تاکید کردنه‌وه‌ی ده‌یه‌ی رابردوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دنیا پێویستی به‌مارکس هه‌یه، وه جارێکی تر سه‌رمایه‌ی مارکس و بابەته‌کانی تری و ناوی مارکس هه‌تا له‌میدیا بۆرژوازیه‌کانه‌وه، نه‌توانرا باس نه‌کرێت و به‌رچاو نه‌بێت. به‌تایبه‌تی ئه‌زمه‌یه‌ک که‌سه‌رمایه‌داری له ده‌یه‌ی رابردودا ده‌رگیری بووه، کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له‌دنیادا توشی برسێتی و شه‌ڕو هه‌ڵاواردن و کوشتار و جه‌نگ کردوه زیاتر له‌جاران تاکید له‌سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم و مارکس ده‌کرێته‌وه.
به‌هه‌ما‌نشێوه، جێگا‌و رێگای شۆڕشی کرێکاریی روسیا‌و رابه‌ری لینین، وه‌ک رووداو و ئاڵوگۆڕێکی گرنگ له‌دنیادا، که تا ئیستا، ناتوانرێت له‌هاوکێشه جیهانیه‌کاندا و ئاڵوگۆڕه‌کاندا وه‌ک ده‌رسو ته‌جروبه قسه‌ی لێنه‌کرێت، ته‌نات کاریگه‌ریه‌کانی به‌دنیاوه دیاره، ئه‌م شۆڕشه کرێکاریه توانی به‌لشه‌فیک و لینین، ماکسیزم له‌تیۆریکه‌وه بکاته پراتیک و بکاته واقعیه‌تی کۆمه‌ڵگە، بۆیه تاکیدکردنه‌وه له‌وه‌ی که‌دنیا پێویستی به‌شۆڕشێکی تری ئۆکتۆبه‌ر هه‌یه، بۆ ئاڵوگۆڕ له‌دنیای سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵاتی که‌مایه‌تی کۆمه‌ڵگە و بوونه موڵکی گشتی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگە، جارێکی تر پاش سه‌د ساڵ پێویست به‌وه ده‌کات که کۆمۆنیزم و چینی کرێکار جارێکی تر له‌شوێنیکی تری ئه‌م دنیایه‌دا جارێکی ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه‌و ئه‌و هیواو ئاواته‌ی که‌خه‌ڵک به‌سۆسیالیزمه‌وه وه‌ک تاکه به‌دیلی شۆڕشگێرانه‌و ئینسانی بۆ هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگە نیشان بدات .
ئه‌م ئومێد‌و ئاواته و تاکید کردنه‌وه له‌سه‌ر جیگاو رێگای شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر، له‌یادی سه‌د ساڵه‌دا ته‌نیا بۆ کۆمۆنیسته‌کان و مارکسیه‌کان و کرێکارانێکی سۆشیالسیت نه‌بوو له‌دنیادا، که به‌سه‌دان بابه‌ت و گفتوگۆ‌و کۆڕوکۆبوونه‌وه‌ی تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵکو هه‌تا میدیای بۆرژوازیش نه‌یتوانی نایده بیگرێت و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر رادیۆی بی بی سی 4 به‌رنامه‌ی دانابوو له‌سه‌ر جێگا‌و رێگای شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و له‌گۆشه‌ی جیاواز‌و قسه‌ی له‌سه‌رکرا.
هه‌روه‌ها حزب و که‌سایه‌تیه مارکسی و کۆمۆنیسته‌کانیش له‌له‌نده‌ن به‌ده‌یان چالاکیان سازدا، له کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌و بابه‌ت له‌سه‌ر شۆڕشی کرێکاریی ئۆکتۆبه‌ر، له‌وانه ۆرکر لیبرتی، رۆژی 20ی ئۆکتۆبه‌ر، کۆڕێکی بۆ دوو له‌ئه‌ندامانیان به‌ناوه‌کانی ” جیڵ و شۆ ” سازکردو له‌گۆشه‌ی جیا جیاوه باسی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ریان کرد، هاوکات نوری به‌شیر به‌شداریکردو له‌قسه‌کانیدا ئیشاره‌ی به‌چه‌ند خاڵ دا ئه‌ویش باسی ئه‌وه‌ی کرد “ده‌رسه‌کانی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و سه‌رکه‌وتن و دامه‌زراندنی حكومه‌تی کرێکاری چه‌نده گرنگ بوو، هێنده‌ش شکسته‌که‌ی بۆ کۆمۆنیسته‌کان و چینی کرێکار گرنگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌وه رۆشن بۆوه بۆ ئێمه که ته‌نیا به‌گرتنه ده‌ستی سه‌رخانی سیاسی کافی نیه، ئه‌وه گرنگه چۆن رێگه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی ده‌گری بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر نه‌یه‌تەوه ده‌سه‌ڵات، وه بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی سۆسیالسیتی چینی کرێکار، ده‌بێ ئاڵوگۆڕی ریشه‌یی له هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان وه‌ک موڵکی گشتی کۆمه‌ڵگە ئه‌نجام بدرێت، واته په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌کانی سه‌رمایه‌داری هه‌ڵوه‌شێته‌وه. خالێکی تر که ئیشاره‌ی پێدا ئه‌وه‌بوو که ئه‌م شۆڕشه توانی مارکسیزم به‌عه‌مه‌له‌ی له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵگە سابت بکات و ئه‌وه‌ی که ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و یه‌کسانی و مافی مرۆڤی به‌خه‌یاڵ ده‌هاته به‌رچاو، بیخاته به‌رده‌م کۆمه‌ڵگەو له خه‌یاڵ ده‌ریبهێنێت.
تێبینی: ئەم بابەتە لەبۆپێشەوەی ژمارە ١٥ی بەرواری ١/١١/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە….www.bopeshawa.net