جه‌مال موحسین:
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان (حككك) له‌سه‌ر ڕیفراندۆم، هه‌ندێك هاوڕێی چه‌پ و كۆمۆنیست و سۆشیالیست (وه ئه‌وانه‌شی كه خۆیان به‌وه ئه‌زانن) كه‌وتوونه‌ته به‌كارهێنانی هه‌ندێ ده‌ربڕین دژی ئێمه، ئێمه یانی چ حزب و چ هه‌ڵسوڕاوان و باوه‌ڕدارانی كۆمۆنیزمی كرێكاری (ك.ك) به گشتی.
( تێبینی: پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر ناوه‌ڕۆكی باسه‌كه: ١. مه‌به‌ستم له‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌ربڕینی سیاسی و ڕه‌خنه‌یان نووسیوه و مافی خۆشیانه به‌ڵام منیش ئه‌م پرسیار و مه‌سه‌لانه ئه‌خه‌مه به‌رده‌میان. ئه‌وانه‌شی كه قسه‌ی ناشرین یان ته‌شهیریان كردووه شایسته‌ی باسكردن نین. ٢. هه‌ر لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته هه‌ر قسه‌یه‌كی سیاسی هه‌یه بفه‌رموێ و خۆشحاڵ ئه‌بم، هه‌ر كه‌سێكیش ته‌شهیر به هه‌ر لایه‌ك بنووسێ ڕێپێدراو نییه و دیواری من جێی ئه‌و شتانه‌ی تیا نابێته‌وه. ٣.جارێ جگه له قسه‌وباس له‌سه‌ر خودی ڕیفراندۆم و ڕاستی و ناڕاستیهكهی، باس له هه‌ندێك له‌م ده‌ربڕینانه ئه‌كه‌م ):
١- هه‌ندێ له‌و هاوڕێیانه له ئێستادا مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆمیشیان كردووه به هه‌لێك كه بڵێن ك.ك كۆمۆنیزمی بۆرژوازی یان وردهبۆرژوازیه. یان ئه‌م حزبه وه‌رچه‌رخاوه به‌ره‌و لای ڕاست. زۆر حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌و كه‌سانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باسه پایهییهكانی ماركسیزم. زه‌حمه‌ت بكێشن و پێمان بڵێن كه له‌سه‌ر بنه‌مای كام به‌ند و پایه‌ی مانیفێستی كۆمۆنیست و ڕه‌خنه له به‌رنامه‌ی گۆتا و هه‌ژاری فه‌لسه‌فه و ئایدۆلۆژی ئه‌ڵمانی و … چه‌ندین نامه‌ی ماركس و ئه‌نگڵس كه توانیویانه كۆمۆنیزمی بۆرژوازیی (ك.ب) و كۆمۆنیزمی ورده‌بۆرژوازی (ك.و.ب) له ڕیشه‌وه بده‌نه به‌ر ڕه‌خنه، ئێمه حككك و ك.ك نه كۆمۆنیستین و نه كرێكاریی یان ك. ب و ك.و.ب ین. كام پایه‌ی به‌رنامه‌یی ئێمه و كام سیاسه‌تی ڕۆژانه و كام ئه‌جێندای سیاسیمان ڕاستڕه‌وانه‌یه؟ سه‌باره‌ت به كرێكاران و خه‌باتی كرێكاری؟ سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ژنان؟ سه‌باره‌ت به مافی مناڵان و خانه‌نشینان و توێژه بێبهشهكان؟ له ساڵی ٩١ ه‌وه و هه‌تا ئێستاش كام كاركردنه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ڕاستڕه‌وی كۆمه‌ڵگادایه؟ ئایا كه‌س گومانی هه‌یه كه ئێمه هه‌رگیز له‌پاڵ فه‌توای مه‌لایانی كۆنه‌په‌رست و وه‌ستان و هاوپه‌یمانیكردنی حزبه‌كانی تر له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئیسلامیه‌كاندا بووبین به ئێستاشه‌وه؟ كه‌س گومانی هه‌یه له‌گه‌ڵ باوه‌شێنكردنی خێڵ و عه‌شیره‌تچێتی و فه‌رهه‌نگی سواوی كوردایه‌تیه‌وه بووبین و هه‌بین؟ پاساومان بۆ كوشتنی ژنان و لێدان له مناڵ و توندوتیژی خێزانی و دژایه‌تی ئازادیه تاكیه‌كانی كۆمه‌ڵگا…و هتد هێنابێته‌وه؟ هه‌ر كاتێك ئه‌وه‌تان سه‌لماند گه‌وره‌ترین خزمه‌تتان به خه‌باتی چینی كرێكار و ڕه‌وتی سۆشالیستی ئه‌م چینه كردووه. گه‌ر نا ئه‌م قسه‌یه وه‌ك باڵۆنێكی گازی ته‌نها به ئاسماندا به‌رزتر ئه‌بێته‌وه. ته‌رحكردنی ڕیفراندۆم چۆن ئه‌چێته خانه‌ی بوون به ك.ب و ڕاستڕهویهوه شتێكه سه‌لماندنه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌دایه كه ئه‌م دهربڕینهمان له دژ ده‌رئه‌بڕن.
٢- هه‌ندێكی دی ئه‌ڵێن كه ك.ك فریوی كوردایه‌تی و ناسیۆنالیزمی خواردووه یان پاڵی داوه به‌م بزووتنه‌وه بۆرژوازیه‌وه. ڕه‌وتی ك. ك له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه جیاكه‌ره‌وه‌كانی دژایه‌تی سه‌رسه‌خت و هێڵكێشانێكی ڕۆشن بووه له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزم و كوردایه‌تی. حكك له به‌رنامه‌كه‌یدا باسی له چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی میللی یان كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كردووه و ته‌رحی ڕۆشنی خۆی بۆ داوه و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕێگایه‌ی خستۆته به‌رده‌م كه به وه‌رگرتنی ده‌نگی جه‌ماوه‌ری دانیشتووی كوردستان یه‌كلایی بكرێته‌وه و هه‌ر له به‌رنامه‌شدا به ڕاشكاوی باسی جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی كردووه (به ڕۆشنیش له باسه‌كانی ئه‌م ڕه‌وته‌دا هاتووه كه ئێمه نه سه‌ربه‌خۆییخوازین و نه جیابوونه‌وه‌ی كوردستانیشمان وه‌ك یه‌كه‌م ڕێگه‌چاره هه‌ڵبژاردووه). دواتریش وه‌ك ستراتیژی سیاسی حزب له ڕێڕه‌وی گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی سۆشیالیستیدا ئه‌م سیاسه‌ته‌مان خستۆته ئه‌جێندای خۆمانه‌وه. نه ڕه‌خنه‌ی جدی و پایه‌یی له‌م به‌رنامه و سیاسه‌ته‌ی ئێمه گیراوه و نه كه‌سیش تا ئێستا پێی وتووه ‘’ناسیۆنالیستی و فریوخواردن به كوردایه‌تی’’. هێنانه‌كایه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له ڕه‌خنه له ئێستادا جگه له قسه‌یه‌كی لێڵ هیچی تر نییه و له ڕاستیدا ته‌نها په‌یوه‌ستیش نابێته‌وه به سیاسه‌تی ئێمه سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمه‌وه. ئه‌م ڕه‌خنه‌یه كاری به‌م قسه‌یه چییه؟ به ڕاستی وای ئه‌بینێ ك.ك له كوردایه‌تی و ناسیۆنالیزم نزیك بۆته‌وه و ئه‌بێ ئه‌م هێڵ و سنووره چینایه‌تیه بكێشرێ و به‌مجۆره‌ش كۆمه‌كێك به ڕه‌وتی سۆشیالیستی ناو چینی كرێكار بكات؟ سه‌لماندنی ئه‌مه نیشاندانی هێڵه سیاسیه‌كان و سیاسه‌ته ڕه‌سمیه‌كان و تاكتیكهكان و قسه‌كه‌ره ڕه‌سمیه‌كان و.. هتدی له ناو ئه‌م حزبه‌دا ئه‌وێ. ئه‌مه‌ش به بنه‌مای سیاسی و زانستی ئه‌كرێ نه‌ك بۆچوونێكی وا سه‌رپێیی. هه‌ر كات ئه‌مه دۆزرایه‌وه ئه‌وا منیش ئه‌یسه‌لمێنم كه ك.ك لای داوه و خۆی له كوردایه‌تی نزیك كردۆته‌وه.
٣- له‌وه‌ش خراپتر ئه‌م جۆره بۆچوونه گه‌یشتووه به‌وه‌ی كه حككك كه‌وتۆته دوای بارزانی و پارتی و ته‌نانه‌ت كه پێشێلكاریه‌ك ئه‌بێ ئه‌كه‌ونه سه‌ركۆنه‌كردنی ئێمه‌ش! وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌زیر و ڕێناس و شاپور و قابیل و فه‌رهاد و سۆران و سه‌رده‌شت و كاوه و ده‌یان و بگره سه‌دانی تر ئێمه تیرۆرمان كردبێ! وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه بووین ههڵمانكوتابێته سه‌ر باره‌گا و ته‌له‌فزیۆن و میدیاكانی كۆمه‌ڵگا! گه‌ر كه‌سێك به ویژدانه‌وه قسه بكات ئه‌زانێ به‌شی زۆرترین و بگره توندترین ڕه‌خنه‌ی سیاسی جدی له پارتی و شه‌ریكه‌كانی به ئێمه ئه‌بڕێ.
٤. ئه‌ڵێن كه حككك هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به چینی كرێكاره‌وه نییه! له‌به‌رئه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانمان وای كردووه. هیچ لایه‌ن و ڕه‌وتێك له كوردستان به ئه‌ندازه‌ی ك.ك له به‌رژه‌وه‌ندی چینی كرێكاره‌وه هه‌ڵوێستی نه‌گرتووه و سیاسه‌تی دانه‌ڕشتووه. كام به‌ند له به‌رنامه و كام سیاسه‌تی ئێمه نا كۆمۆنیستی و نا كرێكاری بووه و هه‌یه فه‌رمون بیسه‌لمێنن. گه‌ر بوونی حزب و ڕه‌وتی كۆمۆنیستی له ناو پڕۆلیتاریای كوردستان كێشه‌یه‌ك بووه و هه‌یه، په‌یوه‌ست نابێته‌وه به سیاسه‌تی حزب له‌په‌یوه‌ند به ڕیفراندۆمه‌وه. لینین پێش شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر هه‌میشه یه‌كێك له كێشه‌كانی ئه‌وه بووه كه كۆمیته و ڕێكخراوه حزبیه‌كان به ده‌ست كرێكارانی پێشڕه‌وی كۆمۆنیسته‌وه بێ، تاكو دوای شۆڕش بڕێك له‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بوو. له دوای شكستی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئه‌حزابی كۆمۆنیستی له لایه‌ن كرێكارانی پێشڕه و كۆمۆنیسته‌وه هه‌میشه كێشه و ده‌رده‌سه‌ریه‌ك بووه هیچ حزبێكی كۆمۆنیستی به ئێمه‌شه‌وه بۆی چارنهكراوه. ئه‌مه‌ش خۆی باسێكی تره و نوكه ده‌رزیه‌ك په‌یوه‌ستی ناكاته‌وه به سیاسه‌تمان له‌سه‌ر ڕیفراندۆم (هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بێ…..)
………
بۆیه دۆستان، به ئه‌ندازه‌ی قێزه‌ونی پارتی و یه‌كێتی و شه‌ریكه‌كانیان و توڕه‌ییتان لێیان ڕه‌خنه له حككك بگرن، ڕه‌خنه‌یه‌ك كه شه‌مه‌نده‌فه‌ری ڕۆیشتن به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی سۆشیالیستی و كۆمۆنیستی خێراتر بكات. به‌ڵام دڵنیا بن ئه‌م كاره به‌بێ بوونی حزب ناكرێ.
١٤ ی سێپتێمبه‌ری ٢٠١٧