بهریتانیا، ئوسترالیا، فنلاند، دانمارک و نهرویج…
لهزۆربهی وڵاتانی دنیا لهسهر بانگهوازی شورای هاوپشتی لەگەڵ خەباتی خەڵكی ئێران و لایەن و کەسایەتی کۆمۆنیست و سۆشیالیست و ئازادیخوازو مرۆڤدۆستانی ئێرانەوە، رۆژی 6ی جهنیوهری 2018، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی راگەیەنرا و بهردهم سهفارهتهکانی جمهوری ئیسلامی ئێران و قونسوڵگەری و ناوهندهکانی شارهکانی ئهو وڵاتانه، وهک بهشێک لهخۆپیشاندانهکانی خهڵكی کرێکار و کهمدهرامهتی ئێران و خواست و داواکانیان له نان، کار، ئازادی و روخانی جمهوری سێدارهو ئیعدامی جمهوری ئیسلامی، نا بۆ دکتاتۆری و رژێمی دژی کرێکار، دژی ژن، دژی لاوان و دژی ئازادی و یهکسانی، نهک تهنها بهڵایهکه بهسهر سهری خهڵكی ئێرانهوه، بهڵكو بەسەر خەڵكی ناوچەکەو جیهانەوە سازدرا، وە رێکخراوەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و هاوڕێیان لەزۆرێک لەو وڵاتانە بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کرد لێرەدا بەشێک لەو بەشداریانە بلاودەکەینەوە:
بەریتانیا:
رۆژی ١ی جەنیوەری لەسەر بانگهوازی شورای هاوپشتی لەگەڵ خەباتی خەڵكی ئێران، رێکخراوی بەریتانیای حزب بانگەوازی خەڵکانی کۆمۆنیست و ئازادیخوازی کرد بۆ بەشداری لەخۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لەبەردەم سەفارەتی جمهوری ئیسلامی و لەو خۆپیشاندانانەدا کە شیعارو دروشمی دژی جمهوری ئیسلامی ئێران و روخانی ئەو رژێمە دژی ئینسانیە و نان، کار، ئازادی و دیفاح لەخواست و داواکاریەکانی خەڵکی کرێکارو ستەمدیدەی ئێران بەرز راگیرا بوو، هاوکات دەوترانەوەو ژماریەک لە ئەندامانی حزب و لایەنە کۆمۆنیستەکان وتار و شیعاریان دا، هەروەها حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریش بەشعاری دژی جمهوری ئیسلامی ئێران و بەزمانی ئینگلیزی بەشداری کردو دەشتی جەمال چاوپێکەوتنێکی بەزمانی فارسی ئەنجامدا و نوری بەشیر راپۆرتێکی راستەوخۆی ڤیدیۆیی لە رادیۆی پێشەنگەوە بڵاو کردەوە.
ئوسترالیا:
بەشداری لە نارەزایەتی لە سدنی بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی خەلکی لە ئیران لە لایەن کۆمیتەی بەرگری لە مافەکانی خەڵکی ئێران رێکخرابوو
رۆژی ٦-١-٢٠١٨ سەعات ٥-٧ ئیوارە لە شاری سدنی لە ناوەراستی بازاری گەرەکی پاراماتا خۆپیشاندانیکی بۆ پشتیوانی لە نارەزایەتی خەلکی ئازادیخوازی ئیران ریکخراو لە لایەن کۆمیتەی بەرگری لە داواکانی خەلکی نارازی لە ئیران کە تیایدا زیاتر لە سەد کەس بەشدار بون بە دەیان پلاکارتو دروشمەوە لە چەشنی مەرگ بو رژیمی ئیسلامی بروخی رژیمی ئیسلامی بژی ئازادی و یەکسانی …هتد
لەم خوپیشاندانە رێکخراوی ئوسترالیای حزب بەشدار بون هەر لەویدا دوای خویندنەوەی چەند وتارو پەیام لە لایەن نوینەرانی لایەنە سیاسی و ریکخراوە پیشەیی یەکانی ئوسترالیا وەک یەکیتی کرێکارانی سی ئیف ئیم یو یەکیتی مامۆستایان و هاوپەیمانی سوسیالسیتی ئوسترالیاو زۆری تر هاوکات پەیامی حزبی کومونیستی کریکاری کوردستانیش لە لایەن موزەفەر عەبدولا بەرپرسی ریکخراوی ئوسترالیای حزبەوە بە زمانی فارسی خویندرایەوە کە بوە جێگای پیشوازی ئامادەبوان.
لەم خوپیشاندانە جگە لە موزەفەر عەبدولا هەر یەک لە هاوڕێیان چیمەن عارف ، حسن مارف ، عامر سابر و شرین موراد ئامادە بون. وە بڕیاریشە لەهەمو ئەو نارەزایەتی یانە بەشدار بن کە بو پشتیوانی لە خەلکی راپەڕیو لە ئێران بەرێ دەخری لە شاری سدنی لە داهاتودا.
فنلاند:
بەشداری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەخۆپیشاندانی دژی جمهوری ئیسلامی ئیران
رۆژی ٦/١/٢٠١٨ لەسەر بانگەوازی حزبە کرێکاری و کۆمۆنیستەکانی ئێران، رێکخراوی فنلاندای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بەشداری لەو گردبونەوەیەدا کرد کە سازیان کردبوو بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئیران و دژ بە رژیمی کۆنەپەرستی ئیسلامی ئیران.
خۆپیشاندەران کە نزیک بە ١٥٠ کەسێک دەبوون بەلافیتەی سورەوە لەسەنتەری شاری هیلسنکی بەزمانی فنلاندی و فارسی دروشمیان دەدا دژ بەرژێمی کۆنەپەرستی ئیسلامی ئێران. پاشان هەریەکە لەنوینەرانی حزبی کۆمۆنیستی ئیران وە حزبی کۆمۆنیستی کریکاری حکمتیست، وە حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی ئیران لەسەر بارودوخۆی ئێران قسەو باسیان کرد.
شایەنی باسە هاورێیانی فنلاندای حزب ، بە ئاڵای سورەوە بەشداریەکی بەرچاویان هەبوو.هاورێ مستەفا باهر وەک نوینەری کۆمیتەی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردوستان قسەو باسێکی کرد بۆ ئامادەبوان پاشان هاوپشتی حزبی ڕاگەیاند بۆ هەمو هاوکاریەک لەگەڵ حزبە کۆمۆنیستەکانی ئیران لەم دەورەیەدا ، لە دەرەوەو ناوەوەی وڵات. بۆ روخاندنی جمهوری کۆنەپەرستی ئێران کە بوە جیگای پێشوازی بەشدار بوان.
پاش دوو کاتژمێر کۆتایی بە گردبونەوەکە هات.
دانمارك:
له سه ر بانگه وازی حزب و رێکخراوه سوسیالیست وکۆمۆنیسته کان له دانمارک له شاری کوبنهاگن له روژی ٦/۱ شه ممه کات ۲ پاش نیوه رو له به رده م سه فاره تی جمهوری ئیسلامی په ت و سیداره ی ئیران خو پیشاندانیکی توره ی جه ماوه ری بو هاوپشتی خروشانه جه ماوه ریه که ی ئیران که بۆ له گورنانی جمهوری ئیسلامی هاتونەته مه یدان چه ندین شیعار به دژی جمهوری اسلامی ایران به زمانه کانی فارسی و دانمارکی وو ترانه وه چه ندین ووتارو په یامی پشتیوانی حیزب و لایه نه سیاسیه کان خویندرانه وه ، هه روه ها په یامی پشتیوانی وهاوخەباتی حزبی کومونیستی کرێکاریی کوردستان بو ئه و خروشانه جه ماوه ریه که له لایه ن عوسمان ئه حمه ده وه خویندرایه وه !!
نەرویج:
لە نەرویج رۆژی 06-01-2018 خۆپیشاندانێک سازکرا لەبەردەم سەفارەتی جمهوری ئیسلامی ئیران لە ئۆسلۆ . ئەو خۆپیشاندانە لەلایەن حزب و ریکخراوە کۆمۆنیستە ئیرانیەکانەوە رێکخرابوو. لەو خۆپیشاندانەادا هەردوو کۆمیتەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق بەشدار بوون. جمال موحسن وەک نوێنەری حزبی کۆمۆنیستی کرێكاریی کورستان لە نەرویج قسە وباسێکی پێشکەش کرد
رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان