ئاناتۆمی بۆرژوا ناسیونالیزم لەبەرگی چاکسازیدا
(5)
” دادی کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌دان به سامانی مرۆیی”،
یان ته‌عدیلی بۆرژوا ڕیفۆرمیستانه‌ی سیسته‌می مه‌وجود؟
له‌م به‌شه‌ی باسه‌که‌ماندا، له‌سه‌ر دوایین ته‌وه‌ره‌ی به‌شی سێهه‌می پرۆگرامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاده‌وه‌ستین که لەژێر ناونیشانی “دادی کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌دان به سامانی مرۆیی”دا، هاتووه. بێگومان ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه به‌و جۆره‌ی که پرسی “داد/ عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی” و “گه‌شه‌دان به‌سامانی مرۆیی” دێنێته ئاراوه، گه‌ره‌کیه‌تی دوا ئامانجی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانمان پێبناسێنی. واته ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه وه‌ک به‌ره‌نجامێك له‌سه‌رجه‌م ڕوانگه و بۆچوون و ئاڕاسته سیاسیه‌کان و هه‌موو ئه‌و “ئه‌رکه نیشتمانی و دیموکراتی”یانه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لهپڕۆگرامهکهیدا پشتیان پێده‌به‌ستێ و تۆماری کردوون، وێنای ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌مان پێده‌ناسێنێ، که بڕیاره داهاتووی خه‌ڵکی کوردستانی بۆ ڕاکێشێت. به‌دیوێکی تردا “دادی کۆمه‌ڵایه‌تی” و “گه‌شه‌دان به‌سامانی مرۆیی” ئه‌و چه‌مکانه‌ن که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت له‌ڕێگایه‌وه سنووری خۆی له‌گه‌ڵ بێدادیه‌کانی ئێستا و ئه‌و سیسته‌مه‌دا بکێشێت، که له‌سه‌ر بنه‌مای جیاکاری و سته‌م و بهشخۆری ڕاوه‌ستاوه و سه‌ره‌نجام بیگوێزێته‌وه بۆ کۆمه‌ڵگا و سیسته‌مێکی تر که دادی کۆمه‌ڵایه‌تی تیا به‌رقه‌راره و سامانی مرۆییش ڕوو له گه‌شه‌یه. که‌وایه به‌رله‌وه‌ی بچینه ورده‌کاری نێو به‌ند و خاڵه‌کانی ئه‌م ته‌وه‌ره‌وه باشتره له‌سه‌ر خودی ئه‌م دوو چه‌مکه ڕاوه‌ستین.
واتای دادی كۆمه‌ڵایه‌تی چییه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌کوێدا ڕاوه‌ستاوه؟
دادی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کێک لهوچهمکه باوانه‌یه که له که‌لتوری فکری و سیاسی دونیای ئه‌مڕۆدا پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی داگیرکردووه و له ئاستێکی فراوانیشدا به‌کارده‌برێ. به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی که حزب و ده‌زگا و ڕێکخراوه و دامه‌زراوه‌ی جۆراوجۆر، هه‌ریه‌که‌یان به‌شێوازی جیاواز، بۆ ته‌عبیرکردن له‌دوا ئامانجه‌کانیان، له په‌یڕه‌و و پرۆگرامه سیاسی و كۆمهڵایهتیهکانیاندا، جێگایان بۆ کردۆته‌وه. ته‌نانه‌ت سه‌رکرده و سه‌رۆکی وڵات، قازی و مه‌لا و قه‌شه و سه‌رۆک خێڵ، سه‌ره‌ڕای کارنامه‌ی ڕه‌ش و سه‌رکوتگه‌ری و کۆنه‌په‌رستی و ڕاسیستانهیان، به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان له دانی په‌یام و ئاماژه و ده‌ربڕینه‌کانیاندا په‌نا بۆ به‌کاربردنی ئه‌م چه‌مکه ده‌به‌ن و وه‌ک ئاوات و ئامانجێک ئه‌یده‌ن به گویێ خه‌ڵکیدا. دیاره هۆکاری ئه‌مه‌ش له‌و خاڵه‌دا خۆی ده‌رده‌خات که چه‌مکی “دادی كۆمه‌ڵایه‌تی”، له ڕه‌وتی مێژوویه‌کدا که تێیپه‌ڕاندووه، کراوه‌ته چه‌مکێکی پیرۆزکراو و موعته‌به‌ر، بۆ ته‌عبیرکردن له کۆمه‌ڵگا و داهاتوویه‌کی به‌خته‌وه‌ر و خۆشگوزه‌ران و ئازاد و پێشکه‌وتووی ئینسانی. له‌کاتێکدا خودی ئه‌م چه‌مکه، یه‌کجار ناڕۆشن و لێڵه و هه‌ڵگری واتا و مه‌به‌ست و ئامانجی جۆراوجۆر و ته‌نانه‌ت دژبهیهکیشه. به‌تایبه‌تی ئه‌م چه‌مکه له‌ڕه‌وتی مێژوودا و له‌سه‌رده‌مانی جیاجیا و له کۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌کاندا، له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه و هێز و ڕه‌وتی جیاوازی چینایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه واتا و ته‌عبیری ڕه‌نگاوڕه‌نگ و پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ واقعی مه‌وجودی لێدراوه و بۆ پاساودانی ڕاگرتنی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات، بۆداهاتوویهکی نادیار و له هه‌مانکاتدا بۆ دانی ئاوات و ئومێدێکی خه‌یاڵی، به خه‌ڵكی چه‌وساوه و زوڵم لێکراو، ده‌ستی بۆ براوه.
بۆنموونه ئاینه‌کان به گشتی دادی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک حوکمێکی خوداوه‌ند له‌سه‌ر ئه‌رز و واتای ته‌رازوویه‌ک وه‌رده‌گرێ بۆ کێشانی “عه‌دل و ئینساف” که سپێردراوه به ئه‌خلاقیات و ویژدانی پهیامبهرانێکی پیاوچاک و ئه‌قڵی حهکیمانێکی خێرخواز، تا کۆمه‌ڵگا و ئینسانه‌کان له ”شه‌ڕی شه‌یتان و فیتنه” و بوغز و کینه ده‌رکێشێ و ژیانێکی “هاوسه‌نگ/ میانه‌ڕه‌وی” و “به‌ویژدان” تهرازویهک بێت بۆ به‌رقه‌رارکردنی داد له نێوان هه‌ژاران و ده‌وڵه‌مه‌نداندا، له نێوان کۆیله و خاوه‌ن کویلهدا. که‌چی له ئه‌نجامدا، زۆرترین تاوان و بێدادی و سه‌رکوت و هه‌ڵاواردن له سایه‌ی “نیه‌تی دادوه‌رانی نوێنه‌رانی سه‌رزه‌وی خواوه‌نده‌کان” خوڵقێنراوه.
سوقرات و ئه‌فلاتون، وه‌ک یه‌که‌مین فه‌یله‌سوفانێکی سه‌رده‌می کۆنی یۆنان، “ده‌وڵه‌تی ئایدیاڵ”، له‌سه‌ر بنه‌مای “فه‌زیله‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان” و له په‌یوه‌ند به دابه‌شبوونه چینایه‌تی و كۆمهڵایهتیهکانی ئه‌و ده‌مانه‌وه و به پێداگرتن له‌سه‌ر “خه‌سڵه‌ته ناوه‌کیه‌کانی خودی ئینسان”، دادی كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاگرتن و مه‌شروعییه‌تدان به کۆیله‌یه‌تی، وه‌ک چه‌مکێکی فه‌لسه‌فی هێنایه‌کایه‌وه، که‌دواتر مشتومڕێکی فه‌لسه‌فی و تیۆری لێکه‌وته‌وه. به‌ڵام دواتر چه‌مکی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی که زیاتر له‌په‌یوه‌ند به ”تاوان و سزاوه” له بوعدێکی قانونیدا له سیسته‌می دادوه‌ری و قهزاییدا، خۆی ده‌رخست و کرایه قه‌ڵغانێک بۆ پێشگیری به ئاشوب و تاوان، “سه‌روه‌ریی یاسا”ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌موواندا، به‌عه‌داله‌ت ناساند. له‌کاتێکدا له‌ژێر سایه‌ی “سه‌روه‌ریی یاسادا”، زیندانیکردنی هه‌تاهه‌تایی، سه‌رپه‌ڕاندن و له‌سێداره‌دان و هه‌ڵواسینی ئینسان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ژیان، وه‌ک شێوازێک بۆ “ته‌نفیزی عه‌داله‌ت”، که تا ئه‌مڕۆش درێژه‌ی هه‌یه، کرایه به‌شێک له سیسته‌مه قانونیه‌کان و به‌م حاڵه‌شه‌وه چه‌مکی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌و مه‌یدانه‌کانی ئه‌خلاق، سیاسه‌ت، ئابووری و کۆمه‌ڵناسی سه‌ره‌وخوار بوه‌وه. به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ باس له عه‌داله‌تی که‌لتوری و، ئه‌تنیکی و”دادی جوگرافی”یش ده‌کرێ و له ههربوارهشدا واتای تایبه‌تی پێده‌درێ.
به‌دیاریکراویش له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌سه‌ندنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ده‌رکه‌وتنی سه‌رمایه‌دار و کرێکار وه‌ک دابه‌شبوونێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ره‌کی، چه‌مکی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕوانگه‌یه‌کی بۆرژوایی پێدرا و وه‌ک ته‌عبیرێکی ئه‌م چینه بۆ “یه‌کسانی و هاوبه‌شێتی” نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا، به‌کارهێنرا. مه‌سه‌له‌ی “کرێی عادیلانه له‌به‌رامبه‌ر ڕۆژکارێکی عادیلانه”دا، که کرێکارانی به‌ریتانیا لهجهرگهی په‌ره‌سه‌ندنی مانیفاکتۆره و ده‌رکه‌وتنی قه‌ڵشتێکی فراوان لەنێوان ژیانی هه‌ژاری و نه‌داری کرێکاران له‌لایه‌ک و ده‌وڵه‌مه‌ندان و خاوه‌ن کارگه و سه‌رمایه‌داراندا، ته‌عبیرێک بوو بۆ ته‌حقیقی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام ئه‌نگلس واته‌نی “ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌ڕوانگه‌ی ئه‌خلاقه‌وه عادیلانه‌یه، ته‌نانه‌ت به‌پێی یاساش عادیلانه بێت، به‌ڵام به به‌راورد به‌و شته‌ی که له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه عادیلانه‌یه، ئه‌شێ تائه‌وپه‌ڕی خۆی جیاوازبێت”. کرێکاران له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا، که جگه له فرۆشی هێزی کاریان شتێکی تریان نییه بۆ دابینکردنی ژیان و بژێوییان، وه‌ک چه‌وساوه‌ترین چین و به‌شی کۆمه‌ڵگا، ده‌که‌ونه په‌یوه‌ندییه‌کی نابه‌رابه‌ر و ناعادیلانهوه له‌به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌مه‌ندانی کۆمه‌ڵگادا. به‌تایبه‌تی که کاری کرێکاران له پڕۆسه‌ی کار و فرۆشتنی هێزی کاریاندا، نه‌ک هه‌ر پێداویستی و هۆیه‌کانی بژێوی خۆیان و کۆمه‌ڵگا به‌رهه‌مده‌هێنن، به‌ڵکو زیاده‌یه‌کیش ده‌خه‌نه سه‌ر بڕی ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی که له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌داراندا کۆبۆته‌وه. به‌مجۆره سه‌رچاوه‌ی داهاتی کۆمه‌ڵایه‌تی شتێکی تر نییه جگه له که‌ڵه‌که بوونی به‌رده‌وامی هێزی کاری دزراوی کرێکاران، ئه‌مه ئیتر ناعادیلانه‌ترین دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵایه‌تییه که چینی بۆرژوازی و ده‌وڵه‌ت و یاسا به دیارده‌یه‌کی “عادیلانه” ڕه‌سمییه‌تی پێداوه. له‌لایه‌کی تره‌وه سه‌رمایه‌داران بۆ ڕاگرتنی ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری، له‌چه‌ندین لاوه سته‌م و چه‌وسانه‌وه و جیاکاری به‌رهه‌مهێناوه و بگره گه‌لێک لهوستهم و بێدادییانهی که له کۆمه‌ڵگاکانی پێش خۆیدا بوونیان هه‌بووه، به میرات بردووه، له‌وانه ستهمکێشی ژنان. به‌م پێیه‌ش نیزامی سه‌رمایه‌داری وه‌ک سه‌رچاوه‌ی هه‌موو جیاکاری و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌یه‌که که له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌سه‌ر بێدادی له‌به‌رامبه‌ر کرێکاراندا ڕاوه‌ستاوه. خودی ئه‌م ڕاستییه، له‌دونیا و سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا، چینی بۆرژوازی و ده‌وڵه‌تان و سه‌رمایه‌دارانی وردودرشت و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی، به شێوازی جۆراوجۆر خستۆتهکارهوه بۆ جوانکردن و به‌ڕه‌وا و به‌عادیلانه نیشاندانی نیزامی سه‌رمایه‌داری و پێچه‌وانه کردنه‌وه‌ی دادی كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌م نیزامه‌دا. به‌تایبه‌تی کاتێک ئه‌م چه‌مکه وه‌ک دروشم و ڕێباز، وه‌ک دوائامانجی هێزولایه‌نه بۆرژوازییه‌کان، وه‌ک ڕێباز و به‌رنامه‌ی بزووتنه‌وه كۆمهڵایهتیهکانی ئه‌م چینه، له په‌یوه‌ند به هه‌لومه‌رجی داسه‌پاو و سیسته‌مه قانونی و سیاسی و ئابوورییه جیاجیاکانه‌وه به‌ده‌سته‌وه ده‌گیرێ و واتای جۆراوجۆر و جیاوازی پیده‌درێ: ئه‌مڕۆ دادی كۆمه‌ڵایه‌تی لای دیموکراتخوازه‌کان ئه‌و واتایه‌ی پێدراوه که ئه‌وه “سیسته‌می دیموکراتی”یه که له‌سه‌ر بنه‌مای “ده‌نگدانی تاک” له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌توانێ وه‌ک “ته‌رازووی عه‌داله‌ت” ڕۆڵبگێڕێ له بڕانه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا و ئازادی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تیش بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ربکات. زۆرجاریش ئه‌م پرۆسه‌یه به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی “ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی” و دوورکه‌وتنه‌وه له توندوتیژییه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. له‌کاتێکدا هه‌ژاری و بێ‌کاری، جه‌نگ و کوشتار، په‌لامار و توندوتیژی پۆلیسی و ڕاسیستی کۆمه‌ڵه دیارده‌یه‌کی زه‌قی دیموکراسی و سیسته‌مه دیموکراتیه‌کانه. له‌مه‌ش زیاتر واتای دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ناسیونالیسته‌کان که له مافی سه‌لماندنی هه‌ویه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تردا و له مافی ڕزگاری خاک و ئاوی وڵات، له ده‌ستی بێگانه، زیاتر تێناپه‌ڕێت، “ئه‌وانی تر” وه‌ک “که‌مینه” له یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا، سهرکوتدهکا و وه‌ک ئینسانی پله‌دوو چاویان لێده‌کات. لای لیبڕاله‌کانیش که تاک و تاکگه‌رایی خاڵی سه‌نته‌ره، به‌پێویست تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی تاک، له‌وانه توانا و ئاماده‌ییه‌کان، شایسته‌یی و پسپۆڕی… که هه‌ر هه‌موویان به‌رئه‌نجامی کاری ته‌خه‌سوسی و کاردابه‌شکردنی یه‌کلایه‌نه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارین، وه‌ک بنه‌مایه‌کی جێگیر بۆ پێناسه‌ی چه‌مکی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌سته‌وه ده‌گیرێ و به‌م جۆره‌ش گه‌یشتن به به‌ها فه‌ردییه‌کان به‌مانای گه‌یشتنی تاک به ”به‌رهه‌مه به‌کاربردنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان” له پرۆسه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی قازانج و سودی سه‌رمایه‌کاندا، به “هه‌قێکی ئه‌به‌دی تاک” ڕه‌سمییه‌ت پێده‌دات. له‌کاتێکدا له‌ژێر سایه‌ی عه‌داله‌تی لیبرالهکاندا ئه‌وه هه‌ر ئه‌و “تاکه مه‌حبوب”هیه، که بێ‌کاری و هه‌ژاری و ده‌یان ده‌ردوبه‌ڵای تر خنکاندویه‌تی و “تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان” له گۆشه‌ی زیندانه‌کاندا، یه‌خسیری کردووه. له‌یه‌ک وته‌دا دادی کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆدا که زیاتر ڕووی له بواری ئابووری و داهات و سامانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان کردووه، له ڕوانگه‌ی بۆرژوازی و ڕهوتهکانیهوه، زیاتر واتای “عه‌داله‌ت له دابه‌شکردندا”ی پێده‌درێ. “داهاتی کۆمه‌ڵایه‌تی وداهاتی تاک” باوترین چه‌مکن بۆ ته‌رازووکردنی عه‌داله‌ت له نێوان سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتیاندا، له‌کاتێکدا ئه‌وه پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و جێگاوڕێگای ئینسانه‌کانه له‌وێدا، که‌هه‌ر له‌پێشه‌وه بڕیاری به‌رکه‌وته‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای داوه. *
*/ */ لای مارکس و مارکسیسته‌کان، “چه‌مکی یه‌کسانی” ئاڵته‌رناتیڤی چه‌مکی دادی کۆمه‌ڵایه‌تییه. یه‌کسانی نه‌ک هه‌ر به مانای دابین کردنی ئازادیه‌کانی ئینسان و یه‌کسانییان له هه‌موو بواره‌کانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا، به‌ڵکو یه‌کسانی له به‌شداریکردن و هاوبه‌شێتی هه‌مووتاکێکی کۆمه‌ڵگا له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ستڕاگه‌یشتنی یه‌کسانیان به هه‌موو داهات و سه‌رچاوه مادی و مه‌عنه‌ویه‌کانی کۆمه‌ڵگادا، به‌م جۆره یه‌کسانی لای مارکس له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه ده‌ست پێده‌کات و شۆڕده‌بێته‌وه بۆ دابه‌شکردنی به‌رهه‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌موو بواره‌کانی تر. به‌مجۆره‌ش هەر کەسێک بەوپێیەی کە ئینسانە و چاوی بە کۆمەڵگەی ئینسانی هەڵهێناوە بە یەکسانی لە هەموو نیعمەتەکانی ژیان و بەروبوومی کاری هاوبەشی ئینسانەکان بەهرەمەند دەبێت. “لە هەر کەسێک بەپێی توانای و بۆ هەرکەسێک بەپێی پێویستیەکانی، ئەمە بنەمایەکی سەرەکی کۆمەڵگەی یه‌کسانی و ئازادی کۆمۆنیستییە”.
شۆڕشی کۆمۆنیستی که نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چینی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ڕوخێنێ، به‌ڵکو موڵکدارێتی تایبه‌تی و کاری به‌کرێ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و کۆمه‌ڵگای کارکردوان داده‌مه‌زرێنێ، به‌ئاڕاسته‌ی پوکانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و چینه‌کان و كاڵا و پاره و بازاڕ… وهه‌موو بنیاده‌کانی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری.. به‌جۆرێک که یه‌کسانی واقعی كۆمه‌ڵایه‌تی دادی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌به‌ربکات.
به‌ڵام چه‌مکی دادی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رچۆنێک بێت و به‌هه‌ر مانایه‌ک بێت، له‌وه‌ته‌ی په‌یدابووه تا ئێستا، خۆی به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌یه که جیاکاری جۆراوجۆر، سته‌م و چه‌وسانه‌وه، له‌نێوان ئینسانه‌کاندا و له‌لایه‌ن به‌شێکی کۆمه‌ڵگاوه به‌رامبه‌ر به به‌شه‌که‌ی تر، یه‌ک واقعیه‌تی حاشاهه‌ڵنه‌گره و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له قاڵبی سیستمه سیاسی و ئابووری و قانوونیهکاندا ڕێکخراوه، به‌م پێیه‌ش خه‌بات و هه‌وڵی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌ردیی ئینسانه‌کان بۆ گۆڕینی ئه‌م واقعیه‌ته و کۆتاییهێنان به سته‌م و چه‌وسانه‌وه، کرده‌یه‌کی به‌رده‌وامه که ”دادی كۆمه‌ڵایه‌تی” به‌واتای جۆراوجۆری کردۆته ئاڵاکه‌ی. له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تی به‌دیهێنان و دابینکردنی دادی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی پرسێکی گرنگه تا به کرده‌وه پیشانمان بدات که چ ئاستێک و چ جۆرێک له جۆره‌کانی سته‌م و جیاکاری تێپه‌ڕاندووه و له‌سایه‌ی چ نیزامێکدا، ڕێچکه‌ی به‌ره‌و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی گرتووه؟ “ڕیفۆرم و چاکسازی”، “ده‌ستور و په‌یماننامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی”، “به‌رنامه و هوشیاری”، تا ده‌ستبردن بۆ شۆڕش و ڕاپه‌ڕین… ئه‌مانه ڕێبازگهلێکن که له پێناو گه‌یشتن به‌دادی کۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌لایه‌ن ئه‌حزاب و ڕه‌وتگه‌لی جیاجیاوه، ده‌ستیان بۆ براوه و له‌مێژوودا نموونه‌یان زۆره.
ئێستا به‌دوای ئه‌م قسهوباسانهدا با بزانین بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شوێن هه‌ڵگرتنی چ جۆره جیاوازی و بێدادییهکهوهیه و چ ڕێبازیکی له‌به‌رامبه‌ردا گرتۆته‌به‌ر و سه‌ره‌نجام چ واتایه‌کی به‌م چهمکهداوه؟
له په‌یوه‌ند به وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌وه، سه‌ره‌تا پرۆگرام هه‌ست به ”جیاوازییه‌کان و بێدادییه‌کان” ده‌کا و ده‌نووسێت:
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌ستی پێده‌کرێ بێبه‌رنامه‌یی حکومه‌ته له پێگه‌یاندنی سامانی مرۆیی‌دا، بڵاوبوونه‌وه‌ی بێدادییه لەنێوان كەرتە كۆمەڵایەتییەكاندا، لە نێوان هەژار و دەوڵەمەند، نێر‌و مێ، دەسەڵاتدار و بێدەسەڵات، گوندی و شاری و خەڵكی ئەم ناوچە و ئەو ناوچه.
له‌م ده‌ربڕینه‌ی سه‌ره‌وه‌دا پڕۆگرام له دوو ئاستدا جیاوازیه‌کان و بێدادی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستنیشان کردووه، یه‌که‌میان: ”بێ به‌رنامه‌یی حکومه‌ت له پێگه‌یاندنی سامانی مرۆیی‌دا”، و دووه‌میشیان: “بڵاوبوونه‌وه‌ی بێدادیه له نێوان که‌رته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان” و “بیدادی جوگرافیه”، یانی “جیاوازی نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند، نێر و مێ، ده‌سه‌ڵاتدار و بێده‌سه‌ڵات، گوندی و شاری و خەڵكی ئەم ناوچە و ئەو ناوچه”یه!
له‌باره‌ی خاڵی یه‌که‌مه‌وه ئێمه دواتر له‌سه‌ر واتای ده‌سته‌واژه‌ی “سامانی مرۆیی” و ئه‌و ئاماژانه‌ی که بۆ لێڵكردنی واقعیاته چینایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان پشتی پێبه‌ستراوه، ڕاده‌وه‌ستین، به‌ڵام لێره‌دا ده‌پرسین ئایا “حکومه‌ت بێبه‌رنامه‌یه له پێگه‌یاندنی سامانی مرۆیی‌دا”، بۆیه وا “سامانی مرۆیی” له‌گه‌ڵ جیاوازی و ناعه‌داله‌تیدا به‌ره‌وڕوو کراوه‌ته‌وه، یان خودی ئه‌م حکومه‌ت و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، وه‌ک نوێنه‌ری چینی سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌ندان و خاوه‌ن کۆمپانیاکان، سه‌رچاوه و هۆکارێکی سه‌ره‌کییه بۆ ڕاگرتن و به‌رینکردنه‌وه‌ی “بێدادی و جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان” و ته‌واوی نه‌خشه و به‌رنامه و پلانه‌کانیشی بۆ قوڵکردنه‌وه‌ی ئه‌م جیاوازی و بێدادیه؟
بێگومان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که ئه‌زمونی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستکه‌وتی “هه‌مووگه‌لی کوردستان” ده‌زانێ و له‌سه‌رو ناسنامه‌ی چینایه‌تی و سه‌رمایه‌داری بوونه‌که‌یه‌وه ده‌یناسێنێ، ده‌یه‌وێت پێمان بڵێ که حکومه‌تی ئێستا حکومه‌تی هه‌مووانه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌سته‌ی فه‌رمان به‌ده‌سته بێبه‌رنامه‌یه، بۆیه “سامانی مرۆیی” له‌گه‌ڵ جیاوازی و بێدادی به‌ره‌وڕووه! ئه‌م بۆچوونه‌ش له بنه‌ڕه‌ته‌وه پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ واقعیه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان، به‌تایبه‌تی حکومه‌ت له کوردستاندا وه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئامرازێکی ده‌ستی چینی بۆرژوازی، فه‌لسه‌فه‌ی بوون و مانه‌وه‌ی گرێدراوه به پاراستن و فراوانکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی کار و سه‌رمایه و هه‌رزان ڕاگرتنی هێزی کاری کرێکاران و دانیشتوانی ئامادەبهکار، تاله‌م ڕێگایه‌وه که‌شوهه‌وای ئارام و له‌بار بۆ که‌ڵه‌که‌ی هه‌رچی زیاتری قازانجی سه‌رمایه لە‌ده‌ستی چینی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن کۆمپانیاکان و بازرگاناندا، هه‌ڵخڕێنێ. له‌ڕاستیدا ئه‌م حکومه‌ته نه‌ک بێبه‌رنامه نه‌بووه، به‌ڵکو ته‌وای به‌رنامه و هه‌وڵه‌کانی ڕووی له قوڵکردنه‌وه و وفراوانکردنهوهی ئه‌و قه‌ڵشته چینایه‌تیه‌یه که لەنێوان خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش له‌لایه‌ک و سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاتداران له‌لایه‌کی تره‌وه له‌ئارادایه. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه ئه‌وه‌یه که هه‌موو که‌سێک ده‌توانێ شاهیدی له‌سه‌ر ئه‌وه بدات که له سه‌رده‌می دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه، سه‌رهه‌ڵدانی “توێژی فیرعه‌ونه‌کان”، خاوه‌نانی کۆمپانیای وه‌به‌رهێنان و بازرگانی، ڕیزێك له به‌ڵێنده‌رانی گه‌وره و مامناوه‌ند و بچوک، که به‌پێی به‌رنامه‌ی حکومه‌ت له ده‌وری خستنه‌گه‌ڕی سه‌دان پڕۆژه‌ی ژێربینایی و بازرگانی، له ده‌وری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هه‌نارده‌کردنی بۆ ده‌ره‌وه، که‌وتنه سه‌رقاچ و له‌به‌رامبه‌ر کرێکاران و زهحمتکێشاندا، دابه‌شبونێکی فراوان و هه‌ست پێکراویان جێخست. دواتریش که سه‌رمایه‌داری کوردستان گیرۆده‌ی قه‌یران بوو دیسانه‌وه به‌رنامه‌ی حکومه‌ت جگه له په‌لاماردان بۆ سه‌ر سفره‌ی خه‌ڵک و لێگرتنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کان، زۆرینه‌ی کرێکاران و فه‌رمانبه‌رانیان له‌گه‌ڵ چاره‌که مووچه‌دا به‌ره‌وڕوو کرده‌وه.. له‌هه‌ردوو ئه‌م قۆناغه‌دا، کارنامه‌ی حکومه‌ت ڕۆشنه و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی و ویستی سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاتداران چۆته پێشه‌وه، کارنامه‌یه‌ک که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نایه‌وێت بیبینێ و به یه‌کجاری خۆی لێلادهدات.
دووەم؛ له‌باره‌ی ده‌سته‌واژه‌ی “بێدادی له‌نێوان که‌رته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا”، پڕۆگرام دابه‌ش کردنێکی ڕواڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی پیشه و ڕه‌گه‌ز و جوگرافی، داهێناوه و به “بێدادی”ه‌وه به‌ستویه‌تیه‌وه! له‌کاتێکدا خودی ئه‌م جیاوازیانه به‌رهه‌می کاری پسپۆڕی و کاردابه‌شکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری سه‌رمایه‌دارین و له پێداویستی هه‌بوونی چینه‌کان و جیاوازیه‌کانی نێوانیانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه. که‌سێک ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دابه‌شبوونه ڕواڵه‌تییانه بڕوانێ ده‌بێ واقعیه‌ته چینایه‌تی وئابووریه‌کانی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری، به ئه‌سڵ و سه‌رچاوه وه‌ربگرێ، ئه‌گه‌ر نا ناتوانێ ده‌رکێکی ڕۆشن و زانستی لهجیاوازیهکان بدات به‌ده‌سته‌وه. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م دیده ڕواڵه‌تیه‌وه، کاتێک که ”هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند” وه‌ک دوو که‌رتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌فه‌رز وه‌رده‌گرێ، ده‌بێ پێمان بڵێت که کێ هه‌ژاره‌و کێ ده‌وڵه‌مه‌نده؟ ئایا دیارده‌ی هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی له ده‌ره‌وه‌ی چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بوونی واقعی هه‌یه؟ له‌مه‌ش زیاتر ئه‌وه‌ی که “نێر و مێ” وه‌ک دوو که‌رتی جیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تی ناسێنراوه، پڕۆگرام له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسیاره به‌ره‌وڕوو ده‌کاته‌وه، که ئایا ژن یه‌کسانه به مێ و پیاو یه‌کسانه به نێر؟ له‌باره‌ی بێدادی له نێوان گوند و شار و خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه و ئه‌و ناوچه‌یه‌شه‌وه، ده‌پرسین ئایا ئه‌م “بێدادی جوگرافیه” دروستکراو و به‌رهه‌می بێبه‌رنامه‌یی حکومه‌ته، یان ڕیشه‌ی له نیزامی سه‌رمایه‌داری و یاساکانی په‌ره‌سه‌ندنی ناهاوتا و چه‌قبه‌ستی سه‌رمایه‌دایه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بۆ نووسه‌رانی پڕۆگرام جێدێڵین، به‌ڵام هونه‌ر له‌وه‌دا چییه که‌وا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌وجۆره، بێدادیه‌کان و جیاوازیه‌کان ده‌ناسێنێ؟
ئێمه له به‌شه‌کانی پێشووتری ئه‌م باسه‌دا، ئاماژه‌مان بۆ ئه‌و خاڵه کردووه که چۆن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک هه‌ر حزبێکی ناسیونالیستی، ناسنامه‌ی قه‌ومی و ”کوردبوون”ی کردۆته بنه‌ما و چوارچێوه‌یه‌کی “لێکچوو و هاوبه‌ش” بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو دانیشتوانی کوردستان تا هه‌م سه‌رمایه‌داری بوونی کۆمه‌ڵگای کوردستان و هه‌م دابه‌شبوونی به‌سه‌ر چینی کرێکار و سه‌رمایه‌داردا، وه‌ک دووچینی سه‌ره‌کی، به‌جۆرێک له جۆره‌کان ئینکاربکا و له‌بری ئه‌مه‌ش “که‌رته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ” وه‌ک بێدادی و جیاوازیه‌کان” بناسێنێ. بێگومان به‌های هونه‌ری ئه‌م داهێنانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که واتایه‌کی تایبه‌ت به دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بدا وه‌ک ئه‌وه‌ی که چینی بۆرژوازی کورد و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌یخوازێ. به‌ڵام بۆ ڕۆشنکرنهوهی زیاتری ئه‌م حوکمه با بزانین پرۆگرام چ واتا و وێنایه‌ک له ”چه‌مکی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی” ده‌دات به‌ده‌سته‌وه و له‌چ رێگایهکیشهوه هه‌وڵی به‌دیهاتنی ده‌دات، له‌م په‌یوه‌نده‌شدا پرۆگرام ده‌ڵێت:
هه‌رێمی کوردستان، له‌پاڵ بنیاتنانی ژێرخان و گه‌شه‌ی ئابووریدا، پێویستی به بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروسته که ده‌سته‌به‌ری بنیاتنانی که‌سایه‌تی مرۆڤ بکا وه‌ک بونه‌وه‌رێکی ئازاد و به‌رهه‌مهێن و خاوه‌ن ئه‌رک و ماف، پێویستی به پیاده‌کردنی سیستمێکی په‌روه‌رده‌یی هاوچه‌رخ و دیموکرات و سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دادپه‌روه‌رانه‌یه که ئامرازه‌کانی پێگه‌یاندنی که‌سایه‌تی و بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوڵاتیان دابین بکا. چونکه دروستکردنی قه‌واره‌یه‌کی نیشتمانی به‌هێز، په‌ره‌دان به سێکته‌ره جیاوازه‌کانی وڵات، رێزگرتن له ژینگه و هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی له ئاست پێگه‌یاندنی نه‌وه‌کانی ئێستا و ئاینده‌دا، به‌بێ گەشەی سامانی مرۆیی مەیسەر نابێ.
گه‌شه‌کردنی هه‌رێم ته‌نها له‌ڕێگه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی ته‌لار و هاورده‌کردنی ئامێر و شمه‌کی بازرگانی به‌دی نایه‌ت… به‌ڵکو پێویستی به زەمینەی گه‌شه‌ی سامانی مرۆیی و دابینکردنی که‌شێکی دادپه‌روه‌رانه بۆ تاک و خێزان و توێژ و گروپه جیاوازه‌کان. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێمی ده‌زانێ که دادی کۆمه‌ڵایه‌تی ببێته به‌شێک له به‌رنامه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان و هه‌موو سێکته‌ره‌کانی هه‌رێم… له سێکته‌ری په‌روه‌رده و ته‌ندروستییه‌وه بۆ سێکته‌ری وه‌رزش و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، تا سێکته‌ره‌کانی به‌رهه‌مهێنان و خوێندنی باڵا و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات. پێویسته دادی کۆمه‌ڵایه‌تی ببێته به‌شێک له به‌رنامه‌کانی پێگه‌یاندن و گه‌شه‌دان به سامانی مرۆیی،…-هێڵه‌کان هی ئێمه‌ن-
له‌م په‌ره‌گرافانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، چه‌ند خاڵی سه‌ره‌کی ئاماده‌یه:
یه‌که‌م: “ ده‌سته‌به‌ری بنیاتنانی که‌سایه‌تی مرۆڤ.. وه‌ک بونه‌وه‌رێکی ئازاد و به‌رهه‌مهێن و خاوه‌ن ئه‌رک و ماف“، ئه‌و واتا و پێناسه تایبه‌ته‌یه، که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ چه‌مکی “دادی كۆمه‌ڵایه‌تی” کردویه‌تی. به‌ڵام مه‌به‌ست له “بنیاتنانی که‌سایه‌تی مرۆڤ” چییه؟ پرۆگرام له وه‌ڵامدا پێمانده‌ڵێت “ بونه‌وه‌رێکی ئازاد و به‌رهه‌مهێن و خاوه‌ن ئه‌رک و مافه“!! به‌ڵام دیسانه‌وه مه‌به‌ست له ”بونه‌وه‌ری ئازاد چییه‌و کێ ده‌گرێته‌وه؟ ئایا بوونه‌وه‌ری ئازاد سه‌رمایه‌دارانن یان کرێکارانن، هه‌ژارانن یان دهوڵهمهندانن، نێرن یان مێ، خه‌ڵكی شارن یان گوند؟ وه کێ ئه‌مانه‌ی ئازاد کردووه و سنووری ئازادییان تا کوێیه؟ له‌مه‌ش زیاتر “بونه‌وه‌ری به‌رهه‌مهێن و نابه‌رهه‌مهێن” کێ ده‌گرێته‌وه، ئایا سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاتداران بونه‌وه‌ری به‌رهه‌مهێنن یان کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانێک که ههمووتهمهنیان له پرۆسه‌ی کار و پێشکه‌شکردنی خزهتگوزاریهکاندایه؟ هاوکات کامانه‌یه ئه‌رک و مافه‌کان و کێ بۆ کێی دیاریده‌کات؟ پڕۆگرام که وه‌ڵامی ڕۆشن به‌م پرسیارانه ناداته‌وه، به‌پێی لۆژیک “دادی كۆمه‌ڵایه‌تی” له‌نێو ته‌مومژی ده‌سته‌واژه و وشه‌گه‌لێکی ڕۆمانسی و ئه‌خلاقی و عامگهراییدا ده‌خنکێنێ. بێگومان هونه‌ری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که نابه‌رابه‌ری و جیاوازییه چینایه‌تیه‌کان په‌رده‌پۆش بکا و واتایه‌کی بۆرژوازی به ”دادی كۆمه‌ڵایه‌تی” ببه‌خشێ تا سیسته‌می مه‌وجود و دابه‌شبوونه چینایه‌تیه‌کان و هه‌موو ئه‌و نابه‌رابه‌ریه‌ی که سه‌رچاوه‌ی لێده‌گرێ، به ئه‌به‌دی بهێڵێته‌وه. “بوونه‌وه‌ری ئازاد و به‌رهه‌مهێن” ئه‌و مانایه‌شی هه‌یه، که ئینسانی کارکرد و گوێڕایه‌ڵی سیستم و ئیشکه‌رێکی تاقه‌ت پڕوکاوبێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی پشێوییه‌ک له‌به‌رده‌م بهرهەمهێنان و بازاڕی سه‌رمایه‌داراندا، پێکبهێنێ و ئازادانه هێزی کاری خۆی بخاته خزمه‌تیانه‌وه. له‌ڕاستیدا بوونه‌وه‌رێکی ئاواش که گۆڕان له‌به‌رچاوی گرتووه تا دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بیگرێته‌وه، ئه‌و ماتریاڵه ئینسانیه‌یه که له خزمه‌تی هێنانه‌کایه‌وه‌ی “هه‌رێمێکی به‌هێز”دا به‌کاربراوه.
دووه‌م: “بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست“، ئه‌مه ئه‌و ئاڵته‌رناتیڤه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ گه‌یشتن به چه‌مکی “دادی كۆمه‌ڵایه‌تی”، باسی لێوه‌ده‌کات، ئاڵته‌رناتیڤێک جگه له‌وه‌ی که هیچ واتایه‌کی ڕۆشن نادات به ده‌سته‌وه و له ڕواڵه‌تدا وا خۆی وێناده‌کات که نه‌چێته خانه‌ی نیزام و فۆرمه ئابووری و سیاسیه باوه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه، به‌ڵام له‌واقعدا هه‌مان ئه‌و سیستمه زاڵه‌ی ئه‌مڕۆیه که به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا خۆی داسه‌پاندووه و قاچی له‌سه‌ر پشتی سه‌رمایه‌داری بوونی کۆمه‌ڵگا و جیاوازیه چینایه‌تیه‌کان و منافه‌سه و کێشمه‌کێشی به‌شه‌کانی سه‌رمایه ڕاگرتووه. وه له‌باری سیاسیشه‌وه هه‌رئه‌و سیسته‌مه‌یه که ئه‌حزابی میلیشیایی و تاڵانچی ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه. هه‌ربۆیه پرسیارێکی سه‌ره‌کی که ڕووی له‌م ئاڵتهرناتیڤهی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، ئه‌وه‌یه که مانای “کۆمه‌ڵگای ته‌ندروست” چییه و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کامانه‌یه؟ وه چۆن هاوسه‌نگی له‌نێوان جیاوازییه چینایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، ڕێکده‌خا؟ وه له‌ڕێگای چ میکانیزمێکه‌وه “بنیاتنانی که‌سایه‌تی مرۆڤ.. وه‌ک بونه‌وه‌رێکی ئازاد و به‌رهه‌مهێن و خاوه‌ن ئه‌رک و ماف” ده‌سته‌به‌رده‌کات؟ له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه “کۆمه‌ڵگای ته‌ندروست” ته‌نها ده‌توانێ واتایه‌کی ئه‌خلاقی هه‌بێ و نه هیچی تر..
سێهه‌م: پڕۆگرام چ ڕێبازێک پێشنیار ده‌کا و چ میکانیزمێک ده‌گرێته‌به‌ر تا دادی كۆمه‌ڵایه‌تی له ”کۆمه‌ڵگای ته‌ندروست”دا به‌دیبهێنی؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌نووسێت:
” پیاده‌کردنی سیستمێکی په‌روه‌رده‌یی هاوچه‌رخ و دیموکرات و سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دادپه‌روه‌رانه.. که ئامرازه‌کانی پێگه‌یاندنی که‌سایه‌تی و بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوڵاتیان دابین بکا…
وه له په‌ره‌گرافێکی دواتردا ده‌ڵیت:
“پێویستی به زەمینەی گه‌شه‌ی سامانی مرۆیی و دابینکردنی که‌شێکی دادپه‌روه‌رانه بۆ تاک و خێزان و توێژ و گروپه جیاوازه‌کان. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێمی ده‌زانێ که دادی کۆمه‌ڵایه‌تی ببێته به‌شێک له به‌رنامه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان و هه‌موو سێکته‌ره‌کانی هه‌رێم“.. پێویسته دادی کۆمه‌ڵایه‌تی ببێته به‌شێک له به‌رنامه‌کانی پێگه‌یاندن و گه‌شه‌دان به سامانی مرۆیی،…”.-هێڵه‌کان هی ئێمه‌ن-
سه‌ره‌تا با له ده‌سته‌واژه‌ی “پێگه‌یاندنی که‌سایه‌تی” بگه‌ڕێین که وه‌ک ڕێگایه‌ک بۆ گه‌یشتن به دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستی بۆبراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مانایه‌ک ببه‌خشێ. ئایا ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ی که بڕیاره به‌پێی چاکسازیه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێبگات، چ جۆره که‌سایه‌تیه‌که و چ ناسنامه‌یه‌کی هه‌یه؟ قه‌ومی و ئاینی یان سکولاریستی و ئینسانی، ناڕازی یان ملکه‌چ بۆ ده‌سه‌ڵات و پیرۆزیه‌کانی خاک و نه‌ته‌وه، شۆڕشگێڕ یان کۆنه‌پارێز، میلیشیایی یان مه‌ده‌نی؟ به‌ڵام پێده‌چێت که‌سایه‌تیه‌ک که له نه‌زه‌ر گیراوه هه‌ر ئه‌و “بوونه‌وه‌ره ئازاد و به‌رهه‌مهێن و خاوه‌ن ماف و ئه‌رکه بێت” که پێشتر له‌باره‌یه‌وه قسه‌مان کرد، له‌م باره‌شه‌وه هه‌رئه‌وه‌نده به‌سه. به‌ڵام له‌باره‌ی “سیسته‌مێکی په‌روه‌رده‌یی هاوچه‌رخ و دیموکراته‌وه” ئێمه له‌به‌شی پێشووی ئه‌م باسه‌دا و له ته‌وه‌ره‌ی “ئامانجی په‌روه‌رده‌یی، ته‌ندروستی، ژینگه‌یی و ڕۆشنبیریه‌کانی بزووتنەوەی گۆڕان”دا ئه‌م بابه‌ته‌مان خسته به‌ر باسه‌وه و په‌رده‌مان له‌سه‌ر ناوه‌رۆک و سنورە به‌رته‌سک و کۆنه‌پارێزه‌کانی ئه‌و ڕێفۆرم وچاکسازیانهمان هه‌ڵدایه‌وه که له‌م که‌رته‌دا گرتویهتهیه به‌ر. لێره‌دا بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی کرۆکی ڕه‌خنه‌کانمان له‌م په‌یوه‌نده‌دا په‌ره‌گرافێک ده‌گوازینه‌وه (خویندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م باسه، له‌به‌شی 5 دا ئاماده‌یه):
“ئێستا ئیتر ڕۆشنە کە سنووری چاکسازیەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لەبواری پەروەردە و خوێندندا، لەهەمان دۆخی مەوجوددا قەتیسە و هەڵگری ستاندارێکی کۆمەڵایەتی جیاواز لەوەی کە هەیە نییە، چونکە نە بەشێوەیەکی سەریح و ڕۆشن سیستەمێکی جیاوازی سکولاریستی و زانستگەرایی بۆئەم بوارە دەخاتەڕوو، وە نە وەک خزمەتگوزاریەکی گشتی، کە لە ئەستۆی دەسەڵاتدا بێت چاوی لێدەکات. تەنانەت بەڕۆشنی باس لە خواستی خۆڕایی کردنی پەروەدە و خوێندن لە تەمەنێکی دیاریکراوەوە بۆ تەمەنێکی تر ناکات و بەگشتی ئەم بوارە لە بازاڕی کڕین و فرۆشتندا دێڵێتەوە و هاوکات مانەوەی قوتابخانە نموونەیی و ئەهلیەکانیش، بەفەرز وەردەگرێ. تەنانەت ڕاشکاوانە قسەیەک لەسەر پاککردنەوەی پرۆگرام و بابەتەکانی پەرەوەردە و خوێندن، لەدید و باوەڕی قەومی و دینی ناکا.”
تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی به دابینکردنی “بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی”ده‌گه‌ڕێته‌وه، پرۆگرام پێمان ناڵێت که مه‌به‌ست له چ بیمه‌یه‌که و به چ ئاست‌و پێوانه‌یه‌ک ئه‌م بیمه‌یه دابین ده‌کات تا دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوڵاتیان له کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروستدا ده‌سته‌به‌ربکات؟ ئایا مه‌به‌ست لێی بیمه‌ی تێروته‌سه‌لی بێ‌کاری و ده‌ورانی نه‌خۆشی و پهكکهوتهیی و خانه‌نشینیه؟ ئایا مه‌به‌ست خۆڕایی کردنی په‌روه‌رده و خوێندن و ده‌ستڕاگه‌یشتنی هاوڵاتیانه به ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاریه‌کانی وه‌ک کاره‌با، هاتوچۆ و گه‌یاندن، سه‌رگه‌رمی، وه‌رزش، خۆپارێزی له سه‌رما و گه‌رما….؟ ئایا مه‌به‌ست له بیمه‌کردنی لانی که‌می ژیانه بۆهاوڵاتیان و په‌روه‌رده‌ی خۆڕایی مناڵان و نێوجه‌وانانه؟ ئاشکرایه که هیچ کام له‌م بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیانه جێگای مه‌به‌ستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که هه‌یه و له پرۆگرامدا ئاماژه‌ی بۆ کراوه، له چوارچێوه‌ی خێر و سه‌ده‌قه تێناپه‌ڕێت، به‌تایبه‌تی که حزبی گۆڕان لایه‌نگری که‌رتی تایبه‌تی و بازاڕی سه‌رمایه‌داران و به‌ستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌کان و پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانی هاوڵاتیانه به بازاڕی کڕین و فرۆشتن و مونافه‌سه‌ی که‌رتی گشتی و تایبه‌ته‌وه.. (ئێمه دواتر له‌باره‌ی جۆری ئه‌و بیمهیهوه زیاتر قسه ده‌که‌ین که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان شوێنی که‌وتوه).
به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چ میکانیزمێک پێشنیار ده‌کات بۆ جێبه‌جێکردنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی؟ له وه‌ڵامدا پڕۆگرام پێمان ده‌ڵێت: “دادی کۆمه‌ڵایه‌تی ببێته به‌شێک له به‌رنامه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان و هه‌موو سێکته‌ره‌کانی هه‌رێم “! وه‌یان ئه‌وه‌ی که “دادی کۆمه‌ڵایه‌تی ببێته به‌شێک له به‌رنامه‌کانی پێگه‌یاندن و گه‌شه‌دان به سامانی مرۆیی”!! هه‌مان تاس و هه‌مان حه‌مام!!.. ئێستا ئیتر ڕۆشنه میکانزمێک که پشتی پێبه‌ستراوه هه‌مان حکومه‌ت و وهزارهتخانهکانیهتی، که کارنامه‌ی گه‌نده‌ڵی و تاڵانچێتیهکهی بۆ ساده‌ترین که‌س ئاشکرایه. ئه‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه که به خه‌یاڵی کوردایه‌تی و نیشتمان پهروهرێتیهوه که‌وتۆته شوین چاکسازیکردنی ده‌سه‌ڵات و حوکمه‌تێک که خۆی سه‌رچاوه و هۆکاری نابه‌رابه‌ری و بێدادیه، حکومه‌تێک که ژیانی فیرعه‌ونانه‌ی بۆ ده‌سته‌یه‌کی فه‌رمانڕه‌وا پێکهێناوه و بانکه‌کانی جیهانیان پڕکردوه له ملیاره‌ها دۆلار، که‌چی ژیانی هاوڵاتیانی ژێرده‌ستیان به‌چاره‌که مووچه‌یه‌ک له‌قاڵبداوه. ئایا حکومه‌تێکی ئاوا ده‌توانرێ ته‌عدیل بکرێ و به‌رپرسیارێتی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروستی پێ بسپێردرێت و وه‌زاره‌ته‌کانی بکرێنه قازی له جێبه‌جی کردنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تیدا؟ ئایا ئه‌مه چاوبه‌ستکردن و له‌خشته‌بردنی جه‌ماوه‌ر و ڕاگرتنیان نییه له‌ژێر سایه‌ی هه‌مان سیسته‌می حوکمڕانی و ئابووریدا، به‌ناوی دادی کۆمهڵایەتییهوه؟*
*/ هه‌روه‌ک له‌پێشه‌وه بهڵینماندا، قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر، ده‌سته‌واژه‌ی”سامانی مرۆیی” بکه‌ین، که چه‌ندین جار پرۆگرام ئاماژه‌ی بۆکردووه و له په‌یوه‌ند به‌واتای دادی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بڕگه و په‌ره‌گرافه‌کانی ئه‌م ته‌وه‌ره‌ی پێڕازێندراوهتهوه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی که پڕۆگرام پێمان ناڵێت مه‌به‌ست له “سامانی مرۆیی” چییه و کام به‌شی کۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه؟ به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆ مه‌کته‌بی فکری “ئابووری بوژانه‌وه‌و په‌ره‌سه‌ندن” ده‌گه‌ڕێته‌وه که زیاتر وه‌ک چه‌مکێک له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌کانی ئابووری ناسیه‌وه له‌به‌رامبه‌ر “وڵاتانی سێهەم”دا به‌کاربراوه. به‌تایبه‌تیش ئه‌و ده‌زگایانه‌ی که له بوار و پڕۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه و په‌ره‌دان به ئابووری وڵاتانی دواکه‌وتوودا، ده‌ستبه‌کارن (بۆنمونه دازگاکانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌مباره‌وه). به‌پێی ئه‌م مه‌کته‌به فکریه “سامانی مرۆیی” به‌واتای گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ “توانا و ئاماده‌ییه ئه‌قڵی و جه‌سته‌ییه‌کانی دانیشتوانی ئاماده به‌کار” و وه‌گه‌رخستنی پسپۆڕی هونه‌ری و ته‌کنیکیان بۆ پێشخستنی مه‌ودای به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ژێر سایه‌ی سیاسه‌ت و نه‌خشه‌کانی ده‌وڵه‌تدا. به‌پله‌ی سه‌ره‌کی ده‌سته‌واژه‌ی “سامانی مرۆیی” له‌لایه‌ک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و واقعیه‌ته‌یه که له”وڵاتانی سێهه‌م” و ئه‌و وڵاتانه‌ی که گیرۆده‌ن به دواکه‌وتوویی ئابووری، ده‌بینرێ، ئه‌ویش به‌وه‌ی که ئه‌م وڵاتانه خاوه‌نی سامانێکی زۆری سروشتین، له‌وانه سه‌رچاوه‌کانی وزه، ئاو وکانزا، سروشتی له‌بار، پێگه‌ی جوگرافی. به‌ڵام سه‌رچاوه‌کانی هێزی کار “واته سامانی مرۆیی” له ڕووی ئه‌قڵی و زانستی و ته‌کنۆلۆژییه‌وه، دواکه‌وتوو و نه‌خوێنده‌وار و هه‌ڵگری هیچ پسپۆڕییه‌ک نییه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه مه‌بده‌ئێک که ئه‌م چه‌مکه‌ی له‌سه‌ر ڕاوه‌ستاوه، ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت: “ئه‌وه ته‌نها سامانی سروشتی نییه که ئابووری وڵات پێشده‌خات، به‌ڵکو سامانی مرۆیی وه‌ک ئه‌قڵ و جه‌سته و خیبره، فاکتۆرێکی بڕیارده‌ره”، له‌م پێوه‌نده‌شدا شۆڕشی یێشهسازی و ته‌کنۆلۆژی له وڵاتانی ڕۆژئاوادا، به لایه‌نی پێشکه‌وتوویی “سامانی مرۆییه‌وه وه‌ک ئه‌قڵ و جه‌سته و خیبره” گرێده‌درێته‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری و که‌ڵه‌که و خۆزیادکردنی توانای به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌رمایه و هێزی کاره‌وه هه‌یه، نه‌ک لایه‌نی ئه‌قڵی. ته‌نانه‌ت خودی دیارده‌ی دواکه‌وتوویی وڵاتانی سێهه‌م یه‌کێک له ئه‌ڵقه ته‌واوکاره‌کانی پێشکه‌وتنی سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوایه وه‌ک حه‌وزه و بازاڕێک بۆ ده‌وران و وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی جیهانی و کارتیله‌کانی (بۆ ئه‌م باسه بگه‌ڕێره‌وه بۆ کاری به‌رهه‌مهێن و نابه‌رهه‌مهێن- وتاری مارکس دیدگای سۆسیالیستی ژماره5) به‌ڵام واتای ده‌سته‌واژه‌ی “گه‌شه‌دان به سامانی مرۆیی” هه‌رچیه‌ک بێت، هێنانه‌وه و پشت پێبه‌ستنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌م ده‌سته‌واژه‌یه له په‌یوه‌ند به‌دادی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، هه‌رئه‌و مه‌به‌سته‌ی له‌پشته که له‌ژێر ئه‌م ئاڵایه‌دا هێزی کاری ئاماده‌بووی کوردستان ڕاکێشێته نێو پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری کوردستانه‌وه تا هه‌رێمێکی به‌هێز دامه‌زرێنێ، که دیاره به قیمه‌تی پڕوکاندن و کارپێکردن و چه‌وسانه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و وه‌گه‌ڕخستنی توانا ئه‌قڵی و جه‌سته‌ییه‌کانیان به‌دی دێت و ئه‌مه‌ش له‌ژێر ناوی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و”پێگه‌یاندنی سامانی مرۆیی‌دا ببرێته پێشه‌وه.
سه‌ره‌نجام له‌کۆی ده‌ربڕینه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌و سه‌رنجانه‌ی که له‌م په‌یوه‌نده‌دا خستمانه‌ڕوو ئه‌و ڕاستیانه ده‌رده‌که‌وێ که هه‌م واتای “دادی كۆمه‌ڵایه‌تی” و هه‌م ئاڵته‌رناتیڤێک که ئه‌م داده‌ی تیا به‌دی دێت وه خودی ڕێباز و میکانیزمێک که بۆی ده‌ستنیشان کراوه واتا و ڕێباز و میکانیزمێکی بۆرژواییه و له بنه‌ڕه‌ته‌وه مانه‌وه‌ی سیسته‌می ئابووری و سیاسی و قانوونی ئێستای به بنه‌ما وه‌رگرتووه هاوکات پشتی به ده‌سه‌ڵات و وه‌زاره‌تخانه‌ی حزبه میلیشیایی و گه‌نده‌ڵه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌ستووه. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، به‌ڕاشکاوانه ده‌توانین ئه‌وه بڵیێین که ئه‌و مه‌به‌ست و ئامانجه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ژێر ناوی “دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌دان به سامانی مرۆیی”ه‌وه شوێنی که‌تووه، بریتیه له ته‌عدیل کردن و جوانکردنی سیسته‌می حکومڕانی بۆرژوازی کورد و حزبه قه‌ومی و ئیسلامیه‌کانی، هاوکات بریتیه له پێکهێنانی هاوسه‌نگی له نێوان ژیانی فیرعه‌ونانه‌ی چینی ده‌سه‌ڵاتدار و زۆرینه‌ی بێبه‌شانی کۆمه‌ڵگا و ڕزگارکردنی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی ئێستا له ناته‌واویه‌کان و ئه‌ودیارده دزێوانه‌ی که له به‌رچاوی خه‌ڵکن و هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ژێرناوی چاکسازی و ڕیفۆرمدا، که ڕێچکه‌ی به‌ره‌و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی گرتووه، ناوزه‌دبکات.. به‌ڵام بۆ زیاتر سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستیانه، وه‌رن با پێکه‌وه چاوێک به‌و به‌ندانه‌دا بگێڕین که له‌م ته‌وه‌ره‌دا پڕۆگرام خاڵبه‌ندی کردوون.
1/ دادی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ژاری و بێ‌کاری؛
له‌م باره‌وه پرۆگرام ده‌نوسێت:
“ کارکردن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هەژاری و بێ‌کاری لەسەر ئاستی خێزان و تاكەكەس، لەپێناو بەرزكردنەوەی دەرامەتی تاك و خێزان، بوژاندنەوەی باری دارایی و بژێویی ئەو هاوڵاتیانەی كە لە خوار هێڵی هەژارییەوەن، هاوکاریکردنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی دووچاری قه‌یرانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی ده‌بنه‌وه” .-هێڵه‌کان هی ئێمه‌ن-
ئه‌گه‌ر بۆچونه‌کانی نێو ئه‌م چه‌ند ڕسته‌یه به بنه‌ما وه‌ربگرین ئه‌وا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌که‌م: که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و بێکاریی (نه‌ک بنبڕکردن ونههێشتن)، کردۆته ئامانجێک بۆ گه‌یشتن به دادی کۆمه‌ڵایه‌تی.. ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه دێت که واتا و ئاستی به‌کاربردنی “چه‌مکی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی” ڕێژه‌ییه و موتڵه‌ق نییه و به ئاستێک له ئاسته‌کان بێدادی و نابه‌رابه‌ری له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، بێکار و لهسهرکاردا ده‌هێڵێته‌وه، چونکه سه‌ره‌ڕای که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و بێ‌کاری هێشتا که‌سانێک هه‌رهه‌ن له‌چاو که‌سانیکی تردا کاریان هه‌یه و ده‌رامه‌تیان به‌رزتره. دووه‌میش: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان مه‌سه‌له‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ده‌رامه‌ت و بووژانه‌وه‌ی دارایی ب هتهنها بۆ ئه‌و به‌شه له هاوڵاتیان به ئامانج ده‌گرێ وده‌یخاته ده‌ستوری خۆیه‌وه که له “خوار هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن” وه‌یا دوچاری قه‌یرانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی ده‌بنه‌وه”! ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه به مانای ڕێژه‌یی کردنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تیه، چونکه “به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ده‌رامه‌ت و بژیوی تاک و خێزان” وه‌ک ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کردویه‌تی به پێوانه‌یه‌ک بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ژاری و بێ‌کاری، له ده‌ره‌وه‌ی ستانداردێکی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستێک لهب ژێوی شایسته، که هه‌موو کۆمه‌ڵگا بگرێته‌وه، باس لێوه‌ده‌کات. ئه‌مه‌ش دووباره مامه‌ڵه‌یه‌کی کرچ‌وکاڵ و ناته‌واو وسه‌ره‌نجام نایه‌کسان له په‌یوه‌ند به‌چه‌مکی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌لمێنێ. ئه‌م خاڵه کاتێک ڕۆشنتر خۆی ده‌رده‌خات که بزوته‌نوه‌ی گۆڕان باس له بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌کا، که دواتر لهبهرهیهوه قسه‌ده‌که‌ین. به‌ڵام ڕیشه‌ی ئه‌م جۆره له مانا کردنه‌وه‌یه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌چه‌مکی دادی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له کوێدایه؟
له کۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆدا، هه‌ژاری وبێکاری سه‌رچاوه له نیزامی سه‌رمایه‌داری ده‌گرن و وه‌ک دووخاسیهتی زاتی و دانه‌بڕاوی ئه‌م نیزامه، تا مانه‌وه‌ی درێژه‌یان ده‌بێ. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆی به لایه‌نگری ئابوری بازاڕ و که‌رتی گشتی و تایبه‌ت و سه‌رمایه‌ی ئه‌هلی و حکومی ده‌زانێ ومه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ی له‌ده‌ستوردا نییه، به‌پێویست ناتوانێ و نایه‌وێت بن بڕکردنی هه‌ژاری و بێ‌کاری بخاته به‌رنامه‌ی خۆیه‌وه، بۆیه ناچاره باس له که‌مکردنه‌وه‌یان بکا و ئه‌م “که‌م کردنه‌وه‌یه‌ش” ته‌نها ئاڕاسته‌ی به‌شێکی کۆمهڵگابکا.
به‌جیا له‌م ڕاسته‌یش، پرسیارێکی سه‌ره‌کی که یه‌خه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرێ ئه‌وه‌یه که له‌ژێرسایه‌ی ئابوری سه‌رمایه‌داری کوردستاندا، تا چه‌ند و به چ ئاستێک توانای که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و بێ‌کاری هه‌یه؟
له‌ڕاستیدا هه‌ژاری وبێکاری دیارده‌یه‌کی له‌مێژینه‌ی کۆمه‌ڵگا چیانهیهتیهکانه وه له هه‌ر قۆناغیکدا له ده‌وری کارکرده ئابوریه‌کان و خاسیه‌ته‌کانی فۆرمی به‌رهه‌مهێنان ده‌رده‌که‌ون. له نیزامی کۆیله‌یه‌تیدا، هه‌ژاری و نه‌داری له ده‌وری خاوه‌نداریه‌تی کۆیله، و کاری کۆلایه‌تی و بهکۆیهله بوون و بازرگانی پێوه‌کردنی وه‌ک کاڵا به وێنه‌ی سیستمێک، که کۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر کۆیله و خاوه‌ن کۆیله‌دا دابه‌ش ده‌کات، هه‌ژاری وبێکاری هه‌م مانا په‌یداده‌کا و هه‌م چهقدهگرێ و دواتر له بوعدێکی فراواندا ده‌رده‌که‌وێته‌وه. له کۆمه‌ڵگای ده‌ره‌به‌گایه‌تیشدا، هه‌ژاری و بێ‌کاری له چوارچێوه‌ی سیسته‌می خاوه‌ندارێتی زه‌وی و کاری بێگاری جوتیاری، که کۆمه‌ڵگا له شێوه‌یه‌کی گشتیدا، به‌سه‌ر ده‌ره‌به‌گ و جوتیاردا دابه‌شده‌کات، خۆیان ده‌رده‌خه‌ن. که‌سێک ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هه‌ژاری و بێ‌کاری له‌م جۆره کۆمه‌ڵگایانه‌دا، نه‌هێڵێ وه‌یا که‌می بکاته‌وه ده‌بێ بکه‌وێته شوێن هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌ما ئابوریه‌وه که ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی له‌سه‌ر ڕاوه‌ستاوه، یانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کویله‌یه‌تی بوون وخاوهنداریتی بۆ کۆیله‌کان، یانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بێگاری و خاوه‌ندارێتی بۆ زه‌وی. که‌سێک که به‌شوین قه‌ڵه‌وکردن وباش بژێوی کۆیهلهیهتیهوه بێت، ئه‌توانێ هه‌ژار کردنی کویله که‌م بکاته‌وه، به‌ڵام ناتوانێ کویلهبوونی ئینسان وه‌ک هه‌ژارترین که‌سی کۆمه‌ڵگا، هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت له ڕێگای ڕێکه‌وتنی نێوان دره‌به‌گ و جوتیاردا، بهسوغره کردنی زه‌وی، له‌یه‌ک به‌ش بۆ چوار به‌شه‌وه (1/4) بگۆڕێ بۆ دوبه‌ش به‌چوار (2/4) و شێ به‌ش به‌چوار به‌ش (3/4)، دیسانه‌وه توانیویه‌تی هه‌ژاری جوتیاران بهڕیژهیهک که‌م بکاته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانیوه، نیزامی بیگاری پێکردنی جوتیار هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و له بازنه‌ی “ئینسانی هه‌ژار” دهریکێشێ. به‌ڵام هه‌ژاری وبێکاری له نیزامی سه‌رمایه‌داریدا، تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و له زنجیره یاسا و کارکردێکی کوێرانه‌ی ئابوریه‌وه ئاڵاوه و له‌ولاشه‌وه، له‌ژێر کاریگه‌ری باوه‌ڕ و ئایدیۆلۆژیا و پروپاگه‌نده‌ی چینی ده‌سه‌ڵاتداردا، وه‌ک دوو دیارده‌ی ئه‌به‌دی وسروشتی، وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌شێکه خواوه‌ند بهئینسانهکانی به‌خشیوه، له زه‌ینی کۆمه‌ڵگادا جێگایان بۆکراوه‌ته‌وه. هه‌ژاری وبێکاری له‌م نیزامه‌دا، ڕیشه‌یان له کاری به‌کرێ وموڵکدارێتی تایبه‌تی چینی سه‌رمایه‌دار و ده‌سه‌ڵاتداراندایه بۆ ئامڕاز وهۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، نیزامێک که سه‌رمایه‌دار ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام کارنه‌که‌ره، له‌به‌رامبه‌ریشدا، کرێکار هه‌ژاره، به‌ڵام ئینسانی کارگه‌ره.
له‌م نیزامه‌دا قه‌واره‌ی سه‌رمایه و قازانجه‌که‌ی داهاتی تاکی سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌که‌ی دیاری ده‌کات، به‌ڵام بۆ کرێکار، کرێ وئاستهکهی داهاتی تاکی کرێکار و ڕێژه‌ی ههژاربونهکهی دیاری ده‌کات. به‌م پێیه‌ش قازانجی سه‌رمایه و کرێ وڕێژه بهرزونزمهکانی هه‌ریه‌که‌یان له به‌رامبه‌ر ئه‌ویتردا، هاوکێشه‌یه‌که بۆدیاری کردنی ئاستی دوڵه‌مه‌ندی وهه‌ژاری سه‌رمایه‌دار و کرێکار. به‌واتایه‌ک یتر تا ئاستی کرێ نزم ێیت و به‌ره‌و خواره‌وه ببرێت قازانجی سه‌رمایه ڕوی له‌زیاد بوون وبهرزبوونهوهیه، به‌م جۆره‌ش کرێکار هه‌ژارتر و سه‌رمایه‌داران ده‌ڵه‌مه‌ند تر ده‌بن، له‌م په‌یوه‌نده‌شدا بێ‌کاری میکانیزمێکه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کرێ و له خواره‌وه ڕاگرتنی داهاتی چینی کرێکار به‌گشتی. له‌ئاستێکی گشتی تردا کارکردی ئه‌م هاوکێشه‌یه به‌وه ده‌گات که بڵێین ده‌وڵه‌مه‌ندی له هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌رمایه‌داریدا، به‌ستراوه بهههژاریهوه، وه تاههژاری زۆرتر بێت ئاستی ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ندان به‌رزتره. که‌سێك بیه‌وێت هه‌ژاری و بێ‌کاری له نیزامی سه‌رمایه‌داریدا، نه‌هێڵێ ده‌بێ نیزامی کاری به‌کرێ و موڵکدارێتی تایبه‌تی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه تا دادی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌رهه‌مواندا بچه‌سپێنێ. له‌مه‌ش که‌متر که‌سێک به‌شوین که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و بێکاریهوهیه، ده‌بێ ده‌رامه‌تی ئینسانی کرێکار و ئاماده‌به‌کاری کۆمه‌ڵگا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م چینه ژیان ده‌که‌ن به‌ره‌و سه‌ره‌وه به‌رێ، ئه‌مه‌ش له ڕێگای دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگای بیمه‌کراو ودابینکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان و به‌ره‌سمی ناسینی لانی که‌می ژیانێکی هاوچه‌رخانه، بۆ ههمووتاکی کۆمه‌ڵگا وبهرپرسیارکردنی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رامبه‌ریدا. ئێمه ده‌زانین که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک هه‌ر حزبێکی بۆرژوایی، به‌شوێن هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریه‌وه نییه له کوردستاندا، به‌ڵام با بزانین بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و بێ‌کاری چ ڕێگایه‌کمان وه‌ک “دادی كۆمه‌ڵایه‌تی پێده‌فرۆشێ؟ له‌م باره‌وه پرۆگرام 3 خاڵی وه‌ک ڕێگایه‌ک بۆکه‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و بێ‌کاری ڕاگه‌یاندووه:
” – دانانی سندوقێکی نیشتمانی که بڕێک له بودجه‌ی هه‌رێمی بۆ ته‌رخان بکرێ له‌پاڵ هاوکاری هاوڵاتیان و باجی سه‌ر کۆمپانیا و هاوڵاتییە خاوه‌ن ده‌رامه‌ته به‌رزه‌کان به‌پێی یاسایه‌ک که له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌ربچێ، به پێڕەوكردنی پێوەرە ئابوریە زانستیەكان به مه‌به‌ستی پێناسه‌کردنی تاکی هه‌ژار و خێزانی هەژار و شێوازی هاوکاریکردنیان.
– چاره‌سه‌رکردنی دیارده‌ی بێ‌کاری له‌ڕێگه‌ی دابینكردنی دەرفەتی كار بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی توانای كاریان هەیه له هه‌ردو که‌رتی گشتی و تایبه‌تدا.
– دابینکردنی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و موچه‌ی خانه‌نشینی بۆ هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له که‌رتی گشتی و تایبه‌تدا کارده‌که‌ن کاتێ روبەڕوی قەیرانی تەندروستی دەبنەوە یان دەگەنە تەمەنی یاسایی خانەنشینی، له‌پێناو رێگرتن لە هه‌ڵاوسانی که‌رتی گشتی حکومه‌ت و هاندانی که‌رتی تایبه‌ت.”-هێڵه‌کان هی ئیمه‌ن-
له‌په‌یوه‌ند به‌م خاڵانه‌وه:
خاڵی یه‌که‌م/ دانانی بڕێک له بودجه‌و هاوکات وه‌رگرتنی باج و کۆکردنه‌وه‌ی له سندوقێکدا، جگه له‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی هه‌ژاری و بێ‌کاری سپاردووه به پرۆسه‌یه‌کی پێچاوپێچ و سه‌خت که هێشتا نه ڕێژه‌ی بودجه‌که‌ی دیاره و نهب ۆ سهرفکردنهکهشی پێناسه‌یه‌کی هه‌یه بۆ” تاکی هه‌ژار”، به ئاشکرا ڕۆڵی حوکه‌مه‌ت وه‌ک به‌رپرسیاری یه‌که‌م و ئاخر له‌به‌رامبه‌ر ژیانی هه‌ژاران وبێکاراندا ده‌شارێته‌وه و نایه‌وێت وه‌ک به‌رپرسیاری دابین کردنی خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ولانی که‌می ژیانیکی شایسته بناسرێت. ئه‌م خاڵه نه‌ک هه‌ر ناتوانێ هه‌ژاری به‌ڕاده‌یه‌کی هه‌ست پێکراو که‌مکاته‌وه بگره هه‌موو ئه‌و ئه‌و بهڵینانهش مایه‌پوچ ده‌کاته‌وه کاتێک ده‌ڵێت ” بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێمی ده‌زانێ که دادی کۆمه‌ڵایه‌تی ببێته به‌شێک له به‌رنامه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان و هه‌موو سێکته‌ره‌کانی هه‌رێم“.
خاڵی دووه‌م/ به‌ڵێنێکی درۆیه، که بکرێ “چاره‌سه‌ری دیارده‌ی بی‌کاری” له ڕێگای دابین کردنی کاره‌وه ئه‌نجامبدرێ، چونکه هیچ ده‌وڵه‌تێک، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دامه‌زراندنی “کۆمه‌لگای فوڵ جۆب- پڕکار”ی له به‌رنامه‌دا بێت، ناتوانێ هه‌موو ڕێژه‌ی ئامادهبهکارانی وڵاته‌که‌ی بخاتهکارهوه و له‌م ڕێگایه‌وه بێ‌کاری چاره‌سه‌رکات، به‌تایبه‌تی له په‌یوه‌ند به کوردستانه‌وه که مه‌ودا و سروشتی ئابوریه‌که‌ی هێشتا به‌رته‌سکه و پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژی نه‌یگرتۆته‌وه. بیگومان کار دۆزی ده‌توانێ ڕێژه‌ی بێ‌کاری که‌م کاته‌وه، به‌ڵام ناتوانێ بنه‌بڕی کات، چونکه ئه‌م دیارده‌یه وه‌ک وتمان له وجودی سه‌رمایه‌داریدایه و یه‌کێک له میکانیزمه‌کانی ڕاگرتنی ڕێژه‌ی قازانج و ڕێکخستنی ئاستی ڕوو له خواری کرێ و بژێوی چینی کرێکاره. به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ی جێگای تێڕامانه ئه‌وه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به هیچ جۆرێک به‌لای بیمه‌ی بێکاریدا ناڕوا و ئاگاهانه بازی به‌سه‌ردا داوه. لێره‌دا ده‌بێ بپرسین باشه ئه‌گه‌ر به‌شێک له خه‌ڵکی بێ‌کاری کوردستان کاریان بۆ په‌یدا نه‌بوو وه‌یان به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت به‌پێی به‌رنامه چاکسازیه ئابوریه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه له که‌رتی گشتی و نه له تایبه‌تدا، کاریان ده‌ستگیر نه‌بوو، ئه‌وکاته چی وچۆن کێشه‌ی ژیانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌کرێ؟ تاکه‌ی چاوه‌ڕوان بن و ژیانی هه‌ژاری و برسێتی ڕاکێشن؟ ئا ئه‌مه‌یه به‌رقه‌رارکردنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی؟
خاڵی سێهه‌م/ به‌وجۆره‌ی پڕۆگرام باس له دابین کردنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی وموچه‌ی خانه‌نشینی ته‌نها بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌کات که “کار له‌که‌رتی گشتی و تایبه‌تیدا ده‌که‌ن” وه‌یان ” ڕوبەڕوی قەیرانی تەندروستی بونه‌ته‌وه” وه یاخود” گه‌یشتونه‌ته تەمەنی یاسایی خانەنشینی،”..، به‌شێوه‌یه‌کی ئاگاهانه هه‌م “بیمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان” پارچه‌پارچه و کهموکوڕدهکاتهوه و به‌شێکی گرنگیان له ده‌ستور ده‌رده‌کێشێ وه‌هه‌م هه‌قی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی کوردستان بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون له بیمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌سڕێته‌وه وسه‌ره‌نجام مافی بهههرمهندبوونی هه‌ر هاوڵاتیه‌ک، له‌لانی که‌می ژیان و ستاندارێک له بژێوی و خزمه‌تگوزاری، به‌ڕه‌سمی ناناسێنێ. .. ئه‌مه‌ش ئه‌و ئاسته‌یه “له که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و نه‌داری” که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ناساندویه‌تی!
2/ دادی کۆمه‌ڵایه‌تی منداڵان و نه‌وجه‌وانان:
له‌م په‌یوه‌نده‌دا، پڕۆگرام پێمان ده‌ڵێت:
“ئەرکی حکومەتە منداڵ و نەوەی نوێ پێبگەیەنێ بەمەبەستی خوێندنی تەوزیمی، پێگەیاندنی جەستەیی و دەرونی، ئامادەکردنیان بۆ بەشداریکردن لە بواری گشتی و بنیاتنانی وڵات‌دا“..
بێگومان ئه‌وه کارێکی زۆرباشه کهپێگهیاندنی منداڵ وه‌ک ئه‌رکی حکومه‌ت دابنرێ و به‌رپرسیارێتی دابین کردنی ژیان و پێگه‌یاندنی منداڵ ونه‌وجه‌وانان، بخریته شهرسانی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت. دیاره ئه‌م ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت، یه‌که‌مین هه‌نگاوه به ئاڕاسته‌ی کردنی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی مناڵ وه‌ک کار و وه‌زیفه‌یه‌کی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام ئه‌م وه‌زیفه و ئه‌رکه له پێشه‌وه پشتی به خاسیه‌تی ئینسانی و ڕێزلینان له منالان ونه‌وجه‌وانان به‌ستبێت و به هیچ مه‌رج و ئامانجێکی سیاسی و ئابوری و ئایدیۆلۆژیه‌وه نه‌به‌سترابێته‌وه. له‌ڕاستیدا هه‌قی ژیان و دابین کردنی پێداویستیه‌کانی په‌روه‌رده و هه‌ڵدانی مناڵان و نه‌وجه‌وانان یه‌کێک له پێوانه‌کانی ئینسانی بوونی هه‌ر کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێکی حکومرانیه له دونیای ئه‌مڕۆدا. به‌ڵام پرۆگرام به‌و جۆره‌ی که ئه‌م ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی به” ئامادەکردنیان بۆ بەشداریکردن لە بواری گشتی و بنیاتنانی وڵات‌دا” به‌ستۆته‌وه، هه‌رئه‌و بۆچون و مامه‌ڵه‌یه‌ی کردۆته پره‌نسیپ، که ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ومی و دینی و ده‌سه‌ڵاته شه‌رقیه‌کان له به‌رامبه‌ر مناڵان و نه‌وجه‌واناندا گرتویانه‌ته‌به‌ر و له‌ژێر ناوی” مناڵان نه‌وه‌ی دواڕۆژن، یان وه‌ک ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یڵێت بۆ”بنایتنانی وڵات” وه‌ک “هێزی زه‌خیره” بۆ بازاری کار و سوپا و دام وده‌زگا سه‌رکوتگه‌ریه‌کانیان ئاماده‌ده‌که‌ن.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه، کارکرده‌کانی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری، که له‌سه‌ر بنه‌مای ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ته‌کانی ژیانی ئینسانه‌کان ده‌ڕوا به‌ڕێوه، ئه‌و خه‌ونی دایک‌و باوکانیش به‌رامبه‌ر بهڕۆڵهکانیان به‌تاڵ ده‌کاته‌وه، که پێیان وایه ”مناڵ بۆیه به‌خێوده‌که‌ن تا سبه‌ی که پیربوون له‌به‌ریان بحه‌سێنه‌وه”، له کاتێکدا ده‌گمه‌نه دایک و باوکێک ئه‌م خه‌ونه‌یان بۆ هاتبێته‌دی، به‌ڵکو ئاکامی ماندوبوون وسهرفکردنی ته‌مه‌نیان، مناڵه‌کانیان به هه‌ر پله و پۆست و پایه‌یه‌ک بگه‌ن و ههرپیشهیهک به‌ڕێوه‌به‌رن، ئه‌وا ده‌که‌ونه خزمه‌تی سیسته‌م ودهسهڵاتیکهوه که سه‌رمایه‌داران و ده‌ستڕۆیشتوانی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌رویه‌وه ڕاوه‌ستان. مناڵان و نه‌و جه‌وانان، ئه‌گه‌ر ببنه کرێکار و پیشه‌وه‌ر، وه‌یا پۆلیس و ئاسایش و چه‌کدار، ئه‌گه‌ر ببنه وه‌زیز و فه‌رمانبه‌ر و دادوه‌ر.. خۆبه‌خۆ وه‌ک له‌خه‌ونه‌کانی دایک وباوکیان داده‌بڕێن و ده‌که‌ونه خزمه‌تی چینی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه و گۆشه‌یه‌ک له گۆشه‌کانی سیسته‌می مه‌وجود پڕده‌که‌نه‌وه. به‌م حاڵهوهیه که پڕوپاگه‌نده‌ی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتداران له‌مه‌ڕ منالانه‌وه، ڕووی له‌وه‌یه که دایک‌وباوک وه‌ک خاوه‌نانی دواڕۆژی مناڵه‌کانیان بناسێنن وبیکه‌نه باوه‌ڕێکی نه‌گۆڕ، تا ئه‌رکی په‌روه‌رده و پیگه‌یاندنی مناڵان بخه‌نه‌وه سه‌رشانی دایکان و باوکان.
به‌ڵام به‌جیا له‌م ڕاستیانه با بزانین بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چ مامه‌ڵه‌یه‌کی “دادوه‌رانه” له‌گه‌ڵ مناڵان و نه‌وجه‌واناندا ده‌کا و له چ ئاستێک‌دا دادی كۆمه‌ڵایه‌تیان پێڕه‌وا ده‌بینێ؟ له‌مباره‌وه پرۆگرام ئه‌م خاڵانه‌ی نوسیوه:
“- ئەرکی سه‌رۆکی خێزانە کەشێکی دەرونی و جەستەیی گونجاو بۆ منداڵانی خێزانەکەی دابین بکا. سەرۆکی خێزان “دایک بێ یان باوک” لەڕوی یاساییەوە بەرپرسیارە لە خراپ پەروەردەكردنی منداڵ، لەئاست هەر ئازارێكی دەرونی و جەستەیی کە لە سنوری خێزاندا دوچاری ببێتەوه.
– حکومەت، وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەڕوی یاساییەوە، بەرپرسیارن لە خراپ پەروەردەكردنی منداڵ و لەئاست هەر ئازارێكی دەرونی و جەستەیی كە لە دەرەوەی سنوری خێزان، لە قوتابخانە و ناوەندەکانی پەروەردە و شوێنە گشتیەکاندا، روبدات.
– بایەخدان بە وەرزش، پەروەردەی جەستەیی، گەشتی زانستی و حەوانەوەی دەرونی منداڵان و نەوجەوانان و قوتابیان.
– گرنگیدان به رۆشنبیریی و چاپەمەنی منداڵان و كردنەوەی كەناڵی تایبەت بە كارتۆن و پێگەیاندنی نەوەی نوێ بە وێنەی رەنگین و زمانی كوردی پاراو.
– قهدەغەكردنی كارپێكردن و بەسوخرەگرتن و سواڵكردن بە منداڵان، گرتنەبەری سزا و رێوشوێنی پێویست لەو پێناوەدا.
ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه چه‌ند ڕاستیه‌ک ده‌رده‌خه‌ن:
1/ پڕۆگرام لهخاڵیکدا دایک و باوک به‌رپرسیار ده‌کات به‌رامبه‌ر به دابین کردنی “که‌شێکی ده‌رونی و جه‌سته‌یی بۆمناڵ“، وهه‌روه‌ها به‌رپرسیاریان ده‌کات له به‌رامبه‌ر ”خراپ پەروەردەكردنی منداڵ“دا، که‌چی له خاڵێکی دواتردا “ حکومەت، وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکان” له‌ڕوی یاساییه‌وه بهرپرسیاردهکات! ئه‌مه هه‌م ئه‌و قسه‌یه به‌درۆده‌خاته‌وه که‌پیشتر ڕای گه‌یاندووه که ”ئەرکی حکومەتە منداڵ و نەوەی نوێ پێبگەیەنێ“. وه هه‌میش، به‌مانای ئه‌وه دێت که زه‌حمه‌ت و مه‌سروفاتی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی مناڵ لانی که‌م به‌شێکی بکه‌وێته سه‌رشانی دایک‌و باوک وخێزانه‌کان. به‌ڵام خودی دابه‌شکردنی به‌رپرسیارێتی په‌روه‌رده‌ی مناڵ له نێوان خێزان وحکومه‌تدا، ئه‌و ڕاسته‌یه ده‌دات به‌ده‌سته‌وه که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دابین کردنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ مناڵان، له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئه‌رکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سه‌ڵات ده‌ردێنی و له به‌شێکیدا ده‌یخاته‌وه سه‌رخێزان، ئاخر دایک و باوکێک چۆن ده‌توانن مناڵه‌کانیان له ”که‌شێکی گونجاوی ده‌رونی و جه‌سته‌یی” به‌هره‌مه‌ند بکه‌ن له‌کاتێکدا خۆیان گیرۆده‌ی هه‌ژاری و نه‌داری و بێ‌کاری وکرێچێتی و ده‌یان ده‌رد و مه‌ینه‌تی تربن؟! دایک و باوکێك چۆن ده‌توانن که‌شوهه‌وای ده‌رونی و جه‌سته‌یی گونجاو بۆ مناڵه‌کانیان دابین بکه‌ن له‌کاتێکدا جه‌سته‌و ده‌رونی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی که‌شوهه‌وا و ژینه‌گه‌یه‌کی شایسته‌ی ئینسانی‌دا بێت؟!
2/ به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی “بەسوخرەگرتن”ی مناڵان له ڕیزبه‌ندی ئه‌و خاڵانه‌دا که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هێناویهتهکایهوه، به‌مانای ئه‌وه دێت ک هتهنها کارپێکردنی بێ به‌رامبه‌ری مناڵان قه‌ده‌غه و کارێک که مناڵه‌که کرێ وه‌ربگرێ قه‌ده‌غه نییه! له‌کاتێکدا ” قه‌ده‌غه‌كردنی كاری پیشه‌یی بۆ مناڵان و تازه‌لاوانی ژێر ته‌مه‌نی ١٦ ساڵی” جگه له‌وه‌ی پێوانه‌یه‌کی ڕۆشنه بۆ قه‌ده‌غه‌ی کارپێکردنی مناڵان، ئێستا بۆته یه‌کێک له‌و ماده یاساییانه‌ی که له به‌شێکی زۆر له وڵاتانی پێشکه‌وتووی دونیادا به‌ڕه‌سمی ناسراوه. ئه‌م خاڵه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خات که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه دیماگۆجیهکانی له‌مه‌ڕ” سودوه‌رگرتن له‌ئه‌زمونی وڵاتانی پێشکه‌وتوو”، که‌چی به فرسه‌خ له یاساکان و پرسهنسیپهکانی ئه‌م وڵاتانه‌وه دوره.
3/ باقی خاڵه‌کانی تر هێنده کرچ‌وکاڵ و ناته‌واون له باشترین حاڵه‌تی به‌دیهاتنیاندا، که‌مترین گۆڕانکاری له ژیانی منداڵان ونهوجهواناندا به‌دی ناهێنێ.* به‌تایبه‌تی که به هیچ جۆرێک نه‌چوه به‌لای ئه‌و به‌شه له مافه‌کانی منداڵان که به‌هۆیانه‌وه به‌هره‌مه‌ندیان ده‌کات له ژیانێکی بەختەوەر و ئاسودە و داهێنەرانە، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌رکێکی كۆمه‌ڵایه‌تی و ستانداردێک که ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌سه‌رو ئاستی خێزانه‌کانه‌وه لێی به‌رپرسیار بێت.
3/ دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و کێشه‌ی گه‌نجان:
له‌ژێر تایتڵی “کارکردن بۆ چاره‌سه‌رکرنی کێشه‌ی گه‌نجان” دا پڕۆگرام ئه‌م خاڵانه‌ی خستۆته‌ڕوو:
– به‌دواداچونی كێشەی هەمو ئەو خوێندكارانەی كە لە ساڵانی رابردودا لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەرچون و لە كار و دەرفەتی دامەزراندن بێبەشكراون. كردنەوەی ئۆفێسێكی تایبەت بۆ سەرژمێركردن و وەرگرتنی زانیاری پێویست لەبارەیانەوە تا لە دەرفەتی گونجاو‌دا بە گوێرەی پسپۆڕیی و لێهاتوییان كاریان لە حكومەت، كەرتی تایبەت، پرۆژەكانی داهێنانی گەنجان، سەرمایەگوزرایی و كۆمپانیاكانی ئاوەدانیدا بۆ بدۆزرێتەوە.
– به‌دواداچونی كێشەی كۆمەڵایەتی و دەرونی گەنجان، دواندن و كردنەوەی ۆرك شۆپ و راپرسی زانستی لە هەموو ناوچەكاندا سەبارەت بە هۆكاری لاوازبونی بەشدارییان لە كاروباری سیاسی و كارگێڕیی و بواری گشتیدا، كێشەی رەبەنی، قەیرانی بێباكی و بێئومێدیی.
– قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌و كۆششە سیاسی و حیزبیانەی دەخرێنەگهڕ بۆ خراپ پەروەردەكردنی گەنجان بە كڕینی ویژدانیان، داماڵینی سەربەخۆیی و ئیرادەی ئازادیان، دەستوەردان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی گەنجان و خوێندكاران و سەپاندنی ویستی كەسە دەستڕۆیشتوەكانی حیزب بەسەر گەنجاندا.
– ته‌رخانكردنی برێكی زۆرتری بودجەی هەرێم بۆ گەشەدان بە كەرتی وەرزش و پەروەردەی جەستەیی، بۆ دروستكردنی شار و گوندی وەرزشی لە هەمو ناوچە جیاوازەكاندا.
– رێگرتن لە دەستێوەردانی سیاسی و حیزبی لە كاروباری وەرزش و لیژنەی ئۆڵۆمپی و هەڵبژاردنی یەكێتیە وەرزشیەكان و دەستەی یانەكاندا.
– سازدانی هەڵمەتێكی نیشتمانیی، كۆمەڵایەتیی و ئاینی، سەبارەت بە كێشەی رەبەنی، هۆكارەكانی سەرهەڵدان و تەشەنەسەندنی، گه‌ڕان بەدوای چارەسەری گونجاو‌دا.
– چالاککردنی سیستمی پێشینه‌ی دارایی هاوسەرگیریی، پرۆژەكانی بنیاتنانی باڵەخانە و كامپی نیشتەجێبون بۆ ئەو گەنجانەی بڕیاری هاوسەرگیریی دەدەن.
– بایەخدان بە توانا و بەهرەی هونەریی و ئەدەبی و رۆشنبیریی گەنجان، دامەزراندنی دامودەزگای پێویست بۆ ئەو مەبەستە.
– کارکردن به سیستمێكی بانكیی بۆ بەخشینی قەرزی درێژخایەن بەو گەنجانەی كە پرۆژەی هەرەوەزیی هاوبەش پێشكەش دەكەن لە بواری بەرهەمهێنان و داهێناندا.”
ئه‌و کێشانه‌ی له‌م خاڵانه‌دا، وه‌ک “کێشه‌ی گه‌نج” ئاماژه‌یان پێکراوه، بریتین له ”کێشه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و خوێندکارانه‌ی که زانکۆ و په‌یمانگاکانیان ته‌واکردووه”، “کێشه‌ی ده‌رونی گه‌نجان”، “کێشه‌ی ده‌ست تێوه‌ردانی حزبی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی گه‌نجان و خوێندکاراندا”، کێشه‌ی کاروباری وه‌رزشی و لیژنه‌ی ئۆلۆمپی”، کێشه‌ی ڕه‌به‌نی”.. وه بڕیاریشه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ڕێگای چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشانه‌وه دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ “ئه‌م که‌رته كۆمه‌ڵایه‌تیه” ده‌سته‌به‌ربکات! به‌ڵام هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی که پڕۆگرام به کێشه‌ی گه‌نج ناوی بردوون، نه‌ک هه‌ر ناتوانێ کێشه‌ی جه‌وهه‌ری وسه‌ره‌کی گه‌نجان بخاته‌ڕوو، به‌ڵکو له‌ژێر ناوی دادی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، په‌رده‌پۆشی ده‌کات و ده‌یه‌وێت ڕووی ده‌سه‌ڵات وسیستمێک سپی بکاته‌وه، که به ”ده‌سته‌که‌وتی گه‌لی کوردستان” ده‌یناسێنێ.
له‌ڕاستیدا کێشه‌ی جه‌وهه‌ری گه‌نجی کوردستان شتێکی تر نییه جگه له له کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێکی قه‌ومی و تێکه‌ل به ئیسلام که هێزی چه‌کداری حزبی پاسه‌وان و ڕاگریه‌تی، ده‌سه‌ڵات و سیستمێکی دواکه‌وتوو که ئومێد و ئاره‌زوی ئینسانی گه‌نج و ده‌ست ڕاگه‌یشتنی به فرسه‌تی کار و ئازادی وشکۆفایی زانستی و به‌ده‌نی خنکاندووه، ده‌سه‌ڵاتێک که بۆ مه‌رامی قازانج په‌رستی سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن کۆمپانیا و په‌رپرسانی حزبی و حکومی، ده‌ستیان له‌گه‌ڵ مه‌لا و شێخ و شه‌ریعه‌ت و سونه‌ته خێڵه‌کیه‌کانی کوردایه‌تی تێکه‌ڵ کردووه خۆیان به به‌رپرس له‌ئاست دابینکردنی که‌مترین خزمه‌تگوزاری و بژێوی هاوڵاتیانی ژێرده‌ستیان نازانن و به ته‌وای له‌دژی ئازادیه‌کانی گه‌نج و سکولاریزم و مۆدیرنیزه بوونه‌وه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵگان، ئیتر ده‌بێ چ کێشه‌یه‌ک به غه‌یری کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێک که له ئارادایه کێشه‌ی گه‌نج بێت؟ ته‌نانه‌ت “کێشه‌ی ڕه‌به‌نی” به‌و جۆره‌ی پڕۆگرام ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات، کێشه‌یه‌کی زیاتر له‌وه نییه که ده‌سه‌ڵاتداران ئاماده نین ئازادی زه‌واج و زه‌واجی مه‌ده‌نی به‌دوور له‌ده‌ستێوه‌ردانی مه‌لا و شێخ و خێزان و له ده‌ره‌وه‌ی ئیمتیازاتی ماددی وپرۆسه‌ی “کڕین و فرۆشتنه‌وه” له‌یاسادا جێگیر بکا و به‌ڕه‌سمی بیناسێنێ. له‌مه‌ش زیاتر کاتێک بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناچێت به‌لای مه‌سه‌له‌ی دابینکردنی خۆشگوزەرانی و بیمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، بۆ هاوڵاتیانی کوردستان و به‌ئاشکراش دژی ده‌ستور و یاسا مۆدێرن و سکولاریستهکان ده‌وه‌ستێته‌وه، به پێویست ده‌ست به چڵه پوشێکه‌وه ده‌گرێ (له‌جۆری “هه‌ڵبژاردنی خوێندکاران”، “لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی”، “کێشه‌ی ده‌روونی”) تا هه‌رچۆنێک بێت، له یاری هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، سه‌رنجی گه‌نجان بۆلای خۆی ڕابکێشێ. ئه‌مه‌یه ئه‌و داده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ گه‌نجان شوێنی که‌وتووه.
4/ دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژنان:
بێگومان هه‌ڵوێستی ڕاشکاوانه‌ی هه‌ر حزبێکی سیاسی به‌رامبه‌ر به سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان و سه‌لماندنی یه‌کسانی بێمه‌رج و هه‌مەلایه‌نه‌ی ژن و پیاو له هه‌موو بواره‌کاندا و هه‌روه‌ها داکۆکی کردن له حورمه‌ت و که‌سایه‌تی ئینسانی ژن و به‌ڕه‌سمی ناسینی ته‌واوی ماف و ئازادیه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کانی ژنان، پێوانه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی و مه‌بده‌ئێکی سه‌ره‌کییه، بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و حزبه که ئایا، له واقعدا، له کوێی “دادی كۆمه‌ڵایه‌تی” و کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و یه‌کساندا ڕاوه‌ستاوه و به چ پله و ئاستێک بۆی تێده‌کۆشێ. هه‌روه‌ک به‌وجۆره‌ش که لێره‌دا قسه له‌سه‌ر پرۆگرامی سیاسی حزبێک ده‌که‌ین و به‌پێویست باسی کۆمه‌ڵگا و به‌رقه‌رارکردنی “دادی کۆمه‌ڵایه‌تی” له به‌رامبه‌ر نیوه‌ی کۆمه‌ڵگادا، که ژنانن، دێته ئاراوه، شوێنی خۆیه‌تی ئاماژه به‌و بنه‌مایانه بکه‌ین که واتای یه‌کسانی و هه‌ڵگرتنی جیاکاری له‌نێوان ژن و پیاودا زامن ده‌کا و وێنای کۆمه‌ڵگایه‌کمان پێده‌ناسێنێ که لانی که‌م دادی کۆمه‌ڵایه‌تی، له به‌رامبه‌ر ژن و پیاودا و له بواره‌کانی یاسا، سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، به یه‌کسانی بۆ هه‌ردووکیان په‌یڕه‌وی لێکردووه. وه هه‌رئه‌مه‌ش بکه‌ینه پێوانه و ئاوێنه‌یه‌ک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و حوکمدان به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ند و خاڵانه‌دا که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پرۆگرامه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی جیاکاری نێوان “ڕه‌گه‌زی نێر و مێ” تۆماری کردووه و خۆی وه‌ک داکۆکیکاری مافی ئافره‌ت هه‌ڵخستووه.. که‌وایه بابزانین ئه‌و بنه‌مایانه چین:
به ده‌ربڕینێکی کورت و ساده:
یه‌که‌م: بنه‌مای یاسایی، واته ڕاگه‌یاندنی یه‌كسانیی ته‌واو و بێمه‌رجی ژنان و پیاوان له مافه مه‌ده‌نی و فه‌ردیه‌كاندا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسا و ڕێسایانەی كه له‌گه‌ڵ ئه‌م پره‌نسیپه‌دا ناكۆكن. ئه‌مه‌ش له ڕێگای به‌رقه‌رارکردنی سیسته‌مێکی سکولار و دامه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌مای مافی هاوڵاتی بوونی یه‌کسان و جێگیرکردنی لهدهستورو یاساکانی وڵات‌دا.
دووه‌م: بنه‌مای سیاسی، واته دابینكردنی یه‌كسانیی ژن و پیاو بۆ به‌شداریكردن له ژیانی سیاسی كۆمه‌ڵگا له ئاسته جیاجیاكاندا. ئه‌مه‌ش له ڕێگای سه‌لماندنی مافی ژنان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن له هه‌موو ئاسته‌كاندا و مافی به‌ده‌ستهێنان و گرتنی هه‌ر پۆست و پله و پایه‌یه‌ك.
سێهه‌م: بنه‌مای خێزانی، واته دابینکردنی یه‌كسانی ته‌واوی ژن و پیاو له خێزاندا. له ڕێگای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمتیازاته‌كانی پیاوه‌وه، وەکو”سه‌رپه‌رشتیاری خێزان”، یه‌كسانی له په‌یوه‌ند به سه‌رپه‌رشتی و په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ، له كۆنترۆڵكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ماڵ و موڵك و كاروباری دارایی خێزان، میرات، هه‌ڵبژاردنی شوێنی ژیان و نیشته‌جێبوون، ته‌ڵاق، قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی و هه‌رجۆره ئازاردان، ترساندن، ئازادی زه‌وتكردن، سووكایه‌تی و توندوتیژیه‌ك له دژی ژنان و كچان له خێزاندا.
چواره‌م: بنه‌مای ئابووری، یه‌كسانی ته‌واوی ژن و پیاو له مه‌یدانی ئابووری و كاری پیشه‌ییدا. ئه‌ویش له ڕێگای باڵكێشانی یاساكانی كار و بیمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به یه‌كسانی به‌سه‌ر ژنان و پیاواندا…
ئێستا با بزانین پرۆگرام به به‌راورد به‌م بنه‌مایانه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی ژناندا ده‌کات. له‌م په‌یوه‌نده‌دا پرۆگرام له به‌ندێکدا حه‌وت خاڵی ڕیزکردووه و ناوی لێناوه “پێڕه‌وکردنی دادی کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و بایه‌خدان به ڕۆڵی ئافره‌تان”، له‌خاڵی یه‌که‌مدا ده‌نوسێت:
” – خستنه‌گه‌ڕی گوشار و كۆششی پەرلەمانی و شارستانی بۆ قەڵاچۆكردنی هەمو ئەو بڕیار و دیاردە و نەریتانەی كە جیاكاری لەنێوان دوو ڕەگەزەكەدا دروستدەكەن، لەسەر ئاستی سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی، كارگێڕی، یاسایی، مەدەنی، خێزانی، پەروەردەیی و ڕۆشنبیری.”
ئه‌م خاڵه وه‌ک دیاره باس له ”خستنه‌گه‌ڕی گوشار و کۆشش” ده‌کات نه‌ک قه‌ده‌غه‌کردنی ڕاشکاوانه‌ی جیاکاری لەنێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا، له‌و بوارانه‌دا که ئاماژه‌ی پێداون. هه‌روه‌ها باس له ”قه‌ڵاچۆکردنی بڕیار و دیارده و نه‌ریته‌کان” ده‌کات، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به یاسایه‌ک بکا که شوێنیان بگرێته‌وه! به‌تایبه‌تی که له ڕێگای به‌ڕه‌سمی ناسینی یاسای یه‌کسانی بێمه‌رج و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن و پیاوه‌وه (بنه‌مای یه‌که‌م)، ده‌توانرێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێت که کامه “بڕیار و دیارده و نه‌ریت” جیاکاری له‌نێوان دوو ڕه‌گه‌زدا دروست ده‌کات و ده‌بێ قهڵاچۆبکرێ.
له خاڵی دووه‌مدا هاتووه:
“- گوشار و كۆششی پەرلەمانی و شارستانی بۆ قەڵاچۆكردنی هەمو جۆرەكانی توندوتیژیی جەستەیی و رۆحی دژی ڕەگەزی مێینە لە خێزانەوە بۆ كۆمەڵگا و نێوەندەكانی خوێندن و كارگێڕی تا دامودەزگا باڵاكانی دەوڵەت. حكومەت ئەركی سەرپەرشتیكردنی دارایی، دەروونی، كۆمەڵایەتی و شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو ئافرەتانە دەگرێتە ئەستۆ كە دوچاری توندوتیژی و كێشەی كۆمەڵایەتی و خێزانی دەبنەوە.”
له‌م خاڵه‌شدا دیسانه‌وه باس له ”گوشار و کۆششی په‌رله‌مانی..” ده‌کات بۆ قه‌ڵاچۆکردنی جۆره‌کانی توندوتیژی له‌دژی “ڕه‌گه‌زی مێینه”، * (فیمینیزمی بیۆلۆژیک) به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕاشکاوانه قه‌ده‌غه‌ی جۆره‌کانی توندوتیژی ڕابگه‌یه‌نێ و له ڕوانگه‌ی یاساییه‌وه به کرده‌وه‌یه‌کی دژ و نامرۆڤانه بیناسێنێ. هه‌ر بۆیه‌شه قسه‌یه‌ک له سزادانی بکه‌ر و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م کرده‌وانه به زاریدا نایه‌ت و خۆی لێپاراستووه. به پێچه‌وانه‌وه‌ی “گوشار و کۆششی په‌رله‌مانی”یه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، کاتێک ده‌توانرێت دژایه‌تی به کرده‌وه‌ی جۆره‌کانی توندوتیژی له‌دژی ژنان بگیرێته‌به‌ر، ده‌بێ یه‌که‌م به ڕۆشنی و به یاسا ئه‌م دیارده‌یه قه‌ده‌غه ڕابگه‌یه‌نرێ و دووه‌میش ئه‌نجامده‌رانی به تاوانبار بناسرێن و له‌گه‌ڵ سزای یاساییدا ڕووبهڕووبکرێنهوه. له ڕاستیدا به‌های ئه‌م جۆره هه‌ڵوێست گرتنه ناڕۆشن و ناڕاشکاوانهی حزبی گۆڕان و هاونموونه قه‌ومی و ئیسلامیهکانیهتی که تا ئێستا نه‌یانویستووه، هیچ که‌سێک له‌تاوانبارانی کوشتنی ژنان به‌سزا بگه‌یه‌نن، که دڕاندانه‌ترین جۆری توندوتیژییان به‌رامبه‌ر به ژنان ئه‌نجامداوه.
له خاڵی سێهه‌مدا پرۆگرام ده‌چێته سه‌ر لایه‌نی هوشیارکردنه‌وه و ده‌نووسێت:
“ئه‌نجامدانی هەڵمەتێكی پەرلەمانی، شارستانی، ڕۆشنبیری، ئاینی و كۆمەڵایەتی بۆ هوشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لە گوند و شار و شارۆچكەكان سەبارەت بە بایەخی ئازادی‌و مافە مەدەنی و سیاسیەكانی ئافرەتان، سەبارەت بە بایەخی بەشدارییان لە دامەزراندنی دەوڵەتی شارستانی مۆدێرن و بەرهەمهێندا.”
له په‌یوه‌ند به‌م خاڵه‌وه، ئاشکرایه که ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی هوشیارکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به ماف و ئازادیه‌کانی ژنان، خۆی له خۆیدا ههنگاوێکی باشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌ست به‌دامێنی ئاینه‌وه ده‌گرێ، ئیتر ئه‌و ڕوانگه‌یه ئاشکرا ده‌کات که پێی وایه دین و یاسایه‌ک که له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا تێکه‌ڵکراوه، نه‌ک هه‌ر دژی ماف و ئازادیه‌کانی ژنان نییه، به‌ڵکو ڕێزی له ژنان گرتووه و ماف و ئازادی پێبه‌خشیوه! به‌ڵام له‌مه‌ش زیاتر، پرۆگرام باس له هه‌ڵمه‌تی هوشیار بوونه‌وه ده‌کات سه‌باره‌ت به ”بایه‌خی ئازادی و مافە مەدەنی و سیاسیەكانی ئافرەتان“، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێت ئه‌و ماف و ئازادیانه چین که بۆ ژنانی به‌ڕه‌سمی ده‌ناسێنێت و بڕیاره هه‌ڵمه‌تی هوشیارکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی بۆ بگرێته‌به‌ر!؟ ئه‌مه ئه‌و خاڵه‌یه که به یه‌کجاری له پرۆگرامدا نه‌هاتووه و خۆی لێلادراوه.
له‌خاڵی چواره‌مدا پرۆگرام باس له‌دیارده‌ی هه‌راسانکردنی سێکسی ده‌کاو ده‌نوسێت:
– قه‌ده‌غه‌کردنی هەر جۆرە هەراسانكردنێكی سێكسی دەرهەق بە ڕەگەزی مێینە. سزادانی توندی ئەو بەرپرسە سیاسی و حكومی و حیزبییانەی كە پۆستەكانیان بۆ ئەو مەرامە بەكاردەهێنن.”
له به‌رامبه‌ر ئه‌م خاڵه‌شدا، ئه‌وه زۆر باشه که پڕۆگرام “قه‌ده‌غه‌کردنی هەر جۆرە هەراسانكردنێكی سێكسی” ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام لێره‌شدا له چه‌ند ڕووه‌وه که‌موکوڕی و که‌لێنێکی گەوره به‌دیده‌کرێت: یه‌که‌م، ئه‌وه‌ی که دیارده‌که به یاسا قه‌ده‌غه ناکا و به‌کراوه‌یی کرده‌که ده‌هێڵێته‌وه. دووه‌م، ئه‌وه‌شی که ”سزای توند” به ته‌نها بۆ “بهرپهرسهکان” به‌ڕه‌وا ده‌بینێ، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌ر که‌سێک له‌کۆمه‌ڵگادا ده‌ست بۆ ئه‌م کارانه ببات، له‌گه‌ڵ یاسا به‌ره‌و ڕووه و سزاده‌درێت. سێهه‌میش، ئه‌م خاڵه هیچ قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر له‌شفرۆشی نه‌کردووه، له‌کاتێکدا نموونه‌یه‌کی فراوان و بارزی هه‌راسانکردنی سێکسیه. ئه‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چۆن له دیارده‌ی له‌شفرۆشی ده‌ڕوانێ و چ ڕێگایه‌کی بۆ بنبڕکردنی هه‌یه، بۆ نووسه‌رانی پڕۆگرام جێدێڵین.
له خاڵی پێنجه‌م و شه‌شه‌میشدا، پرۆگرام ده‌چێته‌سه‌ر باری ئابووری وده‌نووسێت:
“- ته‌رخانكردنی بودجەیەكی گەورەتر بۆ چاودێریی كۆمەڵایەتی و تەندروستی، موچە و بیمەی دایك لە قۆناغی دووگیانی، زەیستانی و بەخێوكردنی منداڵدا.
– هاوکاریی دارایی، بیمەی كۆمەڵایەتی، كردنەوەی خولی ڕاهێنان و دابینكردنی مووچەی خانەنشینی، لەکاتی تەمەنی یاساییدا، بۆ ئافرەتە بەرهەمهێنەكانی ناوماڵ، وەك بەرگدروو، فەرشچن و خانمە دەستڕەنگینەكان بە گشتی.“
له‌باره‌ی ئه‌م دوو خاڵه‌شه‌وه پرۆگرام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆی له‌قه‌ره‌ی بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌کانی دۆخی ئابووری ژنان و یه‌کسان کردنی ئابوورییان له‌گه‌ڵ پیاواندا نه‌داوه (بگه‌ڕێره‌وه بۆ بنه‌ماکانی سێهه‌م وچوارههم که پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کردووه) هاوکات زۆر به ناڕۆشنی و بهکرچوکاڵی قسه‌ی له‌سه‌ر “بیمه‌ی دایک” و به‌خێوکردنی مناڵ کردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێت “بیمه‌ی دایک” چه‌نده و چۆن حساب ده‌کرێ؟ هه‌روه‌ها پێمان ناڵێت ئیمتیازاتی ژنانی دووگیان و مناڵه‌به‌ر له‌قۆناغه جیاجیاکاندا چۆنه و چییه؟ کێ په‌روه‌رده‌ی مناڵ ده‌گرێته ئه‌ستۆ، دایک یان باوک؟ دایانگه و باخچه‌ی ساوایان، شیر و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و چاودێری له‌سه‌ر مه‌سره‌فی کێ دابین ده‌کرێ؟ ئه‌مانه هیچ قسه‌یه‌کیان له‌سه‌ر نه‌کراوه! له‌مه‌ش زیاتر پڕۆگرام باس له “هاوکاری دارایی وبیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی” ده‌کات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها بۆ “ ئافرەتە بەرهەمهێنەكانی ناوماڵه” که جلدهدوورن وه یا فه‌رش ده‌چنن و “خانمی ده‌ست ڕه‌نگینن” (عه‌جیب داهینانێکه له دادی كۆمه‌ڵایه‌تیدا)! ئایا له‌ڕاستیدا ئه‌و ژنانه‌ی کاری ناوماڵ ده‌که‌ن و پیاوان به‌هێزی تازه‌وه ده‌نێرنه‌وه سه‌رکار و ئه‌و ژنانه‌ی که له گۆشه‌ی تاریکی ماڵدا هه‌موو ته‌مه‌نیان به په‌روه‌رده و گه‌وره‌کردنی نه‌وه‌ی نوێوه سه‌رف ده‌که‌ن “کاری به‌رهه‌مهێن” ناکه‌ن؟ ئایا ئه‌م ئینسانانه ناچنه‌خانه‌ی “خانمانی ده‌ست ڕه‌نگینه‌وه” تا بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی بیانگرێته‌وه؟ به‌ڕاستی بۆچوونێکی ئه‌وپه‌ڕی دواکه‌وتووانه و دژه ژنانه‌یه. چونکه له‌م ڕووه‌وه گۆڕان به‌ناوی “قه‌ڵاچۆکردنی جیاوازی نێوان ڕه‌گه‌زی نێر و مێ” و دادی کۆمهڵایەتیهوه، خۆی جیاکاری له‌نێوان ژناندا دروست ده‌کا و ئه‌وان به‌ناوی “ژنانی به‌رهه‌مهێن و نابه‌رهه‌مهێنی ناوماڵ، خانمی ده‌ستڕه‌نگین و نادهستڕهنگین”ه‌وه دابه‌شده‌کا و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش “هاوکاری و بیمه‌ی خانه‌نشینی”یان پێده‌به‌خشێ!
له دوایین خاڵیشدا (خاڵی حه‌وته‌م) پرۆگرام وه‌ک داهێنانێکی تازه‌ی کردبێت بۆ ژنان و باسی «جیاكاریی پۆزەتیڤ» دێنێته‌ئاراوه و ده‌نووسێت:
“ته‌رخانكردنی ڕێژەی شارستانی شیاو بۆ ئافرەتان لە هەمو دامودەزگاكانی دەوڵەت و فەرمانگە و ئەنجوومەنەكانی نوێنەرایەتیكردن و كارگێڕیدا. پێڕەوكردنی بیرۆكەی «جیاكاریی پۆزەتیڤ» وەك لە هەندێك وڵاتی پێشكەوتوودا كاری پێدەكرێت، بەو مانایەی ئەگەر پیاوێك و ئافرەتێك، بەهەمان توانا و لێهاتوییەوە، بۆ پۆستێك پاڵێوران ئافرەتەكە پێشدەخرێت.”
ئه‌وه ڕاسته که چه‌مکی “جیاكاریی پۆزەتیڤ” له‌هه‌ندێک له وڵاتانی پێشکه‌وتوودا کاری پێده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌م چه‌مکه له‌سه‌ر بنه‌مای جێگیر بوونی بیرۆکه‌ی یه‌کسانی نێوان ژن و پیاو و خه‌بات بۆ هه‌ڵگرتنی سته‌م و جیاکاری له‌به‌رامبه‌ر ژنان و پێڕه‌وی کردن له‌و بنه‌مایانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسمان کرد ده‌ستی بۆبراوه، (بۆنموونه وڵاتانی ئه‌سکه‌ندناڤی). به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئاخری دهسهتکهوته ئینسانیه‌کانی وڵاتانی پێشکه‌وتووه‌وه ده‌ست پێده‌کا، به‌بێ ئه‌وه‌ی بنه‌ما و پره‌نسیپه‌کانی یه‌کسانی ژن و پیاو له‌سیسته‌مێکی حوکمڕانیدا له‌م وڵاتانه‌وه وه‌ربگرێ و ڕاشکاوانه خوازیاری ئه‌وه‌بێت که له ده‌ستور و یاساکانی وڵات‌دا جێگایان بۆبکاته‌وه!
به‌ڵام به‌دوای ئه‌و سه‌رنجه کورتانه‌ی که له‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌خاڵه‌کانی سه‌ره‌وه داومانه، هێشتا وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره به نه‌دراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه که ئایا ستهمکێشی ژنانی کوردستان چ جێگایه‌کی له‌پرۆگرامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا گرتووه؟ ئایا له‌ڕاستیدا ئه‌م حزبه وه‌ک ئه‌وه‌ی بانگه‌شه بۆ دادی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان “ڕه‌گه‌زی نێر ومێ”دا کردووه، لایه‌نگری ڕاسته‌قینه‌ی ماف و ئازادییه‌کانی ژنانه؟
1/ به‌وپێیه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هیچ شوێنێکی پڕۆگرامه‌که‌یدا به ڕۆشنی و ڕاشکاوانه لایه‌نگری خۆی بۆ یه‌کسانی بێمه‌رج و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن و پیاوی له‌ته‌واوی بواره‌کاندا ڕانه‌گه‌یاندووه و په‌یوه‌سته‌گی خۆی بۆ جێگیرکردنی ئه‌م مه‌بده‌ئه له یاسا و ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستاندا نه‌خستۆته ده‌ستوره‌وه، هاوکات به ناڕۆشنی باس له ماف و ئازادییه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کان ده‌کات و پێمان ناڵێت که سنووره‌کانی ئه‌و ماف و ئازادییانه چین، به پێویست ناتوانێ وه‌ک داکۆکیکه‌ری په‌یگیری ماف و ئازادیه‌کانی ژنان و وه‌ک لایه‌نێک بناسرێت که لانی که‌م خوازیاری جێگیرکردنی یه‌کسانی ژن و پیاوه له یاساکانی وڵات‌دا. ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چ له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی‌دا و چ له ڕووی ئابووری و کار و پیشه و بیمه كۆمهڵایهتیهکانهوه، ئه‌و ئاسته ناچیز و که‌م و بێبایەخانەش که بۆ پیاوان به‌ڕه‌سمی ناسراوه، بۆ ژنانی به‌ڕه‌سمی نه‌ناساندووه.
2/ پڕۆگرام له‌و چوارچێوه‌یه‌دا که باس له بێدادی به‌رامبه‌ر به ”ڕه‌گه‌زی مێ” ده‌کات، به ته‌نها له‌سه‌ر دیارده‌ی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێکسی و هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی تر که په‌یوه‌ندییان به خێزان و بواری ئابووری و هوشیارکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه ڕاوه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش یه‌کجار سنوورێکی به‌رته‌سک و ئاستێکی کرچ‌وکاڵ و ناڕۆشنه، که هه‌رگیز له ئاست ئه‌و ڕێژه‌یه له سته‌م و چه‌وسانه‌وه و ئه‌و مه‌وقعه ژێرده‌سته‌یی و پلهدووییهدا نییه، که ژنانی کوردستان تێی که‌وتون. خۆپارێزی و باسنه‌کردنی چه‌ندین بابه‌ت و مه‌سه‌له‌ی تر که‌په‌یوه‌ندییان به‌دۆخی ناهه‌مواری ژنانه‌وه‌یه ئهڵقهیهکیتره کهپڕۆگرام به‌لایدا نه‌چووه و خۆی لێدزیونهتهوه له‌وانه، ئازادیه‌کانی ژنان، ئازادی زه‌واج و ته‌ڵاق، سه‌فه‌ر و مانه‌وه، په‌یوه‌ند گرتنی جنسی، مه‌سه‌له‌ی مناڵ له‌باربردن، قه‌ده‌غه‌کردنی فره‌ژنی و هه‌ڵوێستگرتن له‌دیارده‌ی له‌شفرۆشی، مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ی یه‌کسان بۆ کاری یه‌کسانی ژن و پیاو، هه‌ڵبژاردنی پیشه، مه‌سه‌له‌ی میرات و دارایی خێزان و سه‌رپه‌رشتی مناڵ دوای جیابوونه‌وه، دابینکردنی دایه‌نگه‌و باخچه‌ی ساوایان و شیر‌و پێداویستیه‌کانی مناڵ و مافه‌کانی ژنانی مناڵه‌به‌ر و دووگیان.. ئه‌مانه و ده‌یان بابه‌تیتر که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نهچووهبهلایدا و ده‌شیه‌وێت “دادی كۆمه‌ڵایه‌تی” له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا به‌دی بهێنێ.
3/ ئێمه داوایه‌کی گه‌وره له‌حزبی گۆڕان ناکه‌ین، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌حزبێکی دژی سه‌رمایه‌داری بێ و ئه‌و ڕاستیه ببینێ که سه‌رمایه‌داری ئه‌م سه‌رده‌مه به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو خۆی له‌سه‌ر حاڵه‌تی نایه‌كسانی نێوان ژن و پیاو دامه‌زراندووه و له‌به‌رامبه‌ریشدا، داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م نیزامه‌ی لێبکه‌ین، به‌ڵکو مه‌به‌ستمانه ئه‌و ڕاستییه ده‌رخه‌ین کهبزووتنهوهی گۆڕان، له‌ئاست ئه‌و ده‌وڵه‌ت و حزبه سه‌رمایه‌داری و بۆرژوازیانهشدا نییه، که‌یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژنان و پیاوانیان به‌ڕۆشنی له‌یاساکانی وڵات‌دا سه‌لماندووه و لایه‌نگری ئه‌وپه‌ڕی خۆشگوزه‌رانی و دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی مه‌زهه‌ب و پیاوسالارین به‌سه‌ر ئینسانی ژنه‌وه. هه‌روه‌ها ماف و ئازادیه‌کانی ژنانیان له‌ئاستێکی فراواندا سه‌لماندووه، هاوکات ده‌مانه‌وێت ئه‌وه ده‌رخه‌ین که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نانه‌ت له‌ئاست ئه‌و به‌رنامه و بڕیارانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌مه‌ڕ مافی ژن و منداڵدا ڕایگه‌یاندووه له‌دواوه‌یه و ئه‌وه‌شی بۆ ژنان و منداڵانی کوردستان به‌ڕۆشنی له پڕۆگرامه‌که‌یدا جێگیرنهکردووه. له‌کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی کوردستاندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌داری کوردستان و دابه‌شبوونی چینایه‌تی و جیاکاری و ستەمکێشی ژن، وه‌ک یه‌کێک له‌کۆڵه‌که‌کانی سه‌رخانی سیاسی و سیسته‌می حوکمڕانی، ڕاسته‌وخۆ بۆ مه‌رامی قازانجهێنهری چینی ده‌سه‌ڵاتدار و ڕاگرتنی هێزی کاری هه‌رزان له‌به‌رده‌م سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن کۆمپانیاکاندا، پارێزگاری لێده‌کرێ و ژنان لهمهحرومییەت و ژێرده‌سته‌ییدا ده‌هێڵرێته‌وه، به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه که دین و نه‌ریته خێڵه‌کی و پیاوسالاریه‌کان، ڕیشه‌یه‌كی قووڵتریان له‌نێو نیزامی سیاسی و ئیداری و كه‌لتووریی كۆمه‌ڵگادا داگیر کردووه و ئه‌وه خودی ده‌سته‌ی فه‌رمان ڕه‌وا و حزبه ناسیونالسیت و ئیسلامیه‌کانه، ئه‌م دین وفه‌رهه‌نگ وباوه‌ڕه کۆنه‌په‌رست و دژه ژنانه‌یان پاراستووه، به‌پێویست ستهمكێشی و بێمافی و ژێرده‌سته‌یی ژن به‌ئاشكراترین و قێزه‌ونترین شێوه خۆی ده‌نوێنێ.. له‌کوردستان ژنان له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبه بۆرژوا ناسیونالیست و ئیسلامیه‌کاندا، کێشه‌و گرفته‌کانیان هه‌رئه‌وه نییه که‌ماف و ئازادیه‌کانیان به‌ڕه‌سمی ناناسرێ و له‌چاو پیاواندا هاوڵاتی پله‌دوو و ژێرده‌سته‌ن، ته‌نانه‌ت گرفتی ژنان هه‌رئه‌وه نییه، که‌باری ئابووری و پیشه‌یی و خیزانییان، له‌خوار پیاوانه‌وه ڕاگیراوه و کراونه‌ته پاشکۆی پیاوان، به‌ڵکو گرفته‌که له‌وه‌دایه لهقانون و یاساکانی وڵات‌دا، له‌په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و فه‌رهه‌نگی باودا، له‌ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا، له‌گه‌ڵ بێحورمهتی و ته‌حقیر و به‌که‌م گرتنێکی ئاشکرا به‌ره‌وڕوو کراونه‌ته‌وه، به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی که وه‌ک ئینسان سه‌یریان نه‌کرێ… ناچارکردنی هه‌زاران ژن بهخۆسوتاندن، به‌ڵگه‌ی ئه‌م بێحورمهتیهیه که‌له کۆمه‌ڵگادا به‌ژنان ده‌کرێ. هاوکات، کوشتنی ژنان به‌به‌هانه‌ی شه‌ره‌ف، لوت و گوێبڕین و هه‌ڵواسین به‌پرد و به‌رده‌باران و زیندانیکردنی ژنان له‌حه‌مام و ده‌یان دیارده‌ی نامرۆڤانه‌ی دیکە که تائێستا ڕێژەی قوربانیه‌کانی شانیداوه له ژماره‌ی قوربانیانی کیمایابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش سنووری دیارده‌ی توندوتیژی به‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قییه‌وه تێپه‌ڕاندووه. ئه‌مه له کاتێکدایه کهئهنجامدهرانی ئه‌م تاوانانه کهبهسهدانیان لێدهستگیرکراوه، هیچ که‌سێکیان به‌سزا نهگهیاندراون، هه‌ربۆیه ئه‌م ده‌ستدریژییانه به‌رامبه‌ر به‌ژنان به‌کرده‌وه، به‌تاوان حسابیان بۆناکرێ. له‌مه‌ش زیاتر، په‌سه‌ندکردنی یاسای فره‌ژنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه، هاوکات فتوای مه‌لا و هوهاکێشانی پیاوانی ئاینی وهه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ژنان.. هه‌موو ئه‌مانه واقعیه‌تێكی ته‌ڵخ و مه‌ینه‌تباری به‌سه‌ر ژنانی کوردستاندا داسه‌پاندووه، که‌چی به‌ئاسته‌م بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌لایدا نه‌چووه. هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی کهبزووتنهوهی گۆڕان وه‌ک ههرحزبێکی ناسیونالیست که به‌توندی به‌باوه‌ڕه قه‌ومی و ئیسلامیه‌کانه‌وه پابەندە و ئاماده نییه هیچ یاسا‌و بڕیارێک په‌سه‌ند بکات کهپێچهوانه بێت له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و “به‌ها قه‌ومیه‌کاندا”، به‌پێویست ناتوانێ و نایه‌وێت له‌بازنه‌ی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌رچێ. ئه‌وه‌ش که باس له”دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ڕه‌گه‌زی مێ” ده‌کات له‌لایه‌ک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و فشاره‌یه که‌دۆخی ژنان له‌سه‌ر ههرحزبێکی قه‌ومی و ئیسلامی دایناوه و ئه‌وانی ناچارکردووه به‌وه‌ی کهههرچۆنێک بووه، له‌به‌رنامه‌و پڕوپاگه‌نده‌کانیاندا، جێگایه‌کی بۆبکه‌نه‌وه، وه له‌لایه‌کی تره‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک ئه‌وه‌ی چاوی له‌په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌کانی ده‌نگدان بڕیوه و پێویستی به‌کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ هه‌یه، ناچاربووه به‌وه‌ی کهههرچۆنێک بووه له‌شێوه‌یه‌کی کرچ‌وکاڵ و ناته‌واودا باس له‌ماف و ئازادیه‌کانی ژنان بکات تا به‌قازانجی خۆی ڕایانکێشێته به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه. ئه‌مه‌ش کارێکه که بچوکترین ئالوگۆڕ له‌ژیانی ژێرده‌سته‌یی و ستهمکێشی ژناندا ناهێنێ.
*/ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌له‌چه‌ند جێگای پڕۆگرامه‌که‌یدا، ئاماژه‌ی به “جیاوازی نێوان ڕه‌گه‌زی نێر و مێ” له‌بری “جیاوازی نێوان ژن و پیاو” کردووه، به‌تایبه‌تیش له‌په‌یوه‌ند بەباسی دادی کۆمهڵایەتییهوه، ناکرێ هه‌ڵوێسته‌یه‌کی لهسهرنهکهین، چونکه له‌پشت ئه‌م به‌کارهێنانه‌وه، مه‌به‌ست و ئامانجێکی دیاریکراو ڕاوه‌ستاوه. سه‌ره‌تا به‌کاربردنی “نێر و مێ” له‌بری ژن و پیاو به‌مانای هێانهخوارهوهی به‌هاو پێگه‌ی ژنه له بوونه‌وه‌رێکی ئینسانی و کۆمهڵایەتییهوه، بۆ ڕوانگه‌یه‌کی سێکسی و بایۆلۆژی. ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و ڕوانگه دواکه‌وتووانه‌یه که به‌شێک له فیمینیسته‌کان له‌ژێر کاریگه‌ریه‌کانی پۆستمۆدێرنیزم و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌هاو پێناسه كۆمه‌ڵایه‌تییە ئینسانیه‌کان، ده‌ری ده‌بڕن و زیاتر له ماهییه‌تێکی بایۆلۆژی و جیاوازی “ئۆرگانه سێکسیه‌کانی ژن و پیاو”ه‌وه بۆچوونی خۆیان له‌مه‌ڕ کێشه‌ی ژنان ده‌خه‌نه‌ڕوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ڵای سه‌ری ژن “عه‌وره‌ت” بێ و پیاوسالاریش له “چۆکی پیاو”ه‌وه سه‌ری ده‌رهێنابێت، نه‌ک ئه‌وه‌ی که جیاوازیه‌کانی نێوان ئینسانه‌کان به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه، له‌وانه‌ش جیاوازی ڕه‌گه‌زی، ئاکامی زاڵبوونی سیستمه ئابووری و سیاسی و یاسایی و كۆمهڵایهتیهکانه و ڕاستەوخۆ درێژکراوه‌ی جیاوازی و ستەمگهرییه چینایهتیەکانه له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ فیمینیسته‌کان جیاوازی نێر و مێ، وه‌ک مه‌به‌ست و ئامانجێک بۆ “ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئاشته‌وایی نێوان ژن و پیاو” به‌کارببه‌ن سه‌ره‌نجام به‌هۆیه‌وه ڕه‌قبوونه‌وه له‌پێناو پیاوسالاری، تائه‌و ئاسته ڕه‌واج پێبده‌ن که‌ئیتر باوه‌ڕ و ئامانجی “یه‌کسانی ژن و پیاو” بکرێته خه‌یاڵ و له‌ده‌ستوری جوڵانه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی بکرێته ده‌ره‌وه، ئه‌وا بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سودوه‌رگرتن له‌م چه‌مکه (نێر و مێ) ئه‌و به‌ها سیاسییه‌ی هه‌یه، که له‌لایه‌که‌وه، باوه‌ڕدارانی ئیسلامی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆبهستی سه‌وابتی ئاینی ئیسلامن له‌م حزبه‌دا دڵنیابکاته‌وه، که یه‌کسانی ژن و پیاو شتێک نییه له ده‌ستوردا بێت، له‌لایه‌کی تریشه‌وه، به ژنانی ناڕازی و یه‌کسانیخواز بڵێت، که “ژنیان ژن وتووه و پیاویان پیاو وتووه” خودا و ئاینه‌کان ئه‌وانی به نێر و مێ دروستکردووه هه‌رواش ده‌مێننه‌وه، بۆیه له‌وه زیاتر داوامان لێمه‌که‌ن که‌ئێمه له‌ڕیفۆرم و چاکسازیهکانماندا به‌ره‌و دادی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئێوه‌مان دیاریکردووه!
5/ دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشمه‌رگه‌و..
له‌م په‌یوه‌نده‌دا پڕۆگرام نوسیویه‌تی:
“پاداشتکردن و هاوکاریکردنی پێشمەرگە، كەسوكاری شەهیدان، قوربانییانی ئەنفال و كیمیاباران، زیندانییە سیاسیەكان، قوربانییانی جەنگەكانی سەردەمی داگیركردن، قوربانییانی شه‌ڕی ناوخۆ، هەموو ئەو كەسانەی كە لەپای كوردستانیبوون ستەمیان لێكراوە، گیان و ئەندامی جەستەیان لەدەستداوە، ماڵ و حاڵیان بەخشیوە. پێویسته له پاداشتکردن و هاوکاریکردنی ئه‌م توێژه‌دا گوێنهدرێته پێشینەی سیاسی و پێگەی كۆمەڵایەتی و جوگرافییان، پێویسته له په‌رله‌مان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کاندا به‌رگری له مافیان بکرێ لەڕێی کاراكردنی سیستمی مووچە، بیمەی كۆمەڵایەتی و تەندروستی، دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوونی شارستانی بۆ پێشمەرگە و قوربانییە زیندوەكانی كوردستان”
سه‌ره‌تا ئه‌وه‌بڵێین که “دانانی پێشمه‌رگه‌و که‌سوکاری شه‌هیدان” وه‌ک توێژێک که “شایه‌نی هاوکاری بن” به‌ڵگه‌یه بۆ به‌درۆ ده‌رهاتنی هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و حزبه ناسیونالیسته‌کان له‌مه‌ڕ پێشمه‌رگه‌و که‌سوکاری شه‌هیدان ده‌یکه‌ن، له‌چه‌شنی ئه‌وه‌ی که “پێشمه‌رگه سونبولی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تییه”، “پێشمه‌رگه تا ئه‌و ئاسته پیرۆزه که خاوه‌نی سه‌روه‌ریه‌کانی نه‌ته‌وه و نیشتمانه” یان “که‌سوکاری شه‌هیدان سنووری سووره بۆمان”.. له ڕاستیدا، هێنانی بڕگه‌یه‌کی له‌م جۆره بۆ ناو پڕۆگرام، وێڕای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌هه‌مان شێوه‌ی حزبه ناسیونالیسته‌کانی تر، که‌خۆیان بهڕابردووهوە گرێداوه و له‌ڕێگای به‌کوشتدانی هه‌زاران که‌س و کردنیان به‌شه‌هید و قوربانی، ده‌یانه‌وێت سه‌رمایه‌یه‌کی سیاسی تائه‌به‌د بۆلایهنگری له‌خۆیان و سیاسه‌ته‌کانیان بسازێنن و به‌تایبه‌تیش بیانکه‌نه که‌ره‌سه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌نگه‌کانیان مسۆگه‌ر بکه‌ن، له‌هه‌مانکاتدا، ده‌یانه‌وێت له‌م ڕێگایه‌وه خۆیان له‌دانی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و دابینکردنی لانی که‌می ژیان بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی کوردستان، بدزنه‌وه. ئایا ئه‌گه‌ر حکومه‌تێک له‌کوردستاندا لهسهرکاربێت، بیمه‌ی تێروته‌سه‌لی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌موو هاوڵاتیان به‌یه‌کسانی دابین بکات، حکومه‌تێک ئه‌گه‌ر له‌خه‌می بێکاراندابێ و کار یان بیمه‌ی بێکارییان بۆدابین بکات، حکومه‌تێک ئه‌گه‌ر خۆی به‌رپرسیار بزانێ به‌رامبه‌ر به دابینکردنی خانوبه‌ره و خزمه‌تگوزارییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و له‌یه‌ک وته‌دا مسۆگه‌رکردنی لانی که‌می ژیان بۆهه‌مووان به‌به‌رپرسیار بزانێ، ئیتر چ پێویست ده‌کات هاوڵاتیانی کوردستان له‌ژێر ناوی ” پێشمەرگە، كەسوكاری شەهیدان، قوربانیانی ئەنفال و كیمیاباران، زیندانییە سیاسیەكان، قوربانییانی جەنگەكانی سەردەمی داگیركردن، قوربانییانی شه‌ڕی ناوخۆ،…” دابه‌شبکرێن و به‌م هۆیه‌شه‌وه هاوکاری بکرێن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه؟ له‌ڕاستیدا ئه‌م دابه‌شکردن و به‌ڵێندانه به‌پێشمه‌رگه و قوربانییانی ئه‌نفال و… ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه چاوله‌به‌ری ده‌سه‌ڵات بکرێن و له‌شاڕێی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئینسانی داببڕێن و تاماون به‌ناونیشانی که‌سوکاری شه‌هیدان و قوربانییانی … بمێننه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌های ئه‌و داده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شوێنیه‌وه‌یه‌تی.
6/ دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و قوربانییانی قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کان:
له‌ژێر ناونیشانی “هاوکاریکردنی قوربانییانی قەیرانە كۆمەڵایەتی و ئابووریەكان”دا پڕۆگرام چه‌ند بابه‌تێکی جیاوازی کۆکردۆته‌وه که‌لێره‌دا به‌کورتی له‌سه‌ریان ڕاده‌وه‌ستین:
“کارکردن بۆ چارەسەری كێشەی بێماڵی و كرێچێتی و جێبەجێكردنی پرۆژەی گەورە لە بواری نیشتەجێبوونی هاوڵاتیاندا”.
له‌م خاڵه‌دا پڕۆگرام کێشه‌ی خانووبه‌ره دێنێته ئاراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕۆشنایی و ڕێگاچاره‌یه‌کی به‌کرده‌وه بخاته‌ڕوو. ئه‌وه‌ی ته‌ئکیدی لێکردووه “کارکردنه له‌سه‌ر كێشەی بێماڵی و كرێچێتی و جێبەجێكردنی پرۆژەی گەورە..” به‌ڵام پێمان ناڵێت ئایا ئه‌و “پرۆژه گه‌ورانه”، خانووبه‌ره به‌خۆڕایی بۆ هاوڵاتیانی بێسەروپهنا ئاماده ده‌کات یان وه‌ک کۆمپانیا بازرگانیه‌کانی دروستکردنی شوقه و ڤیلا، که‌ته‌نها ئه‌و به‌شه له‌هاوڵاتیان سودمه‌ندن لێی کهپارهدارن؟
لهخاڵیکیتردا باسی قاچاخچێتی به‌ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه ده‌کاو ده‌نووسێت:
“دۆزینه‌وه‌ی باندەكانی بازرگانی و قاچاخچێتی مادده هۆشبه‌ره‌کان لە ناوخۆ و دەرەوەدا و دروستكردنی لیژنەی ئه‌منی هاوبەش لەگه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا لەو پێناوەدا”.
له په‌یوه‌ند به‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن به دیارده‌ی بازرگانی کردن به مادده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه پرۆگرام له‌گه‌ڵ ناڕۆشنیه‌کی دوولایه‌نه به‌ره‌و ڕووه، یه‌که‌میان له‌ڕووی یاساییه‌وه به‌ڕۆشنی بازرگانی کردن به‌م مادانه‌وه به‌کارێکی قه‌ده‌غه و نایاسایی ڕاناگه‌یه‌نێ و ئه‌نجامده‌رانی له‌گه‌ڵ سزادا بهرهوڕووناکاتهوه و به‌ته‌نها که‌وتۆته شوێنی دۆزینه‌وه‌ی بانده‌کانی بازرگانی! دووه‌میش هیچ شتێک له‌سه‌ر توشبووانی مادده هۆشبه‌ره‌کان ناڵێ، ئایا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی کهگیرۆدهی ئه‌م گرفتهدهبن، وه‌ک هاوڵاتیه‌کی خاوه‌ن ڕێز کهگیرۆدهی نه‌خۆشی ده‌بێ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کا و ده‌یانخاته به‌ر پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه‌وه، یان له‌به‌ندیخانه‌دا گیریان ده‌که‌ن و تامه‌رگ له‌به‌رده‌م تهحقیردا ڕایان ده‌گرن و ژیانیان به‌فه‌رامۆشی ده‌سپێردرێ؟
له‌خاڵێکی تردا پرۆگرام باس له‌مامه‌ڵه‌ی مرۆیی له‌گه‌ڵ زیندانییاندا ده‌کا و ده‌نووسێت:
” پێڕه‌وکردنی مامه‌ڵه‌ی مرۆیی له‌گه‌ڵ زیندانییان وه‌ک قوربانیی قەیرانە كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووریەكان. ئەركی حكومەتە كەشێكی مرۆڤانەیان له‌ڕووی جەستەیی و مەعنەوی و فێركارییەوە بۆ دابین بكات، پاش تەواوكردنی ماوەی یاساییان لە زینداندا لەناو كۆمەڵگا و دامودەزگاكانی وڵات‌دا جێگەیان بكاتەوە”.
ئه‌وه باشه کهمامهڵهی مرۆیی له‌گه‌ڵ زیندانییاندا بکرێ و کار بکرێ بۆ ئاسایی کردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌یان بۆ نێو کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام له‌مه‌شدا هیچ شتێک له‌سه‌ر پرۆسه‌ی تێپه‌ڕبوونی سزادراوان، له‌وکاته‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆمه‌تێک ده‌ستگیرده‌کرێ تا ده‌خرێته زیندانه‌وه ناڵێت، ته‌نانه‌ت هیچ شتێک له‌سه‌ر مافه‌کانی “تۆمه‌تلێدراوان و تاوانباران و سزادراوان” ناڵێت !
لهخاڵیکیتردا پرۆگرام کۆمهڵهبابهتێک پێکه‌وه ئاماژهپێدهکات:
“چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌سانی بێحاڵ و ماڵ، دێوانەكانی سەر جادە، دیاردەی سواڵكەری، بەتایبەتی لەنێو منداڵاندا، بەسوخرەگرتنی منداڵ و نەوجەوانان بەرامبەر كرێیەكی كەم، بڵاوبوونەوەی تۆڕه‌كانی لەشفرۆشی”.
به‌ڕاستی هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی که‌له‌م خاڵه‌دا ڕیزکراون، دۆخێکی نامرۆڤانه و هه‌ستیار ده‌خه‌نه‌ڕوو، هه‌ربۆیه‌ش باسکردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان، ڕێگای یاسایی و ئیجرائاتی ده‌ستبه‌جێ و به‌رنامه‌گه‌لێک ده‌خوازێ که به‌هاناوه چوونی خێرای ئه‌م جۆره که‌سانه وه‌ک ئه‌رکێکی حکومه‌ت و داموده‌زگاکانی بگیرێته‌به‌ر، به‌ڵام پڕۆگرام ته‌نها به‌یه‌ک وشه ئیکتیفا ده‌کات، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێ چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشانه ده‌کات؟
له دواخاڵی ئه‌م به‌نده‌دا مه‌سە‌له‌ی په‌نابه‌ری دێته‌ئاراوه:
“ڕێزگرتنی پەناهەندەكان و دابینكردنی كامپ و شوێنی ژیانی شیاو بۆیان، ڕێزگرتنی كرێكارە بیانییەكان كە لە پرۆسەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوەی كوردستاندا كاردەكەن. بەدواداچونی كێشەی زوڵملێكردن و خراپ بەكارهێنانیان ئەركی حكومەتە”.
له‌باره‌ی ئه‌م خاڵه‌شه‌وه پرۆگرام په‌نابه‌ر و “کرێکاری بیانی” له‌ژێر وشه‌ی “ڕێزلێگرتندا کۆده‌کاته‌وه و یه‌که‌میان له کۆمه‌ڵگا داده‌بڕێنێ و ده‌یانخاته که‌مپه‌وه و دووه‌میشیان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسای کار و ماف و ئازادییه‌کاندا دایانده‌نێ. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌کاتێکدا باس له”ڕێزی په‌نابه‌ران” ده‌کا و به‌شانازییه‌وه سیاسه‌تی کەمپسازییان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌مان سیاسه‌تی ڕاسیستانه‌ی ده‌وڵه‌تانی ڕاستڕه‌وی وڵاتانی ئه‌وروپا دووباره ده‌کاته‌وه، کەنهک هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌کی دادوه‌رانه نییه، بگره جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌م ئینسانانه و دوورخستنه‌وه‌یانه له‌کۆمه‌ڵگا و ئه‌و ماف و ئازادییانه‌ی به‌ڕه‌سمی بۆ هاوڵاتیان ناسراون!
7/ دادی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیسته‌می خانه‌نشینی:
له‌م به‌نده‌دا پڕۆگرام چه‌ند خاڵێک بۆ چاککردنی سیسته‌می خانه‌نشینی پێشنیار ده‌کات کهلهبارهیانهوه قسه‌ده‌که‌ین:
“- ده‌رکردنی یاسایەكی تایبەت بە خانەنشینی، بەجۆرێك شایستەی تەمەنی خزمەت و ماندووبوونی مرۆڤی بەرهەمهێن و ڕه‌نجده‌ر بێت له هه‌ردوو که‌رتی گشتی و تایبه‌تدا.
– هه‌موارکردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسا و بڕیاره تایبەتانەی كە بۆ خانەنشینكردنی وەزیر، پەرلەمانتار، پلە تایبەتەکان و بەرپرسان و ئەندامانی حیزب دەرچوون، کە هەندێکیان نایاسایی و هەندێکیشیان بەیاسا ڕێکخراون، بەجۆرێك تەنها یەك پێوەر بۆ دیاریکردنی تەمەنی یاسایی خانەنشینی بەسەر هەموو فەرمانبەرانی دەوڵەتدا، بێجیاوازی، جێبەجێ ببێ.
– بەرزکردنەوەی مووچەی خانەنشینی خاوەن پلە وەزیفییە نزم و ناوەنجیەکان و کەمکردنەوەی مووچە زۆرەکان.
– دابینکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ کرێکاران، جوتیاران و بەرهەمێنەرانی ناوماڵ و کەرتی تایبەت.”
کۆی ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی “سیستمی خانه‌نشینی” گه‌ڵاڵه ده‌کاته‌وه، هه‌ڵگری ناته‌واوی و سه‌رنجدانی جدییه. به‌تایبه‌تی کاتێک ئه‌م سیسته‌مه له‌په‌یوه‌ند به‌دادی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو:
یه‌که‌م، ئه‌وه‌ی که له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، ئاستی مووچه‌ی خانه‌نشینی “شایستەی تەمەنی خزمەت و ماندووبوونی” بێت و هه‌روه‌ها ههردووکهرتی گشتی و تایبه‌ت بگرێته‌وه، خاڵیکی موسبه‌ته، هاوکات ئه‌وه‌شی که مووچه‌ی پله‌داره خانه‌نشین کراوه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات که‌م بکرێته‌وه دیسانه‌وه ههنگاوێکی باشه، به‌ڵام ناته‌واوه و هێشتا نه‌ک دادی کۆمه‌ڵایه‌تی، بگره هاوسه‌نگی له‌نێوان مووچه‌ی خانه‌نشینی کرێکاران و کارمه‌ندێکی ساده له‌گه‌ڵ، پله‌دارانی نێو ده‌سه‌ڵاتدا دروست ناکات، چونکه پێوانه‌ی سه‌ره‌کی له‌دیاریکردنی ئاستی موچه‌ی خانه‌نشینیدا -وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌م سیسته‌مه‌دا دیاری کراوه- شایسته‌بوونه له‌گه‌ڵ کار و ته‌مه‌ندا، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئاستی لانی که‌می کرێ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشکه‌وتنی باری کۆمه‌ڵایه‌تی و چوونه‌سه‌ری چاوه‌ڕوانییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ستانداردی ژیانی سه‌رده‌م و ئاستی خێزانی.
ئه‌مڕۆ له‌کوردستان که لانی که‌می مووچه و کرێی کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران له نێوان ٢٠٠ بۆ ٣٠٠هه‌زار دیاریکراوه، له‌کۆی گشتیدا له نێوان ٥٠٠ و ٦٠٠ههزارتێپهڕ ناکات و کاتێکێش خاوه‌نانی خانه‌نشین ده‌کرێن له ٤٠٠هه‌زار زیاتر نابێت، ئه‌م بڕه‌پاره‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی لانیکه‌می ژیان و بژێوی، نه‌ک هیچ خێزانیکی پێنج وه یا سێ که‌سی نییه، بگره به‌شی ته‌نها ژیانی ڕۆژانه‌ی تاکه نهفهرێکێش ناکات. له‌حاڵێکی ئاوادا ئه‌گه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینی پله‌دارانی ده‌سه‌ڵات چه‌ند قاتیش که‌مبکرێته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سیسته‌می مووچه‌که‌یدا به‌دواوه‌یه‌تی، دیسانه‌وه ئه‌و دۆخه ناهاوتا و بێدادییه ده‌هێڵێته‌وه که ڕووبه‌ڕووی ژیان و گوزه‌رانی مووچه‌خۆران بۆته‌وه.
خاڵی دووه‌میش له‌م سیسته‌می خانه‌نشینییه‌ی که‌ئاماژه‌ی بۆکراوه، ماوه‌ی کارکردن و ته‌مه‌نی که‌سه‌که ئاماژه‌ی پێنه‌کراوه و مه‌علوم نییه دوای چه‌ند ساڵ و لە چ ته‌مه‌نێکدا مافی خانه‌نشینی ده‌یگرێته‌وه.
دواخاڵیش که‌به‌هیچ جۆرێک پڕۆگرام نه‌چووه به‌لایدا، زیادبوونی ساڵانه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینییه وه‌ک ئه‌وه‌ی ژیانی کرێکاران و فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشینکراو ڕاوهستاوبێت و گرانی و چوونه‌سه‌ری ڕۆژبه‌ڕۆژی نرخی کاڵا و پێداویستیه‌کانی ژیان و چاوه‌ڕوانیه‌کانی ئینسانی هاوچه‌رخ نه‌یگرێته‌وه. ئه‌مه‌یه هه‌موو ئه‌وسیسته‌مه‌ی کهبزووتنهوهی گۆڕان به‌ناوی دادی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆ مووچه‌خۆرانی خانه‌نشینکراو ده‌یخوازێ!
8/ داددی کۆمه‌ڵایه‌تی و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران:
له‌به‌ندی ده‌یه‌مدا پڕۆگرام چه‌ند خاڵێکی وه‌ک ڕێگای “دابینکردنی دۆخێکی دادپه‌روه‌رانه بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران” خستۆته‌ڕوو، که‌لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانین سه‌رنجێکی کورتیان له‌سه‌ر بده‌ین:
“- پێداچوونەوە بە سیستمی مووچە و ڕاژەی فەرمانبەرانی هەرێمدا، بۆ باشتركردنی باری گوزەرانی خۆیان و خێزانەكانیان، بۆ ڕاگرتنی ئاستێك لە دادپەروەریی شیاو لەنێوان پلەكانی مووچەدا.
– پێداچوونەوە بە مووچە و دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەراندا بەجۆرێك ئەو بڕە پارەیەی وەریدەگرن شایەنی ماندووبوون و كۆششیان بێت لە بنیاتنانی وڵات و ئامادەكردنی نەوەی نوێ‌دا.
– پێڕه‌وکردنی سیستمێكی دادپەروەرانە بۆ پاداشت و كاری ئۆڤەرتایم، بۆ جیاكردنەوەی پاداشتی بەرهەمی باش لە بەرهەمی ناوەنجی و خراپ.
– خه‌رجکردنی دەرماڵەی هاتوچۆ، دەرەوەی شار، كاری مەترسیدار، بەشێوەیەك لەسەروو ئەو بڕه‌وه بێت كە ئێستا هەیە.
– دابینکردنی كەشێكی دادپەروەرانە لە فەرمانگە و شوێنەكانی كاردا بۆ كارگوزار و فەرمانبەرانی پلەكانی خوارەوە، چ لەڕووی دارایی و چ لەڕووی ئاكاری كارەوە.
– قه‌ده‌غه‌کردنی خراپ بەكارهێنانی كارگوزار و فەرمانبەرانی پلەكانی خوارەوە بۆ كاری ناشایستە و شەخسیی بەرپرسەكان لە دەرەوەی كاری فەرمی.
له‌ڕاستیدا ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی باس له “سیستمی مووچه و ڕاژه و ده‌رماڵه‌ی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران ده‌کات”، به‌و ئاسته‌ش ناتوانێ “دۆخێکی دادپه‌روه‌رانه” له‌ژیان و گوزه‌رانی ئه‌م توێژه‌ی دانیشتوانی کوردستاندا پێکبهێنێ. چونکه:
یه‌که‌م: به‌و ده‌لیله‌ی کهپڕۆگرام باس له پێداچوونه‌وه به‌سیستمی مووچه‌ی مه‌وجود ده‌کات، یانی داوای هه‌ڵوه‌سانه‌وه‌ی ناکات و ده‌یهێڵێته‌وه. سیسته‌مێک که‌سه‌رتاپا ناعادیلانه‌یه و له‌دژی ژیان و گوزه‌رانی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه. ته‌نانه‌ت له‌مه‌سه‌له‌ی “پێداچوونهوهکهشیدا” پێمان ناڵێت به چ ئاستێک ”مووچه و ڕاژه و ده‌رماڵه‌کان” به‌ره‌وسه‌ره‌وه ده‌بات.
دووه‌م: پڕۆگرام وه‌ک ئه‌وه‌ی سیسته‌می مووچه‌ی ئێستای ژێرسایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناعادیلانه‌ی یه‌کیه‌تی و پارتی قه‌بوڵکردووه، به‌هه‌مان شێوه، ناچێت به‌لای دیاریکردنی ئاستی مووچه‌ی مامۆستا و کرێکار و فه‌رمانبه‌راندا و بگره پێوانه‌یه‌کی واقعی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له دیاریکردنی ئه‌م لانی که‌مه‌دا، که‌بگونجێ له‌گه‌ڵ ژیانی شایسته‌ی هاوڵاتیانی کارکردووی هه‌رێمدا، ناخاته‌ڕوو. ئه‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌رتاپای پڕۆگرامه‌که‌یدا، وه‌ک پێوانه بۆ “دابینکردنی دۆخێکی دادپه‌روه‌رانه” بۆ مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و کرێکاران، پشتی پێبه‌ستووه “ڕه‌نج و ماندووبوونی ئه‌وانه”، (له‌ڕاستیدا، له‌کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا، هیچ کارێک ناتوانێ یه‌کسان بێت به‌مووچه‌ی پێدراو، چونکه له‌م نیزامه‌دا ئامانج کاری به‌کرێیه، به‌ده‌ستهێنانی قازانجه له‌سه‌ر حسابی ڕه‌نج و ماندووبوونی بکه‌ره‌که‌ی بۆ خاوه‌نکاره، که‌وایه هیچ مووچه و کرێیه‌ک ناتوانێ یه‌کسان بێت به‌ڕه‌نج و ماندووبوونی ئه‌نجامده‌رانی کاره‌که) وه یان “باشی و خراپی و مامناوه‌ندی به‌رهه‌مه‌کانیانه”! که‌به‌هیچ جۆرێک پێوانه‌یه‌کی واقعی نییه و ئه‌گه‌ریش له‌به‌رئه‌نجامی “پیداچوونه‌وه به‌سیستمی ئیستادا، ئاستێک له‌زیاد کردنی مووچه مه‌یسه‌ر ببێت، ناتوانێت له‌ده‌ره‌وەی سیاسه‌ت و مه‌رامی ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی که‌ئه‌وان دیاری ده‌که‌ن بۆ ئاستی ژیان و گوزه‌ران، ده‌رچێت.
سێهەم: پرۆگرام به‌وجۆره‌ی سیسته‌می مووچه‌ی ئێستای قه‌بوڵکردووه و ته‌نها پێیدادهچێتهوه، هه‌م کاری زیاده و هه‌م پارچەپارچه کردنی به‌شه‌کانی مووچه، که‌له‌سیستمی ئێتسادا په‌یڕه‌وی لێده‌کرێت، له‌ژێرناوی “پاداشت، ده‌رماڵه، ختوره و… شتی له‌م جۆره‌دا قه‌بوڵکردووه. که‌سه‌رچاوه‌ی دۆخی ناعه‌داله‌تییان پێکهێناوه. ئه‌وشته‌ی کهپرۆگرام ناوی “پاداشتی به‌رهه‌م”ی لێناوه، له‌ڕاستیدا به‌شه دزراوی مووچه‌یه که‌وه‌ک مهرحهمهتێک ده‌سه‌ڵات و خاوه‌نکار به کرێکاران و فه‌رمانبه‌رانی ده‌دات. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پاداشتی به‌رهه‌م وه‌ک به‌رئه‌نجامێک لهچوونهسهرهوهی ئاستی به‌رهه‌مداری هێزی کار و ماندووبوونی که‌سی کارکردوو وه‌ربگرین، ئه‌گه‌ر پێمان وایه ئه‌وه به‌رهه‌می ڕه‌نجی کاری کرێکار و فه‌رمانبه‌رانه که له‌م یان له‌و به‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنان و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریدا، داهاته‌کان زیادی کردووه، ئەوا ئه‌و زیاده‌یه له‌داهات به‌مانای نه‌دانی له‌پێشه‌وه‌ی مووچه‌ی ته‌واوی کرێکار و کارمه‌نده‌که‌یه.
چواره‌م: له‌باره‌ی ”ئۆڤه‌رتایم”یشه‌وه کهپڕۆگرام به‌شانازییه‌وه له‌پێداچوونه‌وه‌ی سیسته‌می مووچه‌دا کهوتۆتهشوێنی و گوایه ئه‌گه‌ر ڕێژه‌که‌ی زیاد بکات ئه‌وا دۆخی دادپه‌روه‌رانه‌ی سازاندووه! له‌کتێکدا ئه‌مه هاندانه بۆ ئه‌نجامدانی کاری زیاده و تێپه‌ڕینه له‌ماوه‌ی دیاریکراوی کاری ڕۆژانه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مه به‌مانای که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پشوو، ته‌فریحی و پێڕاگه‌یشتنی کرێکاران و کارکردووانه به‌ئه‌رکه خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خۆیاندا. ئه‌مه به‌مانای زیاترکارکردن و زووتر پیر بوونی ئه‌م ئینسانانه‌یه، که‌نه‌ک نابێ وه‌ک بوارێک بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی مووچه و ده‌رامه‌تی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران سه‌یر بکرێ، به‌ڵکو ده‌بێ قه‌ده‌غه بکرێ و بواربدرێ به‌که‌سانی ئاماده‌به‌کاری تر ئه‌م ماوه زیاده‌یه له‌ڕێگای دامه‌زراندنیانه‌وه له‌ئه‌ستۆبگرن.
پێنجه‌م: پڕۆگرام باس له “خراپ بەكارهێنانی كارگوزار و فەرمانبەرانی پلەكانی خوارەوە بۆ كاری ناشایستە و شەخسیی بەرپرسەكان لە دەرەوەی كاری فەرمی” ده‌کات و قه‌ده‌غه‌ی ڕاگه‌یاندووه. بێگومان واتای ئه‌م جۆره کارانه به‌مانای بێگاری دێت، واته کاری بێبه‌رامبه‌ری که‌سانێک بۆ”گه‌وره‌پیاوان و خاوه‌نکار و به‌رپرسانێک که پله‌وپایه‌ی باڵاتریان له‌هاوڵاتی ئاسایی پێدراوه. ئه‌م جۆره کارانه وه‌ک کاری زیاتر و له‌ده‌ره‌وه‌ی کاری فه‌رمی، زیاتر پاشماوه‌ی سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی و خێڵه‌کییه وه‌ک میراتێک لهسهرمایهداریشدا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و پله‌داران و خاوه‌نکاره‌کانه‌وه، ده‌ستی بۆدهبرێ و بێگاری و بهسوغره گرتنی که‌سانێک وه‌ک “ئیستخدامی شه‌خسی” بێبه‌رامبه‌ر به‌کارده‌برێن. به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه پڕۆگرام ته‌نها ئه‌م جۆره‌کارانه بۆ”به‌رپرسان” قه‌ده‌غه ده‌کات، نه‌ک له‌ئاستی کۆمه‌ڵگادا، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌به‌شێکه له‌نۆرم و حاڵه‌تی نائینسانییانه‌ی ناو سیسته‌می کارێک کهسهرمایهداران و ده‌وڵه‌مه‌ندان و خاوه‌ن کۆمپانیاکانیش ده‌ستی بۆده‌به‌ن.
ئه‌م ڕاستییانه‌ی ئاماژه‌مان بۆکرد، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ کهبزووتنهوهی گۆڕان، وه‌ک هه‌ر حزبێکی بۆرژوایی تر، که خۆی به‌نیزامی سه‌رمایه‌دارییه‌وه به‌ستۆته‌وه، له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نکار و کۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانی کوردستانه‌وه له‌مووچه و داهاتی کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران ده‌ڕوانێ و هه‌مان سیاسه‌ت و سیسته‌مێک دووپاتده‌کاته‌وه که‌ئه‌م چینه له‌به‌رامبه‌ر ئاستی ژیان و گوزه‌رانی مووچه‌خۆراندا، گرتوویه‌تیه‌به‌ر. پارچه‌پارچه کردنی مووچه له‌ژێر ناوی “کرێ و مووچه‌ی ڕه‌سمی و ئیسمی”،”ئیعاله، ده‌رماڵه، ختوره، پاداشتی به‌رهه‌م…” ئه‌مانه له‌پاڵ دیاری نه‌کردنی لانی که‌می کرێ، به‌پێوانه‌ی داهاتی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نکاره‌کان و زینده‌گی خێزانێکی پێنج که‌سی و هاوتا له‌گه‌ڵ باری شارستانی و هاوچه‌رخدا، هاوکات ڕاگرتنی ئاستی مووچه و کرێ به‌بێ زیادبوونی ساڵانه، دانی زێدهپارهیهک له‌بری کاری ئیزافی وه‌یان کاری قۆنته‌راتی، پارچه‌کاری، ته‌نانه‌ت کاری بێگاری،… گوایه ئاستی مووچه و کرێ به‌م جۆره‌کارانه به‌ره‌وسه‌ره‌وه ده‌برێ، له‌کاتێکدا ئه‌م جۆره کارانه هاندانه بۆکاری زیاتر و به‌مانای توندکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی کاره. هه‌موو ئه‌مانه لایه‌نه‌کانی ئهوسیستهمهیه، که دیاریکردنی ئاستی مووچه‌ی کرێکاران و فه‌رمانبه‌رانی کوردستانی پێسپێردراوه، ئه‌م جۆره دابه‌شکردنه‌ی مووچه به‌و ڕادده‌یه مسۆگه‌ر نییه و دڵنیایی نادات به‌مووچه‌خۆران کاتێک که‌کۆمه‌ڵگا پێده‌نێته سه‌رده‌می قه‌یرانه ئابووریه‌کانه‌وه و ده‌سه‌ڵاتداران به‌م یان به‌و به‌هانه‌یه ئه‌م یان ئه‌و به‌شه له‌مووچه‌کان ده‌بڕن و له‌ژێر بڕیار و سیاسه‌تی سکههڵگوشیندا، مووچه‌ی کرێکاران و کارمه‌ندان که‌مده‌که‌نه‌وه.. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کهبڕیاریداوه به‌م سیسته‌مه‌دا بچێته‌وه و ئه‌گه‌ریش مه‌رحه‌مه‌ت بکات شتێک زیاد بکات، به‌دڵنیاییه‌وه ناتوانێ نه “دۆخێکی دادپه‌روه‌رانه” بۆ مووچهخواران فه‌راهه‌مکات، وه نه‌ده‌توانێ “هاوسه‌نگییه‌ک” له‌مووچه‌ی ئه‌وان و کاربه‌ده‌ستان و پله‌دار و خاوه‌ن کۆمپانیاکاندا، به‌دیبهێنێ. سه‌یر له‌وه‌شدایه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باسی مووچه و مولحهقاتهکانیدا، به‌هیچ جۆرێک ئاماژه بۆڕۆڵی نوێنه‌رانی کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ناکات، کهحزوریان هه‌بێ له‌هاوشانی ده‌سه‌ڵاتداراندا، بۆ بڕینه‌وه‌ی ئاستی مووچه و هه‌رگۆڕانکارییه‌ک له‌مباره‌وه دێته‌کایه‌وه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌باسی مووچه، باسه له‌ژیانی مووچه‌خۆران و ده‌بێ وه‌ک لایه‌نێکی سه‌ره‌کی دهخاڵهتبدرێن له‌دیاریکردنی ئه‌و سیسته‌مه‌دا، که‌ئاستی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌وان له‌ڕێگای مووچه‌وه دیاری ده‌کات.
9/ بازرگان و کاسبکاران و دادی کۆمه‌ڵایه‌تی:
پرۆگڕام به‌مه‌به‌ستی “دابینکردنی که‌شێکی له‌بار بۆ بازرگان و کاسبکاران” نووسیویه‌تی:
“- ڕێگریكردن لەهەر جیاكارییەك كە لەنێوان بازرگاناندا دەكرێت، رێگریكردن لە بەرتەسککردنەوەی دەرفەتی كار و قازانج لەبەردەم هەندێك بازرگاندا بەقازانجی هەندێكیتر، كە بەهۆی خزمایەتی، ئینتمای حیزبی، مەحسوبیەت و بەرژەوەندیی ژێربەژێرەوە ئەنجام دەدرێت.
به‌ڕاستی عه‌جیب دادوه‌رییه‌که! بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هێنده دڵسۆزی دادوه‌رییه فریای ڕێگرتن له‌و جیاکارییه‌ش که‌وتووه که ڕووبه‌ڕووی بازرگانان بۆته‌وه و “ده‌رفه‌تی کار و قازانجیان له‌به‌رده‌مدا ته‌سک بۆته‌وه”!! له‌ڕاستیدا ئه‌م خاڵه وێڕای لایه‌نگرییه‌کی ئاشکرای چینایه‌تی حزبی گۆڕان بۆ بازرگانان و بازاڕی ساختهچێتییان، هاوکات ده‌یه‌وێت کاری بازرگانی لهخاسییهته بێویژدانی و ڕکهبهرییهکهی له‌کۆکردنه‌وه‌ی قازانجدا، داماڵێ و وه‌ک چینێکی زوڵم لێکراوی ژێرده‌ستی “خزمایەتی، ئینتمای حیزبی، مەحسوبیەت و بەرژەوەندیی ژێربەژێر” بیانناساێنێ! له‌کاتێکدا بازرگان و بازرگانانی وردودرشتی کوردستان، به‌حوکمی بازاڕی سه‌رمایه‌داری و سیسته‌مێکی میلیشیایی و ڕیزی کۆمپانیاکان، هه‌م خۆیان لهمنافهسهی کۆکردنه‌وه‌ی قازانجدان و هه‌م گرێدراوی چینی ده‌سه‌ڵاتدارانن و پێکه‌وه له‌یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شدا کۆبوونه‌ته‌وه. بازرگانی و پرۆسه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی قازانج که ویژدان نانسێ و له‌ده‌ره‌وه‌ی پێوانه ئه‌خلاقییه‌کانه، ئه‌نجامده‌رانی ئاماده‌ن له‌پێناو کۆکردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری قازانجدا، ژیان و گوزه‌ران و ئه‌منیه‌تی خۆراکی و ته‌ندروستی هاوڵاتیان بخاته ژێر پرسیاره‌وه. هاورده‌کردنی کاڵای نه‌شیاو و زیانبه‌خش به‌ته‌ندروستی و ژینگه، تا داسه‌پاندنی نرخی به‌رز بهسهرکاڵا پێویسته‌کانی ژیان و بژێویدا، ئه‌مانه له‌پاڵ پشتیوانی کردنی ده‌سه‌ڵات له‌بازرگانان وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌خۆیان له‌ڕیزی بازرگانانی گه‌وره‌ی وڵاتدان، یه‌ک واقعیه‌تی ئینکارنهکراوی کرده‌ی بازرگانییه له‌کوردستان، کهبزووتنهوهی گۆڕان نایه‌وێت بیبینێ و بگره ئه‌وان وه‌ک توێژێکی غه‌درلێکراو ده‌ناسێنێ.
لهخاڵیکیتردا پرۆگرام ده‌نووسێ:
” – لابردنی ئەو كەند و كۆسپە بیرۆكراتییانەی كاسبكار، دوكاندار، خاوەن مارکێت و وەستا و پیشەوەرەكان جاڕس دەكەن. دابەشكردنی خزمەتگوزاری و پێداویستییە شارستانییەكان بۆ گەشەدان بە بازاڕ بەشێوەیەكی ئاسۆیی.
ئه‌م خاڵه وێڕای ئه‌وه‌ی ڕیزی بازرگانان و کاسبکاران وه‌ستا و پیشه‌وه‌ر تێکه‌ڵ ده‌کا و هه‌موویان وه‌ک یه‌ک ده‌خاته ژێرچه‌تری دادی کۆمهڵایەتییهکهوه که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان شوێنی که‌وتووه، هاوکات هه‌موویان ده‌سپێرێ به ”گه‌شه‌دان بهبازاڕێک که‌شێوه‌ی ئاسۆیی هه‌بێ”! له‌کاتێکدا نه‌ئێمه و نه‌هیچ که‌سێک نازانێت هونه‌ری ئه‌م “بازاڕه ئاسۆییه” چییه که‌له‌ڕێگای گه‌شه پێدانیه‌وه دادی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌یه‌ک کاتدا بۆ بازرگانان و کاسبکار و وه‌ستا و پێشه‌وه‌ر به‌دی ده‌هێنێ؟ له‌مه‌ش زیاتر پڕۆگرام لهخاڵیکیتردا شۆفێرانیش بۆسه‌ر ئه‌م ڕیزی تێکه‌ڵاو کردنه زیاد ده‌کا و ده‌نوسێ:
– کارئاسانی بۆ شۆفێرە گشتییەكانی نێو شار و هێڵەكانی دەرەوە، ئەركی حكومەتە كەشێكی دەروونی لەباریان بۆ دابین بكات و ڕێگە نەدات مامەڵەی نامرۆڤانەیان لەگه‌ڵ بكرێـت. ئەركی حكومەتە ئۆتۆمبێل و قەرزی درێژخایەنیان بۆ دابین بكات، لەكاتی ڕوداو و لێقەوماندا بە هانایانەوە بچێت و پێداویستیی تەندروستی و بیمەی كۆمەڵایەتییان بۆ دابین بكات، لەكاتی پیربوون و پەككەوتندا مووچەی خانەنشینییان بۆ ببڕێتەوە.
ئه‌م خاڵه ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خات کهبزووتنهوهی گۆڕان، سیسته‌می هاتوچۆ و کاری شۆفێران، که‌ئێستا له‌کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رکی حکومه‌ت کارده‌کا و شۆفێرانی له‌گه‌ڵ هه‌زارویه‌ک ده‌رد و مه‌ینه‌تی به‌ره‌وڕوو کردۆته‌وه، وه‌ک خۆی ده‌هێڵێته‌وه و به‌هیچ جۆرێک ناچێت به‌لای “سیسته‌می هاتوچۆی گشتی -Public Transport-“دا که‌ده‌وڵه‌ت ڕاسته‌وخۆ بهرپریسارێتی بگرێته ئه‌ستۆ و شۆفێرانیش وه‌ک کارمه‌ندی حکومی به‌مووچه و مافه‌کانی خۆیانه‌وه کاری تێدابکه‌ن.
له‌ڕاستیدا سیسته‌می هاتوچۆی ناوخۆ و نێوان شاره‌کانی کوردستان، هێنده دواکه‌وتوو و بێفه‌ڕ و مه‌ترسیدار و دژی ژینگه و شۆفیران و هاوڵاتییانه، هه‌رگیز شایه‌نی هێشتنه‌وه و ڕاگرتنی نییه، له‌ژێرناوی “کارئاسایی و بیمه‌کردنی شۆفێران” و شتی له‌م جۆره‌دا، چونکه ئه‌م سیسته‌مه جگه‌له‌وه‌ی پاشماوه‌ی ڕژێمی به‌عسه، هاوکات سپێردراوه به‌بازاڕی کۆمپانیا و که‌رتی تایبه‌ت و ده‌سه‌ڵات وه‌ک ههرخزمهتگوزارییهکی تر، شانی خۆی له‌به‌رپرسیارێتی ده‌رکێشاوه و ئاکامه زاینبارهکانیشی به‌سه‌ر هاوڵاتییان و شۆفێراندا، شکاوه‌ته‌وه. کاره‌ساته‌کانی هاتوچۆ، خراپیی ڕێگاوبان و نه‌بوونی هێما و ڕێساکانی سه‌ر شه‌قام، پیس کردنی ژینگه و ڕقەبهری نێوان شۆفێران و هاوڵاتییان، تا نه‌بوونی سه‌لامه‌تی… به‌ڵگه‌ی داڕزیوی سیسته‌می ئێستای هاتوچۆی کوردستانه، کهبزووتنهوهی گۆڕان هێشتا به‌ده‌ستیه‌وه گرتووه و گه‌ره‌کیه‌تی له‌چوارچێوه‌یدا، دادی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ شۆفێران به‌ده‌ست بهێنێ. لهدواخاڵی ئه‌م به‌نده‌دا پڕۆگرام دێته‌سه‌ر باسی “دهسهتگێڕهکان”، کتیب فرۆشه‌کان و شمه‌ک فرۆشانی سه‌رجاده” و ده‌نووسێت:
– کارئاسانی بۆ فرۆشیارە دەستگێڕەكان، كتێب فرۆش و شمەك فرۆشەكانی سەر جادە، ئەركی حكومەتە، بەرلەوەی دەرفەتی كاریان لە شوێنە گشتییەكاندا بەرتەسك بكاتەوە، شوێنی كاری شیاویان بۆ دابین بكات. بیمەی كۆمەڵایەتیی و تەندروستیی و موچەی خانەنشینییان لە تەمەنی یاساییدا بۆ دابین بكا”.
له‌په‌یوه‌ند به‌م خاڵه‌شه‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌دوای په‌یداکردنی “شوێنی کار”ه‌وه‌یه بۆ زه‌حمه‌تکێشانێک که‌به‌هۆی بێ‌کاری و نه‌بوونییه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته کارێک که‌له‌ڕاستیدا کارێک نییه شایه‌نی ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه بێت. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌خه‌می ئه‌وه‌دایه که‌ئه‌م که‌سانه به‌کاره‌کانیان “شوێنه‌گشتییه‌کان به‌رته‌سک ده‌که‌نه‌وه” و بۆئه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته چاره‌سه‌رکات، باسی کارئاسانی دێنێته ئاراوه و به‌م جۆره‌ش خودی ئه‌م جۆره له‌کار ئه‌به‌دی ده‌کا و ده‌یهێڵێته‌وه. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جگه‌له‌وه‌ی که‌نایه‌وێت سه‌رچاوه‌ی ئه‌مجۆره کارانه بگێڕێته‌وه بۆ دیارده‌ی بێ‌کاری و هه‌ژاری و لێره‌وه بۆچاره‌سه‌ر بگه‌ڕێت، هاوکات کاری ده‌ستگێڕی و بۆیاغچێتی و شمه‌ک فرۆشی سه‌رجاده‌کان، که‌زۆرجار “سواڵکردن”یشی پێ تێکه‌ڵ ده‌بێت، به‌شایسته‌ی گه‌نجان و ژنان و هاوڵاتیانێکی پیر و په‌ککه‌وته ده‌زانێ. به‌ڕاستی خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ عه‌جیب دادوه‌رێک به‌ره‌وڕوون؟!
10/ دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و کرێکاران و جوتیاران:
دوا بابه‌تێک که‌له‌م به‌شه‌دا و له‌په‌یوه‌ند به ته‌وه‌ره‌ی دادی کۆمهڵایهتییەوه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین، به‌ندێکه که پڕۆگرام تایبه‌تی کردووه به‌هه‌ردوو توێژی کرێکاران و جوتیارانه‌وه و له‌م باره‌شه‌وه نووسیویه‌تی:
” پشتیوانیکردنی هه‌ردوو توێژی کرێکاران و جوتیاران له‌ڕێگای:
– هاندانی هێزی كاری كوردستانی لە پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە و بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاریدا.
– چالاککردنی سەندیكاكانی كرێكاران و جوتیاران بەجۆرێك گوزارشت لە خەم و داواكاریی ئەو دوو چینە بكەن و نەچنە ژێر كاریگەریی دەسەڵاتی سیاسییەوە.
– دابینکردنی بیمەی كۆمەڵایەتی خێزانی و خانەنشینی بۆ ئەو كرێكار و جوتیارانەی كە ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی یاسایی خانه‌نشینی، یان لەكاتی كار و بەرهەمهێناندا دوچاری گیانلەدەستدان، كەمئەندامی، نەخۆشی و جۆرەكانی تری مەترسی دەبنەوە”.
سه‌ره‌تا با له‌سه‌ر خودی خاڵه‌کان ڕاوه‌ستین:
یه‌که‌م، ناوبردنی کرێکار و جوتیار* به ”توێژ” ئاماژه‌یه‌کی ئاشکرایه بۆ بێ‌نرخ کردن و لاواز نیشندانی کرێکارانی کوردستان، له‌چاو “به‌ش، که‌رت، پێکهاته، پیشه، ڕه‌گه‌ز” و هه‌موو ئه‌و دابه‌شکردنه به‌رژه‌وه‌ندیخواز و ئایدۆلۆژییه‌دا، که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆمه‌ڵگای کوردستانی پێ دابه‌ش کردووه و له‌م ڕوانگه‌یه‌وه باسی دادی کۆمه‌ڵایه‌تی لهپرۆگرامهکهیدا پێ نووسیوه‌ته‌وه.
دووه‌م، “هاندانی هێزی کاری کوردستان بۆکارکردن لە پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە و بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاریدا” چ به‌هایه‌کی بۆ کرێکاران هه‌یه و له‌م خاڵه‌دا ده‌بێ چ ئاستێک له‌دادی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆکرێکاران مومکین ببێ! ئایا هاندان بۆ کارکردن له “به‌رهه‌مهێنان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا” شتێکی له‌وه زیاتر ده‌به‌خشێ به‌کرێکاران که‌تا ئێستا پێیاندراوه؟ ئایا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که‌ئینسانی کرێکار ته‌نها له‌و حاڵه‌ته‌دا باسده‌کرێن که شانومل بده‌نه‌به‌ر کارێک که‌چینی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌یخوازێ؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌م خاڵه ئه‌مه نییه، تکایه پێمان بڵێن هاندانی هێزی کار بۆ کاری ئاوه‌دانکردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی زیاتر چ سودێکی زیاتری له‌وه هه‌یه بۆ کرێکاران که له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێستادا به‌نسیبی کراوه؟
سێهه‌م، له‌باسی “چالاککردنی سەندیكاكانی كرێكاران و جوتیاران”یشه‌وه، ده‌بێ ئه‌وه بڵێین کهبزووتنهوهی گۆڕان ته‌نها چاوی له‌پاشماوه‌کانی حزبی به‌عسه بۆ کرێکاران که‌ئێستا له‌لایه‌ن حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌دژی ماف و ئازادییه‌کانی کرێکاران به‌کارده‌برێ. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌به‌هیچ کلۆجێک نه‌چوه به‌لای ئازادی ڕێكخراوبوونی کرێکاران و پێکهێنانی ڕێکخراوه‌ی خۆیان، یه‌کسه‌ر چه‌سپاوه به سهنیدکاگهلێکهوه، که‌نه‌ک که‌مترین گوزارشت له‌خواسته‌کانی کرێکاران و جوتیاران ناکات، به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ ئامڕازی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداره بۆ سه‌رکوت و پارچه‌پارچه‌کردنی ڕیزه‌کانیان و داسه‌پاندنی هه‌لومه‌رجێکی نابه‌رابه‌ری کار و ژیان به‌سه‌ر ئه‌م چینه‌دا.
به‌ڵام هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه له‌به‌شه‌کانی پێشوودا، باسمان کردووه، کهبزووتنهوهی گۆڕان وه‌ک هه‌ر حزبێکی ناسیونالسیتی تر، خاك و نه‌ته‌وه و پیرۆزییه نیشتمانییه‌کان و کوردبوون و کوردایه‌تی… ئه‌و چه‌مکانه‌یه که ناسنامه‌ی خۆی وه‌ک ڕه‌وتێکی سیاسی ناسیونالیستی و ڕیفۆرمخواز، ناساندووه، به‌پێویست ئینسان و ناسنامه‌ی ئینسانی و چیانیه‌تی و لایه‌نگری بۆ کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان، نه‌ک هه‌ر جێگایه‌کیان نییه، به‌ڵکو به‌ڕۆشنی وجودی کرێکاران وه‌ک چینێکی گه‌وره و خاوه‌ن قورسایی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئینکار ده‌کرێ و هه‌وڵ ده‌درێ وه‌ك “توێژ، پیشه‌وه‌ر” نیشانبدرێ و بکه‌وێته ژێر ده‌ستوقاچی “که‌رت و ڕه‌گه‌ز و پێکهاته قه‌ومی و ئاینییه‌کانه‌وه”. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که کرێکاران، به‌رهه‌مهێنه‌ری بنه‌ڕه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردستانن و له‌سه‌ر ڕه‌نج و شانی ئه‌وان داهات و ڕێچکه‌ی ئابووریی وڵات ده‌چه‌رخێ. له‌مه‌ش زیاتر خودی ئه‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لهپرۆگرامهکهیدا، به‌هیچ جۆرێک نه‌چووه به‌لای یاسای کاری کرێکاران و لائیحه‌ی ده‌سته‌به‌ری ره‌فاهی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ته‌نانه‌ت نهباسێک له‌ماف و ئازادییه‌کانی کرێکاران ده‌کات، له‌وانه، ئازادی مانگرتن و ڕێکخراوبوون، ئازدی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی کرێکاری، مافی به‌هره‌مه‌ندبوون له کرێی شیاو، سه‌لامه‌تی شوێنی کار، پشوو و مۆڵه‌ت، خانه‌نشینی و خزمه‌تگوزارییه‌کان… وه‌ختێک بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بازی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌دا داوه و هیچ قسه‌یه‌کیان له‌سه‌ر ناکات، دیسانه‌وه به‌پێویست ئه‌وه‌ی وتوویه‌تی و ده‌یڵێت له‌مه‌ڕ دادی کۆمهڵایەتییهوه بۆ “توێژی کرێکار و جوتیار” نه‌ک هه‌ر ناتوانێ وه‌ڵامی شایسته بداته‌وه، به‌ڵکو نابه‌رابه‌رییه‌کی ڕۆشنی چینایه‌تی له‌کۆمه‌ڵگادا، ڕاده‌گرێ و پشتیوانی مانه‌وه‌ی لێده‌کات.
وه‌ک به‌رئه‌نجام:
وه‌ک به‌رئه‌نجامێک له‌م باسه‌ی که کردمان، ئه‌توانین به‌ڕۆشنی ڕاگه‌یه‌نین، که ڕوانگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ چه‌مکی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕوانگه‌یه‌کی بۆرژوازییانه و بنهماگرتووه له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن کۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانی کوردستان. خودی ئه‌وه‌ی ڕیشه و لایه‌نه‌کانی بێدادیی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌کوردستاندا، له‌سه‌ر بنه‌مای پلوڕالیزمێکی ڕه‌گه‌زی، ئیتنیکی، پیشه‌وه‌ری، جوگرافی، ده‌بینێ و واقعیه‌تی دابه‌شبوونه چینایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و سه‌رمایه‌داری بوونی کۆمه‌ڵگای کوردستان، ئینکار و ده‌سڕێته‌وه، ته‌نانه‌ت خودی ئه‌وه‌ی که “جیاوازییه‌کان و نابه‌رابه‌رییه‌کان” له‌ڕواڵه‌تی “که‌رته کۆمهڵایەتیهکان، پێکهاته قه‌ومی و ئاینییه‌کان، ڕه‌گه‌زی نێرومێ، پێشمه‌رگه و شه‌هیدان… و شتی له‌م بابه‌ته‌دا ده‌بینێ و ده‌یانکاته قاڵبێک بۆ ته‌حقیقی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه دامه‌زراندنی “کۆمه‌ڵگایه‌کی ئینسانی، ئازاد و به‌رابه‌ر، خۆشگوزه‌ران و باشتر” ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌مه‌ش که‌متر چه‌مکی هاوڵاتی یه‌کسان وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ دادی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و ده‌یخاته لاوه.
دادێکی کۆمه‌ڵایه‌تی کهبزووتنهوهی گۆڕان له مه‌سه‌له‌کانی هه‌ژاری و بێ‌کاری، خواسته‌کانی مناڵان و گه‌نجان، دۆخی ناهه‌مواری ژنان، مووچه و بیمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و…دا به‌شوێنیه‌وه‌یه‌تی، جگه‌له‌وه‌ی ڕیفۆرمێکی ناته‌واو کرچوکاڵه و وه‌ڵامده‌ره‌وه نییه به ماف و ئازادی و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتییانی کوردستان، هاوکات به‌به‌راورد به‌و ڕیفۆرمانه‌ی که‌چینی بۆرژوازی له‌ئه‌وروپادا گرتویه‌تیه‌به‌ر، زۆر له‌دواوه‌یه. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک هه‌ر حزبێکی ناسیونال بۆرژوا ڕیفۆرمیستی، کهدهستدهگرێ به‌خودی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی و قانونی و ئیداری و ئابووریی ئێستای کوردستانه‌وه و ته‌نانه‌ت خودی ئه‌وه‌ی که‌په‌رله‌مان و ده‌زگا حکومییه‌کان و وه‌زاره‌ته‌کان وه‌ک ته‌نها ڕێگا و میکانیزمی گه‌یشتن به‌دادی كۆمه‌ڵایه‌تی، بهدهستهوهدهگرێ، به‌پێویست، ڕیفۆرم و چاکسازییه‌کان و سه‌رله‌به‌ری دادێکی كۆمه‌ڵایه‌تی که‌واتای لێداوه، لهپڕۆگرامهکهیدا، هه‌موو ئه‌و نابه‌رابه‌ری و جیاکاری و ستەم و زوڵمه ده‌هێڵێته‌وه که‌به‌سه‌ر به‌شه‌کانی هاوڵاتییانی کوردستانه‌وه‌یه. ئامانجێک کهبزووتنهوهی گۆڕان هه‌یه‌تی له “دادی كۆمه‌ڵایه‌تی” جگه‌له‌وه‌ی ته‌عدیلێکی بۆرژوا ڕیفۆرمیستانه‌ی سیسته‌می مه‌وجوده، له‌هه‌مانکاتدا هه‌وڵدانه بۆ ڕووسپی کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای بۆرژوازی کورد و دهرکێشانیهتی له‌ژێر فشاری ناڕهزایەتیهکانی جه‌ماوه‌ردا و سه‌ره‌نجام سه‌پاندنی “هاوسه‌نگی”یه‌کی دروستکراوی خۆیه‌تی به‌سه‌ر خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستاندا، تا به‌وه‌همی چاکسازییه‌وه دۆخی ئێستا قه‌بوڵ بکه‌ن .
ماویه‌تی (چاوه‌ڕوانی دوا به‌شی ئه‌م بابه‌ته‌بن)
*/ له‌ڕاستیدا، هێنانی جوتیاران وه‌ک “توێژێک” له‌پاڵ کرێکاراندا، نێشانهیهکی عامگهریی و نازانستییه کهبزووتنهوهی گۆڕان له‌مه‌ڕ بوونی جوتیار وه‌ک چینێک له‌کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆی کوردستاندا، دوپات ده‌کاته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌مووئه‌و ئاڵوگۆڕه ئابووری و سیاسییانه ببینێ که‌به‌سه‌ر پێکهاتی دانیشتوانی گوند و لادێکانی کوردستاندا، له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا، هاتووه، به‌تایبه‌تی دوای پرۆسه‌ی ئیسلاحی زه‌راعی ساڵانی 1972 بۆ 1974. ڕه‌نگه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بۆچوونه حزبی شیوعی بێت که‌تائێستاش بڕوای وایه “بازووی کار جوتیار و کرێکاره”. به‌ڵام به‌ده‌ر له‌به‌کارهێنانی میتۆدی فیزۆکراتیزمانه بۆ ناسینه‌وه‌ی چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری کاری تایبه‌ت، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌هه‌رکه‌س کاری کشتوکاڵ بکات ئیتر جوتیاره و ئه‌وانه‌شی کار لهزهویدادهکەن و کشتوکاڵ ده‌چێنن ئیتر سه‌ربه‌چینی جوتیارانن، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ واقعیه‌تی چینایه‌تی دابه‌شبوونی سه‌رمایه‌دارانه‌ی دانیشتوانی گونده‌کانی کوردستان‌مان نیشانده‌ده‌ن. کرێکاری لادێ، موڵکداری بچوک و خاوه‌ن زه‌وی و زاری گه‌وره و پرۆژه کشتوکاڵیه‌کان، پڕۆژه‌ی ئاژه‌ڵداری و په‌له‌وه‌رو ماسی.. ئه‌مانه کهلهپهیوهند به‌ئه‌رز و ئاوه‌وه بهڕیۆدهبرێن وه‌ک هه‌ر کارێکی تری کارگه‌یی و مانیفاکتۆری، خه‌سڵه‌تێکی سهرمایهدارییانهیان هه‌یه نه‌ک ده‌ره‌به‌گی تا کارکردوانی به‌جوتیار ناوببرێن. به‌م جۆره‌ش ناکۆکی چینایه‌تیی نێوان کرێکار و سه‌رمایه‌دار و به‌شه‌کانیان، به‌هەمان ناوه‌رۆکه‌وه له‌گونده‌کان و کاری کشتوکاڵیدا ئاماده‌یه..