هاورێ گوڵزار حەمە بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین…

     بۆپێشەوە   

بەرواری ١١ نۆفەمبەر، هاوڕی گوڵزار حەمە، ژنە کۆمۆنیست و تیکۆشەری رێگای دنیایەکی باشترو کادری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بە رووداوی سەیارە، گیانی بەختکردو بۆ هەمیشە چاوی لێک ناو ئێمەو هاوڕییان و خێزان و تەواوی هاوچینەکانی جێهێشت…
هاوڕی گوڵزار حەمە ژیانی لێوان لێو بوو لە خەبات لە دژی نیزامی زاڵمانەی سەرمایەداری… یەکێک بوو لە رابەرانی کرێکاریی کارگەی ئەلبیسەی شاری سلێمانی و لە کۆتایی ٨٠ و نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، کادری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و یەکێک لە ئیمزاکەران بوو بۆ دامەزراندنی ئەو حزبە لەساڵی ١٩٩٣دا، پاشانیش چ وەکو رابەرێکی کرێکاریی و چ وەکو هەڵسوراوێکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و هاوکاتیش وەکو کادرێکی ماندونەناسی حزبی درێژەی بە خەباتی کۆمۆنیستیدا… هاوڕێ گوڵزار، بە حەق گوڵزاری خەباتی کۆمۆنیستی و ئینسانی بوو… گیان لەدەستدانیشی خەسارەتیکی قەرەبوونەکراوە… ئیمە لە قوڵایی دڵمانەوە سەرخۆشی لە تەواوی خانەوادەو کەسوکارو هاوڕییان و هاوڕێ هیوا جەمیلی ئازیز دەکەین…
بەرزو بەرێزە یادی خەباتکارانەی هاوڕێ گوڵزاری ئازیز.

١١ نۆفەمبەر ٢٠١٧

Check Also

تراژیدیای عــــێراق لەناو سیاسەتی ئارایشدانەوەی ناوچەکە لەلایەن ئامریکاوە!

مەحمود حەلاق دوو دیوی لێکدراو دیوی یەکەم نەخشەی وێرانکردنی خۆرهەڵاتی ناوین بەناوی نەخشەی نوێی جیهانەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *