه‌و چونكه دۆستایهتیهكهی ئێستای له‌گه‌ڵ به‌گزاده‌كانی به‌غدادایه ئه‌وان به دۆست نیشان بدا و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له یه‌كێتی و پارتی بگرێ كه ڕوویان كردۆته ئه‌نقه‌ره و تاران و واشنتن و… هتد. مسته‌ر و ئۆغڵۆ و جارجاریش ئاغای به‌رهه‌می دوێنێ، ئێستا ئیتر پێی خۆشه سید برهم بێ! به‌ڵام سه‌یدێك كه ئه‌جێندای یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و نه‌خشه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا بباته پێشه‌وه.
ئه‌میش دیسان ئه‌و خاڵه سواوه‌ی وته‌وه كه خاك و خه‌ڵك و ئه‌من و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یه‌كبخاته‌وه. چه‌ند قسه‌یه‌كی له پوچ پوچتره! ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و تا دوێنێ له‌گه‌ڵیان بووه و تا ئێستاش به حوكمی پاره و چه‌ك و میلیشیاكانیان ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستدایه چۆن بێ میلیشیای خۆیان ئه‌ژین؟ ئه‌ی مه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ونی به نیشتیمانی كردنی هێزی پێشمه‌رگه و سوپا و ده‌زگاكانی حكومه‌ته كاكی گۆڕانخوازیش له‌گه‌ڵ خۆی نه‌یبرده ژێر گڵ؟! به‌رهه‌مێكیش كه وه‌ك گۆڕان مه‌لا بخاته پێش خۆیه‌وه و قسه‌كانی به ئایه‌تی قورئانی بڕازێنێته‌وه و پاڵ به كۆنه‌په‌رستی ئیسلامیه‌وه بدات، دیاره خه‌ونه‌كه‌ی هه‌ر به‌و ده‌رده ئه‌چێ!
به‌رهه‌م ساڵح هیچ نییه جگه له به‌گله‌ر و توججار و لۆردێكی تری خێزانی بۆرژوازی كورد. ئه‌و هاواره‌ی ئه‌و لێی به‌رزبۆته‌وه پێش هه‌ر شتێك هه‌وڵێكی تره بۆ ڕزگاركردنی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی كورد، به ته‌واوی باڵه‌كانیه‌وه، له چنگی توڕه‌یی و نه‌فره‌تی جه‌ماوه‌ری كرێكار و بێبه‌ش و برسیكراوی كوردستان. هه‌وڵێكی بێهووده‌یه بۆ ڕاپێچكردنی گه‌نجان و ژنان بۆ ژێر باڵی به‌گزاده‌یه‌كی تری بۆرژوازی. فڕی به‌سه‌ر خواستی گه‌نجانی بێكار، لاوانی دڵ پڕ له هیوا بۆ ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و یه‌كسانی، خه‌باتی كرێكارانی كێڵگه و پاڵاوگه‌كانی نه‌وت، قیر، چیمه‌نتۆ، ئاسن و نه‌خۆشخانه‌كان و شاره‌وانی و …. مامۆستایان و كارمه‌ندانی بێبه‌شه‌وه بۆ ژیانێكی باشتر و ئاینده‌كه‌ی گه‌شتره‌وه نییه. ژه‌نینی ئه‌م ئاوازه‌ی به‌رهه‌م له‌سه‌ر دههۆڵێكی دڕا‌و ته‌نها بۆ زه‌ماوه‌ندی بێتامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه و نابێ هیچ كه‌س پێی خۆشخه‌یاڵ بێ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێ. هه‌موو ئه‌و ڕه‌نگانه ئه‌یانه‌وێ خه‌ڵك وه‌ك عه‌بد و گه‌دای به‌گله‌ر و توججار و لۆرده‌كان ڕاگرن. له كاتێكدا خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و بێبه‌ش و برسی و ههژاركراوی كوردستان پێویستیان به ده‌وا و چارێكی تر هه‌یه. ڕێبازێك له وه‌ته‌ری حه‌ز و ویست و خه‌باتی چینایه‌تی ئه‌وان بدات: كۆمۆنیزم. ڕێگاكانی تر تاقی كراونه‌ته‌وه، ئیتر كاتی ڕووهێنانه بۆ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه!
١١ ی جانیوه‌ری ٢٠١٨