ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان
ئاشکرایە کە هەوڵەکانی ئێستای حکومەتی عەبادی بۆ هێرشکردنە سەر کەرکوک لەدرێژەی بڕیاری پێشوەختی حکومەت و پەرلەمانی عێراقە کە دژ رفراندوم و شکست پێهێنانی بڕیاری سەربەخۆیی خەڵکی کوردستان داویانە و هەر لە سەرەتاوە خۆیان بۆ شەڕ دژی خەڵکی کوردستان ئامادەکردوە. ئەمە بەشێک لە ستراتیژی ئەم حکومەتی عەبادی بوە کە دوای شەڕی دژی داعش دەستبکات بە سەپاندنەوەی دەسەڵات بەسەر کوردستاندا و گێڕانەوەی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان لەڕیگەی لەشکرکێشیەوە.
ئێمە وەک خەڵکی کوردستان هیچ ڕێگایەکی ترمان لەبەردەمدا نیە جگە لە بەرگری لە مافی سەربەخۆیی و بڕیاری رفراندومی ٢٥ سێپتەمبەر و ڕاکیشانی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆبەرگرتن بەم شەڕەی حکومەتی عەبادی بڕیاری داوە و خۆی بۆ ئامادە کردوە.
ئەمڕۆ پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بزانێ کە ئێمە بەرگری لە بڕیاری سەربەخۆیی خۆمان دەکەین بەرامبەر بە حکومەتێکی مەزهەبی وشۆڤێنستە کە بەناوی یاسا و دەستورەوە شەڕ دژی ئەم مافی سەربەخۆییەی خەڵکی کوردستان بەرپادەکا. ئەم حکومەتە مەزهەبیە ١٤ ساڵە بەدرێژەدانی شەڕی مەزهەبی عێراقی وێرانکردوە و ئێستاش دەیەوێ شەڕی قەومیش دژ بە خەڵکی کوردستان هەڵگیرسێنێ. دەبێ ئەم هەڕەشەی شەڕەی ڕوو بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەینە بەڵگەیەک کە بزانن خەڵکی عێراق و کوردستان لەسایەی ئەم حکومەتەدا ئاسایش و پێکەوەژیان و ئازادی نابینن و بڕیاری خەڵکی کوردستان بۆ جیابونەوە لەم حکومەتە ڕەوا و ناچاریە.
کۆماری ئیسلامی ئێران وەک سیاسەت داڕێژ و بەڕێوەبەری مەیدانی ئەم حکومەتە شیعە مەزهەبیەی عێراقی دەوری گێڕاوە لە گەرمترکردنی شەڕی مەزهەبی و دروستکردنی میلیشیایی ئیرهابی، و ئێستاش فشارەکانی بە یارمەتیدانی حکومەتی عێراق بۆ بەستنی سنورەکانی کوردستان و سەرپەرشتی هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سەر کەرکوک لەلایەن قاسم سلێمانی دەوری هێزێکی داگیرکەر بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دەگێڕێ.
هەر پاشگەزبونەوەیەکی حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان لە ئەنجامی رفراندوم و بڕیاری سەربەخۆیی نەک بەرامبەر بە حکومەتی عێراق و ئێران خەڵکی کوردستان لەو سیاسەتە داگیرکاریانەی ئەم دوو حکومەتە ناپارێزێ بەڵکو هێرشی زیاتر و هەمەلایەنتر بۆ سەر خەڵکی کوردستان درێژەپێدەدەن تاکو ژێردەستە و ملکەچی دەسەڵاتی مەزهەبی و کۆنەپەرستانە و داگیرکەرانەیانی دەکەن. هەربۆیە نابێ ڕێگە بەو دەنگانە بدرێ کە بەناوی بەرگرتن بە بەرپابونی شەڕەوە دەیانەوێ خەڵکی کوردستان تەسلیم بەم حکومەتە دڕندە و مەزهەبیە بکەنەوە و ملکەچی جمهوری ئیسلامی بێ ، بەڵکو دەبێ خەڵکی کوردستان بۆ بەرگری دژ بەم حکومەتە شۆڤینیستیە مەزهەبیە ئامادەبکرێ.
پێویستە خهڵکی کوردستان بههیزی ڕێکخراو و چهکداری خۆیهوه خۆی بۆ بهرپهرچدانهوهی ههر هێرشێکی دۆژمنکارانه بۆسهر خهڵکی کوردستان ئامادهبکات و پێویسته خهلکی ئازادیخوازی بهغداو شارهکانی تری عێراق بۆ پشتیوانی له مافه رهواکانی خهلکی کوردستان دهنگی ناڕهزایهتی دژ به شهر بهرامبهر به حکومهتهکهی عهبادی بهرزبکهنهوه و هاوکات لهدهرهوهی ولاتیش وەک ڕەوەندی کوردستانی بەهاتنە سەر شەقامەکان و مانگرتن و خۆپیشاندان لە دەرەوەی وڵات لە بەردەم سەفارەتەکانی عێراقدا فشاربخەینە سەر ئەم حکومەتە کە دەست لەم شەڕ فرۆشتنەی هەڵگرێ. هاوکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتوەکان ناچاربکەین کە دژ بەم هێرشانەی حکومەتی عێراقی ڕاوەستن و هێزی پاراستنی ئاشتی بنێرن و دان بەماف و بڕیاری سەربەخۆیی خەلکی کوردستاندا بنێن.
ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان بەردەوامە لە ڕاکێشانی پشتیوانی نێونەتەوەیی بۆ بڕیاری سەربەخۆیی و ڕاوەستانەوە دژی ئەم هەڕەشانەی حکومەتی عێراق و داوای بەستنی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بەسەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکا بۆ چارەسەری کێشەی نێوان حکومەتی عێراق و کوردستان و جێبەجێکردنی بڕیاری سەربەخۆیی کوردستان و رفراندوم لە جێگاناکۆکەکاندا.
13/10/20