شاسواری ” نەوەی نوێ ” نوێنەری کێیه!؟
مظفر محمدی:
خۆپیشاندانه کانی ئه مڕۆی شارەکانی سلێمانی و ده ورو به ری بۆ جارێکی تر رایگه یاند که ده سه لاتی ئه حزابی میلیشیایی کوتایی هاتوه. له شاروچکه ی پیره مه گرون هه موو نیشانه ی ده سه لاتی حیزبه کان له به ین بران و شاره که ئیستا به ده ستی خه ڵکی راپه ریوەوە یه.
به لام چ له پیره مه گرون و چ له سلیمانی و ده وروبه ری، هیچ بدیلێکی سیاسی له ئارادا نیه. بزوتنەوەی گٶڕان که ویستی ره نگ بگۆرێت و ببیته ئوپوزیسیون، که وته به ر په لاماری ناره زایه تی خه لک و به دروست وه ک به شیک له حاکمیه تی تا ئیستا مامەله ی له گەڵ کرا. ئه مه ش نیشانه ی وشیار بوونه وه ی خه لکه که بروا به هیچ لایه نیک نا کات که هه موویان به گوران و گروپه ئیسلامیه کانه وه، به شیک بوون له حکومه تی ئه حزابیک که ده یان ساله به زوری پاره و چه ک خه لکیان بی ماف کردوه.
به لام له م نیوه دا، ره وتیک به ناوی بزوتنه وه ی “نه وه ی نوێ” وه ، شاسوار عبدالواحد وه ک “تاقه سواری” ئه م بزوتنه وه، په یتا په یتا فه رمانی راپه رین ده دات و به ته مایه سواری مه وجی ناره زایه تی خه لک بیت و ببیته بارزانی و تاله بانی نوێی کوردستان!
شاسوار، له به یانیک دا روو له خه لکی کوردستان ده لیت:
“له چهند رۆژی داهاتو مژدهی گرنگ رادهگهینرێت و شۆرشهكهتان دهگاته ئامانج…” کام ئامانج؟ شاسوار ماوه یه که لیستی په رله مانی خوی ئاماده کردوه و به ته مایه خه لک ده نگی پی بده ن و بینیرنه په رله مان و له ویوه باز دا بو سه روکی حکومه ت و سوالکه ری کاره با و مه عاش له عبادی بکات!
شاسوار، هه ر له و به یانه دا ده لیت: “نه وه ی نوێ” لهرێگهی پهیوهندی و تواناكانی خۆیهوه له ناوخۆ و دهرهوهی كوردستان و عێراق سهرقاڵی گهیاندنی داواكاری خۆپیشاندهرانه و بهردهوامیش دهبێت تا كۆتای یهكجاری ئهم دهسهڵاته رادهگهیهنرێت.”
داخو تواناکانی شاسوار چین؟ ئه م کولکه بورژوا و سه رمایه داره، دوینی له گه ل … دانیشتوه و ئه مرو له ولاتانی ئه مریکا و ئوروپا خه ریکی سوال کردنی ده سه لاته.
به لام شاسوار ده بی بزانیت که خه لکی کوردستان گه مژه نین چاره نووسی خویان بده ن به دستی ئه م تاقه سواره ی تازه به ده وران گه یشتوه و ئیمریکا و ولاتانی ئوروپاش یاری به م سوالکه ره ده که ن و هیچ حیسابیکی بو ناکه ن.
خه لکی کوردستان هه م ئه و “پشتیوانانه”ی شاسواریان تاقی کردوه ته وه و هه م چی دی حازر نین چاره نووسیان له لایه ن ده وله تی عیبادی و حشد شعبی یه وه دیاری بکریت. شاسوار وا ئه زانیت ئیستا که کوردستان بی ساحیبه، خه لک به هه ر قوله سه رمایه داریک وه ک ئه و رازی ده بن و ده یکه ن به سه رکرده ی ولات!
شاسوار موخالیفی ریفراندوم و ده نگی خه لکه. موافیقی داگیر کردنی به شی زوری کوردستان له لایه ن ده وله تی عیبادی و حشدی شعبی یه. ئه م سه رمایه داره ده یه ویت وه ک کاریکاتوری ترامپ له تیجاره ته وه باز دات بو سیاسه ت و ده سه لات!
به لام خه لکی کوردستان هه موو جوره گورگیک له لیباسی مەڕیان تاقی کردوه ته وه و چی دی ناخله تین.
بو خه لکی کوردستان ئاشکرایه که شاسوار نوینه ری هیچ به شیک له کریکاران، ماموستایان، فرمانبه ران، پیشمه رگه و ژنان و لاوانی بی مافی کوردستان نیه. نوینه ری سه رمایه که ی خویه تی و وه ک یاریده ری راگرتنی به رژه وه ندی سه رمایه داران له لایه ن عبادی و هاوپه یمانیانه وه یاری پی ده که ن. شاسوار جگه له یاری پی که ریکی بچوکی سیسته می سه رمایه و به رژه وه ندی ساحیبانی زه ر و زور نیه!
خه لکی کوردستان به که م تر له ئازادی و سه ربه خویی له حاکمیه تی فیدرالی قه ومی و مه زهه بی ره زایه ت ناده ن. خه لکی کوردستان چی دی نایانه ویت دروزنانی مژده ده ر و زمان درِیژانی وه ک شاسوار بنیرنه په رله مان و سیسته می په رله مانیان ناویت. هیچ کات وه ک ئیستا خه لکی کوردستان به کریکار و زه حمه تکیش و ژن و پیاو و لاوه وه سیاسی نه بون. ئه م خه لکه له سیاسه ت دا بالغ بوون. مل به هیچ ده سه لاتیک بیجگه له ده سه لاتی راسته و خوی خویان و ده خاله تی راسته وخویان ناده ن.
له هه ل و مه رجی ئیستا دا ئه و شته که خه لک نیانه و که میان هیناوه، هاتنه مه یدانی رابه ران و پیشره وانی نیو خویانه. نه ک له به ر ئه وه ی ئه م رابه ر و تیکوشه ر و شورشگیر و هه لسورانه ی نیو خه لک، نین یان که من. له به ر ئه وه ی ئه وان پرژ و بلاو و نا یه کگرتوون.
خوپیشان دان و راپه رین خوبه خویی نابیت و ئه م کاره به بی به دیلی سیاسی و رابه ریه کی سیاسی شورشگیری نیو کریکاران و ماموستایان و فرمانبه ران و ژنان و لاوان به جیگایه ک ناگات. ته نانه ت ئه گه ر به م جوره ده سه لاتی ئه حزابیش کوتایی پی بیت، که نایه ت، ئه گه ر به دیلی ریکخراو و ساحیب ئاسوی روون و سیاسه ت و نه قشه ی دیاریکراو نه بیت که بلیت کومه لگا به ره و کوی ده بات شتیک ناگوردریت.
به دیلی واقیعی و ئینسانی ئیستای کوردستان بزوتنه وه یه کی سیاسی کومه لایه تیه. بزوتنه وه یه ک بو ئازادی و سه ربه خویی کوردستان! بزوتنه وه یه ک که خوی بو سازدانی کومه لگا به به شداری راسته وخوی خه لک له ریگای شورا و ئه نجومه ن و کومیته و ریکخراوه جه ماوه ریه کانیه وه ئاماده بکات. بزوتنه وه یه ک که په رله مان و حکومه تی له سه ره وه ی خه لکی ره ت ده کاته وه. بزوتنه وه یه ک که هه موو داراییه کانی کومه لگا ده گه رینیته وه بو خه لک و ژیرده ستی شورا و نوینه ره راسته قینه کانیه وه. کومه لگای کوردستان نیازی به رزگاری ده ری تر بیجگه له خوی و ئیراده و ده خاله تی راسته وخوی خه لک نیه.
ئه م بزوتنه وه و دامه زرینه رانی له نیو هه لسووراوانو دلسوزان و شورشگیرانی کومه لگا ده بیت به فه وری ریک بخریت و بیته مه یدان. ئه و کاته چی دی هیچ خوپیشاندان و راپه رینیک خوبه خویی و بی به رنامه و نقشه و بی رابه ر نیه. ئه و کاته چی دی کومه لگا ساحیبی هه یه. ساحیبی کومه لگا خودی خه لک و رابه ران و نوینه ران و پیشره وانیه تی.
به رنامه و سیاسه ت و نه خشه ی ریگای رزگاری کوردستان له حاکمیه تی فاشیستی به غدا و حاکمیه تی ئه حزابی میلیشیا، ده بی به فه وری دیاری بکریت و بزوتنه وه یه کی وشیار و ریکخراو یه کگرتوو له سه راسه ری کوردستان بکه ویته ری.
ئه م بزوتنه وه بو چاکسازی سیسته می گه ندلی سه رمایه داران و تالانکه ران نیه و بو دروست کردنی دیسانه وه ی په رله مانی ئه وان نیه. بو معامله و دانیشتن له گه ل عبادی و حشدی شعبی نیه و انتظاری ئیمریکا و ولاتانی دوژمنی ده وروبه ر ناکات.
له م ریگا چاره کومه لایه تیه که سانی وه ک شاسوار تاقه فه ردیکن که ئه گه ر بیانه وی نه قشیکیان هه بی ده بی مل که چی بزوتنه وه ی کومه لایه تی ئازادی و سه به خویی کوردستان بن.
به پیچانه وه ی مژده ی گالته جاری شاسوار، تاقه مژده هاتنه مه یدانی بزوتنه وه ی ئازادی و سه ربه خویی کوردستانه!
من وه ک یاریده ریکی ئه م بزوتنه وه، بانگه وازی هه موو هه لسووراوان و رابه ران و ئازادیخوازانی کوردستان ده که م بو سازمان دانی بزوتنه وه ی ئازادی و سه ربه خویی کوردستان بینه مه یدان و یه کگرتوانه ریبه رایه تی ناره زایتی و ئیعتراز و تووره یی خه لک بکه ن و خشته کانی یه ک له سه ر یه کی ئازادی و سه ربه خویی دا بنین و کومەڵگایەک له سه ر بنه مای به شداری راسته وخوی هه موو چین و تویژه کانی ستم لیکراو و بێ ماف کراوی کوردستان، دا بمه زرینن!
هەر ئهمڕۆ . سبەینێ درەنگه!
18 دسامبر 2017