هەتاو عەبدوڵڵاهی
توندوتیژی دژ بە ژنان دەسکردی سیستمێکی سەرمایەداری و چینایەتی و دژە مرۆڤە کە لە پێگەی ژێر دەستەیی ژن و باڵا دەست بوونی پیاو بۆ مانەوەی خۆی کەڵک وەردەگرێ بۆ ئەم مەبەستەش لەهەر ناوچە و وڵاتێک بە پێی سیستمی جوگرافیایی و کلتوری زاڵ ئەبزاری تایبەت بەو شوێنانە بۆ دوبەرەکی و توندوتیژی بە دژی ئەو ڕەگەزەی کۆمەڵگە بە کار دێنێ. لە بارودۆخی هەنوکەیی دا سەرەڕای بوونی پێشکەوتن و بە پیشەیی بوون و سەرەڕای هەوڵی چالاکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی بۆ نەمان و لە ناو چوونی ئەو پەتایە، توندوتیژی نەک لەناو نەچووە بەڵکوو ڕۆژ بە ڕۆژ خەریکە زیاتر پەرە دەستێنێ. کاڵا بوونی ژن لە سەرتاسەری جیهان و دانانی ستانداردە جیهانیەکان بۆ لەش و لاری ژن سەلمێنەری ئەو ڕاستیە تاڵەێە.
دیارده‌ی توند‌و تیژی به دژی ژنان
خه‌سارێکی به‌رینی جیهانییه‌و هه‌ر به‌و هۆکاره بنبڕکردنی پێویستیی به خه‌باتێکی جیهانیه. خه‌بات و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن و ئه‌وه‌ی که مرۆڤه‌کان به پێێ ره‌گه‌ز ده‌سته‌به‌ندی نه‌کرێن و هه‌ر به‌و بیانوویه نه‌که‌ونه به‌ر ئازار و هه‌ره‌شه‌و توندوتیژی پێویستی به نه‌زم و نۆرمێکی تازه هه‌یه و بێ گومان ده‌بێ هه‌موو توانایی خۆمانی بۆ بخه‌ینه گه‌ڕ. توندوتیژی به دژی ژنان ساڵهای ساڵه وه‌ک پڕئازارترین نه‌خۆشییه‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی خۆی ده‌رخستووه و ئه‌م خه‌ساره له کۆمه‌ڵگە دواکه‌وتوو و ئایینیه‌کان که ئیسلام و یاسا ئیسلامییه‌کان رۆلێکی به‌رچاو و چاره‌نووسساز له سیستمی ئیداری‌و حکوومهتییهکهیدا دهگێڕنو شوێندانه‌ری نه‌رێنیان له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا هه‌یه، به شێوه‌ی به‌رده‌وام بۆسه‌ر ژنان ڕه‌وا دهکرێو به‌رێوه ده‌چێ. له ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگەیانه‌دا ئه‌م پرسه له چوارچێوه‌ی کۆمهڵگەو له ژیانی تاکه‌که‌سی ژناندا وا پنجی داکووتاوه که وه‌ک خهسارێکو دیارده‌یه‌کی لێهاتووه‌و بۆته پرسێکی ڕواڵه‌تی بۆ هه‌موو تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگە. له ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگەیانه‌دا توندوتیژیو سووکایه‌تی کردن‌و به که‌م گرتنی ژنان هه‌ر رۆژه سیمای دزێو و بێ به‌زه‌یی خۆی زیاتر نیشان دهداتو میوانی شه‌و رۆژی ساته‌کانی ژنانه.
لێره‌دا گۆشه‌یه‌کی بچووک له‌و ئامارانه‌ی که (رێکخراوی مافی مرۆڤ) له‌و رێگایه‌وه سیمای دزێوی ئه‌م دیارده‌یه وه‌ک واقعیه‌تێکی تاڵ‌و هه‌ژێنه‌ری ناو کۆمه‌ڵگەکان له‌دنیای هه‌نووکه‌یی دا نیشان ده‌دات، ده‌خه‌ینه ڕوو،
به پێی ئه‌م ئامارانه
٩ میلیۆن ژنی له‌شفرۆش و قوربانی فه‌حشا له وڵاتی هیند بوونیان هه‌یه که به‌شێکی زۆریان له وڵاتانی بنگلادشو نیپاڵ یان رفێندراون یا خود کڕین‌و فرۆشیان پێکراوه.
له وڵاتی روسیه له‌هه‌ر ٤٥ خوله‌ک دا ژنێک ده‌که‌وێته به دیارده‌ی توندوتیژیو گیانی لێدهستێندرێو ده‌کوژرێ.
له هه‌ر دوو خوله‌کدا ژنێک له ئەمریکا ده‌که‌وێته به‌ر کرده‌وه‌ی قیزه‌ونی ده‌ستدرێژی سێکسی‌و توندوتیژی جنسی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێ.
دووهه‌مین هۆکاری مردنی ژنان له وڵاتی فنله‌ند، توندوتیژیه‌که که له‌لایەن هاوسه‌ر یان ده‌سگیرانه‌که‌یان به دژیان ئه‌نجام ده‌درێ.
له باشووری ئافریقا رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که له ماڵه‌وه به زه‌ربی گولله ده‌کوژرێن له‌و ژنانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و له‌لایەن که‌سانی نه‌ناسراو ده‌کوژرێن زۆر زیاتره.
دوای لێکۆلێنه‌وه‌کان له ٥٠ وڵاتی جیهان ده‌رکه‌وتووه، له سه‌دا ١٠ تا ٥٠ی ژنان به جۆرێک له‌لایەن هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ونه به‌ر کرده‌وه‌ی توندوتیژیی جهستهییو نیزیک به یه‌ک له سه‌ر سێ‌و نیوه‌ی نمونه‌کانی توندوتیژی جه‌سته‌یی، توندوتیژی ده‌روونیشی به دواوه بووه.
له هه‌ر ١٨ خوله‌کدا له جیهان ژنێک ده‌مرێ و ئه‌م ئامارانه به شێوه‌ی گشتی ده‌رخه‌ری بارودۆخی ناله‌باری ژنانه‌و ئه‌مه ته‌نیا گۆشه‌یه‌کی بچووک له‌و هه‌موو توندوتیژیانه‌یه که به‌رامبه‌ر به نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی جیهان ڕه‌وا ده‌کرێ.
ئه‌م ئامارانه ته‌نیا به‌شێکی زۆر بچووک له‌و توندوتیژیو ئازارانه‌یه که له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز بهرێوهدهچێو ئه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو زوڵم‌و سته‌مه کۆمهڵایهتیو چینایه‌تیانه‌یه که له‌ناو کۆمه‌ڵگەدا له بواره‌کانی حه‌قده‌ست، کار، بارودۆخی کار‌و هتد…. ده‌سه‌پێندرێ. له راستیداو به واتایه‌کی دیکه توندوتیژی ته‌نیا لایه‌نی جه‌سته‌یی بۆسه‌ر ژنان له‌خۆ ناگرێ، به‌ڵکوو توندوتیژیی ئابووری، توندوتیژی بنهماڵهییو توندوتیژی هزریو پهروهردهییو هتد… ده‌گرێته‌وه.
له سه‌رتاسه‌ری جیهان و له راده‌ی جۆراوجۆردا ئه‌م دیارده دژه مرۆڤایه‌تیه، چ به شێوه‌ی لێدان و سووکایه‌تی پێکردن، ده‌ستدرێژی جنسی و باقی جۆره‌کانی توندوتیژی جه‌سته‌یی خۆی ده‌رده‌خات و دواتر ئاسه‌واره نیگه‌تیڤه‌کانی له‌سه‌ر رۆح و ره‌وانی ژنان خۆی ده‌نوێنێ. سیمای دزێوی توندوتیژی، له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ژنان له کاتی مناڵییه‌وه ده‌ست پێده‌کات و له هه‌ر زه‌مه‌نێکدا به سه‌ره‌نجدان به پێکهاته‌و بارودۆخی ژنان له‌ناو کۆمه‌ڵگە دهگۆردرێو پێناسه‌ی چهشناو چه‌شن له خۆ دهگرێو ،سیستمی سه‌رمایه‌داریش له بره‌وپێدانی رۆڵ ده‌گێڕێ.
توندوتیژی تایبه‌ت به نیزامی چه‌وسێنه‌ری سهرمایهداریو نابه‌رابه‌ریه‌که که مانه‌وه‌ی له گره‌وی هه‌ڵسوکه‌وتی توندوتیژ به دژی مرۆڤه‌کانه.
ساحیبانی چه‌وسێنه‌ر و داگیرکه‌ری ئه‌م نیزامه گهندهڵو دژه مرۆڤیه بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان پێویستیان به‌م دیارده‌یه هه‌یه تاکوو دوو به‌ره‌کی بخه‌نه ناو تاکهکانو له دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگاکان‌و له‌م کرده‌وانه به قازانجی خۆیان که‌ڵک وه‌ربگرن. به قازانجی نیزامی سه‌رمایه‌داریه تا له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز، رهنگو نه‌ته‌وه‌و هتد… مرۆڤه‌کان ده‌سته‌به‌ندی بکهنو بۆئه‌وه‌ی چینه ژێرده‌سته‌و هه‌ژاره‌کان له‌به‌رمبه‌ر ناعهداڵهتیو زوڵم سته‌مه‌کانی سه‌رمایه‌داران یه‌کگرتوو نه‌بن تۆوی دوو به‌ره‌کیان له نێواندا دهچێننو په‌ره به توندوتیژی له نێونیان ده‌ده‌ن .
دهسهڵاتو ساحیبانی سه‌رمایه بۆ دابینکردنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، ژنانیان وه‌ک کۆیله‌ی ئایین، مه‌زهه‌ب، پیاوسالاری‌و سیستم لێکردووه و به ئامانجه‌وه له دژی هه‌ر جۆره به‌رابه‌ری‌و یهکسانیو خه‌بات به دژی بێ مافی ژنان راده‌وه‌ستن.
کرێکارانی ژن که له سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی خۆیان‌و مناڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کێشه‌و گیر و گرفت ده‌سته‌و یه‌خه‌ن، ناچارن به‌و حه‌قده‌سته که‌مه‌ی وه‌ریده‌گرن، مل به سه‌عاتی کاری تاقه‌ت پرۆکێن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بدهنو ئه‌گه‌ر شانسی ئه‌وه‌یان هه‌بێ کارێکی باش له‌ناو کۆمه‌ڵگە به ده‌ست بێنن، له‌شوێنی کاره‌که‌شیان به‌رده‌وام به‌هۆی ژن بوونیانه‌وه له‌لایه‌ن ساحیبکاران و هاوکاره‌کانیان سوکایه‌تیان پێده‌کرێ.
وا پێده‌چێ به‌رده‌وامی ئه‌م توندوتیژیانه، بۆ ژنان وه‌ک پرسێکی ڕواڵه‌تی لێهاتبێ، ئێمه شایه‌تی ئه‌وه‌ین که قوربانیانی کرده‌وه‌ی توندوتیژی باوه‌ر به خۆبوونیان له‌ده‌ست دهدهنو له هه‌ڵوێست گرتن‌و به‌رگریکردن له خۆیان تووشی دوو دڵی و دڵه‌راوکێ ده‌بن، ئه‌وان پێیانوایه جیهان هه‌ر به‌و شیوه بووه‌و ده‌بێ هه‌روا بمێنێته‌وه‌و که ئه‌وه ئامانجی سه‌ره‌کی ساحیبانی سه‌رمایه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه چاره‌نووسی ژنان نیه، به‌ڵکو ئێمه ده‌توانین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ساره‌دا رابوه‌ستین. ژنان ده‌توانن به ناسینی مافه‌کانی خۆیان، خه‌بات به دژی ئه‌م توندوتیژیانه بکهنو بارودۆخه‌که بگۆڕن. ئه‌م ئاگایی‌و وشیاریه ده‌توانێ هه‌نگاوێک ژنان به‌ره‌و پیشه‌وه بهرێو ناسینی هۆکارو بنه‌مای ستهمو توندوتیژی به دژی ژنان‌و ئه‌وه‌ی که نیزامی سه‌رمایه‌داری له بره‌وپێدانی رۆڵ دهگێڕیێ، ئاسۆیه‌کی تازه بۆ به‌شێک له ژنان و رزگاریان بکاته‌وه.
لهکۆمهڵگەیهکدا که فره‌ژنی یاساییه، ژنان بۆ چه‌ند کاتژمێر بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی هه‌ستی سێکسی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان سیغه ده‌کرێن، یان ژنان زۆر به ساده‌یی له مافی دایکیهتیو سه‌رپه‌رشتی مناله‌کانیان بێبه‌شن، به ئاسانی توندوتیژی به دژی ژنان ره‌وا ده‌کرێ و وه‌ک پرسێکی ڕواڵه‌تی سه‌یری ده‌کرێ.
جۆره‌کانی توندوتیژی به دژی ژنان ته‌نیا له‌و نمونانه دا به‌رته‌سک نابێته‌وه‌و ده‌توانین پرسی توندوتیژی په‌روه‌رده‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تی، راهێنان، ته‌ربیه‌تی و هه‌موو ئه‌م هه‌ڵاواردنانه که توندوتیژی به دژی ژنان بازتولید ده‌کات، بێنینه به‌رباس و لێکدانه‌وه‌و، به‌و ئاکامه بگه‌ین که زه‌رووره‌تی به‌ررده‌وامی ئه‌م توندوتیژیانه ته‌نیا و ته‌نیا به قازانجی حاكمانی سه‌رمایه‌یه.
تا ئه‌و کاته‌ی که نیزامی چینایه‌تی سه‌رمایه‌داری بوونی ههبێو له‌سه‌ر پێ بێ ، دژه ژنی‌و پیاوسالاری له ناو کۆمه‌ڵگەدا هه‌ر به‌رده‌وامه‌و داکۆکیکارانی مالکییه‌تی خسوسیو نیزامی سه‌رمایه‌داری له هه‌ر ژێستو پۆزێکی دیمۆکراتیک‌دا ناتوانن بنه‌ماکانی ئه‌م ههڵاواردنانو بێمافیانه له‌ناوبه‌رن. هه‌ر به‌و هۆکاره‌یه که له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌که‌مداو ته‌نانه‌ت له وڵاتانی سهرمایهداریو به‌ناو پێشکه‌وتووش ژنان ده‌که‌ونه به‌ر ئازار‌و هه‌ره‌شه‌و هه‌موو جۆره‌کانی توندوتیژی.
رزگاری‌و به‌رابه‌ری ژن‌و پیاو و لابردنی هه‌ر جۆره توندوتیژیه‌ک به‌دژی ژنان کاتێک مسۆگه‌ر ده‌بێ، که له رۆچنه‌ی نه‌مانی مه‌ودای چینایه‌تی لێبڕوانینو خه‌باتی بێوچانی بۆ رێکبخه‌ین.
تێبینی: ئەم بابەتە لە بڵاوکراوەی بۆپێشەوەی ژمارە ١٧ ی بەرواری ١/١٢/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە…www.bopeshawa.net