جه‌مال موحسین
له هه‌ندێ میدیای كوردیدا بابه‌تێك بلاوكراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ك كراوه به هه‌ڵا و له‌لایه‌كیش ئه‌یانه‌وێ نیشانی خه‌ڵكی كوردستان بده‌ن كه ئومێد له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ی له كۆنگرێسی ئه‌مریكی كراوه به‌ده‌سته‌وه بده‌ن. پێگه‌كانی نزیك به پارتی و هه‌ندێكی تریش وا هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردۆته‌وه كه گوایه كۆنگرێسی ئه‌مریكی پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نیشان ده‌ربڕیوه.
من خۆم له پێگه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكیدا ته‌واوی پێشنیاره‌كه‌م بینی. ڕاستی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه بڕیارێكی پێشنیاریه له لایه‌ن ترێنت فرانكس نوێنه‌ری ئه‌ریزۆنا و له‌سه‌ر لیستی كۆماریه‌كان له ڕۆژی ٢٥ ی سێپتێمبه‌ر واته ڕۆژی ڕیفراندۆمدا پێشكه‌ش به كۆنگرێسی كردووه. له‌وێشه‌وه دراوه به كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له كۆشكی سپی. هه‌تا ٣١ ی ئۆكتۆبه‌ر ته‌نها ٤ كه‌سی تر له كۆنگرێس پشتیوانی پێشنیاره‌كه‌یان كردووه (ئه‌وانیش سیانیان له‌سه‌ر لیستی كۆماریهكانن: ستیڤ كینگ، ڕاڵف لی ئه‌براهام و دهنكن هه‌نت و یه‌كێكیشان لیستی دیموكراته‌كان: جارید پۆلیس). كه‌واته هه‌ر پێشنیاره‌كه ئه‌سڵه‌ن ده‌نگی كۆنگرێس نییه هێشتا و زۆرینه نه‌یانكردووه به بڕیار.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر ئه‌و كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌یه له تازه‌ترین ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا له ٢٥ ی ئۆكتۆبه‌ردا به ئیمزاكانی ئێد ڕۆیس به‌رپرسی كۆمیته‌كه، پۆڵ ڕایان وته‌بێژی كۆشكی سپی، ده‌یڤید نیونز به‌رپرسی كۆمیته‌ی هه‌واڵگری و مارك ثۆرنبێری به‌رپرسی كۆمیته‌ی كاروباری سه‌ربازی هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕی. له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا پێداگری له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ئه‌كات و پێشوازی له سڕكردنی ئه‌نجامی ڕیفراندۆم له‌لایه‌ن ’حكومه‌تی هه‌رێم‘ ه‌وه ئه‌كات و ئه‌ڵێ ئه‌بێ حكومه‌تی عێراق ئه‌مه قبوڵ بكات و له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردیدا بكه‌وێته گفتوگۆ و هه‌روه‌هاش هوشداری ئه‌دات له‌باره‌ی ده‌خاڵه‌تی ئێران له عێراقدا.
یه‌كه‌م: ئه‌و پێشنیاره تازه نییه و هی زیاد له مانگێك له‌مه‌وبه‌ره بۆچی ئێستا ئه‌بێته مه‌سه‌له‌ی میدیاكان؟ مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه به تایبه‌ت لایه‌نی پارتی له‌لایه ك كه ئه‌یه‌وێ شكستی خۆی بشارێته‌وه و ڕیفراندۆم كه مافێكی بێئهملاولای جه‌ماوه‌ری كوردستانه بكات به خاڵێك تاكو خۆی پێ خۆشه‌ویست بكاته‌وه لای جه‌ماوه‌ر. له‌لایه‌كی تریشه‌وه هێشتا خۆشخه‌یاڵی فڕێبداته ناو جه‌ماوه‌ره‌وه كه گوایه ئه‌مریكا دڵسۆز و هاوپه‌یمانی خه‌ڵكی بێبه‌شی كوردستانه و له هه‌ر فرسه‌تێكدا بۆی هه‌ڵبكه‌وێ هاوكاری بۆ ’كورد‘ ده‌ست پێ ئه‌كاته‌وه!
میدیاكانی تریش كه ئه‌م هه‌واڵه به‌وجۆره بڵاوئه‌كه‌نه‌وه ئه‌یانه‌وێ هه‌مان خۆشخه‌یاڵی و وههم له‌ناو جه‌ماوه‌ردا به‌هێز بكه‌نه‌وه. به‌ڵام چ جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی كوردستان و چ هی جیهان باش ئه‌زانن كه ئه‌مریكا ڕووی له هه‌ر شوێنێكی دنیا كردبێ و پێی تێخستبێ وێرانی كردووه و به كۆنه‌په‌رستی دایڕزاندووه. نمونه‌كانی هه‌ر ئه‌م عێراق و كوردستانه و سوریا و كوێ و كوێ … له ڕۆژ ڕوناكترن.
دووه‌م: ئه‌و پێشنیاره له كاتێكدایه كه هه‌ر چه‌ند ڕۆژێك له‌وه‌وبه‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به توندی دژایه‌تی خۆی بۆ ڕیفراندۆم ڕاگه‌یاند و هوشداری دایه بارزانی كه نه‌یكات. پێداگری له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق كرده‌وه چونكه ئه‌و كه ئه‌یزانی عێراق له ده‌ستی ئێراندایه و ته‌نها هێزه كورده‌كانی به‌ده‌سته‌وه‌یه له دژی ئێران و بۆ ڕاكێشانی عێراق بۆ ژێر سیاسه‌تی خۆی به‌كاریان بهێنێ، ئیتر ڕازی نه‌ئه‌بوو ئه‌مه‌شی له‌ده‌ست ده‌ربچێ. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌نانه‌ت بارزانیشی توشی سه‌دمه كرد و سه‌راپا ته‌زاندی. ئاخر ئه‌و ئه‌وه‌ته‌ی هه‌یه وه‌ك حهیتهیهكی ئاماده له‌سه‌ر پێیه‌ك بۆ ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مریكی ڕاوه‌ستاوه و ملكه‌چیان بووه، چۆن بۆی چاوه‌ڕوانكراو ئه‌بوو كه ئاوها پشتی تێبكه‌ن؟!
سێهه‌م: دواترین ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی جگه له خۆشحاڵی بۆ سڕكردنی ڕیفراندۆم و دیسانه‌وه فشارهێنان بۆ حكومه‌تی عێراقیش كه ئه‌مه قبوڵ بكات و گفتوگۆبكات به ڕۆشنی ئه‌ڵێ كه ئێران له عێراقدا وجودی هه‌یه و ئه‌مه ناتوانێ بیه‌ڵێ عێراق جێگیر و ئاسایش بێ. كه‌وایه ئیتر ئه‌مه هیچ ناڕۆشنیهك له سیاسه‌تی دژهخهڵكی ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌مریكادا ناهێڵێته‌وه. ئه‌و به شوێن سیاسه‌تی ئیمپرالیستی خۆیه‌وه‌یه كه بۆ بردنی به‌شی زۆرتره له عێراق و دیاره به كوردستانیشه‌وه. هه‌رگیز ژیان و چاره‌نوسی ئێستا و داهاتووی خه‌ڵكی كوردستان له ستراتیژی ئه‌ودا جێگه‌یه‌كی نییه.
هه‌ربۆیه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی كورده‌وه كه هه‌میشه خۆیان به ستراتیژ و سیاسه‌تی ئه‌مریكاوه به‌ستۆته‌وه، یه‌كێك له پێشمه‌رجه‌كانی پاراستنی ئیراده و ده‌نگی خه‌ڵك و جیابوونه‌وه‌ی كوردستان ڕه‌وینه‌وه‌ی هه‌رجۆره وههم و خۆشخهیاڵیهكه و خۆیاجكردنهوهیهتی له سیاسه‌ت وستراتیژی ئه‌مریكی.
ئه‌و كات وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و میدیایانه‌ی ئه‌و وه‌همه په‌خش ئه‌كه‌نه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ر خودی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌وه كارێكی هێنده قورس نابێ. ناچاركردن و بانگهوازكرنی جه‌ماوه‌ر بۆ خۆشخه‌یاڵ بوون و پشت به‌ستن به ئه‌مریكا (و هاوپه‌یمانه‌كانی) تاوانێكی زه‌قه به‌رامبه‌ریان ئه‌كرێ و نابێ ڕێگای پێ بدرێ.
٣ ی نۆڤێمبه‌ری ٢٠١٧