رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی میانمار، جارێکی‌تر کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری شاهیدی شهپۆلێکیتر لهپاکسازی قه‌ومی و ئاینی له‌وڵاتی بۆرما بووه‌وه، که تێدا هه‌زاران که‌س له‌ژن و منداڵ وخه‌ڵکی سڤیڵ له‌گه‌ڵ کوشتارو ماڵوێرانی و ژیانی ئاواره‌یی به‌ره‌و ڕووکردهوه. بێگومان ئه‌م ڕووداوه ئه‌ڵقه‌یه‌ک له زنجیره‌ی کارەساته دڵتەزین و دژی ئینسانیه‌کانی دونیای ئه‌مڕۆ نمایشده‌کات، که‌تیدا جه‌نگ و میلیتاریزم و تیرۆر‌و ئینسان کوژی، کردۆته به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆرژوازی جیهانی کهبهبهرگی دیمکراسی و و ئینسان دۆستییه‌وه خۆی به‌سه‌ر موقهدراتی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا داسه‌پاندووه. کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵکی ڕەوەندا، کاولکرای و وماڵوێرانکردنی خەڵکی عێراق، کوشتارگایەک کە لەسوریا و یەمەن بەرێخراوە، تا دەگاتە کوشتاری بەکۆمەڵی یەزیدیەکانی شەنگال، هەموویان لەچوارچێوەی سیستەم ودەسەڵاتی بۆرژوازی وسەرمایەداریدا به‌ڕێوه‌ده‌برێن. به‌بێ ئه‌وه‌ی داموده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌شه‌ردۆستی، دادگای جیهانیی وسه‌رچاوه‌کانی مافی مرۆڤ ودیموکراسی، که‌لافی بێلایه‌نی لێده‌ده‌ن، لانی که‌م تونیبێتیان، وه‌یا بیانه‌وێت په‌نجه له‌سه‌ر هه‌قیقه‌تی هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڕوداوانه دابنێن.
کارەساتی دڵتەزێنی ئەم رۆژانەی میانمار لەکوشتاری بەکۆمەڵی ژنان و مناڵان و لاوان و دەرکردنی خەڵک لەناوچەکانیان و کۆچ‌و ئاوارەیی بەکۆمەڵ لەژێر ناوی قەومی وئاینیدا، ئەوەی کەخەڵکی رۆهینگای خەڵکی رەسەنی وڵاتەکە نین و غەیرە دینن، لەلایەن دەسەڵاتی سوپا‌و نوێنەرانی سەرمایەداری ئەو وڵاتەوە بەرگی قه‌ومی و ئاینی بەبەردا بهبردا کراوه‌ر و له‌ڕێگه‌یه‌وه کۆمەڵگای لەدژی هاندراوه تا خەڵک بکەونە گیانی یەکتر و نەهامەتیهکانی ژێر سایه‌ی دەسەڵاتی سەرکوت و دژی خەڵکی خۆیان له‌بیربه‌رنه‌وه. ئەم کارەساتانە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان رویانداوە، هەمان کارەسات کەرژێمی بەعس و سەدام حسین لەژێر ناوی دەرەجە دووی خەڵکی کوردستاندا و کورد بووندا، چ کوشتارێکی کرد‌و چ ئەنفال و ئاوارەییەکی ئەنجامدا. داعش بەناوی غەیرە موسڵمان و دژی یەزیدی چ کۆمەڵکوژی و کۆیلەی جنسی دروستکرد، هەموو شایەتی کوشتاری بەکۆمەڵی یەزیدیەکان هەین لەژێر سایەی دەسەڵاتی خەلافەتی ئیسلامی داعشدا ئەمیش بەرگی دینی کرا بەبەردا و ئەو تراژیدیە دژی ئینسانیە کە ئاشکرا بوو کە چ بازرگانیەکی بەدواوە بوو. هەروەها کوشتارو تەقینەوەو خۆکوژیەکانی تر کەلەدنیادا دەکرێت بەبەهانەی تۆڵە سەندنەوە لەحکومەتانی رۆژئاوا کە قوربانیەکانی خەڵکی بێتاوانی مەدەنین کە لەخوێنی خۆیاندا غەرقیان دەکەن. هەموو ئەو کارەساتە و قەسابخانە دژی ئینسانیانە بەبەهانەی قەومی و دینی و جنسیەوە، هیچ شتێک نیە جیا لەوەی کە بۆرژوازی و سەمایەدارانی خاوەن دەسەڵات بەدژی کۆمەڵگای بەشەری ئەمڕۆ بەرێی دەخەن بۆ قازانج پەرستی و پاوانی دەسەڵاتیان، کەتیادا ئینسان هیچ بەهایەکی نیە.
ئەوەی لە بۆرما ئینسانەکان خەڵتانی خوێن دەکرێن، گەورەترین سوکایەتی بەژن و مناڵ دەکرێت، ئەوە خودی جیایی خەڵکی کرێکار‌و زەحمەتکێشی ئەو وڵاتە بەبودی و ئیسلامەوە نیە و ئەگەر بەو تێڕوانین و سیاسەتەوە بەرەدوام بن، کێشەکە کۆتایی نایەت و سبەینێ هەمان شت لەبەرامبەر مەسیحی و لایەنی تردا روودەدات، ئەوە بۆرژوازی و سەرمایەداران و هێزە چەکدارەکانی سوپای کۆنەپەرستی ئەو وڵاتەیە کەبەرژەوەندیان لە زیندوراگرتنی قەومگەرایی و دینی گەرایی و دابەشکردنی کۆمەڵگایە لەبەژرەندی پاوانخوازی و بەرێخستنی شەڕو کوشتارو کاولکاری بۆ مانەوەی دەسەڵاتدارێتی خۆیان کەقازانج ومانه‌وه‌ی دەسەڵاتیان لەوەدایە، هەموو ئەو کوشتارو پێشێلکاریانە لەبەردەم کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤدا روودەدەن، بەڵام بەداخەوە لەغیابی چینی کرێکار‌و کۆمۆنیزمدا، چ لە بۆرما و چ لەئاستی دنیادا، کەدژی کۆمەڵکوژی بوەستێتەوە و کۆمەڵگا لەژێر ناوی قەوم و دیندا دابەش دەکات و لەئەوروپای پێشکەوتودا بەرگری لە فرە کەلتوری ( موڵتی کەڵچەریزم ) ئەو پەروشو بڵاویەو ئەو کێشانە بەرجەستە دەکەنەوە لەژێر ناوی دیموکراتی و مافی دین و قەومەکاندا، لەجیاتی دیفاع لە کۆمەڵگایەک کەلەسەر ئەساسی هاوڵاتی بوون دامەزرابێت و کوشتن و سوکایەتی بە هەر ئێنسانێک لەژێر ناوی قەوم و دین و جنسدا رێگای پێنەدرێت.
بێگومان رێگای کۆتاییهێنان بەکوشتارو ئاوارەیی و کاولکاریەک لە بۆرما و باقی وڵاتانێکی تر روو دەدات هەر هاتنەمەیدانی بزتنەوەی کرێکاری و ئازایخوازی ودەنگی ناڕەزایەتی هەڵبڕینە بەدژی ئەو کارەساتەی لەبۆرما روودەدات و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکە تیایدا لەسەر ئەساسی هاوڵاتی بوون دامەزرێت. ده‌بێ ناڕه‌زایه‌تی جیهانی یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرما بگرێ و به‌رپرسیار بکرێ به‌رامبه‌ر به‌م تاوانه کۆکوژیهو ناچار بکرێ به‌راگرتنی. هه‌روه‌ها ده‌بێ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ناچار بکرێ بهدەخالهتکردن له‌م دۆخه‌داو سنورێک بۆ ئه‌م کوشتارانه دابنێ وهاوکات بۆ پاراستن و به‌هاناچونی خێرای قوربانیان و لێقه‌وماوانی ئه‌م ڕوادهوه، کاردانه‌وه له‌ئه‌ستۆ بگرێ.
٦/٩/٢٠١٧